❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌شنێ مراد،.....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-16 18:42:19

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

ده‌شنێ مراد،.....

ده‌شنێ مراد، له‌ 1/1/1986 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، له‌ 10/1/1997 ماڵیان چووه‌ته‌ هۆڵه‌ندا، نزیكه‌ی دووساڵه‌ به‌ پێشكێشكردنی به‌رنامه‌ی (بێ كۆنترۆل) له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان، نێوده‌نگی ده‌ركردووه‌و بووه‌ته‌ جێی گفتوگۆ. له‌سه‌ردانێكیدا بۆ نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی (رووداو) له‌هه‌ولێر، زۆر پرسیارمان لێكرد و به‌ڵێنیشدا له‌ ئاینده‌دا بۆ (رووداو) بنووسێ:

رووداو: تۆ جیاواز له‌ زۆر كچان هه‌میشه‌ ته‌مه‌نی خۆت ئاشكرا ده‌كه‌ی، بۆچی؟

ده‌شنێ:ئێستاش ده‌ڵێمه‌وه‌ 22 ساڵم. له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵ به‌ساڵ شانازی به‌خۆمه‌وه‌ ده‌كه‌م. هه‌ست به‌پیر بوون ناكه‌م. كه‌ی بووم به‌ سی ساڵ ئه‌وكاته‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر شانازی به‌ خۆمه‌وه‌ ده‌كه‌م، ئه‌وكاتیش كه‌ بڵێم سی ساڵم له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بڵێ واو سی ساڵه‌ كه‌چی هێشتا سپۆرت خۆی ده‌گۆڕێ و چالاكه‌.

رووداو: ئه‌و كچانه‌ی له‌ هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵیان ژیاوی وه‌ك تۆن؟

ده‌شنێ: نه‌خێر زۆرجار له‌وێش ده‌ڵێن ئۆو نابێت له‌ ئافره‌تێك بپرسیت ته‌مه‌نت چه‌نده‌. كچان له‌ هه‌موو شوێنێك وه‌ك یه‌كن، ئه‌وانه‌ی كوردستان چۆن حه‌زیان له‌ سووراوه‌، كچانی ئه‌وروپا و هۆلیودیش هه‌ر وان. بۆیه‌ لای من هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان كچێكی كورد و ئه‌وروپی و كچانی هۆلیود نییه‌.

رووداو: كه‌ چوویته‌ هۆڵه‌ندا بۆ براده‌رانی سلێمانیت نه‌ده‌گریای؟

ده‌شنێ: كه‌ له‌كوردستان رۆیشتم ته‌مه‌نم 11 ساڵ و چه‌ند مانگێك بوو، ئه‌قڵم پێی نه‌ده‌شكا بۆ كوێ ده‌چین، كه‌ رۆیشتین هه‌موویان ده‌گریان، ئێمه‌ منداڵه‌كانیش له‌ حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه‌ سه‌یری یه‌كترمان كردو وتمان ئێمه‌ش ده‌بێت بگرین. دراوسێ كچه‌كان نامه‌یان دامێ و بووكی خۆیان پێدام، كه‌ چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گریام وتم شاخه‌كان كوان؟ ئیتر هاتینه‌ گه‌ڕه‌كێك ژیاین هه‌مووی قژ زه‌ردبوون، وتم خۆ ئه‌وانه‌ هه‌موویان خه‌ڵكی ناو ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مده‌توانی قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م ئیتر من و براكه‌م و خوشكه‌كه‌م و برابچوكه‌كه‌م وه‌كو گرووپێك له‌به‌رده‌م حه‌وشه‌كه‌ی خۆمان یاریمان ده‌كرد و دوای مانگێك منداڵه‌كانی دیكه‌ له‌گه‌ڵمان تێكه‌ڵ بوون و باوكم له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ سه‌یری ده‌كردو ده‌یوت تۆبڵێی ئه‌مانه‌ چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وان قسه‌بكه‌ن، ئیتر ئاواهی بوو. هه‌ر ساڵی یه‌كه‌م زۆر سه‌خت بوو.

رووداو: كه‌ له‌وێ جێگیر بوون، حه‌زت ده‌كرد ببیه‌ چی؟

ده‌شنێ: منداڵ لێره‌ وا هانده‌درێ كه‌ هه‌میشه‌ بیر له‌وه‌بكاته‌وه‌ ببێته‌ پارێزه‌ر و دكتۆر، هه‌ر ئه‌وه‌ش خه‌ونی من بوو تا ته‌مه‌نی 16 ساڵ، ئیتر له‌و ته‌مه‌نه‌دا زۆر سه‌یری گۆرانیم ده‌كرد و حه‌زم له‌ جوڵه‌بوو، له‌ تیپی دانس بووم و چوومه‌ تیپی دووگۆڵیش، له‌ قوتابخانه‌ش كه‌ ساڵانه‌ قوتابی ده‌هاتن به‌شه‌كانم پێده‌ناساندن، مامۆستاكه‌م پێیگوتم تۆ ده‌بی به‌و كه‌سه‌ی ریكلام ده‌كه‌ن. ئێستا تێده‌گه‌م ده‌توانم سه‌رنجی خه‌ڵك رابكێشم و په‌یامێكیان پێبده‌م.

رووداو: له‌وێ ده‌تخوێند و له‌ دوكانێكش كارت ده‌كرد و به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیشت هه‌بوو، بۆچی له‌ قوتابخانه‌و ئیشكردن ته‌له‌ڤزیۆنت هه‌ڵبژارد؟

ده‌شنێ: ئه‌وه‌ شتێكی رێكه‌وت بوو، خه‌ونم ئه‌وه‌نه‌بوو ببمه‌ بێژه‌ر و پێشكێشكار، زۆرتر حه‌زم ده‌كرد له‌ هۆڵندا بچمه‌ ته‌له‌ڤزیۆن، له‌ شوێنێكی گه‌وره‌ وتیان وه‌رتده‌گرین بۆ كاری ته‌له‌ڤزیۆن، به‌ڵام دایك و باوكم وتیان تۆ له‌ قوتابخانه‌ی و حه‌زناكه‌ین، منیش ده‌بووایه‌ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ بدۆزمه‌وه‌ بتوانم توانای خۆم له‌ ته‌له‌ڤزیۆن پیشانبده‌م، كه‌ زانیم كوردستان تیڤی نووسینگه‌یه‌كی بچكۆله‌یان هه‌یه‌ له‌ نزیك ماڵی خۆمان، یه‌كسه‌ر پلان و به‌رنامه‌یه‌كم نووسی ده‌رباره‌ی گه‌نج و ئاهه‌نگ و مۆده‌ و دام به‌ خه‌لیل شنگاری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا.كه‌ ئه‌ویش وتی ئۆكه‌ی منیش وتم ئۆكه‌ی و به‌بێ پرۆڤه‌ مایكرۆفۆنی پێدام و چوومه‌ سه‌ر شه‌قام، ئیتر بێ كۆنتڕۆڵ فۆرمی وه‌رگرت و هه‌مووی به‌ رێكه‌وت دروست بوو تاوه‌كو ئێستاش به‌ سوتفه‌ ماوه‌ته‌وه‌.

رووداو: كچی كورد ئه‌گه‌ر 20 ساڵیش له‌ ئه‌وروپا ژیابێت هه‌ر شه‌رمنه‌، تۆ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پڕ جوڵه‌ و بوێری، راسته‌وخۆ مایك له‌ كوڕێكی نه‌ناس ده‌به‌یه‌ پێشه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ؟

ده‌شنێ: به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵكی لای ئێمه‌ دوو رووخساریان هه‌یه‌ كه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ رووخساره‌كه‌ی دیكه‌یان پیشان ناده‌ن، ده‌بێت ئه‌وه‌ بشكێنین  چونكه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێزه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌ ئازادبوونه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ خستنه‌ڕووی كه‌سایه‌تی خۆت.

رووداو: له‌ كوردستان زۆر گوتراوه‌و نووسراوه‌، نابێت كچێكی كورد وه‌ك ده‌شنێ جلی ئاوا له‌به‌ر بكات و به‌وشێوه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئایا دایك و باوكیشت ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ت لێده‌گرن؟

ده‌شنێ: نه‌خێر چونكه‌ دایك و باوكم ده‌زانن من له‌ ده‌ره‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیش هه‌ر وام، له‌ 16 ساڵیه‌وه‌ من به‌و شێوه‌یه‌ خۆم گۆڕیوه‌و زۆریش شانازی به‌و كاراكته‌ره‌مه‌وه‌ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر وابووایه‌ كه‌من به‌س له‌ ته‌له‌ڤزیۆن وابومایه‌ ئه‌وكاته‌ ره‌خنه‌یان لێده‌گرتم. ئه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م ته‌مسیل نییه‌. به‌ڵام زۆرجار بۆ قسه‌كردن رێنوینیان كردووم، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ كه‌سێكم بپرسیبا چه‌ند منداڵت هه‌یه‌،كه‌ ده‌یگوت ئه‌وه‌نده‌ ده‌مگوت ئۆكه‌ی، ده‌یان وت بڵێ خوا لێت نه‌ستێنێت.

رووداو: هه‌ندێك كه‌س پێیوایه‌ هه‌ندێك جار ده‌چیته‌ ناوژیانی تایبه‌تی خه‌ڵكه‌وه‌؟

ده‌شنێ: راسته‌، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ خه‌ڵك قسه‌ده‌كه‌م و ناچمه‌ ناو هه‌موو تایبه‌تییه‌كانیانه‌وه‌و چه‌ند شتێكی سه‌رتاییان له‌گه‌ڵ باس ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كانی ئه‌وروپاو ئێره‌ له‌یه‌كتر تێبگه‌ن. كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ی هه‌یه‌ له‌یه‌كتر تێناگه‌ن، باوك له‌كچی خۆی تێناگات و په‌یوه‌ندیان نییه‌. من زۆر شانازی به‌كوردبوون و كۆمه‌ڵگاكه‌مه‌وه‌ ده‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كولتورمان ده‌وڵه‌مه‌نده‌، به‌ڵام ده‌بێ هه‌ندێ شت پێشبخه‌ین.

رووداو: به‌رنامه‌ی بێ كۆنتڕۆڵت له‌ زۆر وڵاتی ئه‌وروپا كردووه‌، به‌و دوایییه‌ش له‌ كوردستان، جورئه‌تێكی وات پێدان بێ ترس بدوێن؟

ده‌شنێ: كه‌ هاتمه‌وه‌ وتم تۆبڵێی كوردانی ئێره‌ به‌شێوازێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵم بدوێن، ئه‌ی جله‌كانم؟، به‌ڵام كه‌ گه‌یشتمه‌ هۆتێل و بیرم كرده‌وه‌ وتم نه‌جلم ده‌گۆڕم نه‌خۆم ده‌گۆڕم، ئه‌گه‌ر وامكرد ده‌بمه‌ ئه‌كته‌ر كه‌واته‌ واناكه‌م، كه‌چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ زۆرم لاسه‌یربوو له‌ هه‌موو شوێنێك رێزم لێده‌گیرا، به‌تایبه‌ت له‌ بازگه‌كان ده‌یانوت: ئێمه‌ت سه‌ربه‌رزكردووه‌، پیاوه‌كان ده‌یانوت ژنه‌كه‌م تۆی خۆشده‌وێت، كچه‌كه‌م شێتی تۆیه‌، ئه‌وانه‌ بۆمن زۆر گرنگ بوون. كه‌ ده‌چووم بۆ شوێنێك بۆ دیمانه‌، نه‌مده‌توانی پشووبده‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ رایانده‌كێشام بۆ وێنه‌گرتن.

رووداو: ئه‌وپرسیاره‌ی زۆر له‌ كوردستان لێتده‌كه‌ن چییه‌؟

ده‌شنێ: كچه‌كان ده‌ستیان له‌قژم ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ره‌نگه‌كه‌ی راستییه‌؟، جله‌كانت زۆر جوانه‌، كوڕه‌كان ده‌یانپرسی شووت كردووه‌؟، منیش ئامۆژگاری كوڕه‌كانم ده‌كردو ده‌موت تازه‌ هه‌ژده‌ ساڵن جارێ ژن مه‌هێنن . هه‌موویان به‌جدی گوێیان ده‌گرت.

رووداو: به‌ڵام كوڕانی ئێره‌ ناتوانن دۆستێكی كچیان هه‌بێت و، ئه‌گه‌ر هه‌شیانبێت به‌ ته‌له‌فۆنه‌، كه‌ زۆر جار كچ له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنكردنێك كوژراوه‌، چیبكه‌ن باشه‌؟

ده‌شنێ: ده‌بێت ئازابن.

رووداو: ئازابن ده‌كوژرێن؟

ده‌شنێ: ده‌بێت له‌ماڵه‌وه‌ دیالۆگ بكه‌ن، له‌ دایك و باوكیان نزیك ببنه‌وه‌، سه‌ردان و سه‌یرانكردن پێكه‌وه‌ باشترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ له‌یه‌كتر گه‌یشتن.

رووداو: كه‌س له‌كوردستان پێیگوتی ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ له‌به‌ر مه‌كه‌؟

ده‌شنێ: ته‌نیا یه‌ك پیاو پێیگوتم، له‌گه‌ڵ باوكم له‌ كوردستان چوومه‌ دوكانێك بۆ كڕینی ملوانكه‌یه‌كی زیوینی به‌ئاڵای كوردستان. پیاوه‌كه‌ له‌به‌رچاوی باوكم وتی زۆرم خۆشده‌وێی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جلێك له‌به‌ركه‌یت وه‌ك كچانی كوردو زیاتر داخراو بێت دوو ئه‌وه‌نده‌یتر خۆشمانده‌وێی، منیش وتم هه‌وڵده‌ده‌م. به‌ڵام من حه‌زناكه‌م خۆ بگۆڕم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جله‌كانم هیچ عه‌یبیان نییه‌، له‌ئه‌وروپا كچ هه‌یه‌ له‌چكی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، به‌ڵام ته‌نوره‌یه‌كی وا ته‌سك له‌به‌رده‌كات هه‌موو له‌شی به‌هه‌ڵه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام وه‌ره‌ پانتۆڵێك له‌به‌ركه‌ له‌گه‌ڵ كراسێكی بێ قۆڵ وا له‌به‌ری ده‌كه‌یت كه‌ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رێكی، ئۆكه‌ی.

رووداو: به‌ته‌نیا سه‌فه‌ر ده‌كه‌یت یان كه‌سێكی خۆت له‌گه‌ڵ ده‌بێ؟

ده‌شنێ: سه‌فه‌ری یه‌كه‌م كه‌ هاتمه‌وه‌ كوردستان، له‌گه‌ڵ باوكم بووم، ئیتر ئه‌و پاش دوو هه‌فته‌ رۆیشته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری هه‌یه‌ له‌وێ، به‌ڵام ماڵی پوورم له‌هه‌ولێره‌ و ئه‌وان ئاگایان له‌من ده‌بێت. دایكم و باوكم باوه‌ڕیان به‌منه‌، ده‌زانن ئه‌گه‌ر له‌ چینیش بم ناكه‌ومه‌ كێشه‌وه‌و لێم دڵنیان .

رووداو: حه‌زده‌كه‌یت به‌یه‌كجاریی بگه‌ڕێیه‌وه‌ كوردستان؟

ده‌شنێ: زۆر زۆر، به‌ڵام یه‌كه‌مجار ده‌بێت سوود له‌ ئه‌وروپا وه‌ربگرم و ئه‌و شاره‌زابوونه‌ بێنمه‌وه‌ بۆئێره‌و سوود له‌ خه‌ڵكی ئێره‌ش وه‌ربگرم.

رووداو: ده‌ڵێن بێژه‌رانی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان رقیان لێته‌، وایه‌؟

ده‌شنێ: نازانم، شۆخانی خه‌نده‌م زۆر خۆشده‌وێت و زۆر هاوكاری به‌رنامه‌یه‌كی بێ كۆنتڕۆڵی كردو له‌گه‌ڵم هات بۆ بارزان، حه‌زناكه‌م له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ش بدوێم كه‌ وان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سودی له‌ هه‌موو شوێنێك هه‌یه‌.

رووداو: ده‌ڵێن، گیرانت له‌لایه‌ن پۆلیس له‌ فڕۆكه‌خانه‌، ژنانی سه‌ته‌لایتی له‌پشته‌وه‌ بوو، وایه‌؟

ده‌شنێ: منیش وام بیست، به‌ڵام ده‌زانم كه‌تنیان پێكردم، من نامه‌وێ وه‌ك چه‌ند خه‌ڵكێكیتر خۆم بچووك بكه‌مه‌وه‌و باسی كه‌س بكه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ روون بكه‌مه‌وه‌ كه‌ پاره‌م وه‌رگرت چووم قوماشی چه‌ند عه‌زییه‌یه‌كم كڕی، پیاوه‌كه‌ زۆر قۆڵی بڕیم و بۆ سێ پارچه‌ قوماش زۆر پاره‌ی لێسه‌ندم و منی نارده‌ لای خه‌یاتێك و خه‌یاته‌كه‌ وتی باشه‌ جله‌كانت بۆ ده‌دوورم، سێ هه‌فته‌ی پێچوو تا عه‌زیه‌ی یه‌كه‌می دووری، منیش خه‌ریكبوو ده‌ڕۆیشتمه‌وه‌ عه‌زیه‌ی دووه‌می دووری و وه‌ك ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌من ده‌مویست، وتم كوردستان تیڤی دوایی پاره‌كه‌ت ده‌داتێ، به‌ شوفێره‌كه‌م وت به‌ كوردستان تیڤی بڵێ، ئه‌وه‌ راستییه‌و شۆفێره‌كه‌ش وتی باشه‌ پێیانده‌ڵێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌بوایه‌ بڕۆیشتمایه‌ته‌وه‌، چونكه‌ داوای پاره‌یه‌كی زۆری كرد منیش پاره‌ی كاشم پێنه‌بوو، ئه‌وپیاوه‌ش گوتی گوایه‌ له‌ كوردستان تیڤی پێیانگوتم، ده‌شنێ وه‌سڵی نییه‌. تێناگه‌م چۆن له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر و كه‌متردا به‌ ماده‌ی 240 كه‌نازانم چییه‌ گیرام له‌به‌ر سێ عه‌زیه‌، له‌ هۆڵندا گه‌وره‌ترین دز له‌ماوه‌ی 42 كاتژمێردا ناگیرێت. له‌ فڕۆكه‌خانه‌ مۆبایل و پاسپۆرته‌كه‌یان لێسه‌ندم، به‌ڵام به‌ ئۆتۆمبیلی خۆم چووم بۆ پۆلیس، له‌وێ دادوه‌ر وتی تۆ ئازادیت بڕۆ، واته‌ نه‌گیرام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بوو لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردم و ئازادكرام. دادوه‌ر وتی مافی تۆ پێشێلكراوه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ده‌توانی شكاتی لێبكه‌ی.

رووداو: ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ راگه‌یاندن زۆر گه‌وره‌ كرا، بۆچی؟

ده‌شنێ: من به‌رپرس نیم و كچێكی ئاساییم و ئه‌و شته‌یان ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ كرد، به‌ڵام كه‌سێك له‌ راگه‌یاندنی كوردی نانووسێ و ناڵێ له‌وه‌كاته‌وه‌ی بێ كۆنترۆڵ دروستبووه‌، تـــــه‌لــــه‌ڤــزیۆنـــه‌ كـــــوردییـــه‌كــانیش كراوه‌بـــوون، یـــه‌كـێك نه‌هاتووه‌ دان به‌وه‌دا بنێ كه‌ به‌هۆی بێ كۆنتڕۆڵه‌وه‌ چه‌ند شتێك له‌كچاندا گۆڕاوه‌ له‌ بواری جل و خۆگۆڕینیان و خه‌ڵك ئه‌وروپای بینیوه‌ و توانیویه‌تی سوود ببینێت، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ی، یه‌كسه‌ر ده‌یته‌قێننه‌وه‌ ئۆو ده‌شنێ وای كرد.

رووداو: گـــوتبـــووت كه‌ گه‌ڕامـــه‌وه‌ كـــوردســتان سكاڵایان له‌ دژ تۆمار ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ ده‌كه‌ی؟

ده‌شنێ: تاوه‌كو ئێستا شكاتــم نـــه‌كردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی كـــاری زۆر گـــرنگم، پێویستیش ناكات بچم خۆم وه‌ك چه‌ند كه‌سێك نزم بكه‌مه‌وه‌.

رووداو: به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان رای چییه‌ به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌كه‌ت؟

ده‌شنێ: زۆر شانازی به‌منه‌وه‌ ده‌كات و وتی بێ كۆنتڕۆڵ زۆر گرنگه‌ بۆ كوردستان. سه‌دان ئیمێلم له‌ دوبه‌ی، ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ بۆدێن هه‌مووی ده‌ڵێن خۆشمان ده‌وێی و كه‌ی دێیه‌ لای ئێمه‌ش.

رووداو: كێ نه‌یارته‌؟

ده‌شنێ: چه‌ند خه‌ڵكێكی ناو راگه‌یاندن ده‌یانه‌وێ بمڕوخێنن، ئینجا نازانم له‌ حه‌سودییه‌ له‌چییه‌. كه‌ چوومه‌وه‌ بۆ هۆڵندا گوتم هێی باوكه‌ خه‌ڵكی ئاسایی خۆشیان ده‌وێم و وێنه‌م له‌گه‌ڵ ده‌گرن.

رووداو: ئه‌وانه‌ كه‌ رقیانه‌ له‌ تۆیه‌، زیاتر ژنن یان پیاون؟

ده‌شنێ: له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و پیاوانه‌ن كه‌ حه‌زده‌كه‌ن خه‌ڵك ته‌نیا گوێ له‌وان بگرێ. چه‌ند ئافره‌تێكیش ئه‌گه‌ر حه‌سودیم پێ ببه‌ن،به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌مبووه‌. حه‌زیشناكه‌م خه‌ڵك واتێبگا دوژمنم زۆره‌.

رووداو:یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی له‌به‌رنامه‌كه‌ت ده‌گیرێ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌نجان هانده‌دات بچنه‌ ئه‌وروپا تۆ چ ده‌ڵێی؟

ده‌شنێ: راسته‌ ئه‌وه‌ ره‌خنه‌یه‌كی به‌جێیه‌، ساڵ و نیوێك له‌ده‌وه‌ره‌ی وڵات بێ كۆنتڕۆڵم ئاماده‌كرد و، ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بووم كه‌ لێره‌ به‌بۆنه‌ی منه‌وه‌ گه‌نج ده‌چنه‌ ئه‌وروپا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێ من هه‌ر سه‌یری میدیای كوردیم نه‌ده‌كرد، به‌ڵام كه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ و زانیم بێ كۆنتڕۆڵ به‌تایبه‌ت چ له‌كوڕان ده‌كات، راسته‌وخۆ به‌رنامه‌كه‌م گۆڕی وتم: ده‌بێت بچم پیشانی گه‌نجانی ئه‌وروپا بده‌م كه‌كوردستانیش پێشكه‌وتووه‌.

رووداو: تۆ زیاتر ژیانی خۆشی ئه‌وروپا پیشانده‌ده‌یت نه‌ك ژیانی سه‌ختی په‌نابه‌رانی كورد، بۆچی؟

ده‌شنێ: راسته‌، به‌ڵام زۆرجار شتی ناخۆشیشم پیشانداوه‌، بۆ نموونه‌ چوومه‌ لای كوڕێك هه‌موو له‌شی سوتابوو، چووم بۆ كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له‌ دانیمارك، چوومه‌ لای خه‌ڵك له‌پاریس ده‌گریا و ده‌یوت من ده‌ساڵه‌ مافی په‌نابه‌رێتیم نییه‌، به‌ڵام من چبكه‌م شته‌خۆشه‌كان زیاتر ده‌نگده‌ده‌نه‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ته‌نیا من و كامیرامانین، قوتابخانه‌و كاری تریشم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا، ئینجا چۆن ده‌توانم ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ بدۆزمه‌وه‌.

رووداو: له‌ قسه‌كانتدا هه‌میشه‌ ده‌ڵێی "واو" ئه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌رزاری خه‌ڵكیش، حه‌زده‌كه‌ی به‌شێوه‌ی قسه‌كردنیش دڵی خه‌ڵكی خۆشبكه‌ی ؟

ده‌شنێ : حه‌زده‌كه‌م به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكدا روو خۆشبم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ڕووخۆشی په‌یوه‌ندیت زۆرتر ده‌بێ و كاره‌كانت ئاسانتر به‌ڕێوه‌ده‌چن .هه‌ندێ جار هه‌ندێ وشه‌ی پێویستی كوردیم بۆ نایێن و ده‌ڵێم واو، ئێسته‌ تووشبووم له‌گه‌ڵ واو.

رووداو: تۆ له‌ رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستانه‌وه‌ ناسرای، ئه‌گه‌ر كه‌ناڵێكی دیكه‌ په‌یوه‌ندیت پێوه‌بكا ئاماده‌ی واز له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان بێنیت؟

ده‌شنێ: پـــرسیارێـــكی قورسه‌، ئه‌گـــه‌ر ده‌زگایه‌ك بێت بڵێت ده‌شنێ من پرۆژه‌یه‌كم هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ من كاربكه‌، یه‌كه‌م جار بیری لێده‌كه‌مه‌وه‌، من كه‌سێكی بێ سفه‌ت نیم راسته‌وخۆ بڵێم بای بای كوردستان تیڤی. ئه‌گه‌ر شته‌كه‌ زیاتر گه‌شه‌م پێبدا و خۆم و بینه‌ر زۆرتر سوودی لێ ببینن ئه‌وجا ده‌ڵێم ئۆكه‌ی. مرۆڤ ده‌بێ كراوه‌بێت بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌ هه‌موو شتێك ئینجا فیلمێك بێ، دانسێك بێ یان نووسین بێ بۆ رۆژنامه‌یه‌ك.

رووداو: ده‌ته‌وێت رۆژێك له‌ رۆژان وتار بنووسی؟

ده‌شنێ:زۆر حه‌زده‌كه‌م رۆژێك له‌ رۆژان بتوانم بنووسم، ده‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌هه‌مووبوارێكدا گه‌شه‌ به‌خۆم بده‌م و،ئه‌گه‌ر نووسیم بۆ (رووداو) ده‌نووسم.

رووداو: بڕیارتداوه‌ به‌شداری هیچ فیلمێك بكه‌ی؟

ده‌شنێ: بۆ فیلیمێكی سینه‌مایی داوای به‌شداریم لێكراوه‌، وه‌ك پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌.

رووداو: زۆر مه‌رجت بۆ شووكردن داناون، به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌ گه‌نج بیرت لێنه‌كه‌نه‌وه‌ بۆچی؟

ده‌شنێ: ئێستا حه‌زده‌كه‌م خۆم پێبگه‌یێنم، كاتی ئه‌وه‌م نییه‌ خۆم به‌شووكردنه‌وه‌ خه‌ریك بكه‌م، هیوادارم كچه‌كانی ئێمه‌ كه‌ ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵی یه‌كه‌م ئامانجیان ئه‌وه‌نه‌بێت شووبكه‌ن، مێرد ئۆو ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نییه‌. قوتابخانه‌ت ته‌واوبكه‌ پاشان كاربكه‌ بزانه‌ كه‌سایه‌تیت چ توانایه‌كی تێدایه‌ ئه‌وه‌ بكه‌، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی ژیانت په‌یداكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات خۆشه‌ویستی بكه‌ی خۆشتره‌ و چێژێكی زۆرتری ده‌بێت.

رووداو: ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی داتناون كه‌ شووی پێده‌كه‌ی: هه‌موو رۆژ وه‌رزش بكات، چه‌ند زمانێك بزانێ، كاری ناوماڵ بكات .. ئه‌وكات كوردت ده‌ســــت ناكـــه‌وێ و ده‌بێ مێرد به‌ بیانییه‌ك بكه‌ی؟

ده‌شنێ: نامن زۆر بڕوام به‌كورده‌، ئێمه‌ی كــــورد تــوانیــومانه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ئه‌م كوردستانه‌ زۆر پێشبخه‌ین، بۆیه‌ چه‌ند ساڵێكی دیكــه‌ ئه‌و كوردانه‌ زۆر ده‌بن كه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی منیان تێدا بن و ئێستاش هه‌ن.

رووداو: مه‌رجه‌ هه‌ر شوو به‌ كورد بكه‌ی؟

ده‌شنێ: نه‌خێر، ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشم ده‌وێ، خوا مرۆڤی وا دروستكردووه‌ كه‌ نابێت جیاوازی له‌نێوان یه‌كتردا بكه‌ن.

رووداو: ئه‌گه‌ر كه‌سێك هاته‌ داوات شووی پێبكه‌ی و مه‌رجی ئه‌وه‌بێت ببیه‌ ژنی ماڵ و كارنه‌كه‌ی هه‌لوێستت چ ده‌بێ؟

ده‌شنێ: یه‌ك شه‌قی تێهه‌ڵده‌ده‌م بۆ ئه‌وپه‌ری یابان.

رووداو:جارێكیان له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا گوێ درێژێكت بینیوه‌و پێتگوتووه‌ چۆنی كاك كه‌ر، كه‌رت خۆشده‌وێ؟

ده‌شنێ: هه‌موو گیاندارێكم خۆشده‌وێ، له‌ هۆڵندا منداڵه‌كان وا فێر ده‌كه‌ن ڕێز له‌ حه‌یوان بگرێ، من دڵم پاكه‌ چی له‌دڵمدا بێت یه‌كسه‌ر ده‌یڵێم، ئه‌گه‌ر له‌ ته‌له‌فزیۆنیش پێیان باش نه‌بوایه‌ ده‌یانتوانی به‌ مۆنتاژ ده‌ریبێنن. ئێستاش ده‌ڵێم ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌نه‌بوو به‌و كه‌ره‌م وت كاك كه‌ر.

رووداو: چۆن زانیت كه‌ره‌كه‌ نێره‌ واوتت كاك كه‌ر، چۆن ده‌زانی مێ نییه‌؟

ده‌شنێ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌مده‌زانی به‌ژنی كه‌ر ده‌ڵێن ماكه‌ر.

رووداو: تۆ كه‌هه‌میشه‌ به‌ جوڵه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ چاڵاك و ماڵ پاكڕاگری ؟

ده‌شنێ: له‌ماڵه‌وه‌ یه‌ك شت پاك ناكه‌مه‌وه‌، كه‌دێمه‌وه‌ ده‌ڵێم دایه‌ برسیمه‌ ئه‌گه‌ر خواردنی ئاماده‌ نه‌كردبێ خه‌ریكده‌بێ بگریێم، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر له‌ده‌ره‌وه‌ سه‌رقاڵم و دایك و باوكیشم ده‌زانن ته‌مبه‌ڵم و قسه‌ناكه‌ن، زۆرجار هه‌وڵیان داوه‌ ژووره‌كه‌ی خۆم پاك بكه‌مه‌وه‌ و نه‌مكردووه‌، هاوڕێكانم دێن پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵمدا جه‌له‌كانم رێكده‌خه‌ین، به‌ڵام كه‌چوومه‌ ماڵی خۆم ئینشاڵڵا ده‌بێت سیسته‌مێك بدۆزمه‌وه‌ كه‌چۆن ماڵه‌كه‌م پاك بكه‌مه‌وه‌


jabar shexany

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hawnaz (2008-08-16 18:43:56)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-16 21:14:07

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: ده‌شنێ مراد،.....

dast xosh hawre gyan  bo babatakat  sar kawtw byt ...
zhyaneky aswda bo toy  xosha wyst.....

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-16 21:57:51

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌

Re: ده‌شنێ مراد،.....

Dastet ta xush bin, az galkaka avindara BEKONTROL'm
:az nzanm satalaita KURDISTAN j bar ch agadari av linka nin



b emaila xum agadaryanim krdava ku av linka zur be nashirini bas le Dashni xan dkat, ta estash hich jawabi mnyan nadaya

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-17 06:35:48

خه‌رمان
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-21
دواترین سه‌ردان: 2010-05-06
په‌یامه‌كان: 104

Re: ده‌شنێ مراد،.....

dastt xosh bet

Kurdzhin
*****هه‌رگیز له‌ یادت ناکه‌م*****

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-08-17 12:10:00

hawnaz
کازیوەی یانە
شوێن: ♫سلێمانی♫
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-21
دواترین سه‌ردان: 2013-10-22
په‌یامه‌كان: 1234

Re: ده‌شنێ مراد،.....

zor swpas bo eiwa dasty eiwash xoshbet

Oo jwaby nadaytawa bo chy?bas wabzanm dashne eista wazy law barnamaya henawa ba hoy keshayakawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net