.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بۆچی سه‌ربه‌هه‌وێ شوودهكهیت؟

هه‌ندێك بهتاوانبارای ناودهبهنو پێیان وایه ده‌بێته مایه‌ی شێواندنی خێزان‌و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنی، هه‌ندێكی تریش پێیان وایه ناچاری‌و ترسی له‌كۆمه‌ڵگا وایلێده‌كات ئه‌و بڕیاره بدات‌و تاوانی خۆی تێدا نییه، ئه‌مه ئه‌و كچه‌یه كه رازی ده‌بێت سه‌ربه‌هه‌وێ شوبكات، ئاوێنه‌كان هه‌وڵده‌دات پچێته ناو ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌وه شوو به‌پیاوێك ده‌كه‌ن كه ژنێك یان دوان‌و سیانی تری هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك لهكهسوكارهكهی حاشایان لێكردووه‌و خۆیانی لێ به‌دوور ده‌گرن، كه‌چی سۆمای ته‌مه‌ن سی‌و یه‌ك ساڵ هیچ په‌شیمان نییه له‌وه‌ی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ربه‌هه‌وێ شوویكردووه، چونكه به‌بڕوای خۆی هیچ گرفتێكی بۆ مێرده‌كه‌ی‌و ژنه‌كه‌ی پێشووی دروست نه‌كردووه‌و ده‌یه‌وێت به‌ئاسووده‌یی ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا بباته سه‌ر كه چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا خۆشیویستووه، سۆما كه ئێستا دووگیانه چاوه‌ڕێی ئه‌كات به‌م منداڵبوونهی ژماره‌ی منداڵه‌كانی مێرده‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته چوار، چونكه "هه‌وێ"كه‌ی سێ منداڵی هه‌یه.
ئه‌م ژنه هیچ خۆی به‌خه‌تابار نازانێت‌و په‌شیمانیش نییه، ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه هه‌م شهرعو هه‌م كه‌لتووری كۆمه‌ڵایه‌تیش رێگری لێ ناكه‌ن له‌وه‌ی شوو به‌پیاوێكی ژندار بكات‌و ده‌ڵێت "ئه‌و پیاوه‌م خۆشویستو كێشه‌م نییه كه ژنێكی تری هه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانین هه‌موومان به‌ئاسووده‌یی بژین ". بۆ ئه‌وه‌ی كه ئایا ترسی نییه جارێكی تر مێرده‌كه‌ی بیر لهژنهێنانی تر بكاته‌وه‌و ژنێكی تر به‌سه‌ر ئه‌مدا بهێنێت، سۆما ده‌ڵێت "ژنی زیره‌ك ئه‌وه‌یه پارێزگاری له‌مێرده‌كه‌ی بكات‌و نه‌هێڵێت له‌ده‌ستی بچێت".
له‌به‌رامبه‌ردا شیلانی ژنی یه‌كه‌می ئه‌و پیاوه‌ی سۆما شووی پێكردووه، داخی دنیای له‌دڵدایه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت شه‌وو رۆژ دوعا له"هه‌وێ"كه‌ی ده‌كات، چونكه ماڵی لێشێواندووهو هیچ به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بووه ژنێك به‌سێ منداڵه‌وه چی به‌سه‌ر دێت، ئێستا كه شیلان له‌ماڵێكی تردا دوور له"هه‌وێ"كه‌ی دهژیو نایه‌وێ چاره‌ی ببینێت ده‌ڵێت "ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م خێر نه‌یه‌ته رێی وه‌ك چۆن ئه‌م خێزانه‌ی له‌من شێواند".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌وانه‌ی سه‌ربه‌هه‌وێ شووده‌كه‌ن، خۆیان به‌خه‌تابار نازانن، به‌ڵام به‌شێكی تریان پێیان وایه گوناهێكی گه‌وره‌یان كردووه‌و ئێستا په‌نجه‌ی په‌شمانی ده‌گه‌زن.
تریفه محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن چل كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌دوو منداڵه‌وه شووی كردووه به‌پیاوێكی ته‌مه‌ن چل‌و پێنج ساڵ كه حه‌وت منداڵی تری هه‌بووه، ئێستا زۆر په‌شیمانه له‌و بڕیاره‌ی، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌ناچاریدا بووه، چونكه ئه‌م بێوه‌ژن بووه‌و كه‌سی تر رازی نه‌بووه‌ی بیهێنێتو ماڵه‌وه‌ش فشاری زۆریان لێكردووه، پاش كۆچكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌كه‌میشی ماڵه خه‌زوورانی داوایان لێكردووه شوو به‌كوڕه‌كه‌ی تریان بكات، به‌ڵام ئه‌م رازی نه‌بووه، ئێستا تریفه په‌شیمانه له‌و كارهیو ده‌ڵێت "خوا تۆڵه‌ی ئه‌و ناهه‌قیه‌ی لێكردمه‌وه كه‌به‌رامبه‌ر ژنی یه‌كه‌می پیاوه‌كه‌م كردم"، وه‌ك خۆیشی ئاماژه‌ی پێده‌كات ئێستا مێرده‌كه‌ی زۆر خراپه له‌گه‌ڵیداو ئازاری دهداتو هه‌موو مانگێك ئه‌و موچه‌یه‌ی له‌پیشه‌ی مامۆستایه‌تی وه‌ریده‌گرێت لێی دهسهنێتو ده‌ڵێت "چه‌ند جارێك هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌م داوه، به‌ڵام بێسوود بووه".
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه "شكست"انه‌ش، به‌شێكی تر له‌وانه‌ی سه‌ربه‌هه‌وێ شوویان كردووه ئێستا ئاسوودهنو له‌گه‌ڵ ژنی یه‌كه‌مدا هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه.
فاتیمه حه‌مه سه‌لیمی ته‌مه‌ن په‌نجاو یه‌ك ساڵ كه سی‌و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ربه‌هه‌وێ شووی كردووه‌و ئێستا خاوه‌نی دوو كوڕ‌و شه‌ش كچه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ په‌شیمان نییه له‌وه‌ی به‌وشێوه شووی كردووه، چونكه ژنی یه‌كه‌می هاوسهرهكهیو منداڵه‌كانی زۆر باشن له‌گه‌ڵیدا، هه‌ركاتێكیش بیر له‌باشی ئه‌و ده‌كاته‌وه خۆی به‌گوناهبار ده‌زانێت كه به‌سه‌ر ئه‌ودا شووی كردووه.
فاتیمه رۆژی شهكراوخواردنهوه هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بینییوه‌و ئه‌وكات ئه‌و پیاوه ژنی یه‌كه‌می كه ته‌مه‌نی په‌نجاو هه‌شت ساڵه هیچ منداڵێكی نه‌بووه بۆیه بڕیاری ژنهێنانی داوه‌ته‌وه، فاتیمه ده‌ڵێت "منداڵه‌كانی ئێستای زۆر باشن له‌گه‌ڵمداو جیاوازی ناكه‌ن له‌نێوانماندا، منیش له‌گه‌ڵ منداله‌كانی خۆم جیاوازیم نه‌كردوون".
هه‌ندێك له‌هه‌ڵسوراوانی بواری بزوتنه‌وه‌كانی ژنان، شووكردن سه‌ربه‌هه‌وێ به‌هه‌ر پاساوێك بێت به‌ناڕاستی دهزاننو پێیان وایه ئه‌و كه‌سه‌ی بڕیارده‌دات سه‌ربه‌هه‌وێ شووبكات "خۆپه‌رسته".
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی راسان چرۆ سابیر پێی وایه هیچ پاساوێكی باوه‌ڕ پێكراو نیه بۆئه‌وه‌ی كچێك سه‌ربه‌هه‌وێ شووبكات "ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی خۆپهرستیهو بیرنه‌كردنه‌وه‌یه له‌و خێزانه‌ی تر كه ئه‌و ده‌بێته هۆی تێكدانی له‌پێناو حه‌زو ئارهزووو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی"، چرۆ ته‌نها كچان له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌تاوانبار نازانێت‌و بۆچوونی وایه كه زۆرجار واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فشاره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دهروونیو ئابووریه‌كان وا ده‌كه‌ن كچان سه‌ربه‌هه‌وێ شوبكه‌ن، وه‌ك ترسی كچان له‌و ووشه‌ی پێی ده‌وترێ قه‌یره‌یی، هه‌مان كات ده‌ڵێت "خێزان تاوانباری دووه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆرجار كچێك سه‌ربه‌هه‌وێ به‌زۆر ده‌درێت به‌شوو یان كچه‌كه منداڵه‌و هیچ شتێك له‌وه نازانێت كه دوای پرۆسه‌ی هاوسه‌رێتی چی هه‌یه".
چرۆ پێی وایه یه‌كێكی تر له"تاوانبارانی" ئه‌م پرۆسه‌یه‌ن پیاوانن، چونكه به‌رده‌وام هه‌وڵی "هه‌ڵخڵه‌تاندن"ی كچان ئهدهنو هه‌رگیز بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه ژن‌و ماڵیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌مانه هیچ به‌پاساو نازانم، مانه‌وه‌ی كچێك‌و شوونه‌كردنی زۆر شه‌ره‌فمه‌ندانه‌تره له‌وه‌ی سه‌ربه‌هه‌وێ شووبكات".
بۆچوونێكی تر هه‌یه كه پێی وایه "خه‌تا"ی هه‌ره سه‌ره‌كی ئه‌م دیارده‌یه په‌یوه‌ندی به‌كه‌می رێژه‌ی هاوسهرگیرییو زۆری كچانه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند ئامارێك به‌نموونه ده‌هێننه‌وه.
به‌پێی ئامارێكی دادگای باری كه‌سێتی سلێمانی له‌ساڵی رابردوودا له‌شاری سلێمانی 7070 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری هه‌بووه له‌گه‌ڵ 1096 جیابوونه‌وه، ته‌نها پێنج حاڵه‌تی ڕێگه‌دان به‌ژنی دووه‌م تۆمار كراوه ئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندی ژنی یه‌كه‌م خۆی "هه‌رچه‌نده چه‌ندین حاڵتی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگادا هه‌یه"
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئامارێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی روونیده‌كاته‌وه كه له‌شاری سلێمانی‌و ده‌ورووبه‌ریدا 341996"" مێینه هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر "328842" نێرینه‌دا.
به‌شێك له‌و پیاوانه‌ی بڕیاری هێنانی ژنی دووه‌م یان سێیهمو چواره‌م ده‌ده‌ن، ئه‌وه به‌پاساو ده‌هێننه‌وه كه كاره‌كه‌یان شه‌رعییه‌و ئاینی ئیسلام رێی پێداون، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شاره‌زایانی بواری ئاینی ئیسلام‌و شه‌ریعه ئه‌و بۆچوونه به‌ناڕاست ده‌زانن.
مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج عه‌بدوڵا قازی ئیمامی مزگه‌وتی حاجیحان ئه‌وه ده‌خاته روو كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت "فانكحو ماگاب لكم من النسا‌و مپنا وپلاپه ورباعا فان خفتم ان لاتعدلو فواحدتا".واته ژن بێنن یه‌ك دوو سێ چوار ئه‌گه‌ر ترستان بوو عادل نه‌بن ئه‌وا با یه‌ك بێت، واته عه‌داله‌تی خاڵێكی گرنگه ده‌نا شه‌رع رێگه‌ی پێ نادات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێت خێزانه‌كه‌ی رازی بێت به‌بێ ره‌زامه‌ندی ژنه‌كه‌ی ناتوانێت ژنی دووه‌م بهێنێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌وا فره ژنی ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان مامۆستا محه‌مه‌د ده‌ڵێ "به‌ڵێ ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه نه‌توانێت عادل بێت، بۆیه ده‌بێت فه‌زلی هیچیان به‌سه‌ر هیچیاندا نه‌دات و جیاوازیان نه‌كات، له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه دوو ژنه ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی خێزان".
ئا: شاناز عه‌بدولره‌حمان
awenakan

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dasttxoshbet dosty gean xwa xraptr nayat sarkautubet
له‌سه‌ر هێڵ نییه


DaSt XoSh Bo am Babata SarKauTu Bii..







له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ئةو دةستانت خؤش بيت هاورى كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەست خۆش هاوڕێ گیان بۆ بابەتەکەت ....
بە هیوای ژیانێکی ئاسودە بۆ تۆی خۆشەویست

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان سه‌رکه‌وتوو بن به‌ڕێزانم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةستةكانت خوشبيت دوستى كيان خوا خرابتر نةيات

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastakant xosh kaka shadost gean bahewae bardawamet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان سه‌رکه‌وتوو بن به‌ڕێزانم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ستت خۆش کاکه شادۆست بۆ بابه‌ته‌که‌ت


له‌سه‌ر هێڵ نییه


ده ست خوش شادوست كيان

له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo ewa hawre barezakanm har bzhin
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ sozi گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastakant xosh bet sarkawtu bit


له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ڤاریا گیان هه‌ربژیت چاوه‌که‌م .
له‌سه‌ر هێڵ نییه


sar ba hawe manai awaya to!!! mali xot o mali ao xezanash weran akaiet o aikaeta naxosheeee
dastt xosh bet kaka sha dost kore share halmat o qurbaniii
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hanar e trsh (2008-09-17 16:47:32)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






rayaki jwana aw darbrinay to dast xosh
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت hanar گیان هه‌ربژیت چاوه‌که‌م .
له‌سه‌ر هێڵ نییه