❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-03 13:37:41

soza_93
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-24
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 582

ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

له‌ گرنگترین شته‌كانی جیهان كامانه‌ن؟ ده‌كه‌ویته‌ داوی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ یان تووشی شه‌رِ ده‌بی یاخود هه‌ژارو داماو ده‌كه‌ویت، هیچ كه‌س له‌ ژیاندا له‌م سیَ شته‌ بیَ به‌ش نابیَت، به‌ڵام ئایا ده‌وڵه‌مه‌ند بویت؟ ئایا ئه‌مه‌ وه‌ك شته‌كانی تر گرنگه‌؟ نه‌خیَر هه‌رگیز؟ پیاوی هه‌ژار كه‌ دۆلاریَك ده‌دۆزیَته‌وه‌ زۆر دڵخۆش ده‌بیَت، پیاوی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌مه‌ ناگات، هه‌موو كه‌س له‌ جیهاندا به‌م شتانه‌دا تیَده‌په‌رِیَ، به‌ڵام له‌ شاردا ئه‌مانه‌ زۆر گرنگ نین، نابیَ پاره‌ی زۆرت هه‌بیَ، ئه‌ڤین له‌ شاردا هیَنده‌ به‌هیَز نییه‌، شه‌رِه‌كان بچوكن چونكه‌ خه‌ڵكی ته‌نها له‌ پیَناو شتی ساده‌دا ده‌كه‌ونه‌ شه‌رِ، (جۆن هۆپكنز) له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ئه‌م شتانه‌ فیَربوو، ئه‌پارتمانه‌كه‌ی (هۆپكنز) وه‌كو هه‌موو ئه‌پارتمانه‌كه‌ی تر گوڵیَك له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ی دانراوه‌و سه‌گیَكیش له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ی تر هه‌ڵنوتاوه‌و چاوه‌رِوانه‌(جۆن هۆپكنز) وه‌كو هه‌موو پیاوه‌كانی تر هه‌موو رۆژیَك ده‌چیَ بۆ ئیش هه‌موو هه‌فته‌یه‌كیش بیست دۆلار دیَنیَته‌وه‌ ماڵیَ، له‌ نووسینگه‌یه‌ك ئیشده‌كات له‌ نهۆمی نۆهه‌م، چی ده‌كات؟ نازانین. ژنه‌كه‌ی هۆپكنز وه‌كو هه‌زاره‌ها ژنی تر حه‌زده‌كات له‌ ماڵه‌وه‌ بمیَنیَته‌وه‌، به‌ڵام ئیَوارانی یه‌ك شه‌ممان حه‌زده‌كات بچیَته‌ ده‌ره‌وه‌و هه‌میشه‌ خواردن له‌و مه‌خزه‌نه‌ ده‌كرِیَت و دوایی پاره‌كه‌ی ده‌دا، گه‌ر شته‌كان هه‌رزان بوون حه‌زده‌كات بچیَت بۆ بازارِ، حه‌زی له‌و دراوسیَیه‌یان نییه‌ كه‌ له‌ نهۆمی سیَهه‌م ده‌ژی، چونكه‌ به‌سه‌عات له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ سه‌یری ده‌ره‌وه‌ ده‌كات و گویَ بۆ ده‌نگی شه‌قامه‌كه‌ قوڵاغ ده‌كات هه‌روه‌كو هه‌موو ژنه‌كانی تری ناو ئه‌پارتمانه‌كانی شاره‌ گه‌وره‌كان. له‌ شاره‌ گه‌وره‌كاندا شتی سه‌یرو گه‌وره‌ به‌ خیَرایی رووده‌ده‌ن، تۆ تووشی براده‌ریَكی كۆنی قوتابخانه‌ت ده‌بی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌، له‌گه‌ڵ براده‌ریَكتدا به‌ پیاسه‌ ده‌چن بۆ پارك، یه‌كیَ له‌ دواوه‌ خۆیت پیاده‌كیَشیَت و گیرفانت هه‌ڵده‌ته‌كیَنیَ، ده‌چی بۆ نه‌خۆشخانه‌، تووشی كچیَك ده‌بیت و ده‌یخوازی، پاشان جیَتدیَڵیَ، شته‌كان زۆر به‌په‌له‌ رووده‌ده‌ن، به‌شه‌قامیَكدا پیاسه‌ده‌كه‌یت، یه‌كیَ بانگتده‌كات، شتیَك له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ ده‌دۆزیته‌وه‌، یان شتیَك به‌ر سه‌رت ده‌كه‌ویَ، تووشی رووداویَك ده‌بی یاخود پاره‌كه‌ت ونده‌كه‌یت، له‌گه‌ڵ شاگرده‌كه‌ یان له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ت ده‌كه‌ویته‌ شه‌رِ. جۆن هۆپكنز پاش نانی ئیَواره‌ له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ داده‌نیشیَ و له‌ ویَنه‌ ناشرینه‌كه‌ی سه‌ر دیواره‌كه‌ راده‌میَنیَ، ژنه‌كه‌شی چیرۆك و به‌سه‌رهاتی ناخۆشی دراوسیَكانی بۆ به‌یانده‌كات، به‌ڵام ئه‌م گویَی لیَناگریَ، سه‌گه‌ پیره‌كه‌شیان به‌ قینه‌وه‌ سه‌یریان ده‌كات و دانه‌ زه‌رده‌كانی ده‌رده‌خات، له‌م ئه‌پارتمانه‌دا ئه‌وین و شه‌رِ جیَیان نابیَته‌وه‌، هه‌ژاریش نین، ژیان تروسكایی لیَ برِاوه‌، به‌ڵام هیواش هه‌میشه‌ له‌ ئاسۆدایه‌. جۆن هۆپكنز ده‌یه‌ویَ شتیَكی خۆش بڵیَ و وتی: پیاویَك تازه‌ هاتووه‌ بۆ سه‌ركار، به‌لای ژنه‌كه‌یه‌وه‌ زۆر گرنگ نه‌بوو، به‌ڵام وتی به‌راسته‌؟
هۆپكنز وتی: مسته‌ر وایپڵ ئه‌مرِۆ پاڵتۆ تازه‌كه‌ی له‌به‌ركردبوو، زۆر جوان بوو، خۆڵه‌میَشی و.... بیرۆكه‌یه‌ك هات به‌ میَشكیداو له‌پرِ وه‌ستا وتی: ئه‌چم بۆ مه‌خزه‌ن، جگه‌ره‌ ده‌كرِم، كڵاوه‌كه‌ی كرده‌ سه‌ری و پاڵتۆكه‌شی له‌به‌ركرد، له‌ماڵ چووه‌ ده‌ریَ و به‌ پلیكانه‌كاندا چووه‌ خواریَ، ئیَواره‌یه‌كی گه‌رم بوو، شه‌قامه‌كه‌ش له‌به‌ر مناڵی بچووك جمه‌ی ده‌هات، كچ و كورِه‌ گه‌نجه‌كان له‌سه‌ر پلیكانه‌كان پیَكه‌وه‌ قسه‌یان ده‌كرد، له‌ كاتیَكدا دایك و باوكیان له‌ ریَره‌وه‌كاندا وه‌ستابوون و له‌ شه‌قامه‌كه‌یان ده‌رِوانی. بۆیه‌كه‌مینجار (جۆن هۆپكنز) به‌ره‌و مه‌خزه‌نی جگه‌ره‌كه‌ی مسته‌ر (فریَش مایه‌) كه‌وته‌رِیَ، مسته‌ر فریَش نه‌یناسی له‌به‌رئه‌وه‌ ریَزی لیَنه‌نا، (هۆپكنز) به‌ روویه‌كی گه‌شه‌وه‌، وتی: جگه‌ره‌یه‌كی باشم به‌ریَ، هه‌رچه‌نده‌ (مسته‌ر فریَش) رووی گه‌ش نه‌بوو له‌گه‌ڵی، به‌ڵام جگه‌ره‌كه‌ی بۆ هیَنا، (هۆپكنز) جگه‌ره‌ی داگیرساند، پاشان ده‌ستیكرد به‌ گیرفانیدا، به‌ڵام پاره‌ی پیَ نه‌بوو.
-به‌رِیَزم ئیَستا پاره‌م پیَنییه‌، دوایی ده‌تده‌میَ، پشتی تیَكردو رۆیشت، (فریش) به‌م قسه‌یه‌ دڵخۆشبوو، بیریكرده‌وه‌ من له‌سه‌ر هه‌قم، ئه‌م پیاوه‌ ناناسم و ئیَستاش نایه‌ویَ پاره‌كه‌م بداتیَ..! هیچی نه‌وت، به‌دوای هۆپكنزدا رایكردو یه‌ك شه‌قی به‌توندی تیَهه‌ڵدا، هه‌رچی هۆپكنزیش هه‌بوو ئه‌مه‌ی پیَ ناخۆشبوو بۆیه‌ كیَشای به‌سه‌روچاویدا، جگه‌ره‌كه‌ له‌ده‌میدا بوو، چوونه‌ ده‌ریَ و كردیان به‌ شه‌رِ، خه‌ڵكیش وه‌ستابوون و سه‌یریان ده‌كرد، بیَگومان پۆلیس هات، هۆپكنز پیاویَكی هیَمنی باش بوو، حه‌زیكرد ئه‌و ئیَواره‌یه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ریَته‌ سه‌رو كه‌میَ بخویَنیَته‌وه‌، حه‌زی له‌ شه‌رِ نه‌بوو، به‌ڵام ئیَستا توورِه‌بووه‌، له‌به‌رده‌م مه‌خزه‌نی خوارده‌مه‌نییه‌كه‌دا بووبه‌شه‌رِیان، هۆپكنز زۆر به‌ توندی كیَشای به‌ پۆلیسه‌كه‌داو كه‌وت به‌سه‌ر سندوقی میوه‌و سه‌وزه‌كانداو سندوقی هیَلكه‌كه‌شی شكاند، جاریَكی تر (هۆپكنز) به‌ توندی كیَشایه‌وه‌ به‌ (فریش)دا، (فریش) له‌به‌رخۆیه‌وه‌ وتی: ده‌توانیَ جاریَكیتر پاره‌كه‌م بداتیَ، هۆپكنز به‌ په‌له‌ رایكرده‌ ئه‌وبه‌ر شه‌قامه‌كه‌، فریَش و پۆلیسه‌كه‌ به‌دوایدا هه‌ڵهاتن، پاڵتۆی پۆلیسه‌كه‌ زه‌ردیَنه‌ی هیَلكه‌ی لیَده‌چۆرِا، هۆپكنز ئوتومبیلیَكی سووری دریَژی بینی به‌ خیَرایی به‌ناو شه‌قامه‌كه‌دا تیَده‌په‌رِیَ، شۆفیَره‌كه‌ی بانگی كرد: بازهه‌ڵده‌! هۆپكنز خۆیهه‌ڵدایه‌ ناو ئوتومبیله‌كه‌و بۆی ده‌رچوو، ناو ئوتومبیله‌كه‌ش هه‌ر سوور بوو، شۆفیَره‌كه‌ی چاكه‌تیَكی شینی تۆخی له‌به‌ردابوو به‌ خیَرایی لیَی ده‌خورِی و هیچی نه‌وت: هۆپكنز وتی: سوپاست ده‌كه‌م هاورِیَم، ئه‌و دوو پیاوه‌ت بینی دوامكه‌وتبوون؟ خه‌ریك بوو بمگرن، شۆفیَره‌كه‌ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌، هۆپكنز به‌بیَ ده‌نگ دانیشت و جگه‌ره‌یه‌كی داگیرساند، دوای ده‌ ده‌قیقه‌، ئوتومبیله‌كه‌ له‌به‌رده‌م خانوویه‌كی گه‌وره‌ی قاوه‌ییدا وه‌ستا، شۆفیَره‌كه‌ دابه‌زی به‌ هۆپكنزی وت: خیَرا وه‌ره‌ خاتوو لۆنگ ده‌یه‌ویَ قسه‌ت له‌گه‌ڵ بكات، پیَویستی به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌، من حه‌زده‌كه‌م یارمه‌تیبده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز داوام لیَناكات، چونكه‌ من ته‌نها شۆفیَریَكم و هیچیتر. شۆفیَره‌كه‌ هۆپكنزی برده‌ ناو خانووه‌كه‌وه‌، پاشان چوونه‌ ژووریَكی بچوك، كه‌ خانمیَكی گه‌نجی جوان به‌ پیَوه‌ وه‌ستابوو، له‌ ده‌موچاویدا غه‌مباریی و له‌ چاوه‌كانیدا توورِه‌یی ده‌خویَنرایه‌وه‌...
شۆفیَره‌كه‌ وتی: خاتوو لۆنگ، چووم بۆ ماڵی (لۆنگ)، به‌ڵام له‌ویَ نه‌بوو بۆیه‌ گه‌رِامه‌وه‌، له‌ ریَگا ئه‌م پیاوه‌م بینی به‌ته‌نها شه‌رِیَكی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌و به‌گژ ده‌ بیست یان سی پیاودا ده‌چوو پۆلیسیشی تیابوو كه‌وته‌ لیَدانی یه‌ك، سیَ یان هه‌شت پۆلیس! مسته‌ر لۆنگ له‌ویَ نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌م پیاوه‌م هیَنا، ئه‌توانیَ یارمه‌تیت بدات.
ژنه‌ گه‌نجه‌كه‌ وتی: سوپاس، ئارمه‌ند، ئه‌توانی برِۆی، پاشان رووی وه‌رگیَرِا بۆلای هۆپكنز، شۆفیَره‌كه‌م نارد بۆماڵی براكه‌م چونكه‌ پیَویستم به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌، پیاویَك هه‌یه‌ له‌و ماڵه‌، زۆر خراپه‌ له‌گه‌ڵما، كاتیَ له‌گه‌ڵ ماممدا له‌مه‌رِ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ قسه‌مكرد گاڵته‌ی پیَكردم، (ئارماند) وتی: تۆ زۆر به‌هیَزی له‌مشاره‌دا ژماره‌ی پیاوه‌ ئازاو به‌رِیَزه‌كان كه‌من، یارمه‌تیم ده‌ده‌ی؟
(هۆپكنز) جگه‌ره‌كه‌ی داناو له‌گه‌ڵ سه‌یركردنی به‌ژن و باڵا جوانه‌كه‌یدا عاشقی بوو، خۆ نه‌بیَ ئه‌پارتمیَنت و سه‌گه‌ پیره‌كه‌ی یاخود ژنه‌كه‌ی له‌یاد چووبیَ، به‌ڵام ئه‌مه‌ جیاوازه‌، خانمیَكی جوان پیَویستی به‌ یارمه‌تی ئه‌م هه‌یه‌و ناشتوانیَ بڵیَ نا... وتی: پیاوه‌كه‌م پشانبده‌! من زۆر حه‌زم له‌ شه‌رِ نییه‌، به‌ڵام ئه‌مشه‌و سه‌رم بۆی ده‌خوریَ، خانمه‌ جوانه‌كه‌ بردی بۆ لای ده‌رگاكه‌و پیَی وت: ئه‌وه‌تا، ده‌ترسی؟!
هۆبكنز وتی: من؟ تۆ گوڵی قژتم به‌ریَ، خانمه‌كه‌ش گوڵیَكی سووری دایه‌، ئه‌میش كردی به‌ یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌یداو له‌ نزیك دڵی داینا، هۆپكنز ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌و چووه‌ ژووریَك پرِ بوو له‌ كتیَب، پیاویَكی گه‌نج له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانیشتبوو كتیَبیَكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، هۆپكنز به‌ ده‌نگی به‌رز قیرِاندی به‌سه‌ریداو وتی: حه‌زده‌كه‌ی بخویَنیته‌وه‌؟ وه‌ره‌ بۆ ئیَره‌ ئیَستا ده‌رسیَكی باشت داده‌م! تاكو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا خراپ نه‌بی! پیاوه‌ گه‌نجه‌كه‌ كه‌ حه‌په‌سابوو هه‌ستایه‌ سه‌ر پیَ و به‌په‌له‌ ده‌ستی هۆپكنزی گرت و بردی بۆ لای ده‌رگای پیَشه‌وه‌. خانمه‌ گه‌نجه‌كه‌ هاواری لیَهه‌ڵسا، راڵف وریابه‌! ئازاری نه‌ده‌ی! پیاویَكی باشه‌، ته‌نها ده‌یه‌ویَ یارمه‌تیم بدات، پیاوه‌ گه‌نجه‌كه‌ به‌ وریاییه‌وه‌ پاڵی نا به‌ هۆپكنزه‌وه‌و كردییه‌ ده‌ریَ و ده‌رگاكه‌ی له‌سه‌ر داخست، به‌ هیَواشی و له‌به‌رخۆیه‌وه‌ وتی (بیَسی) تۆ چیرۆكی زۆرت خویَندووه‌ته‌وه‌، چۆن هیَشتت ئه‌م پیاوه‌ بیَته‌ ژووریَ؟ خانمه‌كه‌ له‌ وه‌ڵامدا وتی: (ئارماند) هیَناوییه‌تی، وامزانی تۆ پیاویَكی زۆر خراپی! نه‌تویست ئه‌و سه‌گه‌ گه‌وره‌ جوانه‌م بۆ بكرِی! منیش (ئارماند)م نارد بۆ لای براكه‌م چونكه‌ زۆر توورِه‌بووم لیَت. پیاوه‌ گه‌نجه‌كه‌ قۆڵی خانمه‌كه‌ی گرت و وتی: بیَسی... گویَبگره‌، باش بیركه‌ره‌وه‌ ئه‌و سه‌گه‌ زۆر ترسناكه‌، دان و كه‌ڵبه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و حه‌ز ئه‌كا ئازاری خه‌ڵكی بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ نامه‌ویَت بۆتیبكرِم، تیَ گه‌یشتی؟ ئیَستاش برِۆ به‌ مامت بڵیَ كه‌ ئیَمه‌ جاریَكی دی بووینه‌وه‌ به‌ هاورِیَ، قۆڵی كرد به‌ قۆڵیداو رۆیشتن. هۆپكنز به‌ره‌و ئه‌پارتمانه‌كه‌ی خۆی كه‌وته‌وه‌رِیَ، مناڵه‌ پیَنج ساڵه‌كه‌ی دراوسیَیان له‌ ده‌ره‌و دانیشتبوو، هۆپكنزیش گوڵه‌ سووره‌ جوانه‌كه‌ی دایه‌و چووه‌ سه‌ریَ. ژنه‌كه‌ی سه‌یریَكی هۆپكنزی كرد، به‌ڵام زۆر گویَی پیَنه‌دا پاشان وتی: جگه‌ره‌كه‌ت هیَنا؟
-به‌ڵیَ، دوایی چووم پیاسه‌یه‌كم به‌ ده‌وری شاردا كرد، شه‌ویَكی زۆر خۆشه‌، چووه‌ سه‌ر كورسییه‌كه‌ی و خه‌نده‌یه‌ك فرِییه‌ سه‌ر لیَوی پاشان جگه‌ره‌كه‌ی ده‌رهیَناو دایگیرساندو روانیه‌ ویَنه‌كه‌ی سه‌ر دیواره‌كه‌.
به‌ ژنه‌كه‌ی وت: له‌بیرته‌؟ كه‌ باسی پاڵتۆ تازه‌كه‌ی (ویبڵ)م بۆ كردی، خۆڵه‌میَشییه‌كه‌ی كراوه‌یه‌، به‌رِاستی جوانه‌.
*خاوه‌نی ئه‌م چیرۆكه‌ (william synder port o. henry-1862-1919) ئه‌م چیرۆكه‌ی ساڵی 1908 نووسیوه‌و زیاتر له‌ 300 چیرۆكی هه‌یه‌.
*سه‌رچاوه‌:
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-10 08:44:47

football
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-29
دواترین سه‌ردان: 2009-03-07
په‌یامه‌كان: 11

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

ده ستت خوش بيت بوبابه ته كه ت هاورى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-11 09:25:20

soza_93
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-24
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 582

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

dasty tosh xosh barez football
kamaran bit
**************soza******************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-12 05:15:33

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

ده‌ستت خۆش بێ سۆزه‌ خان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-12 07:15:43

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

Dastt xosh be brez soza bahewae brdawame
*************tolas**************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-09-12 12:52:50

soza_93
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-24
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 582

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

dasty tosh xosh kak baxawan
kamaran bit
*************************
dasty tosh xosh tolas barezm
kamaran bit
***************soza********************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-10-08 09:58:54

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-10-13 18:31:46

soza_93
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-24
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 582

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

dasty tosh xosh bet kak kardo
***************soza*********************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-10-14 14:39:26

kchi hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: ♥Sweed♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1217

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

dast xosh azizm

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-1dc3394909.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-10-15 18:53:01

soza_93
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-24
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 582

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

dasty tosh xosh bet gyana
sarkawtw bit hamisha
***************soza**********************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-10-26 16:35:48

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

ده‌ست خۆش سۆزه‌ گیان سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-10-29 18:00:17

soza_93
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-24
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 582
WindowsXPMSIE

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

ده‌ستی تۆش خۆش ئاریا گیان
سه‌رکه‌وتو بیت
****************سۆزه‌**********************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2008-10-30 15:04:08

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

ده‌ستت خۆش سۆزه‌ گیان

بابه‌تێكی جوانه‌...

سه‌ركه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2008-10-31 20:22:02

soza_93
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-24
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 582
WindowsXPMSIE

Re: ژیانی جۆن هۆپکنیز..........

ده‌ستی تۆش خۆش کاک کاردۆ
هه‌ر بژیت
***************سۆزه‌*******************

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net