.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامی له نایجیریا داوای له پیاوێكی 84 ساڵه كرد كه 82 له هاوسه‌ره‌كانی ته‌ڵاق بدات گه‌رنا له سێداره ده‌درێت، پیره‌مێرده‌كه‌ش سه‌ر سه‌ختی ده‌كات و ده‌ستبه‌رداری هیچ كامیان نابێت، چونكه ده‌ڵێ "خودا هێزێكی زۆری داومه‌تێ كه ده‌توانم كۆنترۆڵی ئه‌و هه‌موو ئافره‌ته بكه‌م".
"موحه‌مه‌د بیلۆ ئه‌بوبه‌كر" پێشتر وانه‌بێژ و وتاربێژبووه له به‌شه موسوڵمان نشینه‌كه‌ی نایجیریا له باكوری وڵات ده‌ژی كه تێیدا له ساڵی 2000وه حوكم به شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌كرێت، له ژیانیدازیاتر له85 جار چووه‌ته قه‌فه‌سی زێڕینه‌وه، ئێستا 86 هاوسه‌ر و 170 منداڵی هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامی له نایجیریا دوای لێ كردوه كه به‌گوێره‌ی شه‌ریعه‌تی ئاینی ئیسلام یاخود ژماره‌ی هاوسه‌ره‌كانی بۆ چوار دانه كه‌م بكاته‌وه یاخود له سێداره ده‌درێت.
كه‌چی لای خۆیه‌وه مێردی ئه‌و 86 ئافره‌ته ره‌تیكرده‌وه كه له قورئاندا شتی وه‌ها هه‌بێت كه هه‌ر كه‌سێك له چوار ژن زیاتر بێنێت له سێداره بدرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش موحه‌مه‌د بیلۆی باوكی 170 منداڵ و هاوسه‌ری 86 ئافره‌ت ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه خودا هێز و توانایه‌كی وای داوه‌تێ كه كۆنترۆڵی ئه‌و هه‌موو ژنه بكات !.
له‌سه‌ر هێڵ نییه