.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












نۆ هۆكاری گرنگ بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستیی ژن و مێرد ...
هاوسه‌رێتی جوانترین مانا به خۆشه‌ویشتی ده‌به‌خشێت، خۆشه‌ویستییه‌ك پڕ بێت له ڕێز و وه‌فاو بۆیهكبون ودڵسۆزی، به‌ڵام زۆر كات هۆكاره‌كان و ژیانی ڕۆژانه‌ی سه‌خت و كێشه‌كانی ڕۆژانه ئه‌و خۆشه‌ویستییه كاڵ ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت لای ئه‌و كه‌سانه‌ی هخۆشیاریی سێكسیان كه‌مه، تا هه‌ندێك جار ده‌گاته ئه‌و ڕادده‌یه‌ی ته‌نها هۆكارێك بۆ پێكه‌وه ژیانی ژن و مێرد بوونی چه‌ند منداڵێكه له‌نێوانیاندا!!
ڕیباز ئیكرام قه‌ره‌داغی
له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێك هاوسه‌ری تر هه‌ن كه به‌شێوازی مامه‌ڵه كردن و ته‌نانه‌ت جۆری سه‌یر كردنی یه‌كتریش جۆره به‌رده‌وامی و تازهبونهوهیهكی خۆش ده‌دن به خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان.
ئێمه لێره‌دا باس له نۆ هۆكاری گرنگ ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌وامبونی خۆشه‌ویستی:
1- دووباره كردنه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌ك كه گوزارشت له خۆشه‌ویستی بكات ته‌نانه‌ت بۆیه‌كتر بون له‌ڕۆژی دواییدا، وه‌ك: (خوای گه‌وره له ڕۆژی دوایشدا پێكه‌وه كۆمان بكاته‌وه)، یان ( ئه‌گه‌ر ڕۆژگار بگه‌ڕێنرایه‌ته‌وه پێشه‌وه به‌هیچ كه‌سێكی تر ڕازی نه‌ده‌بوم تۆ نه‌بێت).
2- زۆر نواندنی هه‌ڵسوكه‌وتێك كه گوزارشت بكات له خۆشه‌ویستی، جا هه‌ر چه‌نده بچوكیش بێت جێی خۆی ده‌گرێت له دڵی به‌رامبه‌ردا، بۆ نمونه: (كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت خوی لێكه‌وت، تۆ به‌تانیه‌كی بۆ ببه‌و پێیدا بده) یان (كاتێك ویستی دابنیشێت لای خۆته‌وه جێی بۆ بكه‌ره‌وه) یان (یان ده‌ستێكی خۆشه‌ویستی بده‌یت به شانی‌دا كاتێك بینیت كارێكی باشی ئه‌نجام دا) ، یان به‌ده‌ست خۆت و به شێوازێكی تایبه‌ت، چا یان كێكێكی بده‌یته ده‌ست، كه گوزارشت له خۆشه‌ویستی بكات.
3- كاتێك دیاری بكه بۆ گفت‌و گۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت، وه‌كو هاوڕێیه‌ك یادی كات و ساته خۆشه‌كانی ته‌مه‌نیان و هیواو ئاواته‌كانی داهاتویان بۆیه‌كتری به‌وردی باس بكه‌ن. نوكته‌یه‌ك وقسهیهكی خۆش و گێڕانه‌وه‌ی ڕوداوێك وپێكه‌نین ودهستبازیهك و... هتد، هۆكاری نوێبونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستین.
4-گوزارشتكردن له حهزلێبونی ژن ومێرد بۆ یه‌كتری: وه‌ك چونه ژوری خه‌وتن و گفتوگۆكردنی تابیه‌ت و نزیك بونه‌وه‌ی جه‌سته‌یی كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ده‌رونی هه‌ردوولا و ده‌بێته هۆی زیادبونی خۆشه‌ویستی.
5-پشتگیریی سۆزدارانه له‌كاتی پێویستیدا: وه‌ك كاتی سكپڕی، پێویسته مێرد به‌شداری خه‌م و ئازار‌و نه‌خۆشیه‌كانی بكات و زوو زوو هه‌واڵی بپرسێت، به سۆز‌و هه‌ستێكه‌وه كه هه‌ست به ته‌نهایی و كهمو كوڕی نه‌كات.
6-پێشكه‌شكردنی دیاری به‌یه‌كتری: جا به‌هۆی بۆنه‌یه‌كه‌وه بێت یان به‌بێ بۆنه، به‌تایبه‌ت گه‌ر دیارییه‌كه كتوپڕی بێت خۆشییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه وخوشه‌ویستی كۆن نوێ ده‌كاته‌وه و مانایه‌كی جوان له بیری هاوسه‌ره‌كه‌تدا جێده‌هێڵێت، به‌تایبه‌ت گه‌ر شتێك بێت زۆر كات له‌به‌ر چاودا بێت، بۆ وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی یه‌كتری، وه‌ك كاتژمیر، پێنوس، بۆنی خۆش، ئه‌نگوستیله و هتد.
7- دوعای خێركردن بۆ یه‌كتری له‌كاته‌كانی دوعا گیرا بوندا، وه‌ك سێ یه‌كی كۆتایی شه‌و و دوای ده‌ستنوێژ و نێوانی بانگ و قامه‌ت و ڕۆژی عارفه و له‌كاتی سه‌فه‌ردا بۆ به‌رده‌وام بونی خۆشه‌ویستی.
8- مامه‌ڵه‌كردن به ڕۆحێكی لێبوردنی زۆر‌و وه‌لانانی خاڵهبچوكهكانی ناكۆكی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كه ڕایان تێیدا جیاوازه.
9- منداڵه‌كانیان فێربكه‌ن كه ڕێز له دایك وباوكیان بگرن به یارمه‌تیدان و قوربانیدان و ڕێزگرتن، ئه‌وه‌ش به‌ڕێزگرتنی ته‌واوی ژن ومێرد ده‌بێت بۆ یه‌كتری.
هیوادارین هه‌ر ژن ومێردێكی به‌ڕێز ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێنێته‌وه هه‌وڵبدات ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ بكات و خۆشه‌ویستی بكاته كاڵای باڵای هاوسه‌رێتییان و دوعاش جوانترین دیاری بێت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ كۆبونه‌وه له‌دنیادا به‌خۆشی و له دوا ڕۆژیشدا له فیرده‌وسی باڵا.
به‌خته‌وه‌ری


له‌سه‌ر هێڵ نییه

دةست خؤش كاك دةشتى انشالله هةموو تاكيك سود وةرئةكريت لةم هؤكارانةى كة خؤشةويستى نيوان زن و بياو زياد ئةكات . لةكةل ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dastakant xosh basaqa bahewae bardawamet harbzhe katt shad
tolas
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ته‌زان گیان
ئه‌زیزم ده‌ستت خۆش بیت و هیوادارم که سوودی هه‌بوو بێت بۆت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه تۆتۆلاس گیان ئه‌زیزه‌که‌م هیوادارم که بابه‌ته‌که‌م به‌سوود بوو بیت بۆت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh dashty gyan renmayyakan zor ba swda sarkawtw bit azizm
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس چنار خانی ئه‌زیز
هیوادارم که سوودی هه‌بوو بیت بۆت
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت به‌رێزم
کاکه ده‌شتی گیان هه‌ر بژی به‌قوربان ته‌مه‌ن درێژ بیت
هاوڕێی ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس کاکه حسێن گیان برای ئه‌زیزم هیوادارم که بابه‌ته‌که‌م سودی هه‌بوو بیت بۆت
کاتیکی پڕ له گوڵ
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dastt xosh bet barezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس ئه‌زیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ستت خۆش بێت مامۆستا ده‌شتی گیان ....

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس هاوڕیی ئه‌زیزم ئارین گیان
ده‌ستت خۆش بیت و بژیت به قوربان
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌سته‌کانت خۆش کاکه ده‌شتی بۆ بابه‌ته‌که‌ت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس په‌پوله گیان
ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزم
ده‌شتی
له‌سه‌ر هێڵ نییه