.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












تۆ وه‌ک خه‌سووت مه‌به
وه‌ره خوشکه به‌ڕێزه‌که‌م ئه‌و په‌یوه‌ندییه دزێوه نائیسلامییهی نێوان بووک و خه‌سوو ، که بۆته داب و نه‌ریت ، بپچڕێنه...ده‌نکه‌کانی ئه‌و ته‌سبیحه یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌ڵوه‌رێنه.ئه‌م کولتوره بگۆڕه ، تۆ وه‌ک خه‌سووت مه‌به و ، وه‌ک ئه‌ویش خۆت مه‌نوێنه. ئه‌و ژیانه تاڵه‌ی له گه‌ڵ خه‌سووت هه‌تبوو ، له ژیانی بووکهکهتدا هه‌رگیز مهیڕوێنه.
ئه‌و کاته‌ی تۆ بووک بووی ، له ماڵی خه‌سووت بووی ، نانکه‌ر و ، چێشت لێنه‌ر و ، مه‌ڕ دۆش و ، ماڵ ڕێخه‌ر بووی. تۆ جل و به‌رگی هه‌موو خێزانی پیاوه‌که‌ت ده‌شت ، جله‌کانی خۆشت له ترسی خه‌سووت به چڵکنی له حه‌وت کون قایم ده‌کرد. که پیاوه‌که‌ت دوای خۆشتن هه‌ڵامه‌تێکی بگرتایه ، لای خه‌سووت بانێک بوو و دوو هه‌وا ، ده‌که‌وته پرته‌وبۆڵه ، تا له گه‌ڕه‌ک باست نه‌کات ، ده‌بوو خێرا ده‌ستت ماچ بکردایه. به درێژایی ڕۆژه‌که ماندوو ده‌بووی و ، شه‌ویش ده‌بوو دوای هه‌موو خێزان ، بێ چرپه ، لای پیاوه‌که‌ت بخهوتیایه. خۆ گه‌ر ڕۆژێک پێش پیاوه‌که‌ت جێگه‌ت ڕاخستایه ، ده‌بوو سه‌ری خۆت هه‌ڵگری ، یان بۆ هه‌میشه چاوت له ئاست خه‌سووت داخستایه.
خهسووشت که بووک بوو خاوه‌نی ئه‌م چیرۆکانه بوو ، پێ به پشکۆچزاوی ئه‌م ئه‌زموونه تاڵانه بوو ، به‌ڵام چونکه ئاوێکه و ڕژاوه ، ئه‌وه‌ی بووکه و ده‌بێ به خه‌سوو ، خۆی له‌بیر ده‌کات ، ده‌بێته ئه‌کته‌رێکی ئه‌م شانۆگه‌رییه نه‌بڕاوه.
بیرت دێت پێش گواستنه‌وه‌ت باوکت له‌به‌رده‌می ماڵه خه‌زوورانت ووتی: تۆ وه‌ک گۆزه‌ی ، وه‌ک دیزه‌ی ، له کوێ دات نێن وورتهت لێنایه ، بۆ سه‌ردانی ئێمه‌ش بڕیارت له باخه‌ڵی خه‌سووت دایه.
خه‌سووت ده‌چووه ماڵی باوکی خۆی ، له‌و کاتانه‌ی بیویستایه ، به‌ڵام تۆ ده‌بوو پرست به منداله بچکۆلهکهشیان بکردایه. خه‌سووت که ده‌چووه ماڵان خۆی ده‌ڕازانده‌وه ، ئازاد بوو چۆن خۆی بگۆڕیایه ، بواری نه‌ده‌دای ده‌ستێک به خۆتا بێنی ، له‌وێش ته‌ریقی ده‌کردییه‌وه ، گه‌ر لکێکی سه‌رپۆشه‌که‌ت خوار بووایه.
تۆ ده ساڵ له گه‌ڵ ماڵی خه‌سووت بووی ، خۆشیت نه‌دی ، کارگه‌ی دروست کردنی منداڵ بووی ، حه‌زت ده‌کرد گه‌ر بۆ تاکه جارێکیش بووایه ، ده‌ستی پیاوه‌که‌ت بگوشی ، ڕۆژانه که له کار ده‌هاته‌وه باوه‌شت به ملیدا بکردایه.
بیرت دێت ، جاروبارێک به دزی خهسووتهوه گوڵێکی باخه‌که‌ت حه‌شار ده‌دا ، تا له تاریکی شه‌ودا پێشکه‌ش به پیاوه‌که‌ت بکردایه. ئه‌ویش که بۆنێکی بۆ ده‌کڕی ، ده‌بوو چاوه‌ڕوانی نیوه شه‌و بووایه. تۆ حه‌زت ده‌کرد جارێک له گه‌ڵ پیاوه‌که‌ت سه‌یرانێک ، چوونه بازاڕێکتان به ته‌نیا بکردایه. ئه‌ویش هه‌مان هه‌ستی هه‌بوو ، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆ شتێکی وا بڕیارتان بدایه ، خه‌سووت یان هه‌رایه‌کی ده‌ناوه ، یان خۆی ده‌گه‌یانده حاڵی جا‌و و ، ده‌بوو بۆ لای دکتۆر ببرایه. تۆ بۆت نه‌بوو له‌و جوانتر بیت ، له‌و قسه زانتر بیت ، هیچ مافێکیشت هه‌بوایه ، له‌به‌رامبه‌ر کڕینی ده‌سته جلێک بۆ تۆ ، ده‌بوو دوو لیره‌ی ئاڵتوون بۆ ئه‌و بکڕایه.
تۆ هه‌موو هیوایه‌کت به خه‌زوورت بوو ، قسه‌یه‌کی خێری لای خه‌سووت بکردایه ، به‌ڵام ده ساڵی ڕه‌به‌ق خۆی خوارده‌وه ، لێوی خۆی کرۆشت ، پێش جیابوونهت ووتی: هیچم له‌ده‌ست نایه.
خوشکه به‌ڕێزه‌که‌م ، گوێ بگره بۆ داواکارییه‌که‌م ، وه‌ره ئه‌م په‌یوه‌ندییه دزێوه نا ئیسلامییه بپچڕێنه...ده‌نکه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌ڵوه‌رێنه.ئه‌م کولتوره بگۆڕه ، گه‌ر بوویته خه‌سوو ، تۆ وه‌ک خه‌سووی خۆت ، خۆت مه‌نوێنه. ئه‌و ژیانه تاڵه‌ی له گه‌ڵ خه‌سووت هه‌تبوو ، له ژیانی بووکهکهتدا هه‌رگیز مهیڕوێنه. وه‌ره به خۆت و بووکه‌که‌ت ، له گه‌ڵ ئێمه‌ی پیاویش کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کسان و به‌خته‌وه‌ر له‌بار بێنه.
نووسینی: خالد ڕه‌نجده‌ر

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دونیایەك سوپاس بۆ پەیامت هاوڕێ گیان سۆزی ـ2020
ژیانێکی ئاسودە وکامەران بۆ تۆی خۆشەویست........
له‌سه‌ر هێڵ نییه