❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-04 07:42:32

جاوشين
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 70

زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

دوای چه‌ند رۆژێك یه‌كێك له‌ زانكۆ زۆر به‌ دیقه‌ته‌وه‌ نیگای ده‌كردم بۆیه‌ زوو هه‌وڵم دا خۆم له‌ نیگاكانی رزگار كه‌م ئه‌وه‌ بوو به‌ره‌و هۆڵا هه‌نگاوم نا به‌ڵام زوو هات‌و پێشی لێ گرتم بێ‌ سڵاو ووتی ناته‌وێ‌ ئه‌و كه‌سه‌ بنا?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-04 08:06:06

جاوشين
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 70

Re: زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

دوای چه‌ند رۆژێك یه‌كێك له‌ زانكۆ زۆر به‌ دیقه‌ته‌وه‌ نیگای ده‌كردم بۆیه‌ زوو هه‌وڵم دا خۆم له‌ نیگاكانی رزگار كه‌م ئه‌وه‌ بوو به‌ره‌و هۆڵا هه‌نگاوم نا به‌ڵام زوو هات‌و پێشی لێ گرتم بێ‌ سڵاو ووتی ناته‌وێ‌ ئه‌و كه‌سه‌ بناسی كه‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌به‌و به‌ر زه‌نگی بۆ لێدای.
ئه‌و قسه‌یه‌ی زۆر جێی سه‌ر سوڕمان بوو چونكه‌ ئه‌و یه‌كێك بوو له‌و كچانه‌ی زانكۆ كه‌ زۆربه‌ی كوڕ شه‌یدای بوو، كه‌سانێك له‌ مه‌ستی چاوه‌كانی دێوانه‌ بووبوون ئه‌و یه‌كێك بوو له‌شازاده‌كانی ناو زانكۆ كه‌ وا به‌و جۆره‌ش قسه‌ی كرد خۆم دڵنیا كرد له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و نیه‌ بۆیه‌ ویستم سه‌ره‌تا خۆم له‌و بابه‌ته‌ بپه‌ڕێنمه‌وه‌و بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵا بگۆڕم ووتم
-زه‌نگی چی ؟
-پێتم وت كه‌ نزیكم لێت چاكییش ده‌مناسی ...
نه‌مهێشت ووته‌كه‌ی ته‌واو بكا
-تۆ ئه‌و ژماره‌ی منت چۆن وه‌رگردووه‌ ؟
-تا ئێستا شه‌یدا نه‌بووی، ئه‌ی نازانی شه‌یدا بوونی راستی له‌ خۆشه‌ویستیه‌كی پاك‌و بێگه‌رد جوانتره‌ .
-مه‌به‌ستت چیه‌ ؟
-زۆر ڕوونه‌ به‌ڵام بێ‌ كاتی ئێستا وای لێم كردوه‌ كه‌ ناتوانم له‌وه‌ زیاتر له‌گه‌ڵت بوه‌ستم  گه‌ر ئه‌ته‌وێ‌ راستی بابه‌ته‌كه‌ بزانی ئه‌وا ئه‌توانم ئێواره‌ له?%8

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-04 08:14:01

جاوشين
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 70

Re: زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

دوای چه‌ند رۆژێك یه‌كێك له‌ زانكۆ زۆر به‌ دیقه‌ته‌وه‌ نیگای ده‌كردم بۆیه‌ زوو هه‌وڵم دا خۆم له‌ نیگاكانی رزگار كه‌م ئه‌وه‌ بوو به‌ره‌و هۆڵا هه‌نگاوم نا به‌ڵام زوو هات‌و پێشی لێ گرتم بێ‌ سڵاو ووتی ناته‌وێ‌ ئه‌و كه‌سه‌ بناسی كه‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌به‌و به‌ر زه‌نگی بۆ لێدای.
ئه‌و قسه‌یه‌ی زۆر جێی سه‌ر سوڕمان بوو چونكه‌ ئه‌و یه‌كێك بوو له‌و كچانه‌ی زانكۆ كه‌ زۆربه‌ی كوڕ شه‌یدای بوو، كه‌سانێك له‌ مه‌ستی چاوه‌كانی دێوانه‌ بووبوون ئه‌و یه‌كێك بوو له‌شازاده‌كانی ناو زانكۆ كه‌ وا به‌و جۆره‌ش قسه‌ی كرد خۆم دڵنیا كرد له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و نیه‌ بۆیه‌ ویستم سه‌ره‌تا خۆم له‌و بابه‌ته‌ بپه‌ڕێنمه‌وه‌و بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵا بگۆڕم ووتم
-زه‌نگی چی ؟
-پێتم وت كه‌ نزیكم لێت چاكییش ده‌مناسی ...
نه‌مهێشت ووته‌كه‌ی ته‌واو بكا
-تۆ ئه‌و ژماره‌ی منت چۆن وه‌رگردووه‌ ؟
-تا ئێستا شه‌یدا نه‌بووی، ئه‌ی نازانی شه‌یدا بوونی راستی له‌ خۆشه‌ویستیه‌كی پاك‌و بێگه‌رد جوانتره‌ .
-مه‌به‌ستت چیه‌ ؟
-زۆر ڕوونه‌ به‌ڵام بێ‌ كاتی ئێستا وای لێم كردوه‌ كه‌ ناتوانم له‌وه‌ زیاتر له‌گه‌ڵت بوه‌ستم  گه‌ر ئه‌ته‌وێ‌ راستی بابه‌ته‌كه‌ بزانی ئه‌وا ئه‌توانم ئێواره‌ له‌ ریستۆرانته‌كه‌ی زانكۆ بتبینم كات 2،30 به‌ هیوای كاتێكی شاد .
-كه‌ چوومه‌ پۆل زۆرێك له‌ هاوڕێكانم به‌غیلیان پێ ده‌بردم‌و تانه‌و توانجیان لێ ئه‌دام به‌ڵام من ته‌واوی ئه‌و وانه‌یه‌ بیرم لای ئه‌و ووشه‌یه‌ بوو كه‌ ووتی من (گرفتێكم هه‌یه‌ كه‌ ناتوانم نزیك بمه‌وه‌ لێت ) ته‌نها ویستم له‌و دێره‌ی تێبگه‌م به‌ڵام به‌ هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتم، بیركردنه‌وه‌ هیچ سودێكی نه‌بوو بۆ من ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ‌ كه‌ ئێواره‌ هه‌ر چی رووبدات ده‌بێ‌ له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌موو شتێك بپرسم تا له‌وه‌ دڵنیابم كه‌ مه‌به‌ستی راستی ئه‌و له‌م كاره‌یدا چیه‌ ؟
-سڵاو
-سڵاو
-ئه‌كرێ‌ هه‌ندێ‌  پرسیارت ئاراسته‌ بكه‌م.
چونكه‌ من زۆر په‌رۆشی ئه‌وه‌ بووم كه‌ بزانم مه‌به‌ستی ئه‌و چیه‌ به‌ڵام بێ‌ هیچ شتێك ووتی
-نا، گه‌ر بكرێ‌ سه‌ره‌تا حه‌ز ئه‌كه‌م من هه‌ندێ‌ شتت پێ بلێم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من بۆ تلفونم بۆ تۆ كرد، پێش هه‌مو شت ئه‌وه‌ت  بۆ ڕوون ده‌كه‌مه‌وه‌ .
كه‌ گوێ‌ بیستی ئه‌م ووته‌ی بووم له‌ هه‌موو پرسیاره‌كانی خۆم په‌شیمان بوومه‌وه‌، بۆیه‌ حه‌زم ده‌كرد هه‌رچی زووتره‌ بچێته‌ قوڵایی بابه‌ته‌كه‌یه‌وه‌.
-فه‌رموو
پێش هه‌موو شت من كه‌ داوای ئه‌وه‌م له‌ تۆ كردووه‌ بێی بۆ ئێره‌ هۆیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من له‌ كێشه‌یه‌كدام، ته‌نها تۆم شك بردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌م چونكه‌ ئه‌زانم كه‌ تۆ خاوه‌نی دڵێكی گه‌وره‌ی‌و توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ یارمه‌تی به‌ ده‌وروبه‌رت ببه‌خشی، ئه‌مه‌ی وه‌ك سه‌ره‌تاییه‌ك ووت پاشان زۆر به‌ كزی سه‌ری داخست‌و ووتی ئاخر له‌ راستیا من تۆم خۆش ده‌وێت ئه‌وه‌ش وای لێم كرد ئه‌و رۆژه‌ زه‌نگت بۆ بكه‌م به‌ڵام ....
له‌و قسانه‌دا بوو فرمێسك له‌ چاوانیدا جۆگه‌ی هه‌ڵبه‌ست‌و گۆنا سووره‌كانی ته‌ڕ كرد، له‌ چاوانیدا پارانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوم به‌ دی ئه‌كرد، له‌به‌رده‌مم هه‌موو له‌شی ئه‌له‌رزی، هه‌ستم به‌ گه‌رمی له‌شی ئه‌كرد، گریانی بێ‌ ووچانی  ئه‌و سرنجی زۆرێك له‌ دانیشتوانی ناو ریستۆرانته‌كه‌ی بۆلای خۆی ڕاكێشا، بۆیه‌ زۆر به‌ هێمنیه‌وه‌ ووتم ئه‌وه‌ی له‌ تواناما بێت بۆ یارمه‌تیت ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌یكه‌م به‌ڵام سه‌ره‌تا پێم بلێ كه‌ ئه‌بێ‌ من له‌ چ شتێكدا یارمه‌تیت كه‌م؟
-سه‌ری داخست‌و كه‌وته‌وه‌ گفتوگۆ
-من یه‌كێ‌ له‌ هاوڕێكانی تۆ پێش ئه‌و زه‌نگی مۆبایله‌ داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی لێكردوم، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی پێداوم كه‌ تا دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی من دڵخۆش بكات، له‌گه‌ڵا رێزم بۆی به‌ڵام من كه‌ ناتوانم ئه‌وم خۆش بوێ‌، خۆشه‌ویستی تۆ هه‌موو شتێكی لێسه‌ندوم، من له‌ هه‌موو هه‌ستێكی خۆم خۆش بووم‌و پێشكه‌شی تۆم كردووه‌ بۆیه‌ ئێستا تۆ ئه‌توانی برَیار له‌ هه‌رشتێكی من بده‌ی ، من ئه‌وه‌نده‌م خۆش ده‌وێی تا ئه‌و راده‌یه‌ی فه‌نابوون ، زۆر خۆنه‌ویستانه‌ ماسولكه‌كانم كار ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتم نیه‌ له‌ هیچا......ئه‌مه‌ش ته‌واوی ووشه‌كانمه‌، زۆر به‌ هێمنی ناوی هاوڕێكه‌می برد، كه‌ یه‌كێ بوو له‌ باشترین هاورێیانم ئه‌مه‌ وای كرد كه‌ من نه‌توانم هیچ جۆره‌ وه‌ڵامێكم هه‌بێ‌ بۆ ووته‌كانی، دوای ووشه‌ی ئه‌وه‌بوو كه‌ بتوانم به‌ خۆشه‌ویستی خۆم یارمه‌ی بده‌م .......سه‌رم داخست هاتم چه‌ند ووشه‌یه‌كی پێ بلێم به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌م بینی كه‌ چاوانی وه‌ك رێژنه‌ی باران فرمێسكیان لێ‌ ده‌رژا، هه‌ستا‌و ماڵئایی كرد دوای خۆشی ده‌سڕه‌ سووره‌كه‌ی جێ هێشت به‌ خێرایی له‌ چاوانم وون بوو.
ئه‌م ووتانه‌ی وای لێم كرد كه‌ توانای بیركردنه‌وه‌م نه‌مێنێ، من خۆشه‌ویستیم خۆش ده‌وێ‌ به‌ڵام كوا به‌رگه‌ی خۆشه‌ویستی واده‌گرم، ئای خوایه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-09-04 08:15:46

جاوشين
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 70

Re: زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

ببورن بة بؤنةى هةندى خةلةلى فةنى و برانى كارةبا واى ليهات داواى ليبوردن دةكةم
جاوةريى بةشى سييةم بن بةم نزيكانة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-09-04 12:49:21

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383

Re: زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

dastt xosh chawarwany bashy 3 dabm

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7231472f7c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2008-09-04 13:00:34

D e l i a
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: ★ HaWleR★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-13
دواترین سه‌ردان: 2011-07-20
په‌یامه‌كان: 623

Re: زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

ده‌ست خۆش زۆر حه‌ز ده‌که‌م بزانم چی به‌سه‌ر هات به‌شی سێ زوو بنووسه‌..چاوه‌ڕوانین....
سه‌رکه‌وتوو بییت..

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f48ce373e9.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2008-09-04 13:50:48

A.ENG.R
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: HawleR
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-15
دواترین سه‌ردان: 2012-12-22
په‌یامه‌كان: 1839

Re: زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

کاکه‌ چاوشین به‌شی 3و4و5و6  بێکه‌وه‌ بنووسه‌ تکایه‌

Kurdzhin

AV^_^AR
http://www.camaro5.com/forums/images/smilies/blackvertshift.gif
من وه‌ک ئاوێنه‌ ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2008-09-10 14:24:56

TAsSA
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-01-27
په‌یامه‌كان: 239

Re: زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2008-09-13 11:39:08

هاوسؤز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-17
دواترین سه‌ردان: 2012-11-08
په‌یامه‌كان: 258

Re: زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

دةستت خؤش بيت هاورى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2008-09-18 13:06:29

Dli_Baba
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-11
دواترین سه‌ردان: 2012-02-13
په‌یامه‌كان: 627

Re: زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

dastt xosh bet tkaya zuu bashakani tr bnusa agar bayakishawa hamui bnusyt bashtr

katt shad bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2008-10-23 22:04:49

angel_D
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-14
دواترین سه‌ردان: 2011-11-26
په‌یامه‌كان: 321
WindowsXPMSIE7

Re: زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

dast xosh azizm
sarkawtwbet
chawrwany bashy 3 yamm

Kurdzhin
دل لاى هةندى كةس كؤمةلى خوينة بةلام لاى عاشق جوانترين شوينة
      http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-00b8b7fccd.gif
      http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d3daa1a2f1.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2008-10-26 10:17:38

sun rise
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-26
دواترین سه‌ردان: 2010-07-07
په‌یامه‌كان: 19
WindowsXPMSIE

Re: زه‌نگی به‌یانیه‌كی زوو(ب2)

دةستةكانت خؤش بى زؤر سوباس ؤ ئةم جيرؤكة بةلام هيوادارم زوووو بةشى سييةم بنوسى بة بةلةمة بزانم جي بةسةر هاتةوة جيرؤكةكة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net