❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سیاسه‌تێکی دژ به‌کورد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-07-31 15:21:25

chra
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: رانیه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-27
دواترین سه‌ردان: 2012-08-03
په‌یامه‌كان: 81

سیاسه‌تێکی دژ به‌کورد

سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که‌ موراد کاراییلان له‌ به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تدا بۆ ته‌لڤیزیۆنی نه‌ورۆزتیڤی، ‌سه‌باره‌ت به ‌سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێم و پێشکه‌وتنه‌کانی داویی، دواو و کاراییلان راگه‌یاند که ‌ده‌وله‌ته‌کانی ههرێم به‌ پێشه‌نگایه‌تی تورکیا، سیاسه‌تێکی دژ به‌کورد به‌رێوه‌ ده‌به‌ن و ده‌یانهه‌وێ ‌ئیراده‌ی کورد بشکێنن.

قه‌رایلان له ‌به‌رده‌وامدا ئاوها نرخاندنه‌کانی به‌رده‌وام کرد:
ئێران ده‌یهه‌وێت گه‌لی کورد قۆربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هه‌رێمی و ناونه‌ته‌وه‌یی بکات، به‌لام گه‌لی کورد ئه‌مرۆ خاوه‌ن ئیراده ‌و هێز و خاوه‌نی رێبه‌ره‌.

موراد کارییلان ووتی: ده‌وله‌تانی ئێران، تورکیا و سوریه‌ ده‌بێ بۆ خویان دانیشن و له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد، له ‌کورد داوا بکه‌ن تاکوو له‌ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌دا یارمه‌تیان بدات‌.
گه‌لی کورد ده‌یهه‌وێ ئه‌و پرسگرێکه ‌به‌ شێوازێکی دێمکراتیک چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌لام هه‌موو هه‌وڵی ده‌وله‌ته‌کانی داگیرکه‌ر ئه‌وه‌یه‌‌ که‌ له ‌ناو کورددا شه‌ڕی ناوخۆیی ساز بکه‌ن و له‌م دواییه‌شدا هه‌وڵی تێرۆر کردنی به‌رێوه‌به‌رانی رێکخستنه‌که‌مان ده‌ده‌ن.
موراد کاراییلان له‌ درێژی هه‌ڵسه‌نگنه‌کانیدا ووتی، نه‌ کۆما جڤاکێن کوردستان و نه‌ په‌ژاک له‌دژی ئێران شه‌ڕیان رانه‌گه‌یاندووه‌‌ و له‌باره‌شه‌وه‌ وتی:
ئێمه ‌وه‌ک کۆما جڤاکێن کوردستان ‌پشتگیری خه‌باتی په‌ژاک بۆ پاراستنی مافه ‌ره‌واکانی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌که‌ن. سیاسه‌تی ده‌وله‌تی ئێران سیاسه‌تێکی دژی کورده‌ و گه‌لی کورد مه‌جبوره‌ خۆی بپارێزێ.

موراد کاراییلان ووتشی، ‌په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان په‌ژاک و په‌که‌که‌ بووه‌ مایه‌ی نا‌رازیبوونی دوو هێز، یه‌ک، ده‌وله‌تی ئێران و ئه‌وی تریسیان حزبه‌ کلاسیکه‌کانی کورد. کاراییلان ووتی: باشه‌ من ده‌پرسم بۆ چی تورکیه ‌و ئێران په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ل یه‌ک هه‌یه،‌ ‌به‌لام نابێ ئێمه‌ وه‌ک دوو رێکخستنی کوردی په‌یوه‌ندیمان هه‌بێ؟ بۆ ئێوه‌ دژ به‌ ئێمه‌ یه‌ک ده‌گرن، به‌ڵام نابێ ئێمه ‌خۆمان یه‌ک بگرین؟

موراد قه‌رایلان له‌مه‌ر لایه‌نه‌ کلاسیکه‌کانی کوردیش ووتی:
حیزبی دیموکراتیکی کوردستان 62 ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی کرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆکه‌ ئه‌وان پێیان ناکرێت، نه‌سلی تازه‌ی ئه‌و گه‌له‌ پێیان ده‌کرێت و ده‌یکه‌ن. حیزبی دیموکرات ده‌بێت ئه‌وه‌ی پێخۆش بێت و ته‌نانه‌ت به‌ پۆزه‌تیڤی بزانێت. به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌ و هێندێك لایه‌نی تر، ده‌چن له‌گه‌ڵ ئامریکاییه‌کان و هێندێک ده‌وڵه‌تی تر کۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌و وڵاتانه‌ ده‌ڵێن که‌ ئێمه‌ به‌ڵگه‌مان له‌ده‌ست دایه‌ که‌ په‌ژاک ، کۆماری ئیسلامی سازی کوردوه‌ و په‌یوه‌ندیان به‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌.
موارد قه‌رایلاند ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌یانهه‌وێت شۆڕش بکه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت بێن و شان به‌شانی نه‌سلی نوێی کوردستان خه‌بات و تێکۆشان بکه‌ن. ده‌نا نه‌ له‌ کۆیه‌ و نه‌ له‌ زڕگوێزه‌ڵه‌ شۆڕه‌ش ناکرێت. یان ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئه‌وروپا دابنیشی و له‌سه‌ر ته‌لڤیزیۆنی ژنی شای ئێران قسه‌ بکه‌ن.
شۆڕش له‌سه‌ر چیاکانی کوردستان و له‌ناو گه‌لی کوردستاندا ده‌کرێت.

موراد کاراییلان سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی ئێران له ‌دژی کورد ووتی: پێشخستنی سیاسه‌تی دژ به‌ کورد له ‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێران دا نیه‌و بانگی له‌ ئێران کرد که ‌ئه‌گه‌ر ئێوه‌ خوازیاری چاره‌سه‌ریه‌کی دیمو‌کراتین، نه‌ترسن ، ئێمه‌ی کورد سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆمان ههیه ‌و گرێدراوی ‌هیچ لایه‌نێک نین و ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری پرسی کوردین.

موراد کاراییلان له ‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که‌ ئایا په‌ژاک و په‌که‌که‌ یه‌ک پارتین و یا په‌ژاک گرێدراوی په‌که‌که‌یه‌ ووتی:
په‌ژاک و په‌که‌که‌ یه‌ک شت نین، په‌ژ‌اک ته‌ڤگه‌ری رۆژهه‌لاتی کوردستانه ‌و له‌ ئیلام هه‌تا خوراسان خۆی رێکخستووه ئه‌و هیوایه‌ی که پارتیه‌کانی تر له‌50/60 سال به‌ گه‌ل نه‌یاندا، په‌ژاک توانیوێتی له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و هیوایه‌ به‌ گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ببه‌خشێت. ئێمه و په‌ژاک ‌ته‌نیا خاوه‌ن یه‌ک ئیدئۆلۆژین، به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌مان سیاسه‌تی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه. ‌سه‌باره‌ت به‌هه‌ر ده‌وله‌تێک‌ که‌ تێیداین خاوه‌ن به‌رنامه‌ و رۆژه‌ڤی کاری خۆمانین. موراد کاراییلان ووتیشی، له‌ نێوان ئه‌وان و په‌ژاک دا رێکه‌وتن هه‌یه.
ئێمه‌ ده‌مانهه‌وێت که‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد، له‌گه‌ڵ ‌هه‌موو هێزه‌کانی رۆژهه‌لاتی کورستان په‌یوه‌نیمان هه‌بێت. کوردستان به‌ ناوی که‌س نیه ‌و پێویست ناکات ‌که‌س له ‌ڕێککه‌وتنه‌کانی نێوان دوو هێزی سیاسی کورد عاجز بێت.

ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وی پێک بێنین.

موراد کاراییلان بانگ له‌ هه‌رکه‌سیک ده‌کات که ‌وولاتپارێز بێت و ئه‌و جه‌وانانه‌ی که ‌له ‌چیاکانی شاهۆ خه‌بات ده‌که‌ن خوشتان بوێن، نه‌کو دژایه‌تی ئه‌وانه‌ بکه‌ن.

شۆرش له ‌په‌نابه‌ریدا پێک نایێ و ‌سه‌ر ناکه‌وێ. ئه‌گه‌ر شۆرشگێر هه‌بێ، ده‌بێ ‌له ‌ناو گه‌ل دا بێ و له‌ناو گه‌لدا خه‌بات بکات. شۆرش به ‌پاره‌و پوڵ و ته‌لویزیونی خه‌ڵک به‌سه‌ر ناکه‌وێ، به‌ڵکو شۆرش ده‌بێ له‌ناو گه‌لدا بێت، ده‌بێ شۆرش له ‌سه‌ر چیاکانی کوردستان بکرێت. ‌پێویسته ئێمه‌ ‌هێزی خۆمان له‌ گه‌لی خۆمان وه‌ربگرین.

کاراییلان له‌م باره‌وه‌ ووتی: ده‌کرێت که‌ سیاسه‌ت و بۆچوونه‌کانی هێزه ‌سیاسه‌کانی کورد جیاواز بن، به‌لام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد، له‌سه‌ر خه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ یه‌ک بین.


موراد کاراییلان سه‌باره‌ت به به‌رابه‌ری ژن و پیاو وتی، ئێمه‌ جیاوازی له ‌نێوان ژن و پیاو دا قه‌بوول ناکه‌ین، له ‌فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رۆک ئاپۆ دا به‌رابه‌ری ژن و پیاو بناغه‌یه‌ و کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد به‌ بنه‌ما ده‌گیرترێت.

موراد کاراییلان سه‌باره‌ت به ‌جه‌وانانش ووتی، ده‌وله‌ته‌کانی داگیرکه‌ر بۆ خراپ کردنی دینامیکه‌کانی کومه‌ڵگه‌، ده‌یانه‌وێ فه‌سادی، ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان و به‌د ڕه‌وشتی له‌ نێو کومه‌ڵگه‌دا زۆرتر بکه‌ن. جه‌وانان پێویسته ‌زۆرتر به‌شداری له‌ چالاکیه‌کانی سهرهه‌لدان بن و ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌توانن پێویسته به‌شداری هێزه‌کانی گریلا بن. ژنی ئازادیش پێویسته‌ کار و خه‌باتی رێکخستنی به‌سه‌ر شانی بگرێ و پێشی بخات.

موراد کاراییلان له‌کۆتایی ووته‌کانی دا ووتی که‌ په‌که‌که‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای ڕه‌وشتی سه‌رۆک ئاپۆ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌م قوناخه‌، په‌ژاکیش پێویسته‌ دژ به‌ به‌د ڕه‌وشتی له ‌کۆمه‌لگادا‌ تێبکۆشی و بۆ ئازادی ژن خه‌بات بکات. پێویسته ‌په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌لایه‌تی و زانستی له ‌نێو کۆمولگه‌دا پێش بخات.


تێبینی:
ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ له‌ که‌ناڵی نه‌ورۆز تیڤیدا بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ له‌ رێکه‌وتی 21.06.2008 له‌ هه‌رێمه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی گه‌ریلادا، له‌ هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مێدیا ئه‌نجام درا بوو‌.

Kurdzhin
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌موو  شتێك له‌ ژیانی مندا ، پێشکه‌ش به‌ ئازادی کوردستان بیت  .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-07-31 20:01:46

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: سیاسه‌تێکی دژ به‌کورد

دەست و پەنجەت خۆش هاوڕێی خۆشەویست  .....بۆئەم بابەتە ..
ژیانێکی ئاسودەو کامەران بۆتۆی خۆشەویست.................

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-07-31 20:33:34

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

Re: سیاسه‌تێکی دژ به‌کورد

وته‌كان جوانن به‌لام دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ترن
كاتێك باس له‌ 62 ساڵ خه‌بات ده‌كرێت كه‌واته‌ خه‌باتكراوه‌ ده‌بێت سه‌یری ده‌سكه‌وته‌كان بكه‌یت
راسته‌ نه‌وه‌ی نوێ شتی نوێترو له‌وانه‌یه‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌تربنێت ئه‌مه‌ هیچ درێغی لێناكرێت ...
به‌لام من كه‌ باسی شتی نوێ ده‌كه‌م و بۆ خه‌ڵكانێك خوازیاری نوێبوونه‌وه‌و بكه‌م ده‌بێت خۆشم په‌یڕه‌وی له‌وه‌ بكه‌م
من ناڵێم ئه‌وانه‌ شتی گه‌وره‌یان نه‌كردبێت زۆریانیش كردووه‌ به‌لام یه‌كێك كه‌ زیاتر له‌تۆ به‌ ئامانجه‌كانی گه‌یشتبێت كه‌واته‌ كاری زیاتر و رێگاكه‌ی دروستبووه‌
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌ ساله‌كانی دوای سه‌رهه‌ڵدان كاره‌ساتی لێكه‌وته‌وه‌ ...
كورد كوردی كوشت ...
تۆ ناتوانیت بێیت 60 ساڵ خه‌بات له‌یادبه‌ری به‌ناوی جه‌نگ دژی جه‌هاڵه‌ت و شتیتر هه‌نگاو بنێی ...
سه‌رده‌م گۆڕانی به‌سه‌ر هاتووه‌ و توندوتیژی هه‌میشه‌ ده‌بێته‌ كاره‌سات !
یه‌ك نه‌گرتنیش تۆ ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر بیانۆیه‌ك بته‌وێت سنووری من ببه‌زێنیت و من له‌نێو ببه‌یت كه‌واته‌ منوتۆ یه‌ك ناگرین

به‌لام ده‌توانم بلێم له‌وساوه‌ تا ئه‌مڕۆ گۆڕانی زۆر دروست بووه‌ و كاریگه‌ریه‌كانیان زیاتربووه‌و جیهانیان به‌و واقعه‌ی هه‌یه‌ ئاشناكردووه‌
ئه‌وه‌ جێگای دڵخۆشی و ده‌ست خۆشیه‌ و هیوادارم به‌ سیاسه‌تێكی واقعیانه‌تر به‌روه‌و ئامانجه‌كه‌یان هه‌نگاو بنێن كه‌ رزگاری كوردستانی باكوربێت
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net