❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌ته‌وه‌ چييه‌ و ..؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-17 19:07:05

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

نه‌ته‌وه‌ چييه‌ و ..؟

نه‌ته‌وه‌ چييه‌ و مرۆڤايه‌تى كامه‌يه‌؟ ديالۆگى تاگوور و گاندى سه‌باره‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ و ناسیۆنالیزم


راج موهان گاندى
و: ئه‌سرين ئه‌سكه‌نده‌رى
سه‌ره‌تا: "رابيند تاگور" و "مهماتما گاندى" دوو كه‌سايه‌تى گه‌وره‌ى دنيان كه‌ يه‌كيان فه‌يله‌سوفێكى بليمه‌ت و ئه‌ويدى سياسه‌تمه‌دارێكى بيرمه‌نده‌. تاگور به‌هۆى به‌ها هزرييه‌ به‌رزه‌كانى له‌ بوارى ئه‌ندێشه‌دا ـ بێجگه‌ له‌ هند ـ كاريگه‌ریى له‌سه‌ر هه‌موو دنيا هه‌بووه‌. "مهاتما"ش به‌هۆى داڕشتنى فه‌لسه‌فه‌ى سياسى "ئه‌هميسا = نه‌بونى توندوتيژى" [1] له‌ پانتایى سياسه‌تدا، ناوبانگى جيهانى ده‌ركردووه‌.

تاگور سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ باوه‌ڕى قووڵى به‌ سياسه‌ت نييه‌، به‌لآم به‌ يه‌كێ له‌ تيۆريسازانى گرنگى ئه‌م بواره‌ ده‌زانرێ. ره‌خنه‌ى ئه‌قلآنى و لۆژيكى تاگور له‌ مۆدێلى فكرى و مێتۆده‌كانى سياسه‌تى گاندى له‌ هندستان ــ به‌تايبه‌ت له‌مه‌ڕ ناسيۆناليزم و بابه‌تى سه‌نعه‌تى بوونى هند ـ خاڵى بنه‌ڕتیى جياوازیى فكرى ئه‌م دوو بيرمه‌نده‌ ده‌رده‌خات كه‌ لێره‌دا كورته‌ى ئه‌م گفتوگۆيه‌ ده‌بينين:

تێبينى: ئه‌م گفتوگۆيه‌، له‌ ماوه‌ى مانه‌وه‌ى شه‌ش رۆژه‌ى گاندى له‌"شانتى نيكتان" له‌ مارسى 1915 له‌گه‌ڵ تاگور سازدراوه‌. خاڵى سه‌ره‌كى ئه‌م گفتوگۆيه‌، له‌به‌رچاوگرتنى پره‌نسيپى فه‌رهه‌نگى ره‌خنه‌يه‌ ـ كه‌ سه‌ره‌ڕاى جياوازى فكريى و سه‌ليقه‌يى ـ ئه‌م دوو بيرمه‌نده‌ گه‌وره‌يه‌ ده‌بينرێ.

***

گاندى: تاقه‌ رێگاى گه‌يشتن به‌ به‌ها گشتى و فكرييه‌كاني سه‌ربه‌خۆيى هند، ئه‌ندێشه‌ى ناسيۆناليزمه‌. ناسيۆناليزم يه‌كه‌مين به‌ردى بناغه‌ى هاوبه‌شى هندستانه‌ كه‌ ده‌رفه‌تى گه‌يشتن به‌ ئازادى و به‌ها كۆييه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى هند پێكدێنێ. چونكه‌ ئازادى هند به‌رهه‌مى كارو خه‌باتى كۆيى و گشتى خه‌ڵكه‌. كاتێك ئازادى (سواراج) به‌رهه‌مێكى هاوبه‌شه‌، رۆشنه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ى ئه‌م به‌هايه‌، نه‌ته‌وه‌يه‌. يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى به‌هۆى پێكهێنانى زه‌مينه‌ى گفتوگۆ، لێكتێگه‌يشتن، يه‌كدڵى و هاوسۆزى (به‌ چه‌مكى يه‌كسانى هه‌موو خه‌ڵك) پێكدێ و به‌هاى نه‌ته‌وه‌يى و يه‌كه‌مين فۆرمى فكرى نه‌ته‌وه‌يى به‌پێى ژێرخانى سياسه‌تى ناسيۆناڵيستى ئێمه‌ ده‌خولقێنێ.

چالاكى ئازاديخوازانه‌ى خه‌ڵكى هند، به‌پێى بنه‌ماى فكرى نه‌ته‌وه‌ پێكهاتووه‌. هند له‌ هه‌موو زياتر، پێويستى به‌ "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆ" هه‌يه‌. ئه‌م "گه‌ڕانه‌وه‌"و پشتبه‌ستنه‌ به‌ به‌هاكانى خۆ، له‌ چه‌مكى "ناسیۆنالیزم" و به‌ نه‌ته‌وه‌بووندا سه‌رى هه‌ڵداوه‌ و ده‌بێ وه‌ك بزوێنه‌رى ده‌ركى ئه‌م پرسه‌ گه‌شه‌ بكات.

سه‌ره‌تاى خه‌باتى ئێمه‌ به‌ مێتۆدى "سياسه‌تى بێ توندوتيژى" له‌ دژى كۆلۆنياليزم به‌رهه‌مى تێگه‌يشتنى نه‌ته‌وه‌ له‌ به‌ها گشتييه‌كانى (ئازادى) يه‌.

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆ و پشت به‌ستن به‌ هێزو تواناكانى خۆ، پێوه‌ندييه‌كى قوڵى له‌گه‌ڵ چه‌مكى نه‌ته‌وه‌ هه‌يه‌. ئه‌گه‌ر هند بڕواى به‌ به‌ها كۆييه‌كان و هێزى گشتى نه‌ته‌وه‌ نه‌بێت، ناتوانين به‌ ئازادى راسته‌قينه‌ بگه‌ين. ئێمه‌ كاتێك ده‌توانين هند به‌ره‌و گه‌شه‌ و پێشكه‌وتن ببه‌ين كه‌ شێوازه‌كانى پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌ى يه‌كده‌ست و يه‌كگرتوو بدۆزينه‌وه‌.

ناسیۆنالیزم، وه‌لآمێكى لۆژيكى و ئه‌قلآنييه‌ له‌ئاست ده‌سه‌لآتى كۆلۆنياليزم. ده‌بێ نه‌ته‌وه‌ى هند، نه‌ته‌وه‌يه‌كى بێدار، وشيار و بێ جياوازى بێت.

خه‌باتى ئێمه‌ له‌پێناو گه‌يشتن به‌ ئازادى له‌ فه‌لسه‌فه‌ى بێ توندوتيژى و هيۆمانيزمه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كا و له‌سه‌ر ئه‌ستوونى نه‌ته‌وه‌ راوه‌ستاوه‌. نه‌ته‌وه‌ گرنگترين داڵده‌ى منه‌.

تاگور: من سه‌ره‌ڕاى هه‌موو رێز و حورمه‌تم بۆ گاندى، به‌ مافى خۆمى ده‌زانم كه‌ وه‌ك به‌رده‌نگێ ناڕه‌زايه‌تى خۆم ده‌رببڕم، من له‌ ره‌گه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌ دژايه‌تى ده‌كه‌م، چونكه‌ په‌ناگه‌ى من "نه‌ته‌وه‌" نييه‌، به‌ڵكوو "مرۆڤايه‌تى"يه‌. "مرۆڤايه‌تى" پێكهاته‌يه‌ك له‌ تێكڕاى هه‌ستييه‌، ته‌نيا پشت به‌ستن به‌ ئه‌ندێشه‌ى نه‌ته‌وى، پێويستى ئێمه‌ وه‌ك مرۆڤى جيهاني دابين ناكات. مرۆڤايه‌تى هه‌نوكه‌ به‌هۆى كۆمه‌ڵێكى هاوبه‌ش، پێويستى و ژان و كێشه‌ى گشتى هه‌يه‌.

ناسيۆڵيزمى تۆندڕه‌و به‌هێچ شێوه‌يه‌ك ناتوانێ، وه‌لآمى پێويستييه‌كانى جيهان بداته‌وه‌. "خه‌باتى راسته‌قينه‌ ده‌بێ، هاوكات له‌گه‌لأ خه‌باتى مه‌عنوى بێت و ئامانجى رزگاركردنى مرۆڤ له‌ كۆت و به‌ندى شۆڤێنيزم و ناسیۆنالیزمى توندڕه‌و بێت."

كاتێ ده‌ركێكى دروست له‌ چه‌مكى ناسیۆنالیزم (كه‌ به‌ڕێز گاندى ئاماژه‌ى پێكرد) له‌ئارادا نه‌بێت، پێموايه‌ ئه‌ندێشه‌ى "نه‌ته‌وه‌"و ره‌وته‌كانى ناسیۆنالیزم "ته‌نيا وێنايه‌كى ئابستراكته‌ و ته‌نيا ماناى كۆلۆنياليزم ده‌گه‌ينێت. چونكه‌ كۆلۆنياليزم به‌وهۆيه‌ كه‌ ده‌ركێكى نادروست له‌ چه‌مكى نه‌ته‌وه‌ و ناسیۆنالیزم ئاراسته‌ ده‌كات، هه‌موو كارێكى ده‌سه‌لآتخوازانه‌ و ناڕه‌واى خۆى له‌نێو ته‌م و مژى ئه‌ندێشه‌ى ناسیۆنالیزم و به‌ نه‌ته‌وه‌ بووندا ده‌شارێته‌وه‌ و پاشان هه‌ر به‌م بيانوه‌ و له‌ژێر ناوى پاراستنى به‌ها نه‌ته‌وه‌ييه‌كان و په‌ره‌پێدانى بۆ ولآتانى كۆڵۆنى، گاڵته‌ به‌ ئه‌ندێشه‌ى سه‌ركرده‌ مليتانه‌كانى خۆى ده‌كا و بۆ كرده‌وه‌ى داگيركه‌رانه‌ى خۆى پاساوى نه‌ته‌وه‌يى دێنێته‌وه‌.

خاڵێكى گرنگى تر كه‌ له‌ وته‌كانى "مهاتما" دايه‌، ئاماژه‌ به‌ پرسى پێويستى هند به‌ چه‌مكى "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆ" يا (به‌ وته‌ى مهماتما) تواناكانى خۆماڵييه‌. "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆ" به‌ ماناى خۆ ته‌ريك خستنه‌وه‌ نييه‌. هند ولآتێكى هه‌ژار، لاواز و به‌ڵالێدراوه‌، ئه‌گه‌ر به‌پێى پشت به‌ستن به‌ چه‌مكى "گه‌ڕانه‌وه‌ى" به‌ڕێز گاندى بچينه‌ پێش، بێجگه‌ له‌ هه‌ژارى و بێده‌ره‌تانى توانايه‌كى ئه‌وتۆمان نييه‌. له‌ لايه‌كى تره‌وه‌ رۆچوونى توندڕه‌وانه‌ و زێده‌ڕۆيانه‌ له‌ زه‌لكاوى ئه‌ندێشه‌ى نه‌ته‌وه‌يى دا به‌پێى "گه‌ڕانه‌وه‌"، ده‌بێته‌ جۆرێك دۆگماتيزم له‌ئاست شارستانيه‌ت دا كه‌ پێويستى بنه‌ڕه‌تى خه‌ڵكى هنده‌. مرۆڤى هندى بۆ گه‌يشتن به‌ رفا و ئاسايشى هه‌مه‌لايه‌نه‌، پێويستى به‌ ژيارو پێشه‌سازى رۆژئاوا هه‌يه‌. ته‌نيا "خادى" [2] و "چه‌رخ" [3] وه‌لآمى نيازه‌كانى ئێمه‌ ناده‌نه‌وه‌. دانيشتن، بێده‌نگى و خۆ ته‌ريك خستنه‌وه‌، ده‌رمانى ده‌ردى مرۆڤى هندى نييه‌. مرۆڤى هندى پێويستى به‌ فێربوون، په‌روه‌رده‌ و به‌دێهێنانى پێويستييه‌ جياوازه‌كانى خۆى هه‌يه‌. مرۆڤى هندى بۆ دابينكردنى پێويستيه‌كان و گه‌يشتن به‌ ماف و ئازادييه‌كانى، نابێ ته‌ريك بخرێته‌وه‌.

ئازادى راسته‌قينه‌ كاتێ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه‌ ئێمه‌ له‌ مێتۆده‌كانى ئه‌ندێشه‌ى ناسیۆنالیزمى توندڕه‌و ـ له‌روى مرۆڤى جيهانييه‌وه‌ ـ خۆببوێرين و به‌ روانينى مه‌عنه‌وى و په‌روه‌رده‌ى رێكو پێك، ده‌ركێكى دروست و به‌دور له‌ دوگماتيزم مان له‌ نه‌ته‌وه‌ هه‌بێت.

ئه‌گه‌ر به‌رێز گاندى له‌مه‌ زياتر له‌سه‌ر پرسى نه‌ته‌وه‌ و ناسیۆنالیزمى توندڕه‌و، پێداگرى بكات، پێموايه‌، ئه‌م پێداگرتنه‌، زۆر كێشه‌ى تر ده‌خولقێنێ. بۆ نموونه‌ به‌پێى بۆچووى دينى، خوداوه‌ند پێكهاته‌يه‌ك له‌ هه‌ستى، كه‌ بێگيان و گياندارو گيا و ئاژه‌ڵ ده‌گرێته‌وه‌، وه‌كو كۆمه‌ڵێكى گشتى ده‌بينێت نه‌ وه‌ك لايه‌نێك له‌ "گشت". خوداوه‌ندى ئێمه‌، خوداى هه‌موو دنيا و هه‌موو ئينسانه‌كان. پێوه‌ندى خودا له‌گه‌ڵ مرۆڤايه‌تى، پێوه‌نديه‌كى تاكڕه‌هه‌ندى و ئابستراكت نييه‌. خوداى ئێمه‌، خولقێنه‌رى "بوون"و "نه‌بوون"ـه‌. كه‌وابوو ته‌نيا نه‌ته‌وه‌ى هند، پێويستي به‌ خودا نييه‌، به‌ڵكوو هه‌موو مرۆڤايه‌تى پێويستى به‌ خودا هه‌يه‌، چونكه‌ دنيا و مرۆڤايه‌تى، هه‌موو هى خودان. به‌مپێيه‌، ئه‌گه‌ر مهماتما تيۆرى نه‌ته‌وايه‌تى له‌ تيۆرى مرۆڤايه‌تى به‌ گرنگتر ده‌زانێت، رێك به‌پێچه‌وانه‌وه‌ى ئيراده‌ى خوداى "ج" ده‌جوڵێته‌وه‌، چونكه‌ خوداى "ج" هه‌موو مرۆڤايه‌تى خۆش ده‌وێ، نه‌ ته‌نيا خه‌ڵكى هند.

گاندى: له‌ باسه‌كانى شاعيردا چه‌ندين خاڵى سه‌يرم بيني. تا ئێره‌ روانگه‌ى شاعير قه‌بوڵ ده‌كه‌م كه‌ ده‌بێ بۆ ده‌ركى دوو چه‌مكى نه‌ته‌وه‌ و ناسیۆنالیزم زه‌مينه‌ى په‌روه‌رده‌ بۆ خه‌ڵك هه‌موار بكرێت. به‌لآم نابێ له‌بيرمان بچێت كه‌ سه‌ره‌ڕاى ره‌خنه‌كانى  شاعير، هێشتا "چه‌رخ"و "خادى" گرنگى خۆيان پاراستووه‌. مه‌عناى "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆ"و گرنگيدان به‌ تواناكانى خۆ، قه‌ت به‌ ماناى دوگماتيزم له‌ئاست ژيار و سه‌نعه‌تى پێشكه‌وتووى رۆژئاوا نييه‌. چه‌مكى "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆ"، يانى گرنگيدان به‌ سامانى پيشه‌سازى و ده‌رفه‌ته‌كانى جڤاتى هندستان. ئێمه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێرشى كالآكانى رۆژئاوادا، نابێ وه‌ك ولآتێكى به‌كارهێنه‌ر بين. ئێمه‌ ده‌بێ ئه‌م توانايه‌ له‌ خۆماندا بخولقێنين كه‌ ئه‌گه‌ر پێويستمان به‌ به‌كارهێنانى ئه‌قلآنى كالآكانى ئه‌وانى تر هه‌يه‌، ئه‌وانيش به‌هۆى گرنگترين ولآتى خاوه‌ن كالآ له‌به‌رانبه‌ر ئێمه‌دا به‌كارهێنه‌ر بن. كاتێك له‌ هندستان بالآنسى سياسى ئابوورى پێكدێت، كه‌ له‌ بازاڕى مامه‌ڵه‌ى مه‌سره‌فى دا ته‌نيا به‌كارهێنه‌ر نه‌بين. من له‌گه‌ڵ شاعير هاوده‌نگم كاتێ ده‌ڵێ: هند ولآتێكى هه‌ژار و بێده‌ره‌تانه‌، به‌لآم له‌رووى رۆحييه‌وه‌ هند ولآتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده‌. من له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ پێداده‌گرم كه‌ هندييه‌كان به‌ پشت به‌ستن به‌ تايبه‌تمه‌ندى نه‌ته‌وه‌يى و سياسه‌تى ناسيۆناڵيستى، ئه‌م سامانه‌ شاراوه‌ بدۆزنه‌وه‌ و ته‌نيا به‌كارهێنه‌رى گوێڕايه‌ڵى كالآى خه‌ڵكانى تر نه‌بن. "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆ" بانگه‌وازێكى رۆشنه‌ بۆ دۆزينه‌وه‌ى ئه‌م سامانه‌. ماناى نه‌ته‌وه‌ و پێداگرتن له‌سه‌ر پرسى ناسیۆنالیزم، قه‌ت به‌ ماناى ململانێ له‌گه‌ڵ ره‌وتى گه‌شنده‌ى شارستانيه‌تى رۆژاوا نييه‌. كۆششى ئێمه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ هند وه‌ك ولآتێكى به‌هێزى سه‌نعه‌تى له‌ دنيادا خاوه‌ن ناسنامه‌ بێت.

تاگوور: گاندى به‌ خستى له‌سه‌ر دوو خاڵ پێداده‌گرێت: يه‌كه‌م پرسى نه‌ته‌وه‌ و ناسیۆنالیزم و دووهه‌م، پرسى "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆ"، من گومانم هه‌يه‌ كۆمه‌ڵگه‌ى هندستان ئه‌م دوو پرسه‌ به‌دروستى ده‌رك و شرۆڤه‌ بكات. هند زياتر له‌ هه‌موو شتێ پێويستى به‌ فێربوونى ئه‌م دوو چه‌مكه‌ هه‌يه‌. شيكردنه‌وه‌ى مانا و ده‌ركى رۆشنى دوو چه‌مكى "ناسیۆنالیزم" و "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆ" بۆ خه‌ڵكى هند پرنسيپێكى گرنگ و سه‌ره‌كييه‌. ده‌بێ گاندى ئه‌م شته‌ بزانێ كه‌ دروشمى ناسیۆنالیزم و ستراتژى "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆ" به‌شێنه‌يى جه‌ماوه‌ر له‌ ئاست شارستانيه‌ت و گه‌شه‌ى ولآتانى رۆژاوايى ـ كه‌ خه‌ڵكى هند پێويستيان پێ هه‌يه‌ ـ ده‌مارگرژ ده‌كات. ئه‌گه‌ر تاكى هندى ئه‌زموونى ورد و ده‌ركێكى دروستى له‌ پرسى نه‌ته‌وه‌ و چه‌مكى "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆ" نه‌بێت، ئه‌وجار ولآتى هند وه‌ك هه‌موو جيهان و نه‌ته‌وه‌ى هند وه‌ك ده‌سه‌لآتدارانى ده‌بينێ. ئه‌م بۆچوونه‌ش هه‌ر هه‌مان فكرى كولۆنياليزمه‌ كه‌ گاندى له‌ دژى خه‌بات ده‌كات.

گاندى: من له‌ ئاماژه‌كانى شاعير تێده‌گه‌م. ده‌ركى دروستى خه‌ڵك له‌ دوو چه‌مكى "نه‌ته‌وه‌" و "گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خۆ" دبێ به‌پێى په‌روه‌رده‌ و وشيارى بێت. ده‌ركى ئێمه‌ – به‌پێچه‌وانه‌ى بۆچوونى شاعير – به‌پێى ئيمتيازى نه‌ژادى و خێڵه‌كى پێكناتووه‌.

مه‌به‌ستى ئێمه‌ له‌ چه‌مكى نه‌ته‌وه‌، به‌پێى يه‌كێتى هه‌موو دين و مه‌زهه‌به‌كان و هه‌موو قه‌وم و ره‌گه‌زه‌كانى هند پێكهاتووه‌. خه‌ڵكى هند به‌ر له‌ هه‌ر شتێ پێويستيان به‌ "هاوسۆزى" و "راستگۆيى" هه‌يه‌. دابينكردنى "يه‌كسانى كۆمه‌لآيه‌تى" و مافى به‌رابه‌رى خه‌ڵكى هند، دوو توخمى كاريگه‌ره‌ كه‌ ده‌توانێ جه‌ماوه‌ر له‌ ده‌ورى "نه‌ته‌وه‌ و گرنگيدان به‌ وزه‌ و تواناى خۆماڵى" رێك بخات.

سه‌رچاوه‌: گۆڤارى "ئاندين پرائيڤيت"

[1] رۆلَى چه‌مكى پاريَز له‌ توندوتيژى (ئه‌هيمسا) له‌ئاست كولۆنياليزمى بريتانيا له‌ هندستان، گرنگترين خالَى بنه‌رِه‌تى هه‌لَويَستى سياسى مهاتما گاندى بوو. ستراتژى گاندى له‌ئاست ئه‌مپراتۆرى بريتانيا خه‌باتى مه‌ده‌نى و به‌دوور له‌ توندوتيژى بوو.
[2] Khadi)) جۆريَك پارچه‌ى ده‌ستچن كه‌ هيَماى سه‌نعه‌تى به‌رهه‌مهيَنانى هندستانه‌.
[3] ئاميَرى به‌ن رستن و هيَماى ره‌سمى ئالآى هندستان.  ریسانس

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Deyako (2008-08-17 19:17:49)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-08-17 19:28:19

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491

Re: نه‌ته‌وه‌ چييه‌ و ..؟

ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم

کاکه‌  دیاکۆ گیان  هه‌ر بژی به‌قوربان  ته‌مه‌ن درێژ بیت

هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم
.

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-08-26 14:45:14

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

Re: نه‌ته‌وه‌ چييه‌ و ..؟

زۆر زۆر سوپاس كاك حوسێن بۆ په‌یامه‌كه‌ت
ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتووبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-08-26 17:46:34

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: نه‌ته‌وه‌ چييه‌ و ..؟

دەست خۆش dyako هاوڕێی ئەزیزم بۆ ئەم بابەتە ..
ژیانێکی ئاسودەو کامەران بۆ تۆی خۆشەویست...

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-01 20:45:30

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

Re: نه‌ته‌وه‌ چييه‌ و ..؟

زۆر سوپاست ئه‌كه‌م تۆش سه‌ركه‌وتووبی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-09-01 20:48:10

jenni
خونچەی نوێ
شوێن: **FINLAND**
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-24
دواترین سه‌ردان: 2009-01-20
په‌یامه‌كان: 92

Re: نه‌ته‌وه‌ چييه‌ و ..؟

Dast xosh   zor juana

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/9550c5ef64.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net