.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












(نامەیەک بۆ ژیلیا) بەشی نۆیەم*کۆتای*
نوسینەوەی:سەباح مەجید
9
ژیلیا، ئەی ئەو کچەی کە بەقەد بەهەشت بۆت پەرۆشم، من لە گوندی بووکی نزار مامۆستای بابەتی زمان و ئەدەبی کوردیم و رۆژانە هەر بابەتێک بۆ قوتابییە جوانەکان شەرح دەکەم هەمیشە ناوی پیرۆزی تۆم لەسەر زارە.. تۆ هەمیشە وەک چۆن لەنێو دڵ و دەروون و ئەندێشەی مندایت ئاواش لەنێو سەرجەم رستەکانمدایت، رۆژ نییە بەبیانووی رێزمانی کوردی و شەرح کردنی کارا و نیهاد و تەواوکەری بەیاریدە ناوی تۆ لەچەند رستەیەکدا بەکارنەبەم. بۆنموونە دەڵێم: ((ژیلیا لەکانییەکەدا ئاو دەهێنێت)). لێرەدا ژیلیا (کارا)یە و هەڵدەستێت بەئەنجامدانی کارێک. یان دەڵێم: (( ژیلیا کچێکی قەشەنگە)). قوتابیان لێرەدا ژیلیا (نیهاد)ە، چونکە خەسڵەتێکی دراوەتەپاڵ کە قەشەنگییە. یاخود دەڵێم: (( نامەیەک بۆ ژیلیا دەنووسم)). لەم رستەیەدا ناوی ژیلیا ئەرکەکەی (تەواوکەری بەیاریدەیە)، چونکە ئامرازی پەیوەندی (بۆ)ی لەپێش هاتووە. کچێ ناوی پیرۆزی تۆ وێردی سەر زمانی منی زەبوونە ژیلیا.. ئاخر تۆ بەهەموو جوانی و بێگەردی و شکۆدارییەکانتەوە گیان و دڵی منت بۆخۆت هەژموون کردووە ئەی یار. وەی خودا جەنگ بگرێ کە تۆی بەغەریبی سپارد و منیشی لەژێر ساباتی خۆشبەختی تۆدا دەرکرد، کچێ رۆژ نییە من هەزارەها نەفرەت بۆ جەنگی نەگریسی ناوخۆ نەنێرم ژیلیا.. ئاخر جەنگ سۆنگەی سەرەکی سەفەری بێگەڕانەوەی تۆ بوو هەی حەیرانت بم. جەنگ زۆر بێبەزەییانە سەرجەم شتەکانی نیشتمانی دابەشی سەر دوو کرد! گشت پیرۆزییەکانی دابەشی سەر دوو کردین.. سەرجەم رەنگەکانی لەیەکتر کرد.. هەموو خۆشەویستەکانی لەیەکتر تۆراند.. باوک و دایک و برا و خوشک و خزم و خوێشی کرد بە دوژمن.. کچێ جەنگ لەنیشتمانی ئێمەدا حکومەتێکی کرد بە دووان ژیلیا! ئاخر تۆ پێمبڵێ جەنگ چی نەما پێمانی نەکات ئەی یار؟! جەنگ سەرشێتانە هەڵسوکەوتی دەکرد و سەرتاپای نیشتمانی کردین بە گڵکۆ.. وەیش خودایە جەنگ عەزازیلێکی چەند دزێو و مەرگدۆست بوو! بەسەدان تۆلازی خوێنگەرمی نیشتمانی ناچارکرد کە لەسەر کەپکێکی بێنرخدا یەکتری شیتاڵ شیتاڵ بکەن! کچێ ژیلیا، گەر جەنگ بەرۆکی وڵاتی ئێمەی نەگرتبا ئەوا باوکە قرچۆک و لەبرسان مردووەکەی تۆش هێندە قیچکەی تەنگ نەدەبۆوە و لەپێناو بەدەستهێنانی پارەی زیاتر بیری لەسەفەرکردن بۆ وڵاتی بەریتانیا و شاری مانچستەر نەدەکردەوە. بەڵێ جەنگ دەستی لەپشتی هەمووان دەدا تاکو نیشتمان پڕاوپڕبێت لە نائارامی و مرۆڤەکانیش بیر لە جێهێشتنی نیشتمان بکەنەوە. کچێ جەنگ نەبووایە خۆ ئێستاش لەگەڕەکە جوانەکەی خۆمان هەر هاوسێی یەکتری بووین.. گەر سەفەرتان نەکردبا کێ ناڵێ ئێستا لەو گەڕەکە جوانەدا زەماوەندمان نەکردبوو؟ کێ ناڵێ ئێستا ژیانی هاوسەرییمان پێکنەهێنابوو و یەک دوو منداڵی وەک خۆت جوانیشمان نەبوو؟ بەڕاست ژیلیا لەبیرتە؟ کچێ لەبیرتە شەوێکیان لەژوانێکی پڕ لە مەترسیدا پێتگوتم:
- دڵدارگیان، من حەزدەکەم دوو منداڵمان هەبێت، ئەی تۆ؟
- کچێ بە ساقەی ئەو دوو چاوە مەستەت بم منیش حەزدەکەم دوو منداڵمان هەبێت، یەکێیان کچ و ئەوەی دیکەیان کوڕبێت، بەڕاست ژیلیا، کچەکە ناوی چی بێت و کوڕەکە ناوی چی بێت؟
- پێت چۆنە کچە جوانەکەمان ناوی بەهەشت بێت؟
- بەڕاستی ناوێکی جوان و خۆشە! ئەی کوڕە قۆزەکەمان ناو بنێین چی؟ راوەستە.. ئەهاا.. چۆنە ناوی بنێین بەهمەن؟
- کوڕە دڵدار ناوی کچ و کوڕەکەمان زۆر خۆشە.. هەردووکیان لەسەر یەک ئاوازن و بەیەک پیتیش دەستپێدەکەن
ئااای ژیلیا! کچێ باوەڕبکە تائێستاش بەئاواتی لەدایک بوونی بەهەشت و بەهمەن دەژیم. کچێ گەر سەفەرتان نەکردایە و تائێستا لێرە بوونایە، خۆ ئێستا بەهەشت و بەهمەن هەراش و پارچەرە ببوون.. رەنگە ئێستا لەو قوتابخانەیەدا قوتابی بوونایە کە ئێمە قۆناغی سەرەتاییمان تێدا تەواوکرد و بەدەیەها یاقووتی یادگاری ئێمەی تێدا رژاوە. ژیلیاخاتوون، کاتێک بیر لە ئەزموونی ئەوینی خۆم لەگەڵ تۆی فریشتەدا دەکەمەوە چاوەکانم پڕدەبن لەگریان.. کچێ ئێستا کە ئەو وشانەت بۆ دەنووسم فرمێسک دڵۆپ دڵۆپ لەچاوەکانمەوە دەڕژێت، کچێ وەرە سەیرکە ئەوەتا سەر روومەتەکانم پڕبوون لە ئەشک، ئاخر گەر بەلێزمە ئەسرین نەبارێنم چ بکەم ئەی یار؟ ئاخر لەدووریتا جگە لەگریان چ شتێک هەیە سەلوا بە رۆحم ببەخشێت؟ کچێ ژیلیا دووریت دەستی لە ئەوکم ناوە و خەریکە دەمخنکێنێت. ئااای کچەکە دەبێ رۆژێک بێت و بگەڕێیتەوە؟ دەبێ رۆژێک بگەڕێیتەوە و وەک قلە بخووری جەژنان بۆنی شار خۆشبکەیتەوە؟ خانمی من، پێش کەمێک دەستم لە نووسین هەڵگرت و چوومەوە دەرەوە و کەمێک لە دابارینی بەفرەکەم رووانی.. نوقمی دەریای خەیاڵ بووم، لە شانشینی خەیاڵدا لەبناری کەژێکدا، لەکەناری رووبارێکی هێمندا و لەنێو هەزارەها گوڵی نێرگزدا بەیەکەوە دەست لەنێو دەست پیاسەمان دەکرد.. هەردووکمان سپیمان پۆشیبوو. پیاسەمان دەکرد و پڕ بە سییەکانمان بۆنی خۆشی نێرگزە چاو کاڵەکانمان هەڵدەمژی. وەی خودایە لەو بۆنە خۆشەی نێرگزەکان! وەی لەدیمەنی دڵڕفێنی ئەو بنارە خامۆشە!وەی لە نەرمە هاژەی ئەو رووبارە! نەرمە هاژەی رووبارەکە تەنانەت لە نەوای شمشاڵەکەی داودی پەیامبەریش خۆشتر و پڕسۆزتربوو. کە لەنێو ئەو هەزارەها نێرگزە نەرمە پیاسەمان دەکرد دەتگوت لە بەرزترین بەرزایی بەهەشتدا رێدەکەین. لێوانلێوببووین لە سۆز.. نەرم نەرم هەنگاومان دەنا.. لەکەناری رووبارەکەدا لەتەنیشت یەکتری دانیشتین. هێندە دڵخۆش بووین هەر دەتگوت بارانی دڵشادیمان بەسەردا باریوە.. بێدەنگ و بەهێوری روومان لەیەکتر کرد.. کەمێک سەیری ناو چاوانی یەکتریمان کرد و بێدەستی خۆمان لێوەکانمان لەیەکتری نزیک کردەوە.. لێوەکانمان خستەسەر لێوی یەکتر و بەسەدان پەپوولەی ماچ لەسەر لێوەکانمان هەڵفڕین.. لێوەکانمان ببوون بە سەرچاوەی لەدایک بوونی پەپوولە و لەچەند خولەکێکدا سەدەها پەپوولە لەدایک بوون و بەو ناوەدا پەرش و بڵاوبوونەوە.. پەپوولەکان هێمن وەک لێوەکانی ئێمە بەهێمنی لەسەر گوڵە نێرگزەکاندا هەڵدەنیشتن.. وەیش خودایە لەو هەموو جۆش و خرۆشەی ماچان!
لەپڕ هەستمکرد وا لەتاو سەرما چەشنی پاسارییەکی تەزیوو هەڵدەلەرزم..ئیدی سەرما خوایانە لە بەهەشتی شانشینی خەیاڵ دەریکردم. سەیرم کرد بەفرەکە خەریکە ژیر دەبێتەوە..بەڵام من لەتاو لەدەستچوونی ئەو بەهەشتەی کە کەمێک لەمەوبەر تیایدا دەژیام چەشنی ئادەم سێڕێز سێڕێز فرمێسکم بەڕوومەتدا هاتەخوارەوە، تا دەهات بەفرەکە ژیردەبۆوە و منیش بەکوڵتر ئەسرینم دەباراند.. کچێ ژیلیا پڕبەدڵ ئەسیرینم بۆت دەباراند.. چەمێک فرمێسکم رژاند، ئاخر کە یادەکانی تۆ دامدەپۆشێت تەنها و تەنها فرمێسکەکانی چاوم دڵنەواییم دەکەن و هێورم دەکەنەوە. هێندە ئەشکم داباراند تاکو ئاگری ناخم بەشێوەیەکی کاتی دامرکایەوە.
سەیرمکرد هاوکات لەگەڵ ژیربوونەوەی چاوەکانی من بەفرەکەش ژیربۆتەوە و ئاسمان ساماڵێکی بێگەردە.. دونیا کپ و خامۆش بوو و تا دەهات ساردتر دەبوو، ئیدی لە حەوسەڵەمدا نەما و گەڕامەوە ژوورەوە. ئێستا خەریکە بوڵێڵ دەردەکەوێت و رەنگە مامۆستایانیش دوای کەمێکی دیکە لەخەو هەڵبستن، بۆیە لێرەوە دەست لەنووسین هەڵدەگرم. خانمی من خەڵکی ئاوایی بووکی نزار خەریکن لەخەو هەڵدەستن، کەچی من تازە دەمەوێت بخەوم..کچێ لەسۆنگەی دووریت تامەزرۆم خەوێک بخەوم کە جارێکی دیکە بێدار نەبمەوە. ماڵئاوا ژیلیای خۆم.. ماڵئاوا...
قوربانی تۆ
دڵداری دڵگەش
سەرچاوە:سەباح ماجید
لهسهر هێڵ نییه






Dast xosh
لهسهر هێڵ نییه






zor swpas bo dastxoshit
لهسهر هێڵ نییه







دهستت خۆش بێت بهقوربان

لهسهر هێڵ نییه






zor swpas bo dastxoshit
لهسهر هێڵ نییه





slaw
azezm dasta kant xosh azezm bo aw babata
hewadarm har shad bet azez

لهسهر هێڵ نییه