.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









كه‌سایه‌تیی ده‌سته‌ڵاتخواز
ئه‌ریك فڕۆم
له فارسییه‌وه: ئاریا ئه‌حمه‌دى
ئاماژه: ئه‌ریك فڕۆم (erich fromm) له دیارترین نوێنه‌رانى قوتابخانه‌ى ده‌رونناسی هیۆمانیستییه و ساڵی (1900) له شاری (فرانكفۆرت/ ماین)ى ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه. فڕۆم ساڵى (1927) خوێندنى له به‌شی ده‌روون شیكاری زانكۆی به‌رلین ته‌واو كرد‌و له ساڵه‌كانى (1929 بۆ 1932) وه‌ك مامۆستاى ده‌رونناسی له زانكۆی زانسته كۆمهلآیهتیهكانى فرانكفۆرت وانه‌ى وته‌وه. فڕۆم پاشان ساڵی (1934 ) واته ساڵێك پاش به ده‌سه‌لآت گه‌یشتنى نازیه‌كان له ئه‌ڵمانیاوه ڕۆیشت بۆ ئهمریكاو له زانكۆ باوهرپێكراوهكانى (نیۆیۆرك) و (كۆلۆمبیا (و(كۆلورادۆ)ى ئه‌و ولآته، وه‌ك مامۆستاى ده‌رونناسی سه‌رقاڵی وانه وتنه‌وه بوو.
فڕۆم هه‌وڵى ده‌دا هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانه په‌ره‌و بایه‌خ بدات به قوتابخانه‌ى ده‌رون شیكاری (زیگمۆند فرۆید). ئه‌و خۆی سه‌رقاڵ كردبوو به پرسیارگه‌لێكى قوڵی كۆمه‌لآیه‌تى، كولتووری، فه‌لسه‌فی و ده‌رونناسی. به تایبه‌تى هه‌وڵی ئه‌وه‌ى ده‌دا لێكۆڵینه‌وه بكات له‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رجه سایكۆلۆژیانهى بۆ پێكهاته‌ى كۆمه‌لآیه‌تى ڕه‌چاو ده‌كران. ئه‌ریك فڕۆم به وردى چاودێری گۆرانكارییه سیاسى و كۆمهلآیهتیهكانى ئه‌ڵمانیاى ده‌كرد له سه‌رده‌مى دهسهلآتدارێتى فاشیسمدا و، چه‌ندین نووسراوه‌و توێژینه‌وه‌ى وردبینانه‌ى له‌بواری شڕۆڤهكردنى سایكۆلۆژیانهى خه‌ڵكى فاشیزم بلآوكرده‌وه.
زۆربه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى فڕۆم بۆ یه‌كه‌مین جار له ئه‌مریكا بلآوبوونهوهو دواتر وهڕگێردرانه سه‌ر زمانه‌كانى دیكه. به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌ریك فڕۆم كه ساڵى (1980 ) كۆچی دوایی كرد، بریتین له: (ده‌رون شیكارى و دین)، (ده‌رونناسى و كولتوور)، ( زمانه له‌بیركراوه‌كان)، ( په‌یامى فڕۆید)، (بودیسم و ده‌رون شیكاری)، (جوزمهكانى مه‌سیح) و (توێكارى، وێرانگه‌ری مڕۆڤ.)
ئه‌ریك فڕۆم له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیدا كه وهڕگێرانهكهى له خواره‌وه ده‌كه‌وێته به‌رچاوتان سه‌رقاڵی ڕاڤه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى وردبینانه‌ى ڕۆڵی دهسهلآتخوازى ده‌بێت له ناو كۆمه‌ڵگادا. فڕۆم له‌م وتاره‌یدا، به پشتبه‌ستن به ڕوانگه‌ى كانت له بواری فه‌لسه‌فه‌ى ڕۆشنگه‌ری، مڕۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه (كه وه‌ك زاتێكى عهقڵگهڕا خۆی رزگار ده‌كات له پێنهگهیشتوویی مهعنهوىو مه‌ترسى و به‌رپرسایه‌تى ئازادى خۆی قبووڵ ده‌كات) له‌گه‌ڵ مرۆڤێكى پێنه‌گه‌یشتوو جودا ده‌كاته‌وه كه هه‌رده‌م خۆی به مه‌رجه‌عێكه‌وه هه‌ڵده‌واسێت تاوه‌كو به‌رپرسایه‌تى سه‌ربه‌خۆ بوونى نه‌بێت .فڕۆم به وردى هۆكاره دهرونیهكانى ئه‌م پێنه‌گه‌یشتنى مه‌عنه‌وییه ده‌خاته به‌ر باس و به پێچه‌وانه‌ى ڕای گشتی نیشان ده‌دات: كه‌سایه‌تى دهسهلآتخوازى ئه‌كتیڤ (یان به ته‌عبیری خودی فڕۆم مه‌رجه‌عى ده‌سه‌لآتى سادیست "ئازاردانى ئه‌وانى تر" له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى دهسهلآتخوازى شوێن هه‌ڵگر یان مازوخیست (خۆئازارده‌ر)، سه‌ره‌ڕاى جیاوازییه ڕواڵه‌تیه‌كانیان پێوه‌ندییه‌كى نه‌پساوه‌یان پێكه‌وه هه‌یه.
فرۆم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ردوو چه‌شنى كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز خاوه‌ن تایبهتمهندیگهلێكى هاوبه‌شی وه‌ك پێنهگهیشتوویی مه‌عنه‌وى و ترسێكی قووڵى ده‌رونین. فڕۆم له هه‌مانكاتدا ئاگاداری جیاوازى نێوان دهسهلآتخوازى عهقڵگهرایه له‌گه‌ڵ دهسهلآتخوازى عهقڵڕهتین (عه‌قڵ په‌ڕێن، ناعهقلآنى)
ڕوانگه‌كانى ئه‌ریك فڕۆم بۆ ئێمه كه له نیشتمانى خۆماندا له‌گه‌ڵ خراپترین شێوه‌كانى دهسهلآتخوازى عهقڵڕهتێن به‌ڕه‌وڕووین و تازه له قۆناغى ده‌ستپێكردنى كێشمه‌كێشێك داین بۆ كۆتاییهێنان به (پێنهگهیشتوویی خۆكردهى مه‌عنه‌وى)، خاوه‌ن گه‌لێك خاڵی فێركارییانه و پڕبایه‌خه.
* * *
که‌سایه‌تیی ده‌سته‌ڵاتخواز
مه‌به‌ستمان له(كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز) چیه؟ وه‌ك باوه جیاوازى هه‌یه له نێوان مڕۆڤێك كه خوازیاری خستنه ژێر ڕكێف و كونتڕۆڵ و سه‌ركوتى كه‌سانى دیكه‌یه، له‌گه‌ڵ مڕۆڤێك كه خوازیاری گوێرایه‌ڵی و فه‌رمانبه‌ری وبچوك بوونه‌وه‌یه.
هه‌ندێك جار ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ده‌سته‌واژه‌ى جوانتر كه‌ڵك وهڕبگرین، ده‌توانین (ڕابه‌ر)و (پێڕه‌و) به كار بهێنین. ئه‌گه‌ر له زۆر بواره‌وه جیاوازى هه‌بێت نێوان فه‌رمانبه‌ران وفهرماندهران، ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ش له ڕاستیدا هه‌ردوو جۆر یان به دهربرینێكى دیكه هه‌ر دوو چه‌شنى كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز پێوه‌ندییه‌كى نزیك و نه‌پساوه‌یان پێكه‌وه هه‌یه.
ئه‌و شته‌ى له قۆناغى یه‌كه‌مدا له‌ناخى هه‌ردوو جۆری دهسهلآتخوازدا هاوبه‌شه‌و له ڕاستیدا زات و جه‌وهه‌ری كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز پێكده‌هێنێت، جۆرێك له بێتواناییه: بێتوانایی له پشتبه‌ستن به خۆ‌و سه‌ربه‌خۆبوونى خۆ. یان به دهربرینێكى دیكه بێتواناییه له ته‌حه‌مولكردنى ئازادى.
خاڵی به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز، مڕۆڤى باڵغ و پێگه‌یشتوویه: مرۆڤێك كه نابێت خۆی به كه‌سانى دیكه‌وه هه‌ڵبواسێت. چونكه جیهان به شێوه‌یه‌كى چالاكانه له مڕۆڤ و شته‌كانى دیكه تێده‌گات و كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گرێت. ئه‌مه چ مانایه‌كى هه‌یه؟ منداڵ هێشتا ده‌بێت به كه‌سێكى دیكه‌وه پشت ببه‌ستێت. له ڕوانگه‌ى جه‌سته‌ییه‌وه ئه‌و منداڵه له ناوسكى دایكی‌دا (له‌گه‌ڵ دایكی‌دا) ده‌بن به یه‌ك. له ڕوانگه‌ى ده‌رونیشه‌وه پاش ئه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه هاتنه دونیا، بۆ چه‌ندین مانگ و هه‌ندێك جار بۆ چه‌ندین ساڵیش ده‌بێته به‌شێك له دایك و ناتوانێت به بێ ئه‌و ژیان بكات. به‌لآم منداڵ گه‌وره ده‌بێت و پێده‌گات: فێری پیاسه‌و قسه‌كردن ده‌بێت و زۆرتر ده‌كه‌وێته شوێن ئاراسته جیهانیه‌كانى خۆی. منداڵ به به‌شێك له پێداویستییه‌كانى مڕۆڤ ده‌ژمێردرێ و خاوه‌ن دوو جۆره چالاكیه كه ده‌توانێت كامڵ یان پوخته‌ى بكات. ئه‌و دوو جۆر چالاكیه بریتین له: عه‌شق و عه‌قڵ.
عه‌شق، په‌یوه‌ندى و په‌یوه‌ست بوونه به دونیایه‌ك كه‌تیایدا سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستى پارێزراو بێت. مرۆڤێكى سۆزبه‌خش په‌یوه‌سته به جیهانه‌وه‌و هیچ ترسێكى نیه، چونكه جیهان ماڵى ئه‌وه‌و به هۆی له‌خۆ دڵنیابوونى ، ده‌توانێت كه‌متر بیر له‌خۆی بكاته‌وه.
عه‌شق، ناسینى جیهانه له ڕێى ئه‌زموونى هه‌سته‌وه. به‌لآم جۆره ناسینێكی دیكه هه‌یه كه بریتییه له:" تێگه‌یشتن له ڕیگاى هزره‌وه". تێگه‌یشتنێكى عه‌قڵى كه جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنى هۆشی. هۆش به‌كارهێنانى هزره بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكى تایبه‌تى كرده‌یی.
كاتێك مه‌یمونى جۆری (شه‌مپانزی) مۆزێك له هه‌مبه‌ر قه‌فه‌س به‌دى ده‌كات و ناتوانێت ئه‌و مۆزه له ڕێی دانه دانه‌ى ئه‌و چێودهستییانهى كه له‌ناو قهفهسهكهداههن به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و مۆزه ده‌روات چێودهستیهكان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ئه‌و مه‌یمه‌نه له‌و حاڵه‌ته‌دا هۆشی ده‌رده‌خات و به كاری ده‌هێنێت. ئه‌مه هۆشى ئاژه‌ڵێكه. هه‌مان هۆشی ده‌سته‌مۆكراو كه لای مڕۆڤه‌كاندا به فام یاخود به تێگه‌یشتن ناوزه‌د ده‌كرێت. به‌لآم عه‌قڵ شتێكى دیكه‌یه. عه‌قڵ جۆره چالاكیه‌كى فكرییه كه هه‌وڵ ده‌دات له ڕووكه‌شی شته‌كانه‌وه بگاته ناخ و نیوهرۆكیان تاوه‌كو له‌و ڕێگایه‌وه واقعى پشت رووداو‌و شته نهێنیه‌كانى بۆ ده‌ركه‌وێت. هه‌روه‌ها عه‌قڵ هه‌وڵى تێگه‌یشتن له جهوههرو كاكڵى هه‌موو ئه‌و هێزو نهێنییانه ده‌دات كه دیاریكهرو شوێندانه‌رن له‌سه‌ر دیارده‌گه‌لێكى دیكه. كاتێك مڕۆڤ كه‌ڵك له عه‌قڵ وه‌رده‌گرێت ، ئیدى ترس و بێ دڵنیایی دایناگرێت. واته چۆن له ڕێگاى عه‌شق و هه‌ستى خۆیه‌وه په‌یوه‌ندی به جیهانه‌وه ده‌گرێت ، به‌هه‌مان شێوه‌یش له ڕێگاى هزرییه‌وه په‌یوه‌ندى ده‌بێت له‌گه‌ڵ جیهانى خۆیدا.
من به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ تیشك خستنه سه‌رو ده‌رخستنى زاتى كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز تایبه‌تمه‌ندى مڕۆڤى پێگه‌یشتوو ، عه‌قڵگه‌را و سۆزبهخشم باس كرد. كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز باڵغ نه‌بووه‌و پێنه‌گه‌یشتووه. ئه‌و تواناى خۆشه‌ویستى و كه‌ڵك وه‌رگرتن له عه‌قڵی خۆی نیه‌و دواهات یان ئه‌نجامى ئه‌و كاره‌شی زاڵبوونى ترسێكى قووڵ و ته‌نهایی و گۆشه‌گیر بوونی ده‌بێت. كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز پێویستى به هه‌ستێك هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندى كردن كه له ڕێیه‌وه، چ دیكه بۆ گه‌یشتن به‌و هه‌سته پێویستى به عه‌شق و عه‌قڵ نه‌بێت . كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز ئه‌و هه‌ستى په‌یوه‌ندییه، له په‌یوه‌ندییه‌كى پێكه‌وه ژیاندا (symboiotisch ) ده‌بینێته‌وه. واته له په‌یوه‌ندییه‌ك كه هه‌ست به وه‌ك یه‌كبوونى خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وانى دیكه‌دا. به‌لآم وه‌ك یه‌كبوونێك كه له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى كه‌سایه‌تى و سه‌ربه‌خۆبوونى خۆی پێك نایه‌ت به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌ماى تواندنه‌وه‌و له‌ناوچوونى سه‌ربه‌خۆیی كهسایهتییهتى له‌گه‌ڵ ئه‌وانى دیكه‌دا. كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز پێویستى به مڕۆڤێكى دیكه‌یه كه تیایدا بتوێته‌وه. چونكه به ته‌نهایی تواناى تهحهموڵكردنى ترس و گۆشه‌گیر بوونى نیه.
لێره‌دا به سنووری هاوبه‌شی نێوان دوو جۆر كه‌سایه‌تى جیاوازى دهسهلآتخوازى فه‌رمانبه‌رو فه‌رمانده‌ر ده‌گه‌ین. بۆیه هه‌نووكه به پێویستى ده‌زانین باس له جیاوازیه‌كانى نێوان ئه‌م دوو جۆره كه‌سایه‌تییه بكه‌ین:
كه‌سایه‌تى دهسهلآتخوازى شوێن هه‌ڵگر یاخود به واتایه‌كى دیكه كه‌سایه‌تى مازوخیستى (خۆئازاردان) خوازیاری گوێرایهڵییهو نا ئاگاهانه به شوێن ئه‌م ئامانجه دایه كه خۆی بگۆرێت بۆ به‌شێك لهیهكهیهكى گه‌وره‌ترو له ڕێگاى خۆهه‌ڵواسین به‌ئه‌وانی دیكه‌وه ببێت به به‌شێكى هه‌رچه‌نده بچوك له مڕۆڤ ، دامه‌زراوه یاخود ئایدیایه‌كى (گه‌وره‌تر). ڕه‌نگه به راستى ئه‌م مڕۆڤ و دامه‌زراوه‌و ئایدیایه پر بایه‌خ و به‌هێز بن یاخود به شێوه‌یه‌كى ساویلكانه له بڕواى كه‌سایه‌تى مازوخیستىدا وه‌ك په‌یكه‌رێكى فووتێكراو خۆبنوێنن . ئه‌وه‌ى لێره‌دا پێویسته باسی لێبكرێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كه‌سه یاخود كه‌سایه‌تییه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دا بێت كه ڕابه‌ر، حیزب، ده‌وڵه‌ت یان ئایدیاى (ئه‌و) به‌رجه‌سته‌و به‌هێزتره‌و خودى خۆیشی كاتێك به‌هێزو مه‌زنتر ده‌بێت كه ببێت به به‌شێك له‌م (گه‌وره‌ییه.) دووفاقیه‌تى و پارادۆكسێك كه له جۆری كه‌سایه‌تى دهسهلآتخوازى شوێن هه‌ڵگردا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه خۆی بچووك ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى – وه‌ك به‌شێك له گه‌وره‌یی- گه‌وره ببێته‌وه. ئه‌م كه‌سه ده‌یه‌وێت فه‌رمانبه‌رى و گوێرایه‌ڵى بكات بۆ ئه‌وه‌ى پێویست نه‌كات خۆی بڕیار بدات و به‌رپرسایه‌تى قبووڵ بكات.
مڕۆڤێكى پاشكۆو خۆئازاردهرى له‌م چه‌شنه، زۆربه‌ى كات له ناخه‌وه ترس دایده‌گرێت و پتر به شێوه‌یه‌كى نائاگاهانه هه‌ست به بێ توانایی و بچووك بوونه‌وه‌و ته‌نیایی خۆی ده‌كات . هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ده‌كه‌وێته شوێن (ڕابه‌ر)و دهسهلآتێكى گه‌وره‌و بالآتر بۆ ئه‌وه‌ى له ڕێگاى تێكلآوبوون و هابهشى كردن له‌گه‌ڵیاندا، به ئاسایش بگات و زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌ستى خۆ به (بچووك بینین.) ئه‌و كه‌سه ئاگاهانه بڕواى به‌وه هه‌یه كه ڕابه‌ر، حیزب، ده‌وڵه‌ت و هه‌ر شتێكى دیكه‌ى به‌رچاوى ئه‌و، یه‌كسان و په‌رچوو (موعجیزه) ئاسا‌و بههیزترینه. كه‌سایه‌تى دهسهلآتخوازى مازوخیستى نا ئاگاهانه هه‌ست به لاوازى و بێ توانایی خۆی ده‌كات. ئه‌و بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی پێویستى به ڕابهریك هه‌یه. ئه‌م مڕۆڤى خۆئازاردهرو فه‌رمانبه‌ره كه ترسی له ئازادى هه‌یه و له ترسی ئازادی‌دا په‌نا بۆ بت په‌ره‌ستى ده‌بات، مڕۆڤێكه كه سیستمه دهسهلآتخوازهكانى نازیسم و ئیستالینیزم به سه‌ر شانه‌كانیدا زاڵ و جاویدن.
تێگه‌یشتن له كه‌سایه‌تى دهسهلآتخوازى شوێندانهرو سادیستى (ئازاردانى ئه‌وانى تر)، دژوارتره له تێگه‌یشتن له كه‌سایه‌تى دهسهلآتخوازى شوێن هه‌ڵگر و مازوخیستى (خۆ ئازارده‌ر). كه‌سایه‌تى دهسهلآتخوازى سادیستى له ڕوانگه‌ى لایه‌نگرانییه‌وه لهخۆدڵنیاو به‌هێز ده‌رده‌كه‌وێت ، به‌لآم له راستیدا ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ش وه‌ك كه‌سایه‌تى مازوخیستى ترسنۆك و گۆشه‌گیره. كه‌سایه‌تى مازوخیستى هه‌ست به هێز بوونى خۆی ده‌كات چونكه به‌شێكى گرنگه له شتێكى گه‌وره‌تردا. كه‌سایه‌تى سادیستى هه‌ست به به‌هێزبوونى خۆی ده‌كات چونكه ئه‌وانى تر‌و گه‌ر بۆی بگونجێت زۆر كه‌سی دیكه له خۆیدا قبووڵ ده‌كات و قوتیان ده‌دات. كه‌سایه‌تى دهسهلآتخوازى سادیستى( ئازاردانى ئه‌وانى تر) هه‌ر وه‌ك چۆن فه‌رمانبه‌ره‌كانى ده‌بنه پاشكۆی، ئه‌ویش ئاوه‌ها ده‌بێت به پاشكۆو وابه‌سته‌ى ئه‌وان. به‌لآم ئه‌م وێنا‌و تێگه‌یشتنه له رابه‌ر (كه‌سایه‌تى دهسهلآتخوازى سادیستى) هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره كه پێمان وابێت ئه‌و كه‌سایه‌تییه بۆخۆی ده‌سه‌لآت و توانای هه‌یه بۆیه له ڕوانگه‌ى خۆیی و كه‌سانى دیكه‌شه‌وه به هێزو به توانا ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و ڕوانگه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره چونكه نه‌بوونى دڵنیایی و بێ توانایی قوڵى ئه‌و كه‌سایه‌تییه كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌سه‌لآتى خۆی له ده‌ست دابێت و چ دیكه نه‌توانێت كه‌سانى تر قوت بدات و ناچار بێت پشت به خۆی ببه‌ستێت.
كاتێك وه‌ك نمونه‌یه‌كى ئه‌كتیڤى كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز باس له سادیسم ده‌كه‌م ده‌بێت لاى زۆرێك له خوێنه‌ران سه‌رسامى دروست بێت . چونكه وه‌ك باوه له (سادیسم)دا مڕۆڤ له مه‌یلى ئازاردان و دروست كردنى ده‌رد و گرفت بۆ ئه‌وانى دیكه تێده‌گات. به‌لآم له راستیدا ئه‌م كاره له (سادیسم) دا دیاریكهرو ده‌ستنیشانكه‌ر نییه. ڕه‌گ و ڕیشه‌ى نمونه دیار‌و جیاوازه‌كانى سادیسم له‌وه‌دا خۆ ده‌بینێته‌وه كه به ته‌واوه‌تى مڕۆڤێكى دیكه بخاته ژێر ركێفى خۆیه‌وه و بیكات به ئامێر‌و مۆره‌یه‌ك له هه‌مبه‌ر ئێمه‌دا. ئیراده‌یه‌ى ئێمه‌یه‌ك كه ده‌بێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌وداو به پێی لێكدانه‌وه‌مان به شێوه‌ى ڕه‌ها ببین به خاوه‌نى (ئه‌و) بچووك كردنه‌وه‌و كۆیله‌كردنى مڕۆڤێكى دیكه ته‌نها ئامێرگهلێكن له خزمه‌ت ئامانجه‌كانى (سادیسم)دا. ڕادیكاڵترین ئامێر بۆ بچوك كردنه‌وه‌و به كۆیله‌كردنى مڕۆڤهكانى دیكه، په‌كخستن و سه‌پاندنى بێ دهسهلآتییه به‌سه‌ریاندا . چونكه هیچ دهسهلآتێك له‌وه بالآترو تاڵتر نییه مڕۆڤێكى دیكه ئازار بده‌یت و ناچاری بكه‌یت ده‌ردو گرفته‌كان قبووڵ بكات بێ ئه‌وه‌ى بتوانێت داكۆكى له خۆی بكات.
هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد كه‌سایه‌تى جۆری ( سادیستى ) هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره. ئه‌و له ڕواڵه‌تدا خۆی به هێز نیشان ده‌دات له كاتێكدا ئه‌ویش به ماناى قوڵى ئینسانى وه‌ك مڕۆڤى جۆری مازوخیستى( خۆ ئازارده‌ر) لاوازه. ئه‌و چه‌نده فه‌رمانبه‌ره‌كانى پێویستییان پێی هه‌یه ئه‌ویش به هه‌مان ڕێژه پێویستى به‌وان هه‌یه‌و ته‌نیا تێگه‌یشتنێكى جیاواز كه نێوان ئه‌م دوو جۆره كه‌سایه‌تییه دهسهلآتخوازهدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه، گوایا فه‌رمانده‌ری فه‌رمانبه‌رو پاشكۆكان سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆیه. به‌لآم له ڕاستیدا ئه‌و دوو جۆره كه‌سایه‌تییه پێویستى و ته‌واوكه‌ری یه‌كدین.
واقعى هه‌ردوو جۆره‌ی كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز بۆ ڕاستیه‌كى هاوبه‌ش واته خواستى پێكه‌وه ژیان ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌م واقعه‌ش تێگه‌یشتنمان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا سانا ده‌كات كه بۆ چى مڕۆڤ ڕووبه‌رى زۆرێك له كه‌سایه‌تییه دهسهلآتخوازهكانى وه‌ك مازوخیستى و سادیستى ده‌بێته‌وه. چونكه وه‌ك باوه ته‌نیا پێوه‌ره‌كان جیاوازن . هه‌موومان ملهورو زۆردارى ماڵ ده‌ناسین كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو منداڵه‌كانى هه‌ڵسوكه‌وتێكى سادیستیانه‌ی هه‌یه به‌لآم له ئیداره‌و له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆكى خۆیدا ده‌بێت به كارمه‌ندێكى گوێرایه‌ڵ. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نمونه‌یه‌كى دیار بهێنینه‌وه ده‌توانین ئاماژه به هیتلێر بكه‌ین. هیتلێر شه‌یداى ئه‌و هه‌سته ده‌روونیه بوو كه ده‌سه‌لآتى ئه‌ڵمانیاو گشت جیهان بگرێته ده‌ست و خه‌ڵك بكات به ئامێرێكى بێ گیان و بێ توانا له ئاست ئیراده‌یه‌ى تاكه‌كه‌سی خۆیدا. ئه‌وه له حاڵیكدا بوو كه خودى هیتلێر مڕۆڤێكى پاشكۆو وابه‌سته بوو. وابه‌سته بوو به چه‌پڵه ڕێزان كردنى له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ؛ به په‌سه‌ند كردن و هاندان و پشتگیری كردنى راوێژكاره‌كانى.
هه‌روه‌ها وابه‌سته بوو به‌و شته‌ى كه خۆی به ده‌سه‌لآتى بالآى سروشت و چاره‌نووس و مێژوو ناوى ده‌برد. هیتلێر بۆ به دی هێنانى ئایدیا‌و خواسته‌كانى له رێباز‌و باوه‌ره مه‌زهه‌بیه‌كان كه‌ڵكى وه‌رده‌گرت. بۆ نمونه ده‌یگوت: " ئاسمان بالآترو له پێشتره له خه‌ڵك، چونكه به‌خته‌وه‌رانه ده‌توانرێت خه‌ڵك هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێندرێت به‌لآم ناتواندرێت ئاسمان فڕیو بدرێت".ئه‌و ده‌سه‌لآته‌ى كه پێش له خودا‌و چاره‌نووس و مێژوو هیتلێرى خسته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه، سروشت بوو. به پێچه‌وانه‌ى هه‌وڵى (400) ساڵى ڕابردوو بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر سروشت، هیتلێر جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه مڕۆڤێك ده‌توانێت به‌سه‌ر مڕۆڤێكى دیكه‌دا زاڵ بێت به‌لآم هه‌رگیز ناتوانێت و نابێت به‌سه‌ر سروشتدا زاڵ بێت. ئێمه تێكهلآویهكى تایبه‌تى له ئینتیماى مازوخیستى و سادیستى له كه‌سایه‌تى دهسهلآتخوازى هیتلێردا به دى ده‌كه‌ین: سروشت دهسهلآتێكى به‌هێزه كه ده‌بێت گوێرایه‌ڵى بین به‌لآم بوونه‌وه‌ره زیندووهكان بۆ ئه‌وه هاتونه‌ته دونیاوه كه له ژێر ده‌سه‌لآتى ئێمه‌دا بن.
به بێ باس كردنى مه‌سه‌له‌یه‌ك كه بۆته سه‌رچاوه‌ى زۆرێك له خراپ لێكتێگه‌یشتنه‌كان، ناتوانین كۆتایی به‌م بابه‌ته واته كه‌سایه‌تى دهسهلآتخواز بێنین. ئه‌گه‌ر به فه‌رمى ناساندنى ده‌سه‌لآت و مازوخیسم و كرده‌ى ده‌سه‌لآت به واتاى سادیسم دێت، ئایا ئه‌وه به‌و مانایه‌یه كه گشت سه‌رچاوه‌كانى دیكه ده‌سه‌لآت له‌خۆگری ناوه‌ڕۆكێكى زیانناسانه (pathologisch ) یه ؟ ئه‌و پرسیاره جیاوازی نێوان ده‌سه‌لآتى (عه‌قڵ گه‌را) و ده‌سه‌لآتى ( عه‌قڵ ڕهتێن) ڕه‌چاو ناكات. ئۆتۆریته یان ده‌سه‌لآتى عه‌قڵ گه‌را ، قبووڵ كردنى ئۆتۆریته‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵسه‌نگاندنى شیاوى و لێهاتوویی . كاتێك قوتابییه‌ك ئۆتۆریتهى مامۆستاكه‌ى قبووڵ ده‌كات به‌و هۆیه‌ى كه زانیاری له‌و زیاتره، ئه‌وه به ماناى هه‌ڵسه‌نگاندێكى ژیرانه‌یه له‌سه‌ر شیاوبوونى ئه‌و مامۆستایه. منیش ئه‌گه‌ر گه‌شتیاری كه‌شتییه‌ك بم ، ئۆتۆریتهى كاپتنى كه‌شتیه‌كه قبووڵ ده‌كه‌م. چونكه له كاتى ڕوودانى مه‌ترسیدا فه‌رمانى دروست و پێویست ده‌دات. ده‌سه‌لآت یاخود ئۆتۆریتهى عه‌قڵگه‌را له سه‌ر بنه‌ماى په‌ككه‌وتنى عه‌قڵ و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى من(خود) ڕانه‌وه‌ستاوه به‌ڵكوو عه‌قڵ و ڕه‌خنه له خۆگرتن و باوه‌ر به‌خۆبوون به مه‌رجێكى پێویست داده‌نێت . ئه‌وه تێروانینێك نیه من بچووك بكاته‌وه‌و چاوگه‌ى ده‌سه‌لآت گه‌وره بكات . ئه‌و تێروانینه ڕێ خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى ئۆتۆریته به‌رده‌وام و له هه‌مووشوێنێك له‌سه‌ر بنه‌ماى شیاوى و ل
له‌سه‌ر هێڵ نییه



>>>
ئه‌و تێروانینه ڕێ خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى ئۆتۆریته به‌رده‌وام و له هه‌مووشوێنێك له‌سه‌ر بنه‌ماى شیاوى و لێهاتوویی بالآده‌ست بێت.
به‌لآم ده‌سه‌لآتى عه‌قڵ ڕهتێن له بنه‌ره‌تدا جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ ئۆتۆریتهى عه‌قڵ گه‌را، چونكه پشتى به گوێریهڵى كردنى ئیحساسی من (خۆی) به‌ستووه به‌رامبه‌ر به مڕۆڤێكى دیكه. بۆ وێنه: " من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م كه ئه‌و له‌سه‌ر هه‌قه. ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ى كه لێهاتوویی و شیاوى هه‌بێت و من له ڕووى عه‌قڵه‌وه شیاوى ئهوقبووڵ بكه‌م". له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لآتى عه‌قڵ ڕهتێندا پێویسته بگوترێت گوێرایه‌ڵى و مل نواندنێكى مازوخیستیانه له ئارادایه. وه‌ك " من خۆم بچووك ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌سه‌لآت له خۆم گه‌وره‌تر ده‌كه‌م". یان " من ده‌بێت ئه‌و گه‌وره بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خۆیشم بتوانم وه‌ك به‌شێك له (ئه‌و)دا گه‌وره ببمه‌وه". ئۆتۆریتهى عه‌قڵ گه‌را خاوه‌ن ئه‌و ئینتیماو تایبه‌تمه‌ندییه‌یه كه خۆی گه‌وره‌و مه‌زن بكاته‌وه چونكه " (من) هه‌رچى پتر تێبگه‌م و فێر ببم مه‌وداى خۆم له‌گه‌ڵ چاوگه‌ى دهسهلآتدا كه‌م تر ده‌كه‌مه‌وه". به‌لآم ده‌سه‌لآتى عه‌قڵ ڕهتێن خاوه‌ن ئه‌و ئینتیماو تایبه‌تمه‌ندییه‌یه كه خۆی بچووك بكاته‌وه‌و ماوه‌ى وابه‌سته بوونه‌كه‌شی زیاتر بكات. " من هه‌رچه‌نده ماوه‌ى پاشكۆو وابه‌سته بوونم پتر بكه‌م لاوازتر ده‌بم بۆیه پێویستیم به گوێرایه‌ڵى و خۆ ههڵواسینم به چاوگه‌ى ده‌سه‌لآت زیاتر ده‌بێت".
گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه دیكتاتۆریهكانى سه‌رده‌مى ئێمه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌سه‌لآتى عه‌قڵ ڕهتین به‌رده‌وام بوون و (به‌رده‌وامن). په‌یژه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و دیكتاتۆرانه هه‌ست و لاوازى و ترس و پشتگیری كردنى تاكى گوێرایه‌ڵ بووه له ڕێبه‌رایه‌تى كردنیان. به‌لآم گشت كولتووره ڕاهێنهرو مه‌زنه‌كانى دونیا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئۆتۆریتهى عهقڵگهرى به‌رده‌وام بوون: له‌سه‌ر شانى ئه‌و مڕۆڤانهى كه شیاو بوون و ئه‌ركى پێسپێردراوى خۆیان له بوارى مه‌عنه‌وى و كۆمه‌لآیه‌تى به ئه‌نجام گهیاندو له‌و ڕووه‌شدا پێویستییان به‌وه نه‌بوو كه شه‌یداى ده‌سه‌لآتى عه‌قڵ ڕهتێنى ئه‌وانى تر بن و پشتیان پێ ببه‌ستن.
حه‌ز ده‌كه‌م پێش له كۆتایی پێهێنانى ئه‌م باسه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌مه‌وه كه پێویسته ئامانجى مڕۆڤ ئه‌وه بێت كه خۆی وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌لآت ببینێت. واته له مه‌سه‌له ئه‌خلاقیه‌كاندا به ویژدان و له مه‌سه‌له هزریهكاندا خاوه‌ن بڕوا‌و له مه‌سه‌له ئیحساسیهكاندا ڕاستگۆ بێت. مڕۆڤ ئه‌و كاته ده‌توانێت ببێت به خاوه‌نى ئه‌و ده‌سه‌لآته ده‌روونییه كه وه‌ك پێویست پوخته‌و باڵغ بێت بۆ ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتنى له ژیان، به عه‌قڵ وعهشقهوه بێت. گه‌شه‌پێدانى ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه بنه‌مایه‌كه بۆ ده‌سه‌لآتى تاكه‌كه‌سی و له رَێگاى ئه‌ویشه‌وه بناغه‌یه‌كه بۆ دیموكراسی سیاسی. ریسانس
له‌سه‌ر هێڵ نییه