❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف6

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-11 10:39:56

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف6

ته‌فسیری سووره‌تی الکهف -به‌شی شه‌شه‌م-
د.عبدالله‌ 

ئایەتى حەوتەم : {{إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الأَرْضِ زِينَةً لَهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً (7)}
بەڕاستى ئێمە هەرچى وا بەسەر زەوى یە کردومانە بە زینەت و جوانى بۆ زەوى بۆ ئەوەى تاقى بکەینەوە ، کامیان کردەوەى جوانتر و چاکترە ؟
- لەسەرەتاى سوڕەتەکەدا خواى گەورە باسى لە هێنانە خوارەوەى قورئانى پیرۆز کرد و باسى لە مەبەست لە هێنانەکەى کرد ، لەو ئایەتشدا باس لە زەوى و ئەو ئامادەکارییانەى بۆ ژیانى ئادەمیزاد لەسەرى دا دەکات ، واتە یەکەم جار باس لە یاساو شەریعەت دەکات ئینجا باس لە دروست کراوەکان دەکات ، ئەم ڕیزبەندەش لە نێوان ئەم دوو باسەدا هەروەکو لێرەدا دەبینرێ لە چەندین سوڕەتى تریش بەرجەستە دەکرێ ، وەکو لە سوڕەتى (الرحمن) دا دەفەرموێ : {الرَّحْمَنُ (1) عَلَّمَ الْقُرْآنَ (2) خَلَقَ الإِنسَانَ (3)}  واتە : خواى میهرەبان ، قورئانى فێرى موحەممەد (صلى الله علیه و سلم) کرد ، ئادەمیزادى دروست کرد.
- ئەم ڕیزبەندەش لە نێوان ئەم دوو باسەدا ئەوەى لێ وەردەگیرێ :
1/ مەبەست لە هێنانەدى دونیا و ئەوەى تێیدایە بۆ ئەوەیە کە شەریعەتى خواى تێدا جێ بەجێ بکرێ وەکو دەفەرموێ : {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ (56)}الذاريات ، واتە : وە من جنۆکەو ئادەمیزادم تەنها بۆ ئەوە دروست کردوە کە بەندایەتى من بکەن ، کەواتە ژیان لەسەر ئەم زەوى یە کاتێک ڕاستەڕێ دەبێت کە شەریعەتى خواى تێدا جێ بەجێ دەکرێ ؛ ئەو کاتە بەهەشتێک لەو ژیانەدا فەراهەم دێت پێش بەهەشتە نەبڕاوەکەى قیامەت ، چونکە لە ژێر سایەى شەریعەتدا هەموو کەسێک ئەرکى خۆى بێ کەم و کورتى ڕادەپەڕێنێِ و مافەکانى پارێزراوە. وە بە پێچەوانەوە کاتێک کە شەریعەتى خوا وەلانرا وەکو بەرنامەى ژیان ؛ لە جێگاى ئەودا بەرنامەى دەستکردى مرۆڤ جێ بەجێ کرا ، لەو حاڵًەتەدا ژیان دەبێت بە دارستانێک ئەوەى بەهێزە ئەوانى تر دەچەوسێنێتەوە بۆ بەدیهێنانى مەرامەکانى خۆى ، ئیتر ژیان تاڵ دەبێت و خۆزگە بە مردن دەخوازرێ.
2/ پێش بەدیهێنانى زەوى و ئەوەى لە سەرى دایە ؛ خواى گەورە بەرنامەى بۆ داناوە ، نەوەک بە پێچەوانەوە ، کەواتە ئێمەى مرۆڤیش پێویستە هیچ کارێک بێ بەرنامە ئەنجام نەدەین ، چونکە ئەگەر وا نەکەین ئەوا کارەکانمان شپرزەیى پێوە دیار دەبێت و ئاکامى چاکى نابێت .
- { إِنَّا } واتە : ئێمە ، خواى گەورە بە شێوازى (جمع) کۆ باس لە کردەوەکانى خۆى دەکات ، وە کاتێک کە باس لە زاتى خۆى دەکات ئەوا بە شێوازى (مفرد) تاک وەسفى دەکات وەکو دەفەرموێ : {إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ أَنَا .... (14)}طه ، واتە : بەڕاستى هەر من خوام هیچ پەرستراوێکى ڕاست نى یە جگە لە من .
بەڵام کاتێک کە باس لە کردەوەکانى (افعال) دەکات وەکو ئەو ئایەتەى ئێمە لە خزمەتى داین و چەندین ئایەتى تر بۆ نمونە وەکو دەفەرموێ{إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ (1)}القدر ، واتە : ئێمە قورئانمان ناردە خوارەوە لە شەوى بەفەڕو بەڕێزدا ، لەو ئایەتانەدا خواى گەورە بە شێوازى کۆ باس دەکات ؛ لەبەر ئەوەى لە کردەوەکاندا (افعال) چەندین سیفات لە سیفاتەکانى خواى گەورە بەژدارن لەهەر کردەوەیەکدا ، بۆ نمونە لەو ئایەتەى ئێمە لە خزمەتى داین کە خواى گەورە باس لە بەدیهێنانى زەوى دەکات ، لەو بەدیهێنانەدا سیفەتى (القدرە) تواناو دەسەڵات ، و سیفەتى ( العلم) زانست ، و سیفەتى (الحکمە) کاربەجێ ی ، و ..... هتد لە چەندین سیفاتى تر بەژدارن .
- { جَعَلْنَا } واتە (صيَّرنا) واتە : کردومانە ، لە قورئانى پیرۆزدا (جعل) بە دوو مانا دێت :
1/ (جعل) بە ماناى (خلق) دێت واتە بەدیهێنان ، وەکو دەفەرموێ {.....وَجَعَلَ الظُّلُمَاتِ وَالنُّورَ .... (1)}الأنعام ، واتە : تاریکى و ڕوناکى بەدیهێناوە ، چونکە (جعل) لێرەدا کار لەسەر یەک شت دەکات (یتعدى لمفعول واحد).
2/ (جعل) بە ماناى (صيَّر) دێت واتە : کردوى ، وەکو ئەو ئایەتەى ئێمە لە خزمەتى داین ؛ چونکە (جعل) لێرەدا کار لەسەر دوو شت دەکات (یتعدى لمفعولین)، ئەوانیش (ما) ئەوەى بەسەر زەوى یە ، وە (زینە) کردومانە بە زینەت و جوانى ، وە هەروەها وەکو دەفەرموێ : {إِنَّا جَعَلْنَاهُ قُرْآناً عَرَبِيّاً لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (3)}الزخرف ، واتە : بەڕاستى ئێمە قورئانمان بە عەرەبى داناوە بۆ ئەوەى تێ بگەن ، لێرەش ( جعل) لەسەر دوو شت کار دەکات (یتعدى لمفعولین)، ئەوانیش (قُرْآناً) واتە : قورئان ، وە (عَرَبِيّاً) بە عەرەبى داناوە .
- {إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الأَرْضِ زِينَةً لَهَا} واتە : هەرچى وا بەسەر زەوى یە کردومانە بە زینەت و جوانى بۆ زەوى.
لەو بەشە ئایەتەدا خواى گەورە دەفەرموێ { مَا عَلَى الأَرْضِ ِ} واتە : هەرچى وابەسەر زەوى یە بەگشتى ، بەڵام لە چەند ئایەتێکى تردا خواى گەورە ناوى هەندێک لەو شتانەمان بۆ دێنێ کە بونەتە جوانى بۆ سەر زەوى وەکو دەفەرموێ : {{الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ..... (46)}الكهف ، واتە : ماڵ و کوڕ و کاڵ زینەتى ژیانى دونیان ، وە هەروەها دەفەرموێ : {وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لا تَعْلَمُونَ (8)}النحل ، واتە : وە ئەسپ و ماین و ئێستر و گوێ درێژى بۆ دروست کردون تاوەکو سواریان بن (بۆ گواستنەوە) و هۆى ڕازاندنەوەشن بۆ ئێوە ، (وَيَخْلُقُ مَا لا تَعْلَمُونَ َ) وە خوا شتى وا دروست دەکا کە ئێستا ئێوە نایزانن ، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو هۆکارانەى گواستنەوە لە ئۆتۆمبیل و شەمەندەفەر و فڕۆکەو ....کە لە کاتى هاتنە خوارەوەى ئەم ئایەتەدا نەبوون بەڵام ئێستا ئێمە دەیانبینین کە وەکو هۆکارى گواستنەوە و وەکو جوانیش دەبینرێ ، لەوانەشە هۆکارى تریش لە داهاتوو پەیدا ببن کە ئێمە نایزانین ، وە کاتێک کە دەفەرموێ (وَيَخْلُقُ مَا لا تَعْلَمُونَ َ) خواى گەورە بەدی دەهێنێ ، بەڵێ ئەو شتانە مرۆڤەکان دروستیان کردوە ، بەڵام کێ ئەو ژیرییەى بە مرۆڤ بەخشى یە ؟ وە کێ ئەو کەرەستە خاوەى بە مرۆڤ بەخشی یە  تاوەکو ئەو شتانەى پێ بەرهەم بهێنێ ؟ دیارە هەر خواى کار بەجێ یە ، کەواتە ( خلق) بەدیهێنان هى خودایە ، وە بەرهەم هێنانیش (الانتاج) هی مرۆڤەکانە.
- وە جگە لەوانەى لەم چەند ئایەتە ئاماژەیان پێ کراوە ؛ وەکو هەندێک لە زانایان دەلێن ئەوەى لەسەر زەوى یە بە گشتى لە دروستکراوەکانى خواى گەورە هەتاوەکو ئەو زیندەوەرانەى کە زیانبەخشن هەمووی جوانین بۆ سەر زەوى چونکە هەریەک لەو دروستکراوانە بەڵگەن لەسەر سیفاتى بەرزو تێرو تەواوى پەروەردگارى بەدیهێنەر .
- وە بەرامبەر بەو جوانیانەى سەر زەوی ، خوای گەورە خۆشەویستى ئارەزووەکانى دەروونى مرۆڤ ڕازاندۆتەوە وەکو دەفەرموێ : {زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنْ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنْ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآبِ (14)}آل عمران ، واتە : جوان کراوە بۆ خەڵکى خۆشەویستى ئارەزوەکان لە ئافرەتان و کوڕان و دارایى زۆری کەلەکەکراو لە زێڕ و زیو و ئەسپ و ماینانی نیشانەدار و ئاژەڵ ( مەڕ و بزن و چێڵ و ووشتر) و کشتوکاڵ ، ئەمانە بەهرەو کەل و پەلى ژیانى دونیان ، وە لاى خوا هەیە خۆشترین جێ ی پاشەڕۆژ.
ئیتر کاتێک زەوی ڕازاوەتەوە بەو زینەت و جوانی یەى کە لەسەرى دان وە مرۆڤەکانیش خۆشەویستى ئارەزوەکانى رابواردن بەو زینەت و جوانى یە لایان ڕازاوەتەوە بۆ ئەوەى ژیانى مرۆڤەکان لەسەر زەوى بەردەوام بێت بەو پەڕى خۆشى یەوە ، بەڵام لە گەلڕ ئەوەش خواى گەورە لە بەرنامەکەیدا کە بۆ مرۆڤەکان ناردویەتى سنوورى ڕابواردنى بۆ بەندەکان دیاری کردووە تاوەکو ژیانیان بە ئەندازەو ڕێک و پێک بێت و هەر کەسێک لە سنورى دیاری کراوی خۆیدا هەست بە ئەرکى سەرشانی خۆی بکات و سنور نەبەزێنێ و گرفت لە نێوان بەندەکان دروست نەبێت.
- { لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً } بۆ ئەوەى خەڵکى تاقى بکەینەوە ، کامیان کردەوەى جوانتر و چاکترە ؟
(لام) لە { لِنَبْلُوَهُم } بۆ (تعلیل) واتە : مەبەست لەو جوانی یە تاوەکو تاقی بکرێنەوە ، کەواتە مەبەست لەو جوانی یە ى سەر ڕووى زەوى و خۆشەویست کردنى ئارەزووەکانى دەروونى مرۆڤ تاقی کرنەوەیە ، تاوەکو بەدیار بکەوێ کام لە مرۆڤەکان پەیوەست دەبێ بەو جوانی یەى کە دروست کراوە و لەناو دەچێِ (وەکو لە ئایەتەکەى دوای ئەو ئایەتە ئاماژەى پێ کراوە) و هیچ حیسابێک بۆ سنورەکانى پەروەردگار ناکات و لە تاقى کرنەوە دەرناچێت ، وە کامیان سەرکەوتوو دەبێت لە تاقى کرنەوە بە هەڵبژاردنى ڕەزامەندى پەروەردگار و بەهەشتى نەبڕاوە لەسەر جوانی یە کاتی یەکەی دونیا ، لە هەمان کاتدا لەو سنوورەى کە پەروەردگار دیاری کردوە مامەڵەی لە گەڵ زینەت و جوانی یەکانی دونیاش دەکات ، وە مامەڵەکردنەکەشى بە پەرستن بۆى دەژمێردرێ چونکە لە سنوورى شەرع دەرنەچوو وە بە نیازى ڕەزامەندى پەروەردگار هەڵس و کەوت دەکات .
- { أَحْسَنُ عَمَلاً } واتە (أخلصه و أصوبه) واتە بەو پەڕى دڵسۆزى یەوە تەنها مەبەستى خوای گەورە بێت ، وە ئەو پەڕى دروست بێت واتە بەو شێوەى کە خواى گەورە فەرمویەتى وە پێغەمبەر (صلى الله علیه و سلم ) ئەنجامی داوە ، واتە دوور لە بیدعە ، وە هەر یەک لەم دوو مەرجەى تێدا نەبێت لێ ی قبوڵ ناکرێ .
-کاتێک کە خواى گەورە دەفەرموێ{ لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً } بۆ ئەوەى خەڵکى تاقى بکەینەوە ، کامیان کردەوەى جوانتر و چاکترە ؟     
ماناى ئەوە نى یە لە ئەنجامى تاقی کرنەوەدا خواى گەورە بۆى بەدەر دەکەوێ کێ سەرکەوتووە لەم تاقى کرنەوەیەدا و کێ دەناچێت و پێش ئەوە نازانێ ( بێ گەردى بۆ خوا) ، بەڵکو خواى گەورە هەموو شتێک دەزانێ پێش ئەوەى کە ڕووبدات و هەر هەمووش لە لاى خۆی تۆمار کراوە لە (لوح المحفوظ) ؛ بەڵام خواى گەورە لەسەر ئەوە حیسابمان لەگەڵ دەکات کە ئێمە ئەنجامى ئەدەین تاوەکو هیچ کەسێک نەڵێت ئەگەر خواى گەورە مۆڵەتى پێ بدابا ئەوا خراپەى ئەنجام نەدەدا و ڕێگاى ڕاستى هەڵدەبژارد.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-11 10:58:17

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف6

zzzzzzzzzzzoooooooooooooor basuda dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-13 12:03:25

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف6

زۆر سوپاس کاکه‌ تۆلاس گیان


ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-16 17:12:59

لافان
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-16
دواترین سه‌ردان: 2008-08-16
په‌یامه‌كان: 6

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف6

ده سته كانت خؤش هاورى كيان هه ربزى سه ركه وتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-08-18 19:58:21

دڵان
جوانی کوردژین
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-18
دواترین سه‌ردان: 2010-07-03
په‌یامه‌كان: 174

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف6

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ کاک ده‌شتی گیان.

Kurdzhin
خۆشم ده‌وێ ی به‌قه‌ت عه‌شقی ده‌م بۆ ماچ
کاتێ روحیان تێکه‌ڵ ده‌که‌ن به‌ هه‌ناسه‌و لێویان ده‌ده‌ن له‌ خاچ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-08-22 20:24:02

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف6

زۆر سوپاس لاڤان گیان ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزی من


ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-08-22 20:25:29

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف6

زۆر سوپاس ئارین گیان ده‌ستی تۆش خۆش بیت گوڵی من



ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-08-22 20:38:30

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف6

ده‌سته‌کانت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌

کاک ده‌شتی گیان هه‌ر بژی خوای گه‌وره‌ ته‌مه‌ن درێژت بکه‌ به‌قوربان

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-08-22 20:58:08

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626

Re: ته‌فسیری سووڕه‌تی الکهف6

زۆر سوپاس کاکه‌ حسێن گیان

ده‌ستی تۆش خۆش بیت  گیانی من

خوای گه‌وره‌ پاداشتی تۆش بداته‌وه‌ ئه‌زیزم




ده‌شتی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net