❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رۆمانی ( شانشینی تاڤگەکانی سۆز )

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-06 12:44:26

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

رۆمانی ( شانشینی تاڤگەکانی سۆز )

رۆمانی ( شانشینی تاڤگەکانی سۆز )نووسینی: سه‌باح مه‌جید
sarchawa:sabahmajid





___________[color=violet]---------------------[/color]___________________----------------------





من ((لاوەی تەمبوورژەن)) دوای چەندین ساڵ لە ئێوارەیەکی پاییزدا بە دیداری ((لاوەند)) شادبوومەوە، ئەو لاوەندەی سپێدەیەک کە تەمێکی خەست شاری گرتبووە ئامێز، جانتاکەی بەشانیەوە هەڵواسی و رۆیشت.. رۆیشت و لەنێو تەمی چڕی ئەو سپێدەیەدا ونبوو. کەس نەیزانی ئۆغری لاوەند بۆ کوێ بوو! لە یادمە لەنێو تەمی چڕی ئەو سپێدەیەدا لاوەند دەیگوت: ((دەڕۆم تەمبوورژەن دەڕۆم.. ئیدی جارێکی دیکە ناگەڕێمەوە بۆ شارێک کە رێز لە هەست و سۆزی خودا ناگرێ.. شارێک کە عیشق بە بیدعە بزانێ.. شارێک کە تیایدا مرۆڤ چێژ لە مرۆڤبوونی خۆی وەرنەگرێ، ئاخر توخوا رەوایە؟! من وا لە سەرە مەرگدام کەچی شەرم دەکەم لە وەسیەتێکا داوابکەم لە تەک گڵکۆی ماچێکدا بمنێژن! داوابکەم میراتی فرمێسکەکانم بەسەر چەپکە کچەکانی خەیاڵمدا ببەخشنەوە! داوابکەم بۆ خولەکێک ژوان لەگەڵ قەیسی ئەو لێوانە بگرم کە پڕبەدڵ بۆیان دەگریێم! لێرە نەک من، هیچ تۆلازێک بە دیدەنی سێبەری کچێک شاد نابێ، ئێرە کانییەکە تەنها و تەنها دڵتەنگی لێوە هەڵدەقوڵێ. دەڕۆم دەچمە دەڤەرێک  تا باوکانێک بدۆزمەوە شەرم لە ماچکردنی کوڕەکانی خۆیان نەکەن. دەڕۆم تەمبوورژەن دەڕۆم..)). یەکتریمان لە باوەش گرت و رۆیشت.. رۆیشت و لەنێو تەمی خەستی ئەو سپێدەیەدا زۆر بەخەستی گریام.. گریام و لەناخەوە گوتم: ((رۆژێ ژالیای چاوسەوزی خۆشم دەبەن و بەتەنهایی وەک پەپوولەی وشکەوەبووی نێو پەرتووکی ژیان بێهیوا دەمێنمەوە، وااای لە تۆ ژالیا.. چێ بگەڕێوە.. با لەنێو باخاتی وەفا لیمۆیەکی میهرەبان بە ماچێکی تورشمان شادبکاتەوە. لێم نزیکتربە ژالیا.. با لەنێو هەموو گرفتە بێچارەسەرەکانی نیشتماندا خۆم لەیاد بکەم، چێ پەیمانبێ ئەوجارە لەگەڵ خۆما دەتبەم بۆ شانشینی تاڤگەکانی سۆز، ئەو شانشینەی کەوا شوورەی شارەکانی لە پرتەقاڵ و کۆشکەکانی لە خۆخ و مرۆڤەکانی لە زەیتوون دروستکراون.. لەوێ تاڤگەی وەهات نیشاندەدەم لەجیاتی ئاو پرچی فریشتەکانی لێدەڕژێ.. کانی وەهات پیشاندەدەم کە ئاسوودەییان لێهەڵدەقوڵێ. کچێ بەفیدای گەردی ژێر سەندەڵە جوانەکەت بم یار.. وەرە لەژێر دەسماڵی پەلکەزێڕینەدا ماچی رەنگاڵەیی بدەینە ژین، ئاخر کە مردن هێندە نزیک بێ.. تۆی نیان بۆچ ئەوەندە لێمدووری؟ باوەڕبکە بێ تۆ هەر لە کوانوی پڕ لە ژیلەمۆی میحنەت دەچم. چێ بووکەشووشە، نیگاکانت بەچ زەردەپەڕێک دەسپێری؟ بەخودا گەر تۆ لەپشتمەوە نەبی من شەڕی ئەو ئاسنگەرە بێسۆزانەم بۆ ناکرێ کە لە شەوەزەنگەکانا لەسەر سندانەکانیان تریفەی ماچ دەشکێنن. گەر تۆ وەک پرتەو دڕ بە تاریکی خەمە کوشندەکانی دەروونم نەدەی، من شەڕی ئەو هەموو کێشە ئاڵۆزانەی ژینم بۆ ناکرێ ژالیا.. ئەفسوس کە ئێمە مرۆڤی نێو مەینەتییەکانین! چێ بێرەوە، گوێ لەو بیرمەندە نەفامانە رامەگرە کە دەڵێن: (( عیشق مرۆڤ زەبوون دەکات)). چێ گەر وابووایە چۆن فەرهادی کۆکەن بێستوونی جەفای کون دەکرد و ئاوی زیندەگی بەدیاریی بۆ مرۆڤەکان دەهێنا و بە نیگای پڕ لە میهری شیرینی ئەرمەن شاد دەبوو؟ خوانەکا عیشق بمرێ ژالیا! ئەخەر ئەوسا ئێمە چۆن نیشتمانمان خۆشبوێ؟ کچێ چەند تامەزرۆم لە وڵاتی لێوت ژیانێکی شیرین شیرین بژیم.. وەرە هەتا هەرماس دەستی لێنەشوشتوومە با پیاسەیەک بەنێو شاری هەناری ژواندا بکەین و لەنێوان پێکەنینی هەزارەها دەنکە هەناردا بتنووسمەوە. چێ هیچ مەترسێ هیچ! لێناگەڕێم چاوی هیچ کۆنخوازێکی دەبەنگ بمانبینێ.. ئاخر من لەژێر کراسی رێواس و لەبن رەفتەی رەیحان دەتشارمەوە. چێ لێم زویر مەبە ژالیا، ئەخە من هەموو شەوێک لەنێو خەونە ئەفسانەییەکانی خۆما دەتبینم کە لە بیمارستانێکی سامناک کەوتووی.. چاوە سەوزەکانت شەکەت شەکەتن.. نوژدارێکی بێدڵ داوای گورچیلەیەک بۆ دەکات، من و خانەوادەکەت بۆت دەگریێین.. وەیش کە لە ژوور سەرتەوە فرمێسکەکانم دەڕژێن ئەم ژیانە چەند پڕ دەبێ لە بێهوودەیی! چێ بڕوابکە ژالیا من لە هەموو خەونەکانما گورچیلەیەکت پێدەبەخشم، کەچی کە چاک دەبیتەوە باوکت لێناگەڕێ ماچت بکەم! بۆیە لەتاوا هاوشێوەی پیرترین درەخت ئەسرین هەڵدەڕێژم..)).



دوای ئەو سپێدەیە، من و لاوەند لە چەندین خەونی تاڵ و شیریندا یەکتریمان بینی، بەڵام ئەو ئێوارە پاییزییە هەر بەڕاستی بە دیداری یەکتر گەیشتین. لاوەند هیچ نەگۆڕابوو.. وەک خۆی بوو، وەلێ شەکەتییەکی زۆری پێوەدیاربوو. ئەو رۆژە لە شەقامێک پێک گەیشتین کە پڕاوپڕ بوو لە گەڵای چاوکاڵی پاییز. نازانم چ چارەنووسێک بوو لەو غەریبییەدا پێکی شادکردینەوە، بۆلای چووم و بە زەردەخەنەیەکی زەبوونەوە سەیری کردم.. هەنگاو هەنگاو بۆی دەچووم.. ئەو رۆژەم هاتەوە یاد کە بە زەردەخەنەیەکی زەبوون دەیگوت: ((تەمبوورژەن، حەزدەکەم بۆ هەموو خەڵکی بسەلمێنم کە خۆشبەخترین مرۆڤی سەرزەمینم ((دەمەوێ خەڵکی وابزانن کە هەر ئێستا لە بەهەشت هاتوومەتەوە و بە هەزارەها تکا و نزا سەدان حۆری چاوڕەشم لەکۆڵ خۆم کردۆتەوە))1 بەڵام ناتوانم تەمبوورژەن نا.. ئێمە گەر لە میانەی قوڵترین پێکەنینیشدا بین بارمتەی دەستی گریانین! دەزانی جوانیتای خۆم گەلێ نەخۆشە؟ کوڕە دەخیلتم لاوەی تەمبوورژەن رێگایەکم بۆ بدۆزەرەوە تا بمداتە دەست سەردانی یار.. گاڵتەم لەگەڵا مەکە تەمبوورژەن، بەخودا گەر هەموو نوکتە بەهێزەکانی جیهانم بۆ بگێریتەوە قریوەی پێکەنینێکی راستەقینە مێهڤانی ئەوکم نابێ، دەخیلتم چارەیەک تەمبوورژەن.. چۆن بەدیداری جوانیتا بگەم هاوڕێ؟ خودایە بە میهری بێسنووری خۆت بمدەرە دەست دیدەنی یار. تەمبوورژەن، ئاخۆ کەی بێ لەم نیشتمانەدا کوڕ و کچە خەمگین و شەرمنەکان بە سەربەستی روو بکەنە بیمارستانەکان و بۆ یەکتر بگریێن؟ ئااااخ! ئاخۆ کەی بێ لە ژوانگەکاندا بیر لەوە نەکەینەوە لەپڕ تیرۆر بکرێین؟ ئااای خودایە لە عاشقە گوناهەکانی نیشتمانی من! لەگەڵ سەوزبوونی یەکەمین نیگای عیشق لەنێو جێگاکانیان دەکەون و ئیتر دەبن بە بیمارترین بیماری دونیا، ئاخر لێرە عیشق کراوەتە چاوگی مەزنترین پەتا! پەتایەک کە هەموو شتە جوانەکان دەمرێنێ! ئێرە بیمارستانێکی مەزنە و مرۆڤەکانیشی نەخۆشگەلێکی بێچارەن. وەیش عیشق چەند دژوارە لێرە! وەی ژیان چەند سەختە لێرە!)). پێمگوت: (( هێور بەوە لاوەند، پێویستمان بە کاتی زیاتر هەیە.. پێویستمان بە ئارامگرتنی زیاتر هەیە.. پێویستمان بە فرمێسک رشتنی زیاتر هەیە.. پێویستمان بە ناشادی زیاتر هەیە تاکو شادییەکی زۆرتر دەستەمۆ بکەین و خەونەکانمان چرۆبکەن. خەمگین مەبە لەبەرئەوەی هەمیشە خەمگینین!دەبێ هەموومان خەمگین بین! ئەگینا لە شەوەزەنگی ئەو نیشتمانەدا هەرگیز ئەو دەروازانە نادۆزینەوە کە دەمانبەنەوە نێو کۆشکە کریستالییەکانی دڵنیایی.. تا زیاتر رۆنەچینە نێو خەمگینی بە شاکچە شەنگەکانی ئەندێشەمان شاد نابین.. بەو رۆژە گەشانە ناگەین کە بێترس رووبکەینە دیدەنی یار، تا زیاتر خەمگین نەبین ناتوانین:



1- لە زستاندا خۆشەویستەکانمان لەنێو لاسکی گوڵدا گەرم داپۆشین.



2- لە بەهاردا لە خەونی سەوزیان هەڵکێشین.



3- لە هاویندا لە هەناسەی تاڤگەکانیان لوولبدەین.



4- لە پاییزدا مەینەتییەکانیان بدەینە پەیکی گەڵا کاڵەکان.



جا هێور بە هێور )).



گەیشتینە یەکتر و یەکترمان لە باوەش گرت..لە خۆشیانا فرمێسک بە روومەتەکانماندا دەهاتەخوارەوە، لە شەقامێکدا پیاسەمان کرد کە یەکپارچە ئاڵتوونی گەڵا بوو. شەو چووینە ماڵی لاوەند و دەستمان کرد بە گێڕانەوەی سەرگوزەشتەی خۆمان.







***         ***        ***







من تەمبوورەرەکەم بە دیواردا هەڵپەسارد، لاوەند ئاهێکی قووڵی هەڵکێشا و دەستێکی بە رووخسارە شەکەتەکەی داهێنا و گوتی: (( نازانم لە کوێوە دەست پێبکەم تەمبوورژەن.. بڕوابکە دڵم پڕە لە گەوهەری ڕاز، هەرکە بیر لە دانایی بوونی خۆم دەکەمەوە دەبم بە پەرتووکێکی پڕ لە گوڵی وشکەوەبووی نائومێدی. من لەوێ بووم.. لەنێو لمی ئاسوودەیی.. لەنێو گەمیی ژیاندا چارۆگەی خەندەم هەڵدەدا.. با-ی ئەوین هەڵیدەکرد و دەیگەیاندمە شانشینی ئومێدە وەنەوشەییەکان. لەوێ بووم.. لەنێو زەمینلەرزە بەهێزەکانی ترس بە دڵێکی پڕ لە هیوا کۆشکی دڵشادیم چێدەکرد، کۆشکێکم چێدەکرد لە ئاڵتوونی بزەی عیشق.. لە گرنژینی پڕ لە بێگەردی یار. ئااای کە سەیر بوو تەمبوورژەن! من لەوێ سەرەڕای ئەو هەموو دیوارە پتەوانەی ترس و خاپووربوون.. عیشقی ((بوشرا)) کەمەندکێشی دەکردم! وای لە بوشرا وای! کچە عەرەبێکی شاری نەجەف بوو. لە کراسی زەردەپەڕ جوانتر بوو، بوشرا موژدەی ژینێکی تازە بوو. من قەتاوقەت باوەڕم نەدەکرد لەدوای ((جوانیتا)) پڕ بە دڵ کچێکی دیکەم خۆشبوێ و بۆی بگریم، بەڵام نەمدەزانی عیشق پەڕجوو دروستدەکات. گەر بۆ جوانیتا بەلێزمە گریابم، ئەوا بۆ بوشرا بەلێزمەتر. گەر بۆ جوانیتا بەلێزمەتر گریابم، ئەوا بۆ بوشرا بەلێزمەترین. ئێوارەیەک لەسەر رووباری فوڕات بە بوشرام گوت: ((بوشرا، لای من



تۆ ئاسمان نی، بەڵام وەک ئاسمان پڕی لە وەفا



تۆ رووبار نی، بەڵام وەک رووبار پڕی لە هاژە



تۆ بەفر نی، بەڵام وەک بەفر پڕی لە ناز



تۆ شەو نی، بەڵام وەک شەو پڕی لە هێمنی



تۆ مانگ نی، بەڵام وەک مانگ پڕی لە تریفە



تۆ گوڵ نی، بەڵام وەک گوڵ پڕی لە نیانی



تۆ شالوور نی، بەڵام وەک شالوور پڕی لە ئاواز



تۆ هەتاو نی، بەڵام وەک هەتاو پڕی لە پرتەو



تۆ کەژ نی، بەڵام وەک کەژ پڕی لە ئارامیی



تۆ کانی نی، بەڵام وەک کانی پڕی لە زەنوێر



تۆ سپێدە نی، بەڵام وەک سپێدە پڕی لە ئاورینگ



تۆ هێلانە نی، بەڵام وەک هێلانە پڕی لە سۆز



تۆ بەهار نی، بەڵام وەک بەهار پڕی لە هیوا



تۆ خونچە نی، بەڵام وەک خونچە پڕی لە خەندە



تۆ پەلکەزێڕینە نی، بەڵام وەک پەلکەزێڕینە پڕی لە جوانی



تۆ دایک نی، بەڵام وەک دایک پڕی لە میهرەبانی



تۆ زەیتوون نی، بەڵام وەک زەیتوون پڕی لە ئاشتی



تۆ جەژن نی، بەڵام وەک جەژن پڕی لە نوقڵ



تۆ فریشتە نی، بەڵام وەک فریشتە پڕی لە بێگەردی



تۆ بەهەشت نی، بەڵام وەک بەهەشت پڕی لە دڵنیایی







بیرتە تەمبوورژەن ئەو سپێدەیەی کە تەمێکی خەست شاری گرتبووە ئامێز؟ واای چۆن لەتاو سەفەری جوانیتا وەک دێوانە لە عێل و عەشیرەت تەوەلا بووم! من ئەو بەیانییە بە ماشێنێکی سپی چووم بۆ پایتەخت.. ئاخر دژوار بوو دوای جوانیتا هەولێر جێژیانم بێ! هەولێرێک کە ئەوەندەی جێگەی ئەنگوستی پەپوولەیەکی تێدا نەمابوو یادگاری ئێمە لێنەڕژابێ.. نەمدەتوانی نا دوای سەفەری یار ئۆقرە بگرم، چووم بۆ پایتەخت تاکو لەوێ دوور لە خزم و خوێشی دڕکدۆست بەهێمنی بمرم. وەیش خودایە! لێرە دابڕان لە یاری عیشوەباز لە زەمینلەرزە سەخترە! لێرە پێکگەیشتنی دوو عاشق لە جەنگ دژوارترە! ئێمە بارمتەی دەستی دڕکدۆستانین.. ئێمە عاشقگەلێکی چەند بێویستین! چەند غەریبین خودایە! چەند تامەزرۆین لەپێناو خۆشەویستەکانمان لەنێو جەرگەی شارا سێدارەمان بۆ هەڵبەستن! چەند تامەزرۆین لەسەر عیشق هەنجن هەنجنمان بکەن! ئێمە دژ بە رەوشی عیشقین، لەکاتێکا عیشق فێری زمانی سۆزمان دەکات.. فێرمان دەکا جیهان پڕاوپڕ بکەین لە هۆزان و سەدەفی وەسفی رەوا.. فێرمان دەکا گەر هەناسەکانمان لە ئەڵماسی پاکگەرایی نەبێ خودا خۆشمانی ناوێ. بیرت نایە تەمبوورژەن ئەو پیاوەپیرە جوانەی کە دەیانگوت لە شانشینی زەیتوونەوە هاتووە؟ ئەها ئەو چەند جوان دەیگوت: ((لەوێ ئێمە زۆر لەمێژە پەرتووکی عیشق ئەزبەر دەکەین تاکو شکۆ دەستەمۆبکەین. ژیان سەدەفێکە لێوانلێوە لە خەونە بێگەردەکانی عاشق، عاشق دەبێ رێزیار بێ، چونکە کوشتن بەربوونەوەی بەهارە لە دەستی درەختەکان. نامورادکردنی عاشقان شپرزەیی دەخاتە نێو نیشتمان و شیرازەی سەرجەم شتەکان تێکدەدا..)). واای چەند شەیدای قسە جوانەکانی ئەو پیاوە پیرە بووم! قسەکانی ئەو بوو وایانکرد جوانیتام خۆشبوێ.. وەیش جوانیتای خۆم! لە یادمە جارێ بە چرپە پێیگوتم:







خۆزگە دەمزانی لەکوێ دەکەی تاو



خۆڵی ژێر پێتم دەکرد بە سپیاو







لە پایتەخت، ژوورێکم بە کرێ گرتبوو. رۆژانە وەک دێوانە بەنێو شەقام و بازاڕگاکانا دەسووڕامەوە.. لە کەناری رووباری دیجلەدا دەوەستام و هێشووە ئەسرینم دەڕنی.. لە چایخانەکانا بە خەمگینی و خامۆشی بیرم لە جوانیتا دەکردەوە. شەوانە زۆر بە خەستی خەمم دەخوارد و دەگریام.. من لە پایتەخت خەمێک بووم زۆر کەڵەگەتر لە هیماڵایە.. ژیانی من لەوێ بێ جوانیتا و هەولێر  زۆر لە گەردنی شەو تاریکتر بوو. لەوێ زۆر نائومێد بووم.. نائومێدتر بووم لە پەپوولەیەکی شەکەت کە گوڵێکی ئاڵ دڵی تۆراندبێ. من لە هەولێر کوڕی ئەو دوورگانە بووم کە تیشکی خۆری لێدانەدەبڕا، وەلێ  کە ئاشکرابوو عاشقم هەموو دەروازەکانی خۆشبەختیان بەڕوومدا داخست.. نەیانهێشت چیتر لەگەڵ جوانیتای ئەوینداری خۆم بچمە لای ئەو شالوور و گوڵانەی کە شەونمی عیشقیان لێدەڕژا. لەوێ لە پایتەخت هیچ شتێ نەبوو بۆی بژیم.. هیچ شتێ ئەو پیرۆزییەی نەمابوو تا کردوکۆشی بۆ بکەم.. هیچ ئاواتێک لە ئارا دانەبوو تا چاوەڕوانی بۆ بکێشم. ئێوارەیەک لە کەناری دیجلە وەستابووم و هزرم لە زەبوونی خۆم دەکردەوە.. کتوپڕ قۆڵبەستیان کردم!! نەمدەزانی لەسۆنگەی چی قۆڵبستیان کردم! رۆژی دواتر ئیڤایەکیان هێنا و چاوەکانیان بەستم و بردمیان.. نەمدەزانی بۆ کوێم دەبەن! شەو درەنگ بوو کە گەیشتینە گرتووخانەیەک.. ئەوانەی لەو گرتووخانەیەدا بوون گشتیان عەرەب بوون. دوای چەند رۆژێک ئینجا لە زاری چەند زیندانییەک زانیم ئەو گرتووخانەیەی کە لێی بەندکراوم لە سنووری شاری نەجەفە. تاکە زیندانییەک کە لەوێ کورد بوو من بووم.. ئەوانی دی هەموویان عەرەب بوون، ئەوان خەڵکی خەباتگێڕ و خاوەن هەڵوێستی شیعەی نەجەف و کە?%

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-08 15:32:10

Hawry
ده‌رکراو
شوێن: **ســليمــانــى**
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-03
دواترین سه‌ردان: 2009-12-10
په‌یامه‌كان: 104
ویبگه‌

Re: رۆمانی ( شانشینی تاڤگەکانی سۆز )

slaw hawnaz gean dast xosh barezm zor xosha

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-97d04455c3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-08 15:37:09

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: رۆمانی ( شانشینی تاڤگەکانی سۆز )

hawnaz brezm dastakant xosh sarkawtw be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-08 15:44:59

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: رۆمانی ( شانشینی تاڤگەکانی سۆز )

zor swpas bo eiwa hiwadarm badltan bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-08-12 08:53:09

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: رۆمانی ( شانشینی تاڤگەکانی سۆز )

Dartakant xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-08-12 09:02:46

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: رۆمانی ( شانشینی تاڤگەکانی سۆز )

zor swpas boto

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net