.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ناوێرم شوو بكه‌م، چونكه نازانم هه‌ر كچم یان بووم به‌ژن
يه‌كه‌م په‌یوه‌ندی سێكسیمان له‌ماڵه چۆڵه‌كه‌ی خۆماندا بوو، به‌ڵام به‌و نیازه سێكسی له‌گه‌ڵ كردم كه بمهێنێتو ببینه هاوسه‌ر، به‌ڵام له كاتی سێكسدا وێنه‌ی گرتبوومو پیشانی براده‌ره‌كانی دابوو، ئێستاش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه زه‌واجم له‌گه‌ڵ بكات».
كاڵێ هێشتا روخساری پاشماوه‌ی لێدان‌و ئهوئازارانهی پێوه دیاربوو كه له‌سه‌ر به‌ناو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی (ئالان) له لایه‌ن براكانیه‌وه لێی درابوو. ئه‌و كچێكی ئه‌سمه‌ری قه‌ڵه‌وه‌و خوێندكاری پۆلی شه‌شه‌می وێژه‌ییه له‌یه‌كێك له‌خوێندنگاكانی سلێمانی، ته‌مه‌نی 27 ساڵه‌و ماوه‌ی ساڵێك‌و هه‌شت مانگه له‌گه‌ڵ ئالان، كه له‌یه‌كێك له‌هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان، كار ده‌كات له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه یه‌كتریان ناسیوه‌و دواتر په‌یوه‌ندی خۆشهویستیو سێكسی چۆته نێوانیان.
سه‌ره‌تا كاڵێ به قسه‌كانی توڕه ده‌بێت كه كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌له‌فۆنی بۆ كردووه‌و داوای خۆشه‌ویستی لێكردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هه‌ر پێی وتووه «خۆشم ئه‌وێت، بێئه‌وه‌ی بیر له هیچ شتێك بكه‌مه‌وه هه‌ستم بۆی جوڵاو حه‌زم ده‌كرد به‌رده‌وام بم‌و ته‌له‌فۆنه‌كه دانهخهمهوهو هه‌ر گوێم له ده‌نگی بێت».
كاڵێ هه‌رچه‌نده ئێستا په‌نجه‌ی په‌شیمانی ئه‌گه‌زێت بۆ ئه‌و رۆژگاره رهشو ناخۆشانه‌ی كه چاوه‌ڕوانی ده‌كات، داوا ده‌كات كه كه‌س وه‌كو ئه‌و هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت. به‌قسه‌ی خۆیشی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك قسهكردنو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی، كاتێك (ئالان) داوای بینینی لێكردووه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆیه «كه ڕۆژ بۆوه به‌خێرای میلی كاتژمێره‌كه ده‌سوڕاو تا ده‌هات كات نزیكتر ده‌بویه‌وه منیش ترسی ماڵه‌وه‌و كۆمهڵگاو هاوڕێكانم بوو، دڵم خێراتر لێیده‌دا، ئێواره كاتێك ڕۆشتم بۆ خوێندنگا، مۆڵه‌تم له به‌ڕێوبه‌ره‌ی خوێندنگاكه‌م وه‌رگرت به‌نیازی چوونم بۆ ماڵی براكه‌م، هاتمه ده‌ره‌وه، له31/1/2007 بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كترمان بینی‌و هه‌ر ئه‌و كاته ماچمان گۆریه‌وه، دوای ئه‌وه له‌ڕووی جه‌سته‌یشه‌وه تێكه‌ڵ بووین‌و سێكسمان كرد».
ئه‌و باس له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان دهكاتو ده‌ڵێت «سه‌ره‌تای چوونه ده‌ره‌وه‌مان بۆ شوێنێكی دوور له‌شارو دواتریش بۆ خانووه چۆڵه‌كه‌ی خۆمان‌و به‌رده‌وام داوای په‌یوه‌ندی سێكسی لێده‌كردم، منیش له‌ناخه‌وه خۆشم ئه‌ویست». سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی دروست بوونی په‌یوه‌ندی سێكسیش له‌نێوانیاندا، كاڵێ له‌نووسراوێكی دورودرێژدا كه له‌مباره‌یه‌وه بۆ ئاوێنه‌ی نووسیوه، ده‌ڵێت «نازانم چۆن ڕازی بووم، ئه‌وه‌بوو كه زۆرم خۆش ئه‌ویست سه‌ره‌تا ماچێكی كردم پاشان دهستبازیمانكرد دواتریش ده‌ستمانكرد به سێكس كردن، پێی ده‌وتم خۆم ئه‌تهێنم ئیتر بۆچی ده‌ترسیت؟ منیش ڕازی بووم، به‌ڵام هه‌میشه له‌وه‌ش ده‌ترسام كه سكم پڕ بكات‌و به‌رده‌وام ئاگاداری خۆم بووم، بڕیارم دابوو تامارهم نه‌كات نه‌هێڵم سكم پڕبێت». كاڵێ لهنووسراوهكهیدا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه دوای هه‌موو سێكسێك ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه یادی ئالان كه بیهێنێتو نایه‌وێت به‌و شێوازه پێكه‌وه بمێننه‌وه به‌ڵام «ئه‌و هه‌ر جاره بیانوویه‌كی ده‌دۆزیه‌وه، به‌م شێوه‌یه رۆژانمان ده‌گوزه‌راند. چه‌ند جارێك كه له‌ده‌ره‌وه‌ی شار پێكه‌وه سێكسمان دهكردو خه‌ڵك ده‌یبنین و قسه‌یان پێده‌وتین. جارێكیان له‌نزیك لادێیه‌ك لاماندا له‌ناو باخێكدا خه‌ریكی سێكس كردن بووین، خاوه‌نی باخهكهو كوڕه‌كه‌ی هاتن بۆمان هه‌تا ده‌مانچه‌یان خسته‌سه‌ر سه‌رمان وتیان ئێستا یان ئهتانكوژین، یان دهتاندهین به‌پۆلیس به‌هه‌رحاڵێك بوو تێمانگه‌یاندن كه ئێمهخۆشهویستی یهكترینو به‌نیازی هاوسه‌رگیریین، ئه‌وانیش دهریانكردینو هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردین كه نه‌چینه‌وه ئه‌و شوێنه پێكه‌وه ئیتر دوای ماوه‌یه‌ك كێشه‌كانمان ده‌ستی پێكرد».
كاڵێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له كێشه‌دا بووه له‌گه‌ڵ ئالاندا، به‌ڵام هه‌ر دهسبهرداریشی نه‌بووه‌و كاتێكیش ئالان په‌یوه‌ندی به براكه‌یه‌وه كردوه‌و نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ناردووه كه گوایه كاڵێ بهدڕهوشتهو له‌گه‌ڵیدا راده‌بوێرێت ئه‌وه‌نده‌ی تر كێشه‌ی بۆ كاڵێ دروست كردووه. كاڵێ ده‌ڵێت «ئه‌وكاته كه نامه‌ی بۆ براكه‌م نارد براكهمو ماڵه‌وه‌مان هه‌موویان به‌جارێك لێم هار بوون‌و تێ‌یان ههڵدامو هه‌موو گیانیان شكاندم، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر چوومه‌وه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵیداو جانتاكهشی لێدزیم ئینجا له‌گه‌ڵ براكه‌م شكاتمان لێكرد‌و دواتر به سوڵحی عه‌شایه‌ری به‌ره‌ڵامان كرد».
دوای ئه‌و هه‌موو تێهه‌ڵدانه، كاڵێ بۆ به‌رگری كردن له خۆی په‌یوه‌ندی ده‌كات به رێكخراوێكی ژنانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشهكهیو گه‌یاندنی به ئالان كه له یه‌كێك له هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كارده‌كات، چونكه وه‌ك ده‌ڵێت «من تازه پاشه‌ڕۆژم فه‌وتاوه‌و هه‌ر كوڕێك بزانێت بهچیرۆكهكهم منی ناوێت‌و ماڵیشه‌وه بزانن ئهمكوژن». كاڵێ دوای ئه‌وه‌ی روو ده‌كاته دادگا بۆ ئه‌وه‌ی دوای یاسایی له‌سه‌ر ئالان بكات، وه‌ك پێویست ئیشه‌كانی بۆ ناچێتهپێشو گله‌یی زۆر لهدادوهرهكه ده‌كات «كه به‌شێوه‌یه‌كی ناشیرین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردم‌و قسه‌ی ناشیرینی پێ وتم». كاڵێ ئێستا له بارێكی ده‌روونی نائارامدا دهژیو داوا ده‌كات كه هیچ كچێك نه‌كه‌وێته داوی كوڕانهوهو هه‌ڵه‌ی ئه‌و دووبارهنهكهنهوه، «من ده‌مه‌وێت پشكنینی ئه‌وه‌م بۆ بكرێت كه بووم به ژن یان نا، ئه‌وه‌شم بۆ ناكه‌ن، حه‌ز ئه‌كه‌م خۆم بكوژمو رزگارم بێت».
تێبینی: له‌به‌ر هه‌ندێك پاساوی یاسایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوی كاڵێو ئالان به‌خوازراو دانراون‌و ده‌ستنووسه‌كانی كاڵێو ناوونیشانی ته‌واوه‌تی خۆی‌و ئالان لای ئاوێنه پارێزراوه.
سه رجا وه : ئاوينه 
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نییه


barasti karasata
dastt xosh bet barezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زور سوباس كاك حسين كيان بوبه سه ركردنه وه لى بابه ته كه ......... ده ستت خوش بيت بو به يامه كه شت..........سامى
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباس crazy كيان بو به يامه كه ت , راسته شتيكى ناخوشه به لام له ئه نجامى ساويلكه ى كجان و كه م ئه زموونيان و باش تينه كه شتن له كه سى به رامبه ريان و جاوى بيس و خه يالى بيسى هه ندى له كوران بوه ته هوى دروستكردنى ئه م جوره كيشانه و بوه ته هوى ناشرين كردنى خوشه ويستى له لاى خه لك..........هيوادارم كجانى تر سود له م جوره روداوانه وه ربكرن ..........ئه وه ش بزانه هه موو كوريك وه ك يه ك نيه...............سامى
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bo babatakat baraste zoooooooor kare tekrdm bajare xameke zorm xward dae xwa asane ka
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh bet kak totolas gyan bo payamakat wala bas awaman pe dakret blein xwa karyan bo asan bkat ..............sar kawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






hawre genakam gar bkre babate waman bo kam kaetawa baraste zor masata zor kare te krdm bahewm ladle nagr genakam zor naxosha supasesht akam bo walam danawae paeamakam katt shad
له‌سه‌ر هێڵ نییه



kak totolas gyan bray barezi mnit hich la dl nagrm , bas mn ka babatakam dana mabastm awa bwa ka hamw ganjan w bataibat kchan aga dari rw rawakani dawr w bari xoyan bn w wak aw aw kcha twshy hala nabn ................hiwa darm twanibetm walameky gwnjawam da betawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dast xosh bo aou babta
balam xozga kch awana sawelka naabww
koresh ba hawase xoyan yare ba 3aqlo dlo lashe kchan akan la gal rezm hamo korek nalim balam ba shweyaki gshte kch zor damao faqera, nabet koran baou shewaya bkan
ba daxawa zor naxosha

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xoshbet hanar e trsh ..........swpas bo payamakat barasty qsakant zor la jegay xoidayaw tawawa............sarkawtw bit.................sami
له‌سه‌ر هێڵ نییه

sopas bo sa&li bo babatakat mn la egay aw babatay bareztawa payamm bo kchan awaya ka hargez hech shtek la malawa nasharnaw chonka dwy katek ayzann ka charasar nakret u xoshtan ro rassh abno qursae xotan la dast adan

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh bet kak yad qsakant zor jwana ................kishay eyma awaya sht asharenawa ta gawra abet w chara sari namenet.........sar kawtw bit..........sami
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم ، به‌راستی هه‌والێکی زۆر ناخۆشه هیوادارم هه‌موو کچان سودی لێوه‌ر بگرین خوا هه‌قی له‌و کوره بسێنێت
سه‌رکه‌وتو بیت...


له‌سه‌ر هێڵ نییه



swpas shane gyan bo payamakat .............sar kawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه

badaxawa dalem bo handek kch zoor sawilkan zoor supas

نلهسهر هێڵ نییه



به‌داخه‌وه ئه‌ڵێم زۆربه‌ی کوڕان خه‌ڵه‌تێنه‌رو درۆزن و ریسوا‌و گه‌مژه‌ن و هه‌ست به لێپرسراوێتی ناکه‌ن
ده‌نا وا وترا کچان ساویلکه‌ن ده‌ی کوران با خه‌ڵه‌تێنه‌رو درۆزن نه‌بن
بۆ ساتێ خۆشی و له‌زه‌تی کاتی ژیان و داهاتوی کچێک نه‌فه‌وتێنن
پێم وا نیه کچان ساویلکه بن چونکه ئه‌وان به‌راستی عاشق ئه‌بن به‌ڵام کوران گه‌مژه‌ن که ئاوا وه‌ڵامی عاشقان ئهیهنهوهوه وه‌فاو راستگۆیییان به‌و شێوه‌یه ده‌ره‌بڕن

له‌سه‌ر هێڵ نییه