.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه








به‌یانی زوو بوو هێشتا تیشكی خۆر میوانداری ژوورهكهمی نه‌كردبوو كاتێكی زه‌نگی مۆبایله‌كه‌م به‌رز بۆیه‌وه منیش هه‌ر وه‌ك چه‌ند جاره به هاورێیانی زانكۆم تێ گه‌یشتم، به‌ڵام كاتێكی له‌شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌م ژماره‌یه‌كی بێ ناو بوو بۆیه كاتێك جوابی مۆبیله‌كه‌م دایه‌وه ده‌نگی كچێك بوو زۆر به شڵه‌ژاویه‌وه قسه‌ی كرد دوو سێ قسه‌ی ههڵبزركاندو بێ ماڵئاوی دای خسته‌وه منیش زۆر به لامه‌وه سه‌یر بوو بێ هیچ شتێك ئاواتی ئه‌وه‌م خواست كه هیچ نهبووبێو نانی به‌یانیم ئاماده‌كردوو پاشان به‌ره‌و زانكۆ هه‌نگاوم نا له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا هه‌ر بیرم لای زه‌نگه‌كه‌ی به‌یانی بوو، پاش وانه‌ی یه‌كه‌م هه‌مان ژماره زه‌نگی لێدا سه‌ره‌تا ویستم وه‌ڵامی نه‌ده‌مه‌وه به‌ڵام هه‌ستێكی غه‌ریب وای لێم كرد وه‌ڵامم دایه‌وه ...
-به‌ڵێ فه‌رموو
-ببوره له‌وانه‌یه بێزارم كردبێتی به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ هیچ مه‌به‌ستێكم نه‌بوو له پهیوهندیهكهمدا بۆیه ئێستاش ئه‌مه‌وێ داوای لێبوردن لێ بكه‌م و هیواشم وایه كه بم به‌خشی .... به‌رده‌وام بوو له‌پاساو هێنانه‌وه بۆ زه‌نگه‌كه‌ی منیش ته‌نها گوێم گرتبوو بۆیه وای زانی په‌یوه‌ندی پچڕاوه دووباره‌ی
-ووتی گوێت لێمه
-به‌ڵێ
پێش ماڵئاوی به ده‌نگێكی زۆر جیاواز تر ووتی تكا ئه‌كه‌م كه بمبوری ماڵئاوی كرد.
زۆر سه‌یر بوو له لام ئه‌وه‌بوو له ناو زانكۆ ته‌واوی ئه‌و ڕۆژه بیرم له‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌كرده‌وه‌و بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه چ ڕوخسارێك هه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوازه ناسكه‌ی به‌ڕاستی ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌واو بیرم ڕۆی به‌لای دا .....
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌گه‌ڵا هاوڕێكانم وه‌ستابوم له ناكاو هه‌ستێكی نادیار هه‌موو گیانی بزواندم دوا قه‌تره‌ی خوێنی تهزانم بۆیه له‌ناو هاوڕێكانم جیابوومه‌وه بێ هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك مۆبایله‌كه‌م ده‌رهێناو یه‌كسه‌ر چوومه سه‌ر ژمارهكهو زه‌نگم كرد ...
پاش كه‌مێك جوابی زه‌نگه‌كه درایه‌وه ووتی
-فه‌رموو ...........فه‌رموو
-به‌ڵام من ته‌نها ویستم گوێم له‌و ده‌نگه بێته‌وه بۆیه هیچ قسه‌م نهكردو دام خسته‌وه‌و چوومه‌وه ناو هاوڕێكانم.
دوای كه‌مێك زه‌نگ هات نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌م ده‌رچوو كه ئه‌مه‌ی تێدا نوسرابوو (سڵاو من كه زه‌نگم لێدا هیچ مه‌به‌ستێكم نه‌بوو بۆیه گه‌ر تۆ كارێكت هه‌بوو ئه‌وا ڕاشكاوانه قسه بكه)
كه نامه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه بینی نه‌مزانی ئه‌و خۆشیه چی بوو كه به‌دڵم هات وه‌ك ئه‌وه‌ی تازه هه‌ناسه‌ی ژیانێكی نوێم پێ ببه‌خشن ئه‌وه‌نده خۆش به‌خت خۆم ده‌هاته به‌ر چاو ....
بۆ دوای دوو ڕۆژ ئه‌م نامه‌یه‌م بۆ نارد
(نازانم بۆ ئه‌م نامه‌یه ده‌نێرم بۆت ... به‌ڵام مه‌جبورم چۆن ئه‌ویش هه‌ر له من مه‌پرسه ته‌نها شتێك كه من بیزانم ئه‌وه‌یه كه تۆ هه‌ستێكی نادیارت له مندا دروست كردوه.... نازانم چیه ؟؟)
ئه‌و ڕۆژه زۆر چاوه‌ڕوانی نامه‌یه‌كم كرد كه یه‌كجار له‌و دودڵیه رزگارم كات جا هه‌ر چی بێت به‌ڵام نه‌بوو چه‌ند رۆژێكی به‌سه‌ر چوو ....
نامه‌یه‌ك هات كه تێیدا نوسرابوو (من كه‌سێك نیم دوور بم لێت ...به‌ڵام ناتوانم نزیكیش بم لێت) .
كاتێك ئه‌م نامه‌یه‌م خوێنده‌وه زۆر سه‌یر بوو به لامه‌وه به‌ڵام نه‌متوانی هیچ بیرێكی لێبكه‌مه‌وه بۆیه ئه‌م نامه‌م بۆ نارد
(ته‌نها یه‌ك ئه‌درێسی بچووك یان یه‌ك وشه با له‌م جۆره ژیانه‌م رزگارم بێت ؟؟)
ئه‌وه بوو جوابی دایه‌وه‌و ووتی ( من كه دهلێێم نزیكم لێت تۆ باش ئه‌مناسی .... به‌ڵام كه ناتوانم نزیك بم لێت ئه‌وه گرفتێكی منه گه‌ر ته‌نها یه‌ك ووشهش ئه‌توانی قه‌ناعه‌ت بكه‌ی ئه‌وا دوور به‌و ....)
ئه‌م نامه‌یه‌ی زۆر كاری تێ‌كردم بۆیه ویستم زیاتر به‌م جۆره خۆم نه‌بینم ئه‌وا بریارم دا وازی لێبێنم ...
دوای چه‌ند رۆژێك یه‌كێك له زانكۆ زۆر .....
له‌سه‌ر هێڵ نییه


هاورييان جاوةروانى بةشى دووةم بن ؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه



چاوەرێی بەشی دووەمم هەر چەندە من ئەم شتانە ناخوێنمەوە بەس ئەمەیان زۆر سەیرە
دەست خۆش بەرێزم هیواخوازم کە ناخۆشی نەبینیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م به‌سه‌رهاته
چاوه‌ڕوانی به‌شی دووه‌مم


له‌سه‌ر هێڵ نییه


Dast xosh Chawarem :|
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن jenni (2008-09-03 15:16:18)


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سست خۆشبێت [ چاوشینی به‌رێز ] خواته‌مه‌ن درێز و سه‌رکه‌وتت بکات .
بابه‌ته‌که‌ت سه‌رنج ڕاکێشه. بهربژیت به‌ڵام یه‌ک تێبینی بچکۆڵه‌م هه‌یه ئه‌گه‌ر قهبووڵیکهیت گیانه . سپاست ده‌که‌ین..
*- ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته زاده‌ی بیری خۆته‌و خۆت خهوانێتی تکایه له خواره‌وه‌ی بابه‌ته‌که
ناوی خۆت بنووسه تا مافه‌که‌ی بۆ خۆت بێت.. گیانی من..
*- به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که له‌شوێنیکی تر هاتوه ده‌تانی ناوی سه‌چاوه‌که بنووسی
بۆ ئه‌وه‌ی حه‌قی که‌سانی تر به‌ش خوراو نه‌بێت .. باشه گیان
دووباره ده‌ستت خۆش به‌نیازی به‌شی دووهمهکهین ..

له‌سه‌ر هێڵ نییه


بةلى لة نوسينةكانى خؤمة هيوام واية باريزكارى بيوة بكةن زؤر سوباس
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةستت خؤش بيت هاورى بةريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه