❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / عیشق له‌(پاركی‌ ئازادی‌)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-19 20:47:24

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

عیشق له‌(پاركی‌ ئازادی‌)

عیشق له‌ (پاركی‌ ئازادی‌)دا 
http://hawlati.info/Img/News/3shq.7-18-2008b.jpg
چاوی‌ زه‌ق‌و توانج له‌هیچ شوێنێك واز له‌ عاشقان ناهێنێت
ئا: كارزان عوسمان
زۆربوون ئه‌و كچ‌و كوڕانه‌ی له‌ بن سێبه‌ری دره‌خته‌كانی پاركی ئازادیدا دانیشتبوون قووڵ لێكرامابوون‌و گفتوگۆیانده‌كردو پێده‌كه‌نین، ئه‌وان عاشقی یه‌ك بوون، ئێمه‌ش ‌ویستمان بیاندوێنین، به‌ڵام كه‌مترینیان ئاماده‌بوون قسه‌مان بۆبكه‌ن.
ئه‌وان كه‌ زۆرجار چاوی كۆمه‌ڵگه‌ به‌ شێوازێكی تر لێیانده‌ڕوانێت، به‌ڵام هه‌میشه‌ به‌دوای ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ بۆ چه‌ند ساتێك له‌تانه‌‌و ته‌شه‌ر دووربكه‌ونه‌وه‌‌و له‌وێدا رازه‌كانیان بگۆڕنه‌وه‌.
(شوان) یه‌كێك بوو له‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ده‌ستیان خستبووه‌ سه‌رشانی یه‌كتر، هه‌رچه‌نده‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی شوان دووركه‌وته‌وه‌و ئاماده‌نه‌بوو هیچ بڵێت، به‌ڵام شوان ئاماژه‌یبه‌وه‌دا كه‌ تاراده‌یه‌ك سه‌ربه‌ستن له‌ پاركی ئازادی‌و كه‌متر به‌ر توانجی خه‌ڵك ده‌كه‌ون‌و ‌وتی «ئیمه‌ سه‌ربه‌ستین به‌س ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ نییه‌ كه‌ خۆمان ده‌مانه‌وێت«.
وه‌ك هه‌ندێك كچ‌و كوره‌ عاشقانه‌ی ناو پاركه‌كه‌ ئاماژه‌یانپێدا ره‌فتاری ئاسایشه‌كان باشه‌ له‌گه‌ڵیاندا‌و هه‌ندێكیشیان داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چاودێریی زیاتر دابنرێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رێتیی ئاسایشی (پاركی ئازادی)مان كرد، كه‌سیان ئاماده‌ نه‌بوون بۆمانبدوێن.
شوان ‌وه‌ك یه‌كێك له‌ عاشقه‌كان ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی ئاسایشه‌كان كردو ‌وتی «ئاسایشه‌كان زۆر باشن له‌گه‌ڵمانداو هیوادارم ئاگایان لێمانبێت«‌و بێگومانی خۆیشی نیشاندا له‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر زیاد بڕۆن لێیان قبووڵ ناكرێت‌و ‌وتی «من خۆم تا ئێسته‌ توشی هیچ گرفتێك نه‌بووم«.
شوان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی كاری سێكسی له‌ناو پاركدا‌و ‌وتی «سێكسكردن له‌ناو پاركدا كارێكی ناشایسته‌یه‌‌و دینی ئێمه‌ شتی له‌و جۆره‌ قبووڵ ناكات«.
(ئاوات‌و نێرگز) له‌ ژێر سێبه‌ری درختێكدا به‌رانبه‌ر یه‌ك دانیشتبوون‌و سه‌رگه‌رمی قسه‌كردن بوون، چه‌ند ساتێك بۆ هاوڵاتی دوان‌و ئاوات به‌بێزارییه‌وه‌ ‌وتی «ئێمه‌ لێره‌یش هه‌ست به‌ ئازادی ناكه‌ین، زۆر جار خه‌ڵك دێت نازانین چاودێره‌ یان چی؟ شوێنه‌كانمان پێده‌گوێزنه‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی هه‌ڵه‌مان كردبێت!« ئاوات هۆكاری ئه‌و جۆره‌ مامه‌ڵانه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌غیلییان پێده‌به‌ن.
نێرگزیش كه‌ به‌رانبه‌ر ئاوات دانیشتبوو ‌وتی «پارك شوێنێكی زۆر باشه‌و هیوادارم چاودێریی زیاتر دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی كچ‌و كوڕ توشی هه‌ڵه‌ نه‌بن«، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نێرگز هیوای خواست كه‌ مامه‌ڵه‌ی چاودێره‌كان نه‌رمبێت له‌گه‌ڵیانداو ‌وا نه‌بێت هه‌ستی ئه‌و كچ‌و كوڕانه‌ برینداربكات.
سه‌باره‌ت به‌به‌ریه‌ككه‌وتنی سێكسی له‌نێوان كچ‌و كوڕدا ئاوات ماچكردن به‌ ئاسایی داده‌نێت‌و ‌وتی «خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ماچبكه‌یت شتێكی ئاساییه‌، به‌ڵام نه‌گاته‌ ئه‌وه‌ی كاری هه‌ڵه‌و قورس ئه‌نجامبده‌ن«.
هه‌روه‌ها نێرگزیش ئاماژه‌یبه‌وه‌دا كه‌ ئه‌وه‌ «كارێكی ئاسایی نییه‌و زۆر هه‌ڵه‌یه‌ كچ‌و كوڕێك سێكس بكه‌ن«.
(شێوه‌و هه‌ستیار) كه‌ دوو خۆشه‌ویستی تر بوون، له‌دانیشتنی ئه‌و رۆژه‌یاندا بڕیاری ئه‌وه‌یاندا كه‌ بچنه‌ ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌، هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هاوڵاتی دوا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شێوه‌ ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن خزمانییه‌وه‌ ببینرێت، چاوی ئه‌و رێبوارانه‌ش بێزاریده‌كات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز لێیانده‌ڕوانن‌و ‌وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی نایانبینن، ‌وه‌ك خۆی ده‌ڵێت «من له‌ پاركی ئازادیدا له‌سه‌ددا بیست هه‌ست به‌ ئازادی ده‌كه‌م، چونكه‌ ئێره‌ شوێنێك نییه‌ ته‌نیا بۆ عاشقان به‌ڵكوو هه‌موو كه‌س روویتێده‌كات‌و هه‌ندێك جار ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ كه‌سێكی خۆم لێره‌ بمبینێت«.
سه‌باره‌ت به‌ ئاسایشی ناو پارك شێوه‌ پێیوابوو كه‌ ئاسایشی ناو پارك زۆر دابینكراوه‌و مامه‌ڵه‌ی ئاسایشه‌كانیش مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست‌و باشه‌ له‌ گه‌ڵیاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ شێوه‌ی بێزارده‌كرد ئه‌و چاوانه‌ی ده‌وروبه‌رو رێبواره‌كانه‌ كه‌ به‌ سه‌رسورمانه‌وه‌ لێیانده‌ڕوانن‌و به‌ چاوێكی ئاساییه‌وه‌ ته‌ماشایان ناكه‌ن«.
به‌ڵام هه‌ستیار جیاواز له‌سێوه‌ی خۆشه‌ویستی هه‌ست به‌ ئازادییه‌كی زۆر ده‌كات له‌ناو پاركه‌كه‌دا ‌وه‌ك خۆی ‌وتی «من له‌ سه‌ددا هه‌شتا هه‌ست به‌ ئازادی ده‌كه‌م له‌م پاركه‌دا«.
ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی كاری سێكسی بۆچوونی جیاواز ده‌رده‌بڕن، هه‌ستیار بڕوای ‌وایه‌ «ئاساییه‌ كچ‌و كوڕێك له‌ شوێنێكی ئاوه‌هادا سێكس بكه‌ن  ئه‌گه‌ر له‌خۆشه‌ویستییه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ سه‌رچاوه‌یگرتبێت، نه‌ك له‌یه‌كتر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌وه‌بێت«
به‌ڵام نێرگز به‌پێچه‌وانه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه‌ پێیوابوو كه‌ ئه‌وه‌ «كارێكی زۆر ناشیاوه‌و به‌ راستی نه‌زانی كچ‌و كوڕێك سێكس بكه‌ن له‌شوێنێكی ئاوهادا«.
ئه‌له‌ند‌و (ده‌ریا) جیاواز له‌ خۆشه‌ویسته‌كاتی تر بۆماندوان، ئه‌وان تاراده‌یه‌ك گله‌یی له‌ ئاسایشه‌كان ده‌كه‌ن‌و داواده‌كه‌ن كه‌ شوێنێكی تایبه‌ت به‌و كچ‌و كوڕانه‌ دابنرێت كه‌ یه‌كتریان خۆشده‌وێت.
وه‌ك ئه‌له‌ند ئاماژه‌یپێده‌كات «له‌سه‌ددا بیست هه‌ست به‌ ئازادی ده‌كه‌م له‌نێو پاركدا، ئه‌گه‌ر شوێنێك هه‌بێت تایبه‌ت  به‌و كچ‌و كوڕانه‌ی یه‌كیان خۆشده‌وێت ئه‌وا باشتره‌«
ئه‌له‌ند گله‌یی هه‌بوو له‌ ئاسایش‌و چاودێره‌كانی پارك كه‌ زۆر چاودێرییان ده‌كه‌ن‌و بوونه‌ته‌ هۆی دروستبوونی نائارامی بۆیان‌و بێزاربوو له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌یش كه‌ دێنه‌ پارك‌و كچ‌و كوڕێك ده‌بینن به‌ چاوی ئاساییه‌وه‌ سه‌یریانناكه‌ن‌و ‌وتی «ئه‌گه‌ر كچ‌و كوڕێك یه‌كتریان خۆشبووێت ئه‌وا هه‌رگیز له‌ شوێنێكی ئاوهادا سێكس ناكه‌ن، ده‌ریاش پێیوابوو كه‌ سێكسكردن له‌ شوێنێكی ئاوهادا ئاسایی نیه‌و ناڕه‌وایه‌«.
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی كاری سێكسی‌و سزای یاسایی بۆ ئه‌نجامده‌رانی یاساناسان جیاوازی له‌نێوان دوو جۆر كاری سێكسیدا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك پارێزه‌ر كاروان كه‌مال ئاماژه‌یپێدا «له‌ رووی یاساییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كچ‌و كوڕێك هه‌ژده‌ ساڵیان ته‌واوكردبێت ئه‌و كچ‌و كوڕه‌ هه‌ردووكیان ره‌زامه‌ندبن به‌و كاره‌‌و زۆر لێكردنی تێدانه‌بێت‌و بۆ هه‌ردوولا نه‌چێته‌ خانه‌ی له‌شفرۆشییه‌وه‌ ‌واته‌ به‌رانبه‌ر به‌ پاره‌ ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ن، ئه‌وا ده‌توانن سێكسبكه‌ن‌و نابێته‌ هۆی دروستبوونی تاوان«.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكی ‌وه‌ك (پاركی ئازادیدا) كچ‌و كوڕێك كاری سێكسی ئه‌نجامبده‌ن، كاروان ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌ «ئه‌گه‌ر كچ‌و كوڕێك هه‌موو مه‌رجه‌كانیشیان تێدابێت به‌ڵام له‌ شوێنێكی گشتیدا كاری سێكسی ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌وا به‌ سه‌رپێچیی ئادابی گشتی داده‌نرێت‌و ئیجرائاتی ئیدارییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ‌واتا به‌ڵێننامه‌یان پێپڕده‌كرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ دووباره‌بكه‌نه‌وه‌ دورنییه‌ بدرێنه‌ دادگاو به‌پێی یاسا سزا ده‌درێن«.
هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی عاشقان ئه‌وه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كاری سێكسی ئه‌نجامبده‌ن، سه‌ره‌رای بوونی چاودێرێكی زۆر له‌پاركی ئازادیدا‌و ‌وه‌ك پارێزه‌رانیش ئاماژه‌یپێده‌ده‌ن یاسا سزای ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ له‌شوێنه‌ گشتییه‌كاندا كاری سێكسی ئه‌نجامده‌ده‌ن، پیاوانی ئایینی جیاواز له‌هه‌ركه‌سێكی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵوێسته‌ ده‌كه‌ن‌و هیچ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌كی كوڕ‌و كچ پێش پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به‌ په‌سه‌ند نازانن.
له‌م باره‌یه‌وه‌ دكتۆر محه‌مه‌د حسێن پێنجوێنی ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وتی ستاره‌ خانمی چوێسه‌ ‌وتی «له‌رووی شه‌رعه‌وه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی كچ‌و كوڕ پێكه‌وه‌ پێش زه‌واج په‌سه‌ند نیه‌، چونكه‌ سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌ریه‌ككه‌وتن، دواتر بۆ شتی خراپ، پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ پیاوو ئافره‌تێك پێكه‌وه‌ كۆنابنه‌وه‌ ئیلا شه‌یتان سێیه‌میانه‌، بۆیه‌ له‌رووی شه‌رعییه‌وه‌ ئه‌وه‌ كارێكی نا جائیزه‌«.
سه‌باره‌ت به‌كاری چاودێره‌كان‌و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه‌ پێیانده‌درێت ئاراس محه‌مه‌د نه‌جات به‌رپرسی پاركی ئازادی بۆ هاوڵاتی دووا‌و ‌وتی «رێنوێنێیه‌كی تایبه‌ت نییه‌ درابێت به‌ ئێمه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ خۆمان ئه‌گه‌ر كچ‌و كوڕێك ببینین كاری ناشیرین بكه‌ن لێره‌ ده‌یانكه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌ی پارك، ‌وه‌كو تر ئێمه‌ هیچ ئه‌مرێكمان پێنیه‌ بیانكه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌«.
كامه‌ران حه‌مه‌ ساڵح به‌ رێوه‌به‌ری باخچه‌كان ئاماژه‌یبه‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان به‌رپرسی دارو ئاوو سه‌وزایین‌و ‌وتی «پاركی ئازادی شوێنێكه‌ هه‌موو كه‌س به‌ ئازادی روویتێده‌كات جا ئه‌و كچ‌و كوڕانه‌ی دێنه‌ ئێره‌ كه‌س رێگرییان ناكات گه‌ر كارێكی نه‌شیاو نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان كارێكی خراپ بكه‌ن كه‌ عاده‌ت‌و كه‌لتوری كوردی بشێوێنێ ئه‌وا منیش شه‌خسی خۆم ئه‌وه‌م پێ قبووڵ نیه‌«.
تێبینی: هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی
له‌كه‌وانه‌كاندا هاتوون خوازراون



hawlati

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-20 09:56:02

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: عیشق له‌(پاركی‌ ئازادی‌)

سلاو

ئةم كاتةت باش كاكه فةرمان سوباس بؤ دةربرينى راى خؤت لةسةر ئةم بابةته....بريك مةشغولم دواى يةمةوه تؤزيك شت ئةنووسم منيش وةك راى خؤم ...

دةستى تؤش خؤش بيت ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-20 19:22:13

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488

Re: عیشق له‌(پاركی‌ ئازادی‌)

dastt xoshbet kaka shadost yake xoy mabasty xrap bet gwe nayata shwen  sarkautubet

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-07-21 11:57:44

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: عیشق له‌(پاركی‌ ئازادی‌)

سوباس بؤ بةيامةكةت ريزين كيان سةركةوتوو بيت بةريزةكةم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-07-22 12:55:55

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌

Re: عیشق له‌(پاركی‌ ئازادی‌)

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت.
به‌راستی منیش له‌گه‌ڵ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی کوروکچ نیم پێکه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-07-22 13:22:16

shajwan
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 439

Re: عیشق له‌(پاركی‌ ئازادی‌)

dastt xoshbet geana bo am babata la sar kasakan xoyan kawtwa agar yakek yakeky ba rasty xoshbet hargez karek nakat ka lasary bkawet la bar chawy xalkawa nashreny bkat taman drezh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-07-22 13:58:30

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: عیشق له‌(پاركی‌ ئازادی‌)

سلاو

سوباس بؤ بةيامةكةت سؤزى كيان  بزيت ..

سوباس بؤتؤش شاجوان كيان بزيت ئازيزم

باسةكه باشه بؤ خراب بيت جوونه دةرةوةى كج و كور ؟ هةميشه ئةم ووتةيه ئةبيستين كج و كور له شوينيك بةيةكةوه بن 3

هةم كةس شةيتانه !  ئةم ووتةيه لةناو ميشك و هزرمان داجةقيوه .باشه بؤ نةيةين لةم باره دا شتيكى تر بليين بليين ئةكةر ئةو كج و كوره دووكةسى تيكةيشتوو

بن ، باشان ( ئارةزوويان له عةقلياندا بيت نةك له حةزيان )باشه هيج شتيكى خراب روو ئةدات تا ئيمه وا بير بكةينةوه بيشهات بؤ ئةوه بكةين هةر ئةبيت شتى

خراب رووبدات ئى بةخوا هةر ئاوا ئةبيت ..

لةكةل ئةوةى ئةو بةشةى باركى ئازادى شوينى زوان و يةكتر بينينى عاشقانه لةكةل كؤمةليك باشى كؤمةليك خرابيشى هةيه لةلايةن كةسانى نةفس نزمةوه 

قؤرخى ئةكةن بؤ تيكدانى بارودؤخةكه له عاشقانى تر...


بةش بةحالى خؤم هةميشه لةو ديوةى باركى ئازادى نارؤم يةكجار رؤيشتووم بيايدا بةس دةستيان خؤش بيت شتيكى باشه و هيوادارم لةكةل ئةم باشييةى من ئةليم شته باشةكانى زؤر بيت زال بين بةسةر حةزوو ئارةزووماندا....

كاتتان شاد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-07-26 09:52:10

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌

Re: عیشق له‌(پاركی‌ ئازادی‌)

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ شای دۆستان به‌رێزم
به‌راستی منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یا نیم کچ و کوڕ برۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ چونکه‌ هه‌ندێک جار شتی خراپی لێئه‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌و كچ و کوره‌ به‌یه‌که‌‌وه‌ن شه‌یتانیش له‌گه‌لیاندایه‌ شه‌یتان سێیه‌مکه‌سه‌ دایمه،‌   به‌ڵام که‌سه‌کانیش که‌وتۆته‌وه‌ سه‌ر خۆیان به‌ چ شێوازیک ڕه‌فتاره‌ بکه‌ن...

سه‌رکه‌وتو بیت برای گه‌وره‌م...

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-07-26 10:41:06

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: عیشق له‌(پاركی‌ ئازادی‌)

سوباس بؤ بةيامةكةت خوشكى من شةنئ كيان...

شةنى خان سوباس بؤ دةربرينى خؤت بةلام سةيرى ووشةكان بكه دزخوازن واته دوو راى جياوازن له يةك كاتدا ...لةلايةكةوه ئةليى شةيتان 3هةم كةسه لةلايةكةوه ئةليى كةوتؤته سةركةسةكان خؤيان ...،

من ئةوةى دووهةمم بى جوانه بيكومان كةوتؤتةه سةرمرؤفةكان شةيتانى جى ئةو كةسه شةيتان ئةجيته بةينيانةوه كه خؤيان هاوشيوى كردارى شةيتان بن ئةكينا ئةبيت خؤمان ئيرادةمان بةهيز بيت ئةو كات تووشى هةله نابين ....

كاتت شاد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-07-26 15:25:36

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569

Re: عیشق له‌(پاركی‌ ئازادی‌)

ده‌ست خۆش بێت ....

سه‌رکه‌وتوبیت هاورێگیان ....

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net