.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






أحمد زهران – وه‌رگێرانی : ئاسۆ سه‌نگاوی .
هه‌ركاتێك ئێمه گوێمان له‌ووشه‌ی تیرۆر ده‌بێت وێنه‌ی كوژراو بریندار‌و ته‌قینه‌وه‌و كاولكاری دێته پێش چاومان, ئه‌وه‌ی له هه‌مووی سه‌یرتره كه ئیسلام كراوه‌ته تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی به‌بیانوی ئه‌وه‌ی دینێكه شوێنكه‌وتوانی هانده‌دات بۆ توندوتیژی, له‌دوای هه‌ركرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیه‌وه له‌هه‌رشوێنێكی ئه‌م جیهانه ده‌بیستین له‌میدیاكانه‌وه ده‌ستی تاوانباركردن بۆ موسوڵمان درێژكراوه .
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌م زاراوه‌یه بۆ مه‌به‌ستی جیاجیا به‌كاردێت به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، به‌هۆی جیاوازی سیاسه‌ت و ڕۆشنبیری و بیروباوه‌ڕی تاكه‌كان و ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوه‌كان هه‌روه‌ها جیاوازیه‌كی فراوان هه‌یه له مه‌فهومی تیرۆر له نیوان دیدی سیاسی و دیدی ئیسلامیه‌وه .
لیژنه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی تیرۆری سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ساڵی 1980 دا به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی تیرۆر ده‌كات: كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژی ترسناك له لایه‌ن تاكێك یان كۆمه‌ڵێكه‌وه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڕه‌شه‌كردن له چه‌ند كه‌سێك یان كوشتن‌یان،جا ئه‌م كاره به‌ته‌نهابێت یان به هاوكاری كه‌سانێكی تر،له‌دژی كه‌سانێك،ڕێكخراوه‌كان،یان پێگه‌ی نیشته‌جێبون به‌مه‌به‌ستی تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان یان هاوڵاتیان یان ته‌نازول پێ كردنی ده‌وڵه‌تان له هه‌ر شێوه‌یه‌كدابێت .
ڕێككه‌وتنی عه‌ره‌بی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ساڵی 1998 له به‌ندی دوودا پێناسه‌ی تیرۆر ده‌كات به ((هه‌ركارێك له كاری توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه، به‌هه‌رمه‌به‌ستێك بێت،وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی تاوانكاری به‌تاك یان به‌كۆمه‌ڵ،بۆ دروستكردنی ترس له دڵیان‌دا یان ئازار دانیان یان ژیانیان،ئازادیان،ئاسایشیان بخرێته مه‌ترسیه‌وه، یان زه‌ره‌ر گه‌یاندن به ژینگه ،موڵكی ده‌وڵه‌ت،موڵكی تایبه‌ت یان ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی یان سامانێكی سروشتی بخاته مه‌ترسیه‌وه ))
جۆناسان وایت به‌پێویستی ده‌زانێ كه‌ته‌نها له ڕوانگه‌ی سیاسیه‌وه سه‌یری تیرۆر نه‌كه‌ین به‌ڵكو زانستی كۆمه‌ڵناسی ده‌ورێكی گرنگی هه‌یه له‌و بواره‌دا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كات كه تیرۆر یه‌ك پێناسه‌ی نیه و باشتر وایه به‌چه‌ند شێوازێك بكرێت:
1: شێوازی ساده واته توندوتیژی و هه‌ڕشه به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی ترس یان گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وت.
2: شێوازی یاسایی واته ئه‌و توندوتیژی و تاوانكاریانه‌ی له یاسا ده‌رچووه كه سزای له‌سه‌ر بێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه.
3:شێوازی شیته‌ڵكردن ،واته هۆكاری سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو له پشت هه‌رهه‌ڵوێستێكی تیرۆریستیه‌وه‌یه.
4:شێوازی پشتگیری ولاَت له‌تیرۆر، واته تیرۆر له‌لایه‌ن گروپ و كه‌سانێك له دژی وڵاتێك به پاڵپشتی وڵاتێكی تر.
5:شێوازی تیرۆری وڵات ،واته به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بۆ تۆقاندنی هاوڵاتیانی خۆی .
تیرۆر له دیدی ئیسلامیه‌وه
قورئان زاراوه‌ی (ترهبون) كه‌له(ارهاب)ه‌وه‌یه ،به‌كارهێناوه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌ست درێژیكارو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆسه‌ر ڕێی ڕاست و ڕِێگریان له خراپه كردن له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ك ده‌فه‌رموێ (وَأَعِدُّوا ڵهُمْ مَا اسْتَگَعْتُمْ مِنْ قُوَّه‌ٍ وَمِنْ ڕبَاگِ الْخَیْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللهِ وَعَدُوَّكُمْ وَێ‌خَڕینَ مِنْ دُونِهِمْ لا تَعْڵمُونَهُمُ اللهُ ێعْڵمُهُمْ ) واته ترساندنی دوژمنی خودا‌و دوژمنی موسڵمانان وترساندنی دووڕوه‌كان ،كه ژێربه‌ژێری دژایه‌تی ئیسلام ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕاگه‌یاندن ئه‌م زاراوه‌یه‌ی له‌واتای ڕاستی خۆی گواستۆته‌وه‌و كردویه‌تی به هاو مانای ده‌ست درێژی و سته‌م ، كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان ،نیاز خراپی و زۆرشتی تر كه لای هه‌موو موسڵمانێك نه‌ویستراوه .
كۆڕبه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی له ئه‌زهه‌ر به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌كات:
تۆقاندنی هاولاَتیان و له‌ناوبردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و سه‌رچاوه‌ی بژێویان، هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ماڵ و ناموس و ئازادی و ڕێزی مرۆڤایه‌تیان ((كرامتهم الانسانیه)) به‌ناهه‌ق. هه‌ربۆیه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌م كاره تیرۆریستیه‌ی تێدا ڕوو ده‌دات مافی ده‌ست گیركردنی تاوان بارانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادگا سزای خۆیان وه‌رگرن.
وه‌له‌لایه‌ن كۆڕبه‌ندی فیقهی ئیسلامیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر پێناسه كراوه:
ده‌ست درێژیه‌ك له‌لایه‌ن تاكێك یان كۆمه‌ڵێك یان ده‌وڵه‌تێكه‌وه بۆ سه‌ر ( ئاین،خۆین،ژیری،ماڵ،ناموس)ی مرۆڤ به هه‌رشێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی ترساندن ، ئازاردان ، هه‌ڕه‌شه، كوشتنی به‌ناهه‌ق یان ترساندنی ڕِێبواران و چه‌ته‌یی ، یان هه‌ر كارێكی توندوتیژی وهه‌ڕه‌شه له چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌كردنی تاوانكارییه‌ك به‌ته‌نها یان به‌كۆمه‌ڵ به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی مه‌ترسی له دڵی خه‌ڵكدا یان هه‌ڕه‌شه‌ی ئازاردانیان یان ژیانیان ، ئازادیان،ئاسایشیان بخرێته مه‌ترسیه‌وه ، هاوشێوه‌ی ئه‌م تاوانانه زیان گه‌یاندنه به ژینگه یان موڵكی تایبه‌ت یان گشتی یان سه‌رچاوه‌ی سروشتی ، ئه‌مانه هه‌مووی نمونه‌ی خراپه‌كارین له‌سه‌ر زه‌وی كه‌خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردون.
ڕاستی شێوێندراو
له دنیای ئه‌مڕۆدا زۆر شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌بینین كه‌په‌یوه‌ست كراوه به‌تیرۆره‌وه ،له‌كاتێكدا كه‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داگیركه‌ر له‌ئیسلامداو له ده‌ستوری وڵاتانی جیهاندا شتێكی مه‌شروع و ڕێپێدراوه ، ده‌بینین له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه ناوزه‌رد ده‌كرێ ـ گه‌ر موسوڵمان پێی هه‌ستێ ـ به تیرۆر پێویسته موحاره‌به بكرێ ! به‌ڵام كاتێك وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان ده‌ست درێژی ده‌كه‌نه سه‌ر وڵاتێك یان گه‌لێك ـبێگومان ئیسلام ـ كه‌س زاتی ئه‌وه ناكات به‌تیرۆری ناوی به‌رێت چونكه ئه‌وان هه‌ندێك زاراوه‌یان به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاندوه كه ئه‌م كاره‌ی ئه‌وان ( به‌رگریی له خۆ كردنه) ( ڕزگاركردنه) (پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی )ه بۆ نمونه :
- كاتێك فه‌له‌ستینیه‌كان به‌رگری له‌بیرو باوه‌ڕو بوون و خاك ده‌كه‌ن له ئیسلامدا شتێكی ڕه‌وایه‌و فه‌رزه ، له به‌رامبه‌ردا به‌تیرۆر ناو ده‌برێن وبه‌رگریكارانیش ده‌بن به تیرۆریست ، به‌ڵام كاتێك فڕۆكه‌كانی ڕژێمی زایۆنی بۆمبارانی فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كه‌ن ( به‌رگریكردنه له خۆ) .
- شیشانیه‌كان له بری رزگاری خوازه‌كان به چه‌كداره شیشانیه‌كان ناو ده‌برێن و ده‌ستدرێژی ڕوسیش بۆ سه‌ریان به ده‌ستێوه‌ردان ده‌ناسرێت. - داگیركردنی عێراق له ئیسلامدا هیچ ناوێكی تری نیه به‌لاَم له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا (ڕزگاركردنی عێراق) ه.
- له شێوازی مامه‌ڵه‌ی جیاواز , له‌م ولاَتانه‌ی ئێمه‌دا تاك ته‌نها له‌به‌ر گومانێك ده‌گیرێت و له زیندان ده‌كرێت و هه‌موو سته‌مێكی لێ ده‌كرێت بێ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن له‌وه‌ی كه كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ئه‌نجامدابێت. به‌لاَم له ئیسلامدا هه‌موو كه‌سێك بێتاوانه هه‌تا به‌ڵگه‌ی تاوانباری ده‌رده‌كه‌وێت.
ئاینی ئیسلام : ئیسلام ئاینی ئاشتی و ئاسایشه, به‌لاَم كاتێك تاوانبار ده‌كرێت به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست, ده‌بێت ڕوونی بكه‌ینه‌وه چۆن ئیسلام ئاسایشی به گرنگ داناوه:
1- خوای گه‌وره به‌نده پارێزكاره‌كان (المتقون) به ئاشتی خواز ناو ده‌بات.
2- فه‌زڵ و منه‌تی خۆی بۆ قوره‌یش باس ده‌كات و ده‌فه‌رموێت كه ئاسایشی پێ به‌خشیون.
3- په‌یمانی به به‌نده چاكه‌كاره‌كان داوه كه ئاسایش و هێمنیان پێ ده‌به‌خشێ له پاش ترس و دڵه‌ڕاوكێ, هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵی بۆ په‌یدا ناكه‌ن ئاسایشیان پێ ده‌به‌خشێ.
4- مه‌ككه‌ی به شوێنێكی ئاسایش و هێمن داناوه‌و شه‌ڕكردن تێدا قه‌ده‌غه‌كردوه‌و, وه سوێندی به مه‌ككه خواردووه[وَالتِّینِ وَالزَّیْتُونِ . وَگُوڕ سِینِینَ . وَهَژَا الْبَڵدِ اڵ‌َمِینِ] كه شارێكی هێمنه.
5- له فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ردا (ص) ئاسایش دانراوه به سێ یه‌كی خۆشی و بژێوی دنیاوه‌ك ده‌فه‌رموێ (مَن أصْبح منكم ێ‌منًا فی سِرْبه معافًی فی جسده، عنده قوت یومه ـ فَكَأَّنما حِیزَتْ له الدنیا). هه‌ریه‌ك له ئێوه (بێ مه‌ترسی) به‌یانی بكاته‌وه و له‌شی ساغ بێت و بژێوی ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌بێت وه‌ك ئه‌وه وایه دنیا هی ئه‌و بێت.
6- ئیسلام به كرده‌یی هه‌نگاوی ناوه بۆ دابین كردنی هێمنی و ئاسایش. ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردوه كه ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر مافی خه‌ڵكی و سزای توندی بۆ داناوه. كوشن و دزی قه‌ده‌غه كردوه, ناموسی پاراستوه به قه‌ده‌غه‌كردنی زیناو تاوانباركرنی خه‌ڵك به زینا, خراپه‌كاری قه‌ده‌غه كردوه به هاوشێوه‌ی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خودا‌و پێغه‌مبه‌ری داناوه, ئه‌وشتانه‌ش ده‌بنه هۆی ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی نێوان خه‌ڵك به‌هه‌مان شێوه قه‌ده‌غه كراوه وه‌ك: سو (ربا), فیتنه‌یی, خیانه‌ت, شایه‌تی درۆ, ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر كه‌سێك هاوئاین نه‌بێت.
7- پێغه‌مبه‌ر (ص) قه‌ده‌غه‌ی كردوه كه كه‌سێك به چه‌ك ئاماژه بكات بۆ كه‌سێكی تر ئه‌گه‌رچی گاڵته‌ش بێت و برای خۆشی بێت وه فریشته نه‌فره‌تی لێ ده‌كه‌ن تا ده‌ست هه‌ڵده‌گرێ.
8- ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردوه كه به گاڵته‌وه دڵی كه‌سێك ناخۆش بكرێت به بردنی شتێك به دزیه‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی توشی دڵه‌ڕاوكێ و ناخۆشی ده‌كات.
9- ئیسلام گه‌شتۆته چڵه‌پۆپه‌ی گرنگی دان به ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی تاك به‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت قه‌ده‌غه‌ی سه‌یركردنێك ده‌كات بێته هۆی ترساندنی كه‌سێك و سزای ئه‌و كه‌سه ئه‌وه‌یه له‌و دنیا خوای گه‌وره بیترسێنێت.
ئه‌مانه هه‌موی ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه كه ترساندنی خه‌ڵكی هیچ پاساوێكی نیه له ئیسلامدا, هه‌روه‌ها (ارهاب) به مانای كوشتن و ته‌قاندنه‌وه و دزی و ڕاووڕوت هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی ب ئیسلامه‌وه نیه, به‌لاَم ڕۆژئاوا بۆ ناشیركردنی ئیسلام و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێی زاراوه‌ی (ارهاب-ترهبون) كه له قورئاندا هاتووه به‌كارهێناوه بۆ شتێك كه له قورئاندا به‌و مه‌به‌سته نه‌هاتووه.
لێره‌وه ئێمه ده‌بێت ڕوبه‌ڕوی بیروفیكر به بیروفیكر ببینه‌وه, به‌ڵگه به‌ڵگه, لۆژیك به لۆژیك, وه ناكرێت بێده‌نگ بین له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی درۆزن و سته‌مكار و بێ بنه‌مای ڕه‌وشتی تۆمه‌تباركردنی ئیسلام به‌كاربهێنێت بۆ پاساوی لارولوێریه‌كانیان.
له كۆتاییدا ده‌توانین بڵێین: ناتوانین ڕێككه‌وین له‌سه‌ر پێناسه‌ی تیرۆر له‌به‌ر چه‌ند ڕێگرێك, به‌رگریكاره‌كانی داگیركه‌ران له سیاسه‌تی زلهێزه‌كاندا تیرۆریستن, ده‌ستێوه‌ردانی ولاَتان و دروستكردنی شه‌ڕو ئاشوب بۆ دراوسێكانیان, به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوه‌یه‌و هاوشێوه‌ی بۆ مه‌رامی تایبه‌ت وه‌ك چۆن له كاتی ده‌وڵتی عه‌باسیدا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ده‌كوژران به بیانوی ئه‌وه‌ی (زندیق)ن-كافرن-. هه‌روه‌ها ده‌بێت جیاوازی بكرێت له نێوان كردارێكی تاكداو گشتگیر نه‌كرێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێكی گه‌وره‌دا كه ئه‌و تاكه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه, یان كه‌سانێك كه خاوه‌نی بیروفیكرێكن كه له‌گه‌ڵ سروشتی ئاشتیخوازانه‌ی ئیسلامدا ناگونجێت.
پێویسته هه‌وڵبدرێت دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكرێت كه به تیرۆریست ناسراون وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ گه‌شتن به ئامانج, هه‌رچه‌نده گه‌شتن به‌و ئامانجه درێژه بكێشێت به‌لاَم باشتره له نه‌گه‌شتن به‌و ئامانجه.
ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه له هه‌مووی زیاتر تیرۆری ڕژێم و ده‌وڵتانی زلهێزه كه له دژی ولاَته ئیسلامیه‌كان و گه‌لانی چه‌وساوه‌ی تره كه خراپترین شێوه‌ی تیرۆره.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه