❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تووشبووان به‌ ڤایرۆسی ئایدز ......

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-15 22:54:55

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

تووشبووان به‌ ڤایرۆسی ئایدز ......

رێکخراوی نه‌ته‌وەیه‌کگرتووەکان ئاماری تووشبووان به‌ ڤایرۆسی ئایدز بڵاو دەکاته‌وە

لە سەروبەندی دەستپێکی حەڤدەیەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشی ئایدز لە مەکزیکۆسیتی پایتەختی وڵاتی مەکزیک، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: "لانیکەم 33 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشی نەخۆشی ئایدز بوون". ئامارەکانی یوئێن لەوە بارەیەوە ئەوە دەردەخات کە هەوڵەکان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە پێشڤەچوونێکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.


رێژەی تووشبوون بەو نەخۆشییە لەو ئامارەدا بە بەراورد لەگەڵ ئامارەکانی پێشووتر، تا رادەیەک رووی لە کەمی کردووە، بەڵام رادەی ئەو کەسانە زیاتر بووە کە دەرمانی تایبەت بەو نەخۆشییە بەکاردێنن، بەو هیوایەی کە مردنەکەیان دوابکەوێت. ئەمەش بەشێکی گرنگە لە ناوەرۆکی راپۆرتی ئەم دواییەی نووسینگەی بەرەبەکانێ لەگەڵ ئایدزی سەر بەر رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان:


- نزیکەی 33 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشبووی ڤایرۆسی ( HIV )ن کە نەخۆشیی ئایدزی لێدەکەوێتەوە و بە هۆیەوە سیستەمی بەرگریی لەش لەناودەچێت.
- رێژەی تووشبووانی ئایدز لە ساڵی (2007) گەیشتە 2 ملیۆن و حەفتسەد هەزارکەس، ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە رێژەی تووشبوون بە ئایدز بە براورد لەگەڵ ساڵی (2001) کە نزیکەی 3 ملیۆن کەس بوو، کەمی کردووە.
- ساڵی رابردوو بەهۆی نەخۆشیی ئایدزەوە، 2 ملیۆن کەس گیانیان لە دەست داوە.
- زیاتر لە دوو لەسەر سێ، واتە 67%ی تووشبووان بەو ڤایرۆسە نیشتەجێی کیشوەری ئافریقان، واتە 5%ی گەورەساڵانی ئەفریقا گیرۆدەی ئەو نەخۆشییەن.
- 60%ی نەخۆشەکانی ئایدزی ئەفریقا ژنانن و لە سەر ئاستی جیهانیش ژنان نیوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی ( HIV ) پێک دێنن.
- بەپێی ئەو راپۆرتەی یوئێن، لە ئەفریقا بەربڵاوترین رێگەی گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە پەیوەندیی سێکسی نێوان ژن و پیاوە، لە ناوچەکانی دیکەی جیهانیش هۆکاری تووشبوون بەو نەخۆشییە بۆ پەیوەندیی سێکسی پیاوان لەگەڵ یەکتر، بەکارهێنانی دەرزی ماددە بێهۆشکەرەکان و پەیوەندی سێکسی لەگەڵ لەشفرۆشەکان دەگەڕێتەوە.
- رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، رایدەگەیەنێت کە ساڵی رابردوو 370 هەزار منداڵی خوارووی پازدە ساڵ تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون و، بەو پێیەش رێژەی منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشیی ئایدز تا ساڵی (2007) گەیشتە 5 ملیۆن و 200 هەزار منداڵ.
- ساڵی پار نزیکەی 12 ملیۆن منداڵی ئەفریقی دایک و باوکی خۆیان بە هۆی نەخۆشیی ئایدزەوە لە دەست داوە.
- ئێستا نزیکەی 3 ملیۆن کەس، واتە 31%ی تووشبووان بە ڤایرۆسی ( HIV ) دەرمانی کۆنترۆڵی ئەو نەخۆشییە بەکار دێنن.
- هەڵسەنگاندنەکان وا دەردەخەن کە ئەو رێژەی لە ساڵی رابردوو لە وڵاتانی ئاسیا گەیشتبێتە نزیکەی 5 ملیۆن و 300 هەزار کەس.
- نەخۆشیی ئایدز و ڤایرۆسی ( HIV ) لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا روولەزیادبوونە و لەو وڵاتانەش رووسیا و ئۆکراینا، زۆرترین رێژەی تووشبوونیان بەردەکەوێت.
- یوئێن لە ئامارەکەی خۆیدا هەروەها ئاماژە بە کیشوەری ئەمریکا دەکات کە لە ناوچەی کارائیب نزیکەی 230 هەزار کەس و لە ئەمریکای باشوور نزیکەی 140 هەزار کەس تووشی نەخۆشیی ئایدز بوون.

سەرچاوە: سایتەکان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net