.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











که له هه‌ولێری خۆشه‌ویست بووم ، به هه‌ردوو برای شه‌هید موحسین ، کاکه سمکۆ(خه‌بات) و کاکه خه‌سرۆ شاد بوومه‌وه . هه‌ردوکیان کۆمه‌لێک یادگاری [موحسین]یان به‌بیر هێنامه‌وه و ئه‌و نامیلکه بچوکه به قه‌باره و گه‌وره به ناوه‌ڕۆکیان بۆ هێنام .ئه‌و نامیلکه‌یه ساڵی 2006 له سلێمانی چاپکراوه به‌ناوی {چاوه شینه‌کانت دوو ئه‌ستێره‌ن له شه‌وێکی تاریکا} . له‌کاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و 52 لاپهڕهبچوکانه گه‌لێک یادگاری سه‌ر شه‌قامی 60مه‌تری له‌کاتی خوێندن و شه‌وانی درێژی گازینۆی [له‌یالی ئه‌ربیل] و گازینۆی [بێخاڵ] و ناو باغی گلکه‌ند و سه‌یرانی درۆپهی سه‌ر رێگای کۆیه و..هتد به بیرهێنامه‌وه که له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌هیده نه‌مره به‌سه‌رم بردبوو . دایکم گه‌لێکی خۆشده‌ویست و ئه‌گه‌ر زوو زوو بهدیارنهکهوتبایه گله‌یی لێده‌کرد ، که بۆچی دیار نی یه .به شه‌رمه‌وه هه‌ندێک هۆی ده‌ستنیشان ده‌کرد و له‌به‌رده‌رگاش ده‌یگووت ئه‌وجاره‌ش خۆم رزگار کرد له گله‌ی یه‌کانی دایه و خواکه‌ریمه بۆ جاره‌کی تر . نازانم بۆم هه‌یه لێره‌دا باسی فکری بکه‌م که ده‌توانم بڵێم یه‌کێک له‌وانه‌ی باسی مارکسیه‌ت و شیوعیهتم بۆی ده‌کرد ئه‌و موحسین جه‌رجیس سۆفی یه بوو که پاشان بۆته تێکۆشه‌رێکی جهلادبهزێنی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی ــ لینینی . موحسین پاش ئه‌وه‌ی ده‌گیرێت ده‌بوایه له‌کاتی موفاوه‌زاتی یه‌کێتی نیشتمانی و به‌عس ئازاد بکرێت به‌ڵام به‌عسی وه‌لبوو ئه‌وه‌نده دا‌غ له‌دڵ بووه ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئازاد نه‌کرد و له 29 / 10 / 1983 له زینداندا جوانه‌مه‌رگ ده‌کرێت و ئیتر روحی تێکه‌ڵاوی رووحی شه‌هیدانی کوردستان ده‌بێت و ده‌بێته رێگای رهوشهنکردنهوهی ئازادی کوردستان .
موحسین له ساڵی 1959 له خێزانێکی کرێکار له دایک بووه . خوێندنی ئاماده‌یی به‌شی ئه‌ده‌بی ته‌واو کردووه . وه‌کو گه‌نجێک له ریزی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی ــ لینینی کاری کردووه و بووه به جێگای موتمانه‌ی هاوڕێ یه‌کانی . حه‌زی له خوێندنه‌وه و نووسین بووه و هه‌وڵی ده‌دا له بواره‌کانی مارکسی لینینی شاره‌زایی هه‌بێت و خۆی به فکر په‌روه‌رده ده‌کرد . سه‌ره‌تا خۆی خه‌ریکی په‌خشان نووسین و پاشان شیعر نووسین کردووه . له پاشان له‌گه‌ڵ هاوڕێ یانی [ناسر شه‌یدا و سه‌ید محه‌مه‌د و خدر عیسا و محه‌مه‌د قادر و عه‌بدوڵلا شێخه ] له‌لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منی هه‌ولێر ده‌گیرێ و حوکمی له‌سێداره‌دانی دراوه و له ژووری سێداره‌ی موسڵ زیندان کراوه . له ساڵی 1982 له لێبوردنه‌که‌ی گشتی ئازاد نه‌کراوه و به‌ناوی [حجز] گلیان دانه‌وه . گوایه رۆژی 29/10/1983 شه‌هید ده‌کرێت و ته‌رمه‌که‌شی ناده‌نه‌وه که‌سوکاری .هه‌تا ئه‌مڕۆ ئاسه‌واری ته‌رمه پیرۆزه‌که‌ی دیار نییه.
ئه‌مه‌ش ئه‌و شیعره‌یه که له ژووری سێداره وه ڕه‌وانه‌ی کردووه :

.
سه‌رچاوه: ئه‌مرۆ

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم کاکه ژیکاف گیان هه‌ر بژی ته‌مه‌ن درێژ بیت هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم .

له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dastakant xosh hawre gean sarkawtw be bahewae brdawamew lash saxet
hawret
tolas
له‌سه‌ر هێڵ نییه





حسين-خؤشناو-
دوێنێ 06:30:00 ئه‌و ده‌ستانت خۆش بێت برای به‌رێزم کاکه ژیکاف گیان هه‌ر بژی ته‌مه‌ن درێژ بیت هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم سه‌رکه‌وتووبیت هاوڕێی ئه‌زیزم .
کاکه گیان ئه‌زیزی منیت به‌قوربان زۆر سوپاس بۆتۆ براکه‌م
tolas-90
دوێنێ 20:09:01 Dastakant xosh hawre gean sarkawtw be bahewae brdawamew lash saxet
hawret
tolas
گیانه‌که‌م سوپاس بۆتۆش به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ئه وده ستانه ت خوش بيت زيكاف كيان سه ركه وت‌و بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوپاس بۆ ئێوه ئه‌زیزی منن
له‌سه‌ر هێڵ نییه