❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گلۆبالیزم GLOBALISM

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-08-17 19:22:43

Deyako
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-19
دواترین سه‌ردان: 2009-12-13
په‌یامه‌كان: 190

گلۆبالیزم GLOBALISM

گلۆبالیزم

   ئیبراهیم جه‌لال

زاراوه‌یه‌کی سیاسیی، ئابووریی ، رۆشنبیریی ، ته‌کنۆلۆژیی ، کۆمه‌ڵایه‌تیی ، دیمۆگرافییه‌ له‌گه‌ڵ په‌یدابوون و گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داریی جیهانییدا ، ئه‌میش سه‌ریهه‌ڵداوه‌. ئه‌م زاراوه‌یه‌ وێڵداش ، هاوه‌ڵ و هاوجه‌مسه‌ری سه‌رمایه‌دارییه‌ . گوزارش له‌ قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی جیهانیی ده‌کا که‌ له‌ رۆژئاواوه‌ سه‌ریهه‌ڵداو به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات به‌ مه‌به‌ستی داگیرکردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان هه‌نگاوی نا .
جیهانگیری _ دیارده‌یه‌کی جیهانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فره‌ چه‌مکه‌ ، تا ئه‌و راده‌یه‌ی که‌ سنووردار ناکرێ ، و هیچ ده‌وڵه‌ت و سیسته‌م ، یاسو رێسایه‌ک ناتوانێ به‌ری پێ بگرێ ، جا هه‌رچه‌ند پێشکه‌وتوو یان دواکه‌وتوو بێ .
جیهانگیری سیسته‌مێکی به‌هێزو به‌ ته‌وژم و کاریگه‌ره‌ له‌ خۆماڵیی کردنی ئابووری بازاڕ به‌ سوودو به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رمایه‌داریی جیهانیی وهۆی هه‌ره‌سه‌ره‌کیی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌یه‌ له‌ده‌ست کۆمه‌ڵێکی بچووک دا.
جیهانگیری بریتییه‌ له‌ گه‌شه‌کردنی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان تا ئه‌وپه‌ڕی توانای به‌رهه‌مهێنان ، تا ئه‌وپه‌ڕی توانای ته‌کنۆلۆژیا، که‌ له‌لایه‌که‌وه‌ هه‌موو خه‌ونه‌ سه‌وزه‌کانی سه‌رمایه‌داریی جیهانیی به‌دیدێنێ و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ رێژه‌ی بێکاریی ده‌ستی کار تا %50 واته‌ نیوبه‌نیو پتر به‌رز ده‌کاته‌وه‌ .
جیهانگیری له‌ هه‌موو مه‌یدانه‌کانی ژیانی مرۆڤ دا رۆڵی خۆی ده‌بینێ و ده‌ست ده‌خاته‌ ناو بچووکترین چه‌مکه‌کانی هه‌وڵی مرۆڤ ، هه‌ر له‌ گه‌شه‌کردنی بیروبۆچوون و ئازادیی تاک و گونجان له‌گه‌ڵ بارێکی دراوی داسه‌پاوو ره‌تکراوه‌دا ، هه‌تا ده‌گاته‌ خۆخزاندنه‌ ناو خووڕه‌وشته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیی و خێزانیی و تاکه‌کانیش و شێواندنیان ، له‌ هه‌موو مه‌یدانه‌کانی سیاسیی ، ئابووریی ، کۆمه‌ڵایه‌تیی ، رۆشنبیریی ، ته‌کنۆلۆژیی و دیموگرافیی دا :
یه‌که‌م: جیهانگیری له‌ مه‌یدانی ئابووری دا :
گلۆبالیزم (جیهانگیری) ئه‌سپی خۆی له‌ چه‌مکی په‌ره‌پێدانی ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌م و به‌ره‌و پێشوه‌ بردنی ئامێره‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌وروپی دا تاو ده‌دا ، تا له‌ که‌مترین کات و هه‌رزانترین تێچوون و باشترین جۆری به‌رهه‌م و زۆرترین ده‌سکه‌وت دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ . هه‌ر له‌ به‌شه‌کانی کشتوکاڵیی و بازرگانیی و پیشه‌سازییه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ سه‌ر ئاڵ و وێڵی پاره‌و پرۆسه‌ی بانکیی. له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ته‌کنۆلۆژیاش له‌ مه‌یدانی ئابووریی دا که‌ روویه‌کی دراوه‌که‌یه‌ ، رووی دووه‌می دراوه‌که‌ش سه‌رهه‌ڵده‌داوبه‌ره‌ پێشه‌وه‌ ده‌ڕوا به‌ڵام به‌ (سه‌لبیی ) ئه‌ویش په‌ره‌سه‌ندنی بێکاریی و هه‌ڵمسانی ئاستی رێژه‌ی بێکاریی و نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی ژینای ئه‌و به‌شه‌ی که‌ پێی ده‌گوترێ (ده‌ستی کار)ه‌.
دیاره‌ له‌م مه‌یدانه‌دا واته‌ مه‌یدانی ئابووریی ، جیهانگیری وه‌نه‌بێ له‌وقازانج و به‌ سوودی هه‌موو سه‌رمایه‌داریی بێ ، به‌ڵکو پتر به‌ سوودی سه‌رمایه‌داریی و وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو یابانه‌، واته‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی شێوه‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌وروپایی په‌یڕه‌و ده‌که‌ن ( نمگ الانتاج الاوروبی*)و ئه‌وه‌نده‌ی به‌ زیانی ده‌ستی کاره‌ هه‌ر له‌و وڵاتانه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ش به‌ زیانی سه‌رمایه‌داریوڵاتانی رۆژهه‌ڵاتیی و دواکه‌وتووی جیهانیی سێهه‌مه‌ که‌ په‌یڕه‌وی سیسته‌می شێوه‌ به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی ده‌که‌ن(نمگ الانتاج الاسیوی*) به‌ڵام هه‌ر له‌ مه‌یدانی ئابووریی دا دیاره‌ هه‌م له‌ رووی چۆنایه‌تیی و هه‌م له‌ رووی چه‌ندایه‌تیی به‌رهه‌مهێنانی ئامێرو که‌ره‌سه‌کانی به‌رهه‌مهێنان دا ، جیهانگیری فاکته‌رێکی هێنده‌ به‌هێزه‌ له‌ مه‌یدانی ته‌کنۆلۆژیاو په‌ره‌پێدانی دا که‌ ده‌کرێ بگوترێ هه‌ر ئامێرێک شوێنی ده‌یان و بگره‌ پتریش له‌ ده‌ستی کار ده‌گرێته‌وه‌ . به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ته‌کنۆلۆژیا ، واته‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ئامێره‌کانه‌و هه‌ر به‌و جۆره‌ش به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌ ءابوورییه‌کانه‌ هه‌م له‌ رووی چه‌ندایه‌تی و هه‌م له‌ رووی جۆرو چۆنایه‌تیشه‌وه‌.
دووه‌م : جیهانگیری له‌ مه‌یدانی رۆشنبیریی دا:
جیهانگیری جۆره‌ سیسته‌مێکی جیهانیی تایبه‌ته‌ به‌ گه‌شه‌کردنی بیرو به‌روپێشه‌وه‌چوونی ئازادیی تاک له‌ بیروڕا ده‌ربڕین و بۆچوون دا، بێ هیچ جۆره‌ کۆت و کۆنترۆل و رێگرییه‌ک ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش نه‌سه‌پێندراوه‌و نه‌ده‌سه‌پێندرێ و نه‌ وێچوێنراوه‌و نه‌ وێده‌چوێنرێ ، به‌لکو بو پرۆسه‌یه‌کی دوورو درێژدا ده‌ڕواو رۆیشتووه‌ تا گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ده‌قه‌ی ئێستای . دیسانه‌وه‌ له‌م مه‌یدانه‌ش دا ته‌کنۆلۆژیا رۆڵی گرنگی خۆی بینیوه‌ ، گه‌ر جۆره‌ سانسۆرێک له‌سه‌ر رۆژنامه‌ ، گۆڤار، خۆپیشاندان ، سیمینار، مێزگر یان هه‌رجۆره‌ چالاکییه‌کی دیکه‌ی ده‌ربڕینی بیروڕاو بۆچوون هه‌بێ ، به‌ڵام له‌ ئاستی پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیای سه‌رده‌می جیهانگیری دا ده‌ست به‌ستراوه‌. بۆ نموونه‌ په‌یدا بوونی مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت ، پێکهێنانی ماڵپه‌ڕی ئه‌نته‌رنێت ، مه‌یدانی ده‌ربڕینی بیروڕاو بۆچوون و وتوزێژ هێنده‌ به‌رفراوان بێ سنوور کردووه‌ که‌ هه‌موو جۆره‌ سانسۆرێک له‌ هه‌نایدا ده‌ست به‌ستراوه‌ . جیهانگیری له‌م مه‌یدانه‌دا کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تیی و سه‌رتاسه‌ری مرۆڤایه‌تیی هێنده‌ خڕکردۆته‌وه‌ وه‌ک گوندێکی چکۆڵه‌ی لێکردووه‌ که‌ بچووکترین ده‌نگوباس له‌ یه‌ک سات دا له‌سه‌رتاسه‌ری گونده‌که‌دا ده‌نگ ده‌داته‌وه‌.
سێهه‌م: جیهانگیری له‌ مه‌یدانی کۆمه‌ڵایه‌تی دا:
له‌م مه‌یدانه‌دا گه‌رچی به‌ پرۆگرام و له‌ پرۆسیسێکی دوورو درێژدا له‌ رۆژئاوادا رۆڵی خۆی بینیوه‌ له‌ رزگارکردنی کۆمه‌ڵ له‌ سیسته‌می باوکسالاریی و سه‌له‌فیی و ره‌گه‌زیی و ئه‌تنیی ، و بۆته‌ هۆی هه‌ڵته‌کاندن و له‌ بن
*مه‌به‌ست له‌ شێوه‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌وروپایی، یان رۆژئاوایی ( سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی فاکته‌ره‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌ ).
* مه‌به‌ست له‌ شێوه‌ی ئاسیاییش ( سیسته‌می به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌ ) .
و بێخ ده‌رهێنانی ره‌گی خوونه‌ریته‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی سروشتیی واته‌ ( به‌ هه‌نگاوو به‌ قۆناغ) . به‌ڵام
له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵات دا بۆته‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌له‌فی ، و ره‌گه‌زیی و له‌ هه‌مان کاتیش دا هه‌ڵته‌کاندن و له‌ گێژه‌نه‌ بردنی هه‌موو به‌ها گرنگه‌کانی خوو و نه‌ریته‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی ناسروشتیی و دوور دوور له‌ پرۆسیسی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون ، و به‌ شێوازی داسه‌پاندن و وێچواندن و لاسایی کردنه‌وه‌ ، که‌ ئه‌وه‌ش له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی چاک له‌و مه‌یدانه‌دا وه‌ک رۆژئاوا بدا به‌ ده‌سته‌وه‌. له‌م مه‌یدانه‌دا گلۆبالیزم نه‌یتوانیوه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات دا ئامانجه‌کانی خۆی به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌رێزیی و له‌ پرۆسیسێکی جووت و هاوه‌ڵ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردنی ته‌کنۆلۆژیادا به‌ دی بێنێ .

چواره‌م : گلۆبالیزم له‌ مه‌یدانی رامیاریدا(سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی):
له‌م مه‌یدانه‌دا دوو زاراوه‌ی دیکه‌ دوو سیسته‌می سیاسیی دیکه‌ که‌ هاوه‌ڵ و ده‌رهاویشته‌ی گلۆبالن ده‌بنه‌ مۆرکی کۆمه‌ڵگای رۆژئاوایی ، که‌ دیسانه‌وه‌ به‌ چه‌ندین قۆناغ دا رۆیشتوون تا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئێستایان ئه‌ویش ( دیموکراتی حوکم و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌ ) ، دیاره‌ من نامه‌وێ لێره‌دا نه‌ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی ونه‌ له‌سه‌ر پایه‌و به‌هاکانی دیموکراتییه‌ت بدوێم ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ روون بکه‌مه‌وه‌ که‌ یه‌کێک له‌ خه‌سڵه‌ت و به‌رهه‌مه‌ هه‌ره‌ به‌ نرخه‌کانی گلۆبالیزم ، بریتییه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی دیموکراسییه‌ت له‌ سیسته‌می حوکمڕانی کردنی کۆمه‌ڵ ،و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌ له‌ چاودێریکردن و پاراستنی ئه‌و سیسته‌مه‌ دیموکراسییه‌ و پاشان تووڕ هه‌ڵدانی سیسته‌می عه‌سکه‌رتاری و دیکتاتۆریی و تاک ده‌سه‌ڵاتیی له‌ حوکمڕانی کۆمه‌ڵگادا . گه‌رچی وه‌ک ناوو لاسایی کردنه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌ پڕوپاگه‌نده‌ نه‌ک به‌ کرده‌وه‌ به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتیش خۆیان وا ده‌نوێنن ، به‌ تایبه‌تی به‌ره‌ هه‌ره‌ پێشکه‌وتنخوازه‌کانیان (به‌ ناو ) که‌ ئه‌وانیش له‌م مه‌یدانه‌دا رێچکه‌ی دیموکراسییان گرتۆته‌ به‌ر، به‌ڵام بچووکترین و ساده‌ترین ئه‌رکی دیموکراسییان تا ئێستاش جێبه‌جێ نه‌کردووه‌ که‌ په‌یڕه‌وکردنی هه‌ڵبژاردن و سنووردارکردنی ده‌سه‌ڵات و ماوه‌ی حوکم کردنه‌ .

پێنجه‌م : گلۆبالیزم له‌ مه‌یدانی دیموگرافی دا:
له‌ناو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سیسته‌مه‌ دیموکراسییه‌کان دا ، گلۆبالیزم بۆته‌ هۆی تێکه‌ڵ بوون و به‌ناویه‌کداچوون و پێکه‌وه‌ژیانی کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کان . له‌ دوا ده‌یه‌یه‌ی سه‌ده‌ی رابردووش دا کاری کردۆته‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگا مامناوه‌ندییه‌کان ، له‌ دوای نه‌مانی به‌ناو (جه‌نگی سارد)یشه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ خه‌ریکه‌ په‌ل بۆ نتو کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کانیش ده‌هاوێ و کاریان تێده‌کا ، به‌ تایبه‌ت له‌ناو کۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتییه‌کان دا.

شه‌شه‌م: گلۆبالیزم له‌ مه‌یدانی راگه‌یاندن دا :
سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی راگه‌یاندنی ده‌نگ وره‌نگ به‌هۆی په‌یدابوونی سه‌ته‌لایت و فراوان بوونی مه‌ودای که‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌کان ، راگه‌یاندن و مه‌ودای نیشاندانی ئاستی پێشکه‌وتن وایلێهاتووه‌ که‌ گلۆبالیزم له‌م مه‌یدانه‌دا خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به‌ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی پێشکه‌ش کردبێ ، ئه‌ویش لێک نزیک کردنه‌وه‌و لێک شاره‌زابوون و پاشان پێکه‌وه‌ گرێدانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه‌ . دیاره‌ گلۆبالیزم رۆڵی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کان و له‌ هه‌موو مه‌یدانه‌کانی ژیانی مرۆڤ دا دیوه‌ ، به‌ڵام به‌ شێوه‌ی جیاجیا . وه‌نه‌بێ له‌ هه‌موو کون و قوژبنێکی ئه‌م دنیایه‌دا کاریگه‌ری خۆی وه‌ک یه‌ک له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی کردبێ . تین و ته‌وژم و جێپه‌نجه‌ی گلۆبالیزم ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر جۆری ئه‌و سیسته‌مه‌ی که‌ تیا پیاده‌ ده‌بێ ، هه‌ر بۆیه‌ ده‌گوترێ گلۆبالیزمی ئازاد گلۆبالیزمی ده‌ست و پێ به‌ستراو یان سنووردار. گلۆبالیزمی ئازاد له‌و وڵات و له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دایه‌ که‌ سیسته‌مێکی حوکمڕانی دیکتاتۆریی و تاکیی په‌یڕه‌و ده‌کرێ .
دیاره‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بابه‌تێکه‌ هه‌ڵده‌گرێ زۆری له‌سه‌ر بنووسرێ و مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر بکرێ و له‌ ده‌یان سه‌ره‌وه‌ تاوتوێ بکرێ به‌ڵام من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم که‌ ; گه‌لی کورد له‌ سایه‌ی گلۆبالیزمه‌وه‌ گه‌ر هه‌ندێ خێروخۆشیی ده‌ستکه‌وتبێ ، ده‌یان و سه‌دان قات له‌وه‌ زیان و ماڵوێرانیی وناخۆشیی لێ ده‌سکه‌وتووه‌ ، چونکه‌ جینۆساید کردنی به‌شێکه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌کانی گلۆبالیزم . که‌ له‌لایه‌ن سیسته‌مێکی دیکتاتۆری و ره‌گه‌زپه‌رستیی و سه‌له‌فییه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ کورد به‌کار ده‌هێنرێ .
هیوادارم تاکه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌کی چکۆڵه‌م کردبێته‌وه‌ تا خوێنه‌رانی به‌ڕێزیش ده‌لاقه‌ی گه‌وره‌و ده‌رگای له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه‌و به‌شداری له‌ تیشک خستنه‌ سه‌ر ئه‌م مه‌یدانه‌دابکه‌ن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net