❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-14 06:59:50

papula-86
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-07-03
په‌یامه‌كان: 225

سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

له‌ جیهاندا چه‌ندین دیارده‌ی سه‌رسورهێنه‌ر هه‌ن که‌ بونه‌ته‌ جێی پرس و لێکۆڵینه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌ دریژای لیکۆڵینه‌وه‌کانی مرۆڤ نه‌توانراوه‌ وه‌ڵامێکی زانستی و په‌سه‌ندی بۆ بدۆزنه‌وه‌ و هه‌تها ئێستاش بونه‌ته‌ مه‌ته‌ڵێکی نه‌زانراو،ئه‌و دیاردانه‌ زۆرن له‌وانه‌ {ئه‌هرامه‌کانی میسر و شوێنی فرۆکه‌ خانه‌ کۆنه‌که‌ی پیرۆ و نوسراوه‌ سانسکرتیه‌کان و ده‌یان شتی تر}..

له‌ناو ئه‌و دیاردانه‌ وون بونی که‌شتی و فڕۆکه‌ له‌ناوچه‌یه‌کدا بۆته‌ ژێی سه‌رسورمان به‌ سه‌رسورهێنترین و سه‌رنجراکێشترین دیارده‌ داده‌نرێ که‌ گرنگی زۆری پێ ئه‌درێ نه‌ک ته‌نها له‌ ناو ووڵاتاندا به‌ڵکو زۆرینه‌ی ناوه‌نده‌ زانستیه‌کان هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی وه‌ڵامێکی زانستی و په‌سه‌ند کراو ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدایه‌.

ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ناوچه‌یه‌کی کۆلۆنیای به‌ریطانیه‌ ده‌که‌وێته‌ خۆرئاوای زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له‌ ده‌ریای سارجاسۆ له‌ 300 دورگه‌ پێک هاتوه‌ که‌ 20 دورگه‌ی جێی نیشته‌جێی خه‌ڵکه‌ که‌ پایته‌خته‌که‌ی شاری هه‌مڵتنه‌ که‌ له‌ زۆرینه‌ی نه‌خشه‌کاندا له‌ شێوه‌ی سێگۆشه‌یه‌کدا ده‌کێشرێ که‌ نوکی یان سه‌ری سێگۆشه‌که‌ له‌ دورگه‌ی به‌رمۆدایه‌ بنکه‌که‌شی له‌ باشوری فلۆریداوه‌ به‌ کوبا و هایتی و دواتر بۆ پۆرتۆریکۆ و تا ده‌گاته‌وه‌ به‌رمۆدا له‌ باکور.

هۆکاری ناولێنانی به‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ندێ ئه‌ڵێن ئه‌و ڕوبه‌ره‌ ئاوه‌ی که‌ دیار نه‌ماوه‌ و له‌ناوچوه‌ له‌ شێوه‌ی سێگۆشه‌یه‌کدایه‌ وه‌ هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن که‌ له‌ ساڵی 1945 فرۆکه‌یه‌ک دیار نه‌ماوه‌ که‌ به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌که‌ده‌ فڕیوه‌و دواتر له‌ شێوه‌ی سێگۆشیه‌کدا ده‌رکه‌وتۆته‌وه‌ زۆربه‌ی دیارده‌کانی وونبونی فڕۆکه‌ و پاپۆڕه‌کان له‌ناو ده‌ریای سارجاسۆرا ڕوده‌دات.

زۆرینه‌ی ئه‌و که‌شتی و پاپۆڕانه‌ی دیار نه‌ماون هه‌تا ئێستاش به‌ دیار نه‌ماوی ماونه‌ته‌وه‌ هه‌ندێکی که‌میان دوای چه‌ند ماوه‌یه‌ك له‌ ڕوودانی ڕوداوه‌که‌ ده‌رکه‌وتونه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و تێڕامانه‌ ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م که‌شتیانه‌یه‌ دوای ماوه‌یه‌ک به‌ڵام به‌ چ جۆرێک؟

ئه‌م که‌شتیه‌ بێ که‌موکوڕی و بێ هیچ شکان و ته‌نانه‌ت مه‌کینه‌که‌شی له‌کار نه‌که‌وتوه‌  و ده‌رکه‌وتونه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی زیاتر جێی سه‌رسوڕمانه‌ ته‌نها که‌سانی ناو که‌شتیه‌که‌ ده‌رنه‌که‌وتونه‌ته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و باڵنده‌و ئاژه‌ڵانه‌شی له‌سه‌ر که‌شتیه‌که‌ بون وه‌ک خۆی و به‌ زیندوی ده‌رکه‌وتونه‌ته‌وه‌ ، وه‌کو دوو پشیله‌ زیندوه‌که‌ی سه‌ر که‌شتی {کارۆڵ رینلنج} ساڵی 1921،
سه‌گه‌ زیندوه‌که‌ی سه‌ر که‌شتی {ڕۆبیکۆن} شایانی باسه‌ که‌ وون بوون و ژێر ئاو که‌وتنی ئه‌و که‌شتیانه‌ بێ هیچ هۆکارێکی که‌شوهه‌واوه‌ ڕوی داوه‌ ئه‌و کاته‌ی که‌ گه‌شته‌کانیان کردوه‌ زۆر له‌بار بوه‌و هیچ باوبۆران و گه‌رده‌لول و زریان و .....هتد نه‌بوه‌.

به‌ڵم ئه‌و فڕۆکانه‌ی وون بون هه‌تا ئێستاش ئاسه‌واری هیچ کامیان به‌ هیچ جۆرێک ته‌نانه‌ت پارچه‌یه‌کیشی ده‌رنه‌که‌وتوه‌ته‌وه‌.
چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ کراوه‌ بۆ زانینی هۆکاری ئام دیارده‌یه‌ له‌ به‌ناوبانگترینیان ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌  بوو که‌ ئاژانسی ئه‌مریکی کردی له‌ لایه‌ن زانای ئه‌مریکی{ئیڤان سانده‌ر-ڕسن} که‌ نیردرا بۆ ناوچه‌که‌ که‌ خۆی و چه‌ند که‌سێک له‌سه‌ر که‌شتیه‌ک بون و زۆر توند و تۆڵ و قایم بوون و چه‌ندین ئامێری پێشکه‌وتویان پێبو که‌ نزیکه‌ی چند مانگێکی خایاند و ئه‌نجامی سه‌یری لێ به‌ده‌ست هات له‌وانه‌ هه‌ندێ کات ئاستی ئاوی زه‌ریا 25م به‌رز ده‌بۆوه‌ خێرای شه‌پۆله‌کان ده‌گه‌یشتنه‌ 25/چرکه‌ وه‌ له‌ هه‌ندێ بارودۆخدا پله‌ی گه‌رمی ئه‌وه‌نده‌ به‌رز ده‌بۆوه‌ که‌ ئاوه‌که‌ ده‌کوڵا ،به‌م جۆره‌ ئه‌مانه‌ سه‌لمێنرا به‌ڵام هۆکاره‌که‌ی نه‌سه‌لمێنرا .
به‌ڵام هه‌ندێ له‌ زانایان پێیان وایا که‌ هۆکاری سروشتی وه‌ک سروشتی ئاوی سارجاسۆو ئاو گۆڕانه‌ فیزیاییه‌ی له‌ناویدا ڕوده‌ده‌ن و ئه‌و شه‌پۆله‌ هه‌ڵچوانه‌ی له‌ سارجاسۆدا ڕوده‌ده‌ن و بورکان و زه‌مین له‌رزه‌ له‌ بنکی ده‌ریاکه‌دا ، له‌ پشت ئه‌م ڕوداوانه‌وه‌ هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن هۆکاری مرۆی وه‌کو ته‌نه‌ فڕیوه‌کان [هه‌ر شتێک که‌ به‌ ئاسماندا بفڕێت به‌ڵام به‌ شێوه‌و سیماو جوڵه‌ی له‌ فڕۆکه‌و بۆمب و ڕۆکێت نه‌چێ نه‌توانرێ به‌ ووردی دیاری بکرێ]له‌ پشت ئاو ڕوداوانه‌وه‌ن.

شایانی باسه‌ دورگه‌ی به‌رمۆدا چه‌ند ناوێکی تری هه‌یه‌ که‌ به‌ هۆی ئه‌و ڕوداوانه‌وه‌ی له‌ناویدا ڕوی داوه‌ ناونراوه‌ وه‌ک{سێگۆشه‌ی شه‌یتان،ده‌ریای دیارنه‌مان،گۆڕستانی ئه‌تڵه‌سی،سێگۆشه‌ی مردن،سێگۆشه‌ی توند و تیژی،سێگۆشه‌ی نه‌فره‌ت لێکراو }.

هه‌رچۆنێک بێت لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه‌ گرانه‌ تا ئێستا سه‌رکه‌وتو نه‌بوه‌ و ئه‌ویش چۆته‌ پاڵ چه‌ندین دیارده‌ی تر که‌ به‌ نه‌زانراوی و بێ وه‌ڵامێکی زانستی ماونه‌ته‌وه‌ و بونه‌ته‌ به‌شێک له‌ جیهان وون بوی سه‌ر زه‌وی ، به‌و ئومێده‌ی له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیک بتوانرێ وه‌ڵامێکی زانستی و بروا پێکه‌رانه‌ بۆ سێگۆشه‌ی به‌رمۆداو چه‌ندین دیارده‌ی تری وه‌کو ئه‌و بزانرێ و ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌ی لای زۆربه‌مان دروست بوه‌ وه‌ڵام بدرێته‌وه‌. 


سه‌رچاوه‌:گۆڤاری گه‌ردون

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/376a0bd35a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-14 12:34:47

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

سڵاو

ماندوو نه‌بیت په‌پووله‌که‌ی هاوڕێم.

ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتو بیت به‌ هیوای به‌رده‌وامیت.

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-14 12:40:18

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت  به‌رێزم هه‌ر بژی به‌قوربان  ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم هاوڕێی ئه‌زیزم

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-14 13:31:27

papula-86
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-07-03
په‌یامه‌كان: 225

Re: سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

زۆر سوپاس هاورێکه‌م دۆستی گیان هیوادارم سودت لێ وه‌رگرتبێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-08-14 13:32:58

papula-86
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-07-03
په‌یامه‌كان: 225

Re: سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

زۆر سوپاس کاکه‌ حسێن بۆ ئه‌و په‌یامه‌ جوانه‌ هیوادارم سودت لێ وه‌رگرتبێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-08-27 08:19:39

شؤرش!!!
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى -سه رجنا?
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-23
دواترین سه‌ردان: 2010-04-22
په‌یامه‌كان: 300

Re: سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

ده سته كانت خؤش بيت به بوله كيان بؤ ئه وزانياريه كرنكانه

هه ر سه ركه وتو بيت به هيواى به رده واميت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-08-29 13:28:03

papula-86
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-07-03
په‌یامه‌كان: 225

Re: سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

سوپاس هاورێکه‌م بۆ په‌یامه‌که‌ت
هیوادارم سودت له‌ وه‌رگرتبێت
کاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-08-29 14:04:49

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

Papula gean dast xosh geanakam bawke mn la 2004 ktebeke gawrae dana lasar am basae to shtakane to zor bsudn sarkawtw be

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-08-30 06:19:55

papula-86
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-07-03
په‌یامه‌كان: 225

Re: سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هاورێم
منیش کتێبێکم خوێندوه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام به‌ ناوی [نهێنیه‌که‌نی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا]
کاتت شاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-09-11 12:11:44

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010

Re: سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

ده‌ست خۆشیم بۆ به‌رێزو ئه‌و ته‌وه‌ره‌یه‌ت به‌راسی شتێکی گرنگه‌ که‌ خوێنده‌شمه‌وه‌ رابوردوی هێنامه‌وه‌ یاد
ساڵێ 2001 بوو له‌ بۆڵێ 4 ئاماده‌یی بووم له‌ مه‌کته‌بی ئه‌حمه‌دی خانی ئیمتحانی کوردیم نه‌کردبوو رۆژانه‌ له‌گه‌ل 3 خوێندکاری تردا ، مامۆستاکه‌مان داوای نه‌شره‌ی لێ کردین ئه‌گه‌ر بێتو نه‌شره‌که‌ بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ره‌جه‌که‌تان بۆ حساب ئه‌که‌م ، منیش نه‌شره‌که‌م له‌سه‌ر سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا بوو ده‌ره‌جه‌ی ته‌واوه‌تی بۆ دانام ..
دوباره‌ ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م منیش 10 له‌10 بۆ تۆ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن yada (2008-09-11 12:13:59)

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-09-12 07:15:55

papula-86
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-07-03
په‌یامه‌كان: 225

Re: سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

supas kaka yada bo paiamakat hiwama sudt le wargrtbet hawrem
ba hiway sarkawtnt la hamw zhianta

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-09-12 10:56:07

bawky abdulrahman
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-13
دواترین سه‌ردان: 2013-08-19
په‌یامه‌كان: 308

Re: سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

ده‌ست خۆش خوشکه‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ندێک ئه‌ڵین (به‌تایبه‌تی زانایانی ئیسلامی) ئه‌م به‌رمۆده‌یه‌ پایته‌ ختی شه‌یتانه‌ قوه‌ته‌کی هه‌موو له‌وێیه‌ (جنه‌کانی خۆی) من بۆ خۆم مامۆستایه‌کم بینیوه‌ که‌ وا قسه‌ له‌گه‌ل جنێک ئه‌کات له‌ سه‌ر زاری ئینسانێک(ئینسانه‌ک ه‌ جن له‌ناو له‌شی هه‌بوو) له‌سه‌ر ئه‌م سێگۆشه‌یه‌ لێی ئه‌پرسێ ئه‌ویش ئه‌لی پای ته‌ختی شه‌یتانه‌ به‌ هه‌رحال ده‌ستت خۆشبێت بۆ ئه‌مبابه‌ته‌ی هه‌ڵت بژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-09-16 04:49:59

papula-86
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-31
دواترین سه‌ردان: 2012-07-03
په‌یامه‌كان: 225

Re: سێگۆشه‌ دۆزه‌خیه‌که‌ی به‌رمۆدا

zor supas hawrekam hiwadarm sudt le wargrtbet
dastt xosh bet bo rwnkrdnawakat hawre barezakam
katt shad

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net