❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مانای خۆشه‌ویستی له‌لای منداڵان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-03 15:30:54

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539

مانای خۆشه‌ویستی له‌لای منداڵان

http://www.peyamner.com/filesbank/news/fullsize/030808021629.jpg


– پرسیاره‌كانی خواره‌وه‌ له‌و منداڵانه‌ كراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 10-5 ساڵاندا
بووه‌ به‌ڵام وادیاره‌ وه‌ڵامه‌كانیان زۆریش منداڵانه‌ نییه‌!!!


باشترین ته‌مه‌ن بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش چ ته‌مه‌نێكه‌؟
- (84 ساڵی) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا ناچار نیت كار بكه‌یت، ده‌توانیت پاڵ به‌یته‌وه‌ و ته‌نیا یه‌كتریتان خۆشبوێت. (جودی – 8 ساڵان)
- كه‌ باخچه‌ی ساوایانم ته‌واو كرد، ده‌ڕۆم  بۆخۆم به‌دوای هاوسه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێم. (تام – 5 ساڵان)
له‌ یه‌كه‌م یه‌كتر بینیندا، پیاوان و ئافره‌تان چی به‌یه‌كتر ده‌ڵێن؟
- ته‌نیا درۆ بۆ یه‌كتری ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی حه‌ز له‌ یه‌ك بكه‌ن و كاتێكی دیكه‌ بۆ یه‌كتر بینین دیاری بكه‌ن. (مایك – 10 ساڵه‌)
باشتر وایه‌ مرۆڤ ژیانی هاوسه‌ری پێكبێنێت یا نه‌؟
- باشتر وایه‌ كچان شوو نه‌كه‌ن، به‌ڵام كوڕان ده‌بێت ژن بێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌ یه‌كێكه‌ كه‌ به‌ دوایانه‌وه‌ بێت و خاوێنیان كاته‌وه‌. (لینیت – 9 ساڵان)
- بابه‌ ئه‌م شتانه‌ به‌س سه‌ر ئێشه‌یه‌. من ته‌نیا منداڵێكم، ئه‌و به‌دبه‌ختییه‌م ناوێت. (كێنی – 7 ساڵان)
بۆچی دوو كه‌س عاشقی یه‌كتر ده‌بن؟
- كه‌س نازانێت چی رووده‌دات، به‌ڵام بیستومه‌ په‌یوه‌ندی به‌و بۆنه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ لێیدێت،بۆ ئه‌وه‌شه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئه‌وه‌نه‌ بۆن ده‌كڕن. (جین – 9 ساڵه‌ )
- ده‌ڵێن كه‌سێك تیر له‌ دڵی مرۆڤ دات و ئه‌و شتانه‌، به‌ڵام وادیاره‌ ئازاری زۆر نییه‌. (هارلن – 8 ساڵ)
عاشق بوون چۆنه‌؟
- وه‌كو هه‌ره‌س هێنانی به‌فره‌ كه‌ بۆ زیندو مانه‌وه‌ ده‌بێت رابكه‌ی. (راجر – 9 ساڵان)
- ئه‌گه‌ر عاشق بوون وه‌كو فێربوونی پیته‌كانی ئه‌لف وبێ قورسه‌، من كه‌ نامه‌وێت. كاتی زۆری ده‌وێت! (لئۆ – 7 ساڵان)
بۆچی عاشقه‌كان ده‌ستی یه‌كتر ده‌گرن؟
- ده‌یانه‌وێت دڵنیا بن كه‌ هه‌ڵقه‌كه‌یان ناكه‌وێت، ئاخر پاره‌ی زۆریان پێداوه‌.
(دیڤ – 8 ساڵان)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net