❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له بريتانيا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-25 11:15:45

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668

له بريتانيا

هه‌فته‌ی رابردوو شه‌قامی کوردی به‌هه‌واڵی ناردنی 55 کوردی بێ مۆڵه‌تی به‌ریتانی سه‌رسام بوو... تائاستی په‌شیمان بوونه‌وه‌ کۆچکردووه‌ کورده‌کان له‌وه‌ی که‌ کوردستان جێ بهێڵن ورووبکه‌نه‌ ئه‌وروپا یا خود به‌ریتانیا زۆرێکیش ، له‌و لێدوانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێ تاقه‌ت بوون به‌تایبه‌ت که‌ گوتیان :
( ئێمه‌ ناتوانین رێگه‌ له‌ناردنی به‌زۆری کوردی بێ مؤڵه‌ت بگرین) ،
هه‌ندێک له‌ به‌ئاگابووانی ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌کردنه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی په‌ناهه‌نده‌ی کوردی له‌ئه‌روپا ... ئه‌م بێ هه‌ڵوێستی یه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌جۆرێک له‌ خۆبردنه‌ پێشه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ زل هێزانه‌ وه‌سفکرد که‌ هه‌میشه‌ بریاره‌ سیاسییه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان کاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نووسی کورد و ناوچه‌که‌ هه‌یه‌ .... به‌ڵام له‌پاش پشکنین و گه‌ران به‌دوای راستی و دڵه‌رواکێکان ... له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵیک کوردی دانیشتوی به‌ریتانییاوه‌ هه‌واڵێکی سه‌یریان پێ را گه‌یاندین ...

هه‌واڵی ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند کوردێک له‌ناو ئه‌و کورده‌ نێراوانه‌ ، کوردی بێ مؤله‌ت نه‌بوون بگره‌ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له‌به‌ریتانیا هه‌بووه‌ و چه‌ند دانه‌یه‌کیشیان ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی هه‌بووه‌ 1؟ ... یه‌کێک له‌وهاوڵاتییه‌ کوردانه‌ به‌ناوی (....) خێزانه‌که‌شی به‌ره‌چه‌ڵه‌ک به‌ریتانی یه‌و له‌پاش گرتنی مێرده‌ به‌ره‌گه‌ز کورده‌که‌ی له‌لایه‌ن هێزی پۆلیس و کۆماندۆی تایبه‌تی پاراستنی ئاسایشی به‌ریتانی ته‌نها بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ک توانیویه‌تی مێرده‌که‌ی ببینێت وپاش ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند کورده‌ به‌ناوی کوردی بێ مۆڵه‌ت ته‌سلیم به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی کراوه‌ ...
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ناو ره‌وه‌ندی کوردی له‌به‌ریتانیا و به‌تایبه‌ت له‌نێو ده‌نگه‌ به‌ئۆپۆزیۆنه‌ کوردیه‌کان دا دڵه‌رواکێیه‌کی زۆر سه‌یری جێ هێشتووه‌
ئه‌وه‌ی که‌جیگه‌ی تێبینییه‌ له‌م هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌تی به‌ریتانی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناردنی ئه‌م کوردانه‌و ته‌سلیم کردنیان به‌ده‌سه‌لاتی کوردی تائێستا رون نه‌بۆته‌وه‌ له‌ژێر چ پرۆتۆکۆلێکی سه‌ربازی دیبلۆماسی ، سیاسی ، ئاسایش دایه‌ ...
به‌پیی هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت و ئاگادار له‌رووداوی ناردنی ئه‌وکوردانه‌ ، ئاماژه‌ ده‌ده‌ن به‌ هه‌بوونی جۆرێک له‌چالاکی له‌ژیر ناوی هاوکاریکردنی هێزه‌کانی دژه‌تیرۆر که‌ ریکخراوێکی هه‌واڵگریی ده‌سه‌لاتی کوردی یه‌ لق وپۆپی به‌ناو هه‌مووکوردستاندا شۆربۆته‌وه‌ و ئێستاکه‌ له‌ ناو ئه‌وروپاش ده‌ستی به‌جموجۆڵکردووه‌ .

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌
له‌هه‌بوونی ئه‌م جۆره‌ رێکه‌وتنانه‌ له‌نیوان حکومه‌ته‌ ئه‌وروپییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی کوردی مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ده‌بێته‌وه‌ که‌ له‌ژیر ناوی دژایه‌تی کردن وبه‌ره‌نگاری کردنی تیرۆرستان ده‌سه‌ڵاتی کوردی بیه‌وێت ،ده‌نگه‌ نه‌یاره‌کان و ره‌خنه‌گره‌ کورده‌کانی ‌ئه‌وروپا له‌ناوبه‌رێت .

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-25 21:49:11

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875

Re: له بريتانيا

ده سته كانت خؤش هاورى كيان هه ر بزى سه ر كه وتوبيت
كاتيكى خؤش بؤ تؤى به ريز هاورى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-29 14:56:10

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668

Re: له بريتانيا

zor swpas mlazm gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net