.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئه‌مریكا پڵنگ و تیمساح ده‌دات به‌عیراق 
له ناوچه پارێزراوه‌كانی كارۆلینای ئه‌مریكاوه دوو پڵنگ به دیاری پێشكه‌شی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی عیراق ده‌كرێت.
له‌وباره‌وه عادل سه‌لمان مو‌سا به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی ئاژه‌ڵان به نیوزماتیكی راگه‌یاند: ئه‌و دوو پڵنگه دیاری ناوچه پارێزراوه‌كانی كارۆلینای ئه‌مریكایه بۆ عیراق، پڵنگه‌كان یه‌كێكیان نێره‌و ته‌مه‌نی ساڵێك و دوو مانگه، ئه‌ویتریان مێیه‌و ته‌مه‌نی له‌نێوان 2 ساڵ تا دوو ساڵ و نیو ده‌بێت.
مو‌سا له‌باره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆ به‌خێوكردنی پڵنگه‌كان دابینكراوه وتی:ئه‌و قه‌فه‌زه‌ی كه بۆیان دابینكراوه شوێنێكی گونجاوه، چونكه له ساڵی 2004 دا له‌سه‌رده‌ستی پسپۆڕ‌و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ئاژه‌ڵان دروستكراوه، به‌رده‌وامیش رۆژانه بڕی 6 بۆ 8 كیلۆگرام گۆشتی سورو مریشك ده‌درێت به‌و پڵنگانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی ئاژه‌ڵان ئاشكراشیكرد: بۆ باشتر په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و پڵنگانه دوو كادیرمان ره‌وانه‌ی له‌نده‌ن كرد بۆ راهێنان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌خێوكردن و پاراستنی ئه‌و جۆره ده‌گمه‌نه‌ی پڵنگ .
دوێنێ 8/8 رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی ئه‌و پڵنگانه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌سیم سه‌ریح كه پزیشكێكی ئاژه‌ڵانه‌وه یه‌كێكه له‌و دوو كه‌سه‌ی كه ره‌وانه‌ی له‌نده‌ن كرابوو بۆ چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و جۆره پڵنگه وتی: ئه‌و جۆره پڵنگانه له‌جۆری به‌نگالی- ن كه یه‌كێكه له‌و چوار یا پێنچ جۆره‌ی كه له‌جیهاندا هه‌ن، ئه‌و جۆره‌ش جۆرێكی زۆر ده‌گمه‌ن و كه‌مه له‌سروشتداو وڵاتی سه‌ره‌كییان به‌نگلادیشه‌و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه تێیدا ده‌ژین نزیكه له‌ژینگه‌ی ئێره له‌ڕووی گه‌رماو شێدارییه‌وه.
له‌باره‌ی خوله‌كه‌شیان ئه‌و پزیشكه وتی:له‌و خوله‌دا راهێنان كرا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پاراستنی ئه‌و جۆره پڵنگه‌و پێدانی خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست و ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌باره بۆیان، ئێستاش چه‌ند هه‌وڵێك هه‌ن هه‌یه بۆ زاوزێكردنی ئه‌و جۆره پڵنگه له‌عیراق، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتنی سروشته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی عیراق به‌تایبه‌تی.
هه‌رله‌باره‌ی ئه‌و دوو پڵنگه‌وه نه‌قیب دیفس نوێنه‌ری هێزه‌كانی فره‌نه‌ته‌وه له عیراق له‌میانه‌ی ئاهه‌نگی راده‌ستكردنی ئه‌و پڵنگانه‌دا به باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی عیراق له‌به‌غدا وتی: ئه‌مڕۆ ده‌بێته رۆژێكی باش بۆ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی عیراق، له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌شیان نه‌قیب دیفس وتی: له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی هه‌ردوو پڵنگه‌كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی عیراق و ئه‌مریكاوه رێوشوێنی ئه‌منی دابین كرابوو، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عیراق تێچوی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پڵنگانه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتبوو كه 66 هه‌زار دۆلاری تێچووه.
سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ی داهاتوویان بۆ بوژانه‌وه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی عیراق، عادل سه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كه راگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان پڕۆژه‌ی تری هه‌یه بۆ هێنانی جۆری تری ئاژه‌ڵ، له‌وانه‌ش ئاماژه‌ی به‌هێنانی (تیمساح) كرد كه به‌وته‌ی ئه‌و له چه‌ند مانگێكی داهاتوودا، له چه‌ند باخچه‌یه‌كی ناسراوی ئاژه‌ڵانه‌وه ده‌هێنرێن بۆ عیراق، پرۆژه‌ی تریشمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ئاژه‌ڵان له‌گه‌ڵ باخچه‌كانی میسر‌و كوێت، هاوكات پرۆژه‌ی ترمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی زاوزێ له ناو ئاژه‌ڵه ده‌گمه‌نه‌كان، ئاماژه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنێكی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان كرد بۆ زیادكردنی رێژه‌ی زاوزی شێر له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا، جگه‌له زیادكردنی ژماره‌ی مه‌یمون و ئاسك.
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی عیراق له ساڵی 1971 دا له‌ناو باخچه‌ی زه‌ورای ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا دروستكراوه‌و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌و باخچه‌یه به‌هۆی جه‌نگی ساڵی 2003 ه‌وه دووچاری زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر بوو به‌هۆی ئه‌و تاڵان و دزییه‌ی كه لێی كرا.

PUKmedia

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ماندو نه‌بی به‌قوربان
ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم
کاکه رانج گیان هه‌ر بژی به‌قوربان ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم هاوڕێی ئه‌زیزم .
هاورێت
حسێن ،،، خۆشناو ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



زۆر سوپاس کاک حسێن هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه