❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایه‌ ده‌زانی ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-16 22:09:29

Muhamad1991
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-02
په‌یامه‌كان: 66

ئایه‌ ده‌زانی ؟

·ئایه‌ ده‌زانى گورگ تاكه‌ گیانداره‌ كه‌ جنۆكه‌ ده‌خوات؟
·ئایه‌ ده‌زانى گورگ تاكه‌ گیانداره‌ كه‌وا جنۆكه‌ لێى ده‌ترسێ؟
·ئایه‌ ده‌زانى گورگ بۆنى خوێنى ئاده‌میزاد له‌ دورى چه‌ند میلێك ده‌كات له‌بیابان ,وه‌ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد زامدار بوو خوێنى لێهات له‌ بیابان ده‌بێته‌ نێچیرى گورگ و رزگار بونى ئه‌سته‌مه‌.
·ئایه‌ ده‌زانى ده‌توانى ئه‌ستێره‌كان ببینى له‌ رۆژدا سه‌یرى قولاى بیرێك بكه‌ له‌ رۆناكى رۆژدا ئه‌وا ده‌بینى  كه‌وا چۆن ئه‌ستێره‌كان ده‌دره‌وشێته‌وه‌.
·ئایه‌ ده‌زانى دوورى نێوان خۆرو زه‌وى به‌قه‌د (385)جار دوری ‌نێوان زه‌وى و مانگه‌ .
·ئایه‌ ده‌زانى بوتلێكى شیر نزیكه‌ى سێ به‌شی ڤیتامین (B) له‌ ده‌ست ده‌دات  ئه‌گه‌ر بێتو بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمێر بخریته‌ به‌ر تیشكى خۆر؟
·ئایه‌ ده‌زانى خۆر گیران له‌ 7خوله‌ك و8 چركه‌ تێناپه‌رێ ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌م خیرایه‌ى كه‌ زه‌وى هه‌یه‌تى له‌ سورانه‌وه‌ی به‌ده‌ورى خۆردا.
·ئایه‌ ده‌زانى ڤیتامین (i)كه‌ له‌ رۆنى ماسى ورۆنى جگه‌رى نه‌هه‌نگ و سپێنه‌ى هێلكه‌ وكه‌ره‌ وسه‌وزه‌ په‌لك درێژه‌ زه‌رده‌كان وگێزه‌ردا زۆره‌ پێویسته‌ بۆ گه‌شه‌ى مناڵ,كه‌مى ده‌بێته‌ به‌ربه‌ستى گه‌شه‌بون , هه‌روه‌ها زێده‌ رۆى له‌ خواردنى  ده‌بێته‌  هۆى پاله‌په‌ستۆیه‌كى زۆر بۆ سه‌ر ده‌ماغ  و سه‌رسوران ژانه‌سه‌ر و قژهه‌ڵوه‌رین و ده‌بێته‌ هۆى قلێشانى پێست و ده‌بێته‌ هۆى ئازارى جومگه‌كان.
·ئایه‌ ده‌زانى میوه‌ جاته‌كان به‌تایبه‌تى ترشه‌كان وته‌ماته‌ به‌شێكى زۆر له‌ فیتامین (ج)یان تیایه‌ وه‌ چاكترینی ئه‌م جۆره‌ میوه‌ جاتانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ نوێى به‌كاربهێنرێت.له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ند تازه‌ بێ فیتامینه‌كه‌ى زیاتره‌.
·ئایه‌ ده‌زانى به‌هره‌دار ئه‌و كه‌سه‌یه‌ رێژه‌ى ژیرى ده‌گاته‌( 130)بله‌,وه‌له‌ سه‌دا( 95 )ى خه‌لك رێژه‌ى ژیریان له‌ نێوان 70-130 پله‌یه‌, به‌لام رێژه‌ى ژیرى بێ به‌ هره‌كان له‌ نێوان 50-70 یه‌ ,به‌لام ,رێژه‌ى ژیری گێله‌كان له‌نێوان 20_50پله‌یه‌ له‌ كۆتایشا شێته‌كان ئه‌وانه‌ى كه‌ رێژه‌ى ژیریان له‌ 20پله‌ كه‌متره‌.
·ئایه‌ ده‌زانى چه‌ورى له‌ خواردن ده‌بێته‌  هۆى دروست بوونى به‌ردى (زراو)هۆكه‌ شى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ ئه‌م چه‌وریه‌ رێژه‌ى كۆ لسترۆل زیاد ده‌كات , وه‌ مانه‌وه‌ى ئه‌م به‌ردانه‌ش بۆ ماوه‌ى زۆر له‌ زراو,مه‌ترسیداره‌ مه‌ترسی توشبونى شێرپه‌نجه‌ى هه‌یه‌.
·ئایه‌ ده‌زانى قه‌باره‌ى دڵ له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌ سێكى تر جیاوه‌زه‌ هه‌روه‌ها دوریه‌كانیشى ,به‌ لام كێشه‌ ئاسایه‌كه‌ى بۆ پیاوان 325 غرامه‌  وه‌كێشه‌ ئاساییه‌كه‌ى بۆ ئافرتانیش 245غرامه‌.
·ئایه‌ ده‌زانى ترپه‌كانى دڵ ده‌گاته‌ 72ترپه‌ له‌ خوله‌كێكدا و له‌ كاتژمێرێكدا ترپه‌كان ده‌گاته‌ 4320ترپه‌ وكۆى هه‌موو ترپه‌كانیش ده‌گاته‌ 37843200ترپه‌.
·ئایه‌ ده‌زانى نه‌هه‌نگه‌ شینه‌كان ده‌توانن قسه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن به‌هۆى گۆرانیه‌كانیانه‌وه‌ له‌ دورى 850كیلۆ مه‌تره‌وه‌.
·ئایه‌ ده‌زانى ئاو نزیكه‌ى 90%كێشى له‌شه‌؟
·ئایه‌ ده‌زانى هه‌ندێك حاله‌تى رۆماتیزم (رۆماتیزمى جومگه‌كان)چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ به‌كارهێنانى به‌فر وه‌ سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌.
·ئایه‌ ده‌زانى مناڵی ئاسایى له‌ ته‌مه‌نى شه‌ش هه‌فته‌یدا سه‌رنج ده‌داته‌ سه‌ر شته‌ جوڵاوه‌كان وهه‌ر له‌و ته‌مه‌نشدا له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌ له‌ ناكاویه‌كاندا راده‌چڵه‌كێ واته‌ هه‌ست به‌ ده‌نگه‌كانیش  ده‌كات.
·ئایه‌ ده‌زانى زۆر خواردنه‌وه‌ى چاى و قاوه‌  ده‌بێته‌ هۆى زیاد بونى ترشه‌ لۆكه‌ له‌ خوێنا وه‌ ده‌بێته‌ هۆى زیادبونى رێژه‌ى كۆلسترۆل له‌ خوێن وه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى ره‌قبونى خوێنبه‌ره‌كان.
·ئایه‌ ده‌زانى جگه‌ر گه‌وره‌ترین ئه‌ندامى ماسولكه‌ىیه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانى ناو هه‌ناوى مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌ك كێشه‌كه‌ى نزیكه‌ى یه‌ك كیلۆ گرام و سێ یا چوار پێنج یه‌كى كیلۆ گرامه‌.
·ئایه‌ ده‌زانى  ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌وا ته‌مه‌نى 30سال یا40سالیان بریوه‌ زیاتر توشى (قرێه‌ )ده‌بن له‌وانى تر.
·ئایه‌ ده‌زانى كورته‌ بالاترین پیاو له‌ جیهاندا (جول)ى هندىیه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ى له‌ (62)سنتمتر تێناپه‌ریت.
·ئایه‌ ده‌زانى تیشكى خۆر به‌ ماوه‌ى 8خوله‌ك ده‌گاته‌ سه‌ر زه‌وى؟
·ئایه‌ ده‌زانى تونس یه‌كه‌م ده‌وله‌ته‌ له‌ به‌رهه‌م هینانى زه‌یتون؟
·ئایه‌ ده‌زانى یه‌كه‌م كه‌س كه‌ وێنه‌ى له‌ سه‌ر دراو كێشا ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنى بوو.
·ئایه‌ ده‌زانى ناپلیۆن پۆناپه‌رت كاته‌ بێكاره‌كانى له‌ شىكردنه‌وه‌ى (الالغان )به‌سرده‌برد.
·ئایه‌ ده‌زانى ئه‌و رێگه‌یه‌‌ى كه‌وا خوێن له ‌له‌شى مرۆڤدا هه‌موو رۆژێك ده‌ى برێت 168ملیۆن میله‌.
·ئایه‌ ده‌زانى ئه‌و نافوره‌ى كه‌ له‌ سه‌ر جومگه‌ى سه‌رى نه‌هه‌گه‌وه‌ ده‌ره‌چێ به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 9 مه‌تر.
·ئایه‌ ده‌زانى نه‌ هه‌نگى شین گه‌وره‌ترین گیانداره‌ له‌سه‌ر زه‌وى؟
__________________________________________________
.  ئایه ‌ده‌زانى؟مرۆڤ له‌ كاتى قسه‌ كردندا (44)ماسولكه‌ به‌كاردێنێ؟
2.  ئایه‌ ده‌زانى؟مرۆڤ له‌ كاتى تووره‌ بووندا(23)ماسولكه‌ به‌كاردێنێ ؟
3.  ئایه ده‌زانى؟له‌ كاتى نووستنى مرۆڤدا(357)ماسولكه‌ پشووده‌ده‌ن؟
4.  ئایه‌ ده‌زانى؟درێژترین سفره‌ى نان خواردن له‌ ئیسپانیا له‌ ساڵى 1986رازانرایه‌وه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ى 2400مه‌تر بوو,نزیكه‌ى(60000)كه‌سیش به‌ ده‌وورى كۆبونه‌وه‌؟
5.  ئایه ده‌زانى؟له‌ داب ونه‌ریتى دانیشتووانى به‌رزاییه‌كانى (تبت)له‌ وڵاتى چین بۆ به‌خێرهاتنى مێوانه‌كان زمانیان لێ ده‌ردێنن؟
6.  ئایه ده‌زانى؟ئافره‌تێكى ئیتالىپێش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى بگاته‌ 40 سالى(52) مندالى بوو له‌وانه‌(14)یان دووانه‌ وسیانه‌و چوارینه‌ بوون؟
7.  ئایه‌ ده‌زانى؟ (الشنتو) ناوى جۆره‌ دینێكى ژاپۆنیه‌ به‌ ماناى ئه‌وه‌ دێت(رێگا به‌ره‌و خواوه‌نده‌كان)؟
8.  ئایه ده‌زانى؟ فه‌یله‌سوفى به‌ناوبانگى یۆنانى ئه‌رستۆ مامۆستاى تایبه‌تى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنى بووه‌؟
9.  ئایه‌ ده‌زانى؟درێژترین(سمێل)له‌ جیهاندا درێژییه‌كه‌ى (259)سنتم كه‌ هى پیاوێكى هیندیه ‌له‌ شارى هیندوراس, كه‌ درێژى پیاوه‌كه‌ش له‌ (150)سنتم تێپه‌ر ناكات؟
10.  ئایه ده‌زانى درێژترین كات كه‌ یه‌كێ به‌ گیرانى ریخۆله‌كانى واته‌(قه‌بزى)به‌سه‌رى بردبێت(102)رۆژ بووه‌؟
11.  ئایه‌ ده‌زانى؟دانیشتوانى رووى زه‌وى له‌ هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا به‌رێژه‌ى(ملیۆنێك و نیو) زیاد ده‌كات؟
12.  ئایه ده‌زانى به‌رزترین كورسى له‌ جیهاندا له‌ ولایه‌تى(الاباماى ئه‌مریكى) ه‌ كه‌ له‌ ساڵی1981ز دروست كراوه‌ كه‌ به‌رزییه‌كه‌ى (15)مه‌ترو(8)سنتم وپانى یه‌كه‌شى (5)مه‌ترو (96)سنتم؟
13.  ئایه ده‌زانى؟پیاوێك به‌ناوى (دون كنغنمان)له‌ ساڵى(1980)زایینى زۆرترین واژووى له‌سه‌ر وێنه‌كانى كردكه‌(120000) هه‌زار واژوو بووله‌ ماوه‌ى 12 رۆژا؟
14.  ئایه‌ ده‌زانى؟یه‌كه‌م وڵاتى عه‌ره‌بى كه‌ ئاشنا بوو به‌ چاپه‌مه‌نى لبنان بوو؟
15.  ئایه‌ ده‌زانى؟تیشكى لێزه‌ر چوار به‌قه‌د تیشكىخۆر به‌هێزه‌؟
16.  ئایه‌ ده‌زانى؟ یه‌كه‌م كه‌س كه‌ قاموسى بۆ ئینگلیزى داهێنا یه‌كێ بوو به‌ناوى دكتۆرێموئیل جۆنسون؟
17.  ئایه‌ ده‌زانى؟مرۆڤ تاكه‌ گیانداره‌ كه‌ له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌وێ؟
___________________________________________________
1. ئایه‌ ده‌زانی كۆنترین كۆشك له‌ جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ ولاتى یه‌مه‌ن ئه‌م كۆشكه‌ش ناوى كۆشكى (غمدان)ه‌ ورۆبه‌ره‌كه‌شى ده‌گاته‌100متر؟
2. ئایه‌ ده‌زانى؟ بچوكترین كتێب له‌ جیهاندا درێژییه‌كه‌ى(1.4*1.4)ملم بوو كه‌ باس له‌ چیرۆكى مێرووله‌یه‌ك به‌ناوى(ارى)ده‌كرد ,كه‌ له‌ سالى1980زایینى له‌ ولاتى ژاپۆن (200) دانه‌ له‌ م كتێبه‌ بچووكه‌ چاپ كرا؟
3. ئایه‌ ده‌زانى؟ یه‌كه‌م رۆژى ابریل(نیسان)له‌ رۆژهه‌لات به‌ رۆژى (درۆ)ناسراوه‌؟ (درۆى نیسان), وه‌ له‌ وڵاتى به‌ریتانیا به‌رۆژى (فێڵ) ناسراوه‌؟,وه‌له‌ وڵاتى فه‌ره‌نسا به‌ رۆژى(ماسى) ناسراوه‌؟ وه‌ له‌ وڵاتى ژاپۆن به‌ رۆژى(بوكه‌ڵه‌)واته‌ (دمیه‌) ناسراوه‌؟,به‌ڵام له‌ وڵاتى ئیسپانیا به‌ رۆژى (گێل) ناسراوه‌؟
4. ئایه‌ ده‌زانى ؟ خه‌رجى هاوسه‌رگیریه‌تى له‌ وڵاتى ژاپۆن ده‌گاته‌ (32000)دۆلار كه‌ له‌سه‌ر زاوا پێویسته‌ برى(14000)هه‌زار دۆلار بۆ خه‌رجییه‌كان ئاماده‌بكات؟ وه‌له‌سه‌ر بووكیش پێویسته‌ برى(18000)هه‌زاردۆلار ئاماده‌ بكات؟
5. ئایه‌ ده‌زانى؟ قه‌له‌وترین ژن و مێرد له‌ جیهاندا كێشه‌كه‌یان ده‌گاته‌ (782)كغم . ته‌نانه‌ت درێژى پیاوه‌كه‌ ده‌گاته‌ (6) پێ وسێ په‌نجه‌و نیو, ودرێژى ژنه‌كه‌ش ده‌گاته‌(10)پێ و (10)په‌نجه‌؟
6. ئایه‌ ده‌زانىخێراترین سه‌رتاش له‌ جیهاندا  ئه‌و سه‌رتاشه‌ ژاپۆنیه‌ بوو كه‌ ناوى (اسیوتشویا)كه‌ توانى ته‌نها له‌ ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێردا ریشى (223)كه‌س بتاشێ؟ بۆ زانیارى زیاتریش ئه‌م 223 كه‌سه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ى (4) رۆژ بوو ریشیان نه‌تاشى بوو؟
__________________________________________________________
-ئایه‌ ده‌زانى؟دارسنۆبه‌ر به ‌زۆرترین رێژه ‌دێت له‌ به‌رامبه‌ر جۆره ‌داره‌كانى تر به‌ جۆرێك رێژه‌ى دار سنۆبه‌ر ده‌گاته‌ 19%
-ئایه‌ده‌زانى؟یه‌كێ له‌ كچه‌ئه‌مریكیه‌كان مرد به‌ هۆى نه‌خۆشى گورچیله‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نى له‌ هه‌شت سالان تێنه‌ده‌په‌رى بۆیه‌ خانه‌واده‌ى ئه‌م كچه‌ داوایان كرد كچه‌كه‌یان بخرێته‌ ناو به‌ستێنه‌ر,به‌ نیازى به‌ره‌و پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیاو رۆژێك بێت گیانى كچه‌كه‌یان رزگاربكه‌ن, بۆیه‌ هه‌ر له‌ كانونى دووه‌مى ساڵى1972 ز خرایه‌ ناو یه‌كێ له‌ به‌ستێنه‌ره‌كانى لۆس انجلۆس؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟بچوكترین ته‌مه‌نى ژن هێنانى یاسایى بۆ كوران 14ساڵ و بۆ كچان12 ساڵه‌ له‌م وولاتانه‌(كندا-شیلى-ایرلندا-بیرۆ-ئۆرغواى)وه‌هه‌روه‌ها14ساڵ بۆ كوران وكچان له‌ (هنگاریا)و14ساڵ بۆكچان 16ساڵ بۆكوران له‌ وولاتانى(ئه‌رجه‌نتین-ئیتالیا-مكسیك)و15 ساڵ بۆ كوران وكچان له‌ ولاتى (مغرب)ه‌؟
-ئایه‌ ده‌زانى ؟به‌ به‌هاترین كانزا له‌ جیهاندا(رادیۆم)ه‌؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ ووشه‌ى (تایلاند)به‌ماناى خاكى ئازادكراوه‌كان دێت؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ووشه‌ى(ئیسپانیا)به‌ماناى خاكى كه‌روێشك دێت؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟دۆزه‌ره‌وه‌ى زانستى ئه‌ستێره‌ ناسى (گالیلۆ)بوو؟
-ئایه‌ ده‌زانى ؟(خۆر) نزیكترین ئه‌ستێره‌یه‌ بۆ زه‌وى؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟دانیشتوانى گۆى زه‌وى هه‌موو (250)ساڵێك رێژه‌ى دوو به‌رامبه‌رى خۆى ده‌بێته‌وه‌؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟(لیۆن)به‌ناوبانگترین شارى فه‌ره‌نسىیه‌ بۆ دروست كردنى ئاسن؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟له‌جیهاندا (18)شار هه‌یه‌ به‌ناوى (قاهره‌)؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ هه‌موو سالێك گۆى زه‌وى نزیكه‌ى (20) بۆمه‌له‌رزه‌ى كاولكار به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ (26) ده‌وڵه‌ت له‌ جیهاندا هیچ كه‌نارێكى ئاویان نییه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان؟
- ئایه‌ ده‌زانى؟  ده‌وڵه‌مه‌ندترین ده‌وڵه‌ت له‌ به‌رهه‌م هێنانى كانزاى(یۆرانیۆم)ووڵاتى (كه‌نه‌دایه‌)؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ گه‌وره‌ترین وڵاتى ئه‌فریقى بۆ به‌رهه‌م هێنانى( ئاسنى خام ) وڵاتى (لیبیریا)یه‌؟
- ئایه‌ ده‌زانى؟ قولترین شوێن له‌ ئۆقیانۆسى (هادى) ده‌گاته‌(9400)مه‌تر؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ (دیترویت) گه‌وره‌ترین شارى ئه‌مریكیه‌ بۆ دروست كردنى ئۆتۆمبێل؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ له‌ میسرى فرعه‌ونى هه‌فته‌ له‌ (10) رۆژ پێك ده‌هات؟
___________________________________________________-
-ئایه‌ ده‌زانى؟گه‌وره‌ترین وزۆرترین كانه‌ بوركانه‌كان له‌ جیهاند ده‌كه‌وێته‌ ئه‌نده‌نوسیا؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟زمانى(الامهدبه‌)جۆره ‌زمانێكى ئه‌ثیوبیه‌ كه‌ له‌ (267)پیت پێك دێت؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟له‌ جه‌زیره‌ى (دومنیكا) ئافره‌تان به‌جۆره‌ زمانێكى جیاواز له‌ پیاوان قسه‌ ده‌كه‌ن؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟چیاكان له‌ قوڵایى ده‌ریاكان به‌رزترن وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌وین؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ ژماره‌ى زمانه‌ جۆراو جۆره‌كانى جیهان پیك هاتووه‌ له‌(4324)جۆره‌ زمان له‌وانه‌ (160 )جۆریان له‌ ئه‌وروپا قسه‌یان پێده‌كرێت؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ ده‌ریای قه‌زوین بریتىیه‌ له‌ ده‌ریاچه‌یه‌ك به‌ڵام له‌به‌ر سوێرى ئاوه‌كه‌ى ئه‌م ناوه‌ى (ده‌ریا) ى خراوه‌ته‌ پاڵ؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ له‌ جیهاندا ده‌ریاچه‌ى (قه‌زوین)ه‌ كه‌ روبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته‌ (440) 
هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟گه‌وره‌ترین بوركان له‌جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ (تنزانیا)كه‌ به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (5895)مه‌تر؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ كورتترین نامه‌ له‌ مێژوودا (فیكتورهیجور)له‌ ساڵى 1862زدا نووسیویه‌تى كه‌ ئه‌ویش بریتى بوو له‌ نیشانه‌ى پرسیارێك واته‌ ( ؟ ) كه‌ له‌ ناوه‌راستى نامه‌یه‌ك دا نووسیبووى بۆ سه‌رپه‌ریشتارى چاپى كتێبه‌كه‌ى ,ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت چه‌ند دانه‌ كتێب له‌ (البوئساء  ) فرۆشراوه‌ ,كه‌چى وه‌لامه‌كه‌ى له‌ سه‌ر هه‌مان نامه‌دا به‌ ده‌ست گه‌یشته‌وه‌ كه‌ بریتى بوو له‌ نیشانه‌ى سه‌ر سوورمانێك ( ! ) ؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ له‌ جاوه‌ى خۆرئاوادا پێویست بوو له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ به‌ نیازى خوازبێنى كچێ بووایه‌ ئه‌بوایه‌ كلكى(250) مشك بكاته‌ دیارى ,به‌م جۆره‌ خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه‌ توانیان زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌و مشكانه‌ى كه‌وا ژیانى ئه‌م خه‌ڵكه‌یان تاڵ كردبوو و چه‌نده‌ها زه‌ره‌رو زیانى گه‌وره‌ى لێدابوون؟
_____________________________________
-ئایه‌ ده‌زانى؟ یه‌كه‌م رێگاىخیرا(اوتوستراد) له‌ جیهاندا كرایه‌وه‌ بۆ ئۆتۆمبێل له‌سالى 1921 ز بوو كه‌ له‌ناوچه‌ى دارستانى سه‌وزبوو له‌ نزیك برلین؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟داهێنه‌رى ته‌له‌فزیون (فیلوفارنسورت)له‌و كاته‌ى ته‌له‌فزیونى داهێنا له‌ساڵی1927 ز ته‌مه‌نى له‌(20)ساڵ تێپه‌رى نه‌ده‌كرد؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ئه‌دیبىئینگلیزى (ولیم شكسپیر)له‌ ساڵى 1546له‌ دایك بووه‌ وله‌ساڵى1616ز كۆچى دووایىكردوه‌,گرنگترین شانۆگه‌رییه‌كانیشىئه‌وانه‌ن(هاملت-انتونیو-كلیوباترا-ماكبیت-تاجرالبندقیه‌)بوون؟
-ئایه‌ده‌زانى؟گۆرانى بێژىناودار(ام كلثوم)ناسراوبه‌(كوكبة الشرق)له‌ ساڵى 1904 ز له‌دێى طماى الزهایره‌ى سه‌ر به ‌پارێزگاىالدقهلیه‌ى مصرى له‌دایك بووه‌ و له‌ساڵى 1975 ز كۆچى دووایىكردووه‌,ناوىراسته‌قینه‌شى(فاطمه‌بنت سید ابراهیم السید البلتاجى)بووه‌؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟ ئه‌ندازیارى به‌نابانگى فه‌ره‌نسى(غوستاف ایفل)نه‌وه‌ستا له‌ دواى ئه‌نجامدانى تاوه‌رى ئیفل كه‌ بووه‌ هۆىبه‌رزراگرتنى ناوه‌كه‌ى به‌لكو به‌رده‌وام بوو له‌كاره‌ ئه‌ندازییارییه‌كانى له‌وانه‌ درووست كردنى چه‌ند پردێك بوون وه‌كوو,(پردى مارابیت-پردى فیور)؟
-ئایه‌ ده‌زانى؟درێژترین پردى هه‌ڵواسراو له‌ جیهاندا له‌ ئینگلته‌رایه‌ كه‌درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (1410)مه‌ترچوارگۆشه‌ و ده‌كه‌وێته‌سه‌ر رووبارى (همبر)؟
-ئایه‌ ده‌زانى ؟یه‌كه‌م رۆژنامه‌ كه‌ به‌زمانى عه‌ره‌بى ده‌رچوو رۆژنامه‌ى (الوقائع المصریه‌)بوو كه‌ له‌لایه‌ن محمد على باشا له‌ساڵى 1828ز بوو؟
ئایه‌ده‌زانى؟ گه‌وره‌ترین پارچه‌زێڕ له‌ جیهاندا ده‌كه‌وێته‌ وڵاتى یابان كه‌له‌ سه‌رشێوه‌ى فرۆكه‌یه‌؟
-ئایه‌ ده‌زانى ؟ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ده‌چنه‌ ژێر ده‌ریا واته‌ (غواص)پێش نقووم بونیان بۆ ناو ده‌ریا به‌ نیوو كاتژمێر ئه‌گه‌ر ته‌نها (ساف ئۆكسجین) هه‌لمژن ئه‌وا تواناى مانه‌ویان له‌ژێر ئاودا هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى (13) خوله‌ك؟
________________________________________________________________
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ زیاتر له‌ 800 ملیۆن كه‌س له‌ دانیشتوانى  سه‌رزه‌وى روبه‌روى به‌د خۆراكى بونه‌ته‌وه‌؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟هه‌موو سالێك زیاتر له‌ (100000)مناڵى توش بوو به‌ شێواوى مێشك به‌ شێوه‌یه‌كى زگماك له‌دایك ده‌بن ئه‌مه‌ش به‌ هۆى كه‌مى (یود)له‌ خواردنى  دایكه‌كانیان  له‌كاتى سك پرى یا له‌ پێش سك پریدا.
*ئایه‌ ده‌زانى ؟هه‌موو سالێك زیاتر له‌ (250000) مناڵى تووش بوو به‌كوێرى زگماك له‌ دایك ده‌بن له‌ ده‌رئه‌نجامى كه‌مى ڤیتامین (ڕ)؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ له‌(60%)ى ئافره‌تانى  وڵاتانى جیهانى سێیه‌م به‌ شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ خه‌ریكى كارى جوتیارین؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ نزیكه‌ى نیو ملیۆن ئافره‌ت هه‌موو سالێك ده‌مرن به‌هۆى ئه‌و بێ هێزیه‌ى كه‌توشى ده‌بن له‌كاتى سك پرى و مناڵ بوندا, واش دانراوه‌ هۆكه‌ى  بۆ به‌دخۆراكى وبرسیه‌تى ده‌گه‌رێته‌وه‌؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ ژیانى(2.5) ملیاركه‌س له‌ وڵاتانى دووا كه‌وتوو (دول النامیه‌) به‌ستراوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر جۆتیارى؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ له‌(70%) ى ئاوى شیرینى واته‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ به‌كاردێت بۆ ئاودانى به‌روبوومه‌كان له‌ جیهاندا؟
* ئایه‌ ده‌زانى؟ درێژترین رٍووبار له‌ جیهاندا رٍووبارى(نیل)ه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ى ده‌گاته‌(40157)میل و له‌دواى ئه‌و ڕووبارى(ئه‌مازۆن)دێت و ڕووبارى (میسیسبى) به‌ پله‌ى سێیه‌م دێت؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ گه‌وره‌ترین ئۆقیانۆس له‌ جیهاندا ئۆقیانۆسى (هادى) یه‌ كه‌ ڕوبه‌ره‌كه‌ى ده‌گاته‌ (64) ملیۆن میل و وه‌ قوڵترین شوێن تیایدا ده‌گاته‌(36251) پێ؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ داهێنه‌رى ئامێرى ژمێریارى(حاسبه‌) بلیز باسكالى فه‌ره‌نسى بوو له‌ ساڵى 1785 ز دا؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ كۆنترین پرد له‌ جیهاندا مێژوووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (850) ساڵ پێش زایین, كه‌ ده‌كه‌وێته‌ توركیا كه‌ بریتىیه‌ له‌ پردێكى به‌ردینى و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ڕووبارى (میلس) له‌ توركیا؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟ گیاندارى (زه‌ڕافه‌) له‌به‌ر درێژى ملى له‌رۆژێكدا ته‌نها (9) خوله‌ك ده‌خه‌وێت,به‌ڵام ئه‌م خه‌وتنه‌ له‌سه‌ر یه‌ك نىیه‌ به‌ڵكو به‌ سێ جاره‌ و هه‌رجاره‌ى سێ خوله‌ك ده‌خه‌وێت؟
* ئایه‌ ده‌زانى؟ له‌شى ئاده‌میزاد له‌ (206) پارچه‌ ئێسك پێكهاتووه‌؟
* ئایه‌ ده‌زانى؟  ژماره‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسى( ئایدز) بوون له‌ ساڵى 2005 (پێنج ملیۆن ) كه‌س بوون؟
*ئایه‌ ده‌زانى؟ڕێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تووشى ڤایرۆسى (ئایدز) بوونه‌ له ‌وڵاتانى دوواكه‌وتوو  ده‌گاته‌ (95%)؟
* ئایاده‌زانى ؟ له‌ ساڵى( 2010) دا زیاتر  له‌ 18 ملیۆن مناڵ كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان یان‌ دایك یان باوك یاخود هه‌ردووكیان  له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن  به‌ هۆى  نه‌خۆشى (ئایدز)ه‌وه‌ له‌ووڵاتانى ئه‌فریقیاى باشوورو بیابانى  گه‌وره‌ ؟
* ئایه‌ ده‌زانى ؟ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تى مرۆیى  هه‌بوو له‌ ساڵى 2004 له‌ جیهاندا (دوو ملیۆن ) كه‌س بوون؟
*ئایه‌ ده‌زانى ؟په‌نابه‌ران یه‌كێ له‌ زۆرترین ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ن كه‌ ڕووبه‌ڕوى برسیێتى ئه‌بنه‌وه‌ هه‌روك نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ژماره‌ى تێكڕاى په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا ده‌گاته‌ (9)ملیۆن په‌نابه‌ر؟

--------------------------------------------------------
*ئایه‌ ده‌زانى؟ كاتی پێویست‌ بۆ شى بونه‌وه‌ له‌ نێوزه‌ویدا  بۆ ئه‌م چه‌ند جۆره‌ كه‌لوپه‌له‌ به‌رهه‌م هێنراوانه‌ چه‌نده‌؟
ناوى به‌رهه‌مه‌كان    كاتى پێویست بۆ شى بونه‌وه‌ له‌نێوزه‌ویدا(رٍزیبون له‌ زه‌ویدا)
بوتڵى شوشه‌     یه‌ك ملیۆن سال !!!
قوتوێكى ئه‌له‌منیۆمى     هه‌زار سال!!
قوتوێكى پلاستیكى    100سال!
پێلاوێكى پێست (جلد)    40سال!
دار     1سال!
گۆره‌وى سوف    1سال!
قوماشى له‌ كه‌تان دروست كراو     5مانگ
به‌رگى كاغه‌ز     1مانگ
په‌لكه‌ مۆز     4هه‌فته‌
______________________________________
ئایه ده‌زانى؟ له‌ 25% تا 30% له‌ دانیشتوانى  جیهان ده‌پژمن نه‌وه‌ك له‌به‌ر تۆزوو غوبار بێت , به‌ڵكو ئه‌م پژمینه‌ له‌ ده‌رنجامى به‌ركه‌وتنى له‌ناكاوه‌ به‌ ڕووناكى ؟
ئایه‌ ده‌زانى؟ ئه‌گه‌ر یه‌ك دانه‌ مێروله‌ بچێته‌ ناو گوێى فیل ده‌بێته‌ هۆى مردنى فیله‌كه‌ ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ ئه‌سپ به‌بڕینى كلكى یا دزه‌كردنى ئاو بۆ ناو گوێى ده‌مرێ ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ له‌ مه‌مله‌كه‌تى مێروله‌ مێ ینه‌كان  گورج وگۆڵ و ده‌ستى كارن ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ مێروو له‌كان به‌هۆى بۆنه‌وه‌ یه‌كتر ده‌ناسنه‌وه‌ ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ مێشه‌ ره‌شكه‌ له‌ ماوه‌ى یه‌ك چركه‌دا نزیكه‌ى (32) جار باڵه‌كانى ده‌جولێنێ ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ ته‌مه‌نى مه‌یموون له‌ بارى ئاساییدا له‌ (30) ساڵ تێپه‌ر ناكات ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ كوللۆ(كلۆ) نۆ سه‌د (900) ماسولكه‌ى سه‌ربه‌خۆى هه‌یه‌ , كه‌ نزیكه‌ى  (200) ماسولكه‌ ى زیاتره‌ له‌ مرۆڤ؟
ئایه‌ ده‌زانى ؟ مرۆڤ كه‌متر له‌ (700) ماسولكه‌ى هه‌یه‌ , كه‌چى هه‌ندێ له‌ كرمه‌كان زیاتر له‌ (4000) ماسولكه‌ى سه‌ربه‌ خۆیان هه‌یه‌ ؟
ئا?

Kurdzhin
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2388468&c=7165717

Muhamad_ku91@yahoo.com

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net