❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نويزكردن بؤكةم ئةندامان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-11 18:21:04

SHaD_HawleR
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-29
دواترین سه‌ردان: 2009-01-02
په‌یامه‌كان: 63

نويزكردن بؤكةم ئةندامان

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

ئێوه‌ که‌ سوپاس بۆ خوا باوه‌ڕتان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ نه‌زانین فه‌رزێکی گه‌وره‌تان له‌سه‌ر خۆتان لابرووه‌، بزانه‌ که‌ نوێژ گه‌وره‌ترین یادی خوایه‌اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ[العنكبوت:٤٥]. نوێژ موسوڵمان و کافری پێ ده‌ناسرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی نه‌یکات په‌نا به‌خوا بێباوه‌ڕ ده‌بێ له‌سه‌ر بۆچوونی به‌هێزتر و له‌ بۆچوونی ئه‌وانی تریش حاڵی پڕ مه‌ترسییه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێ هه‌بێ وه‌کو ئێوه‌ به‌ڵام نه‌یکات..
له‌ دوای شایه‌تومان یه‌که‌م کۆڵه‌که‌ی ئیسلامه‌، وه‌کو کۆڵه‌که‌کانی تر نییه‌ که‌ ئه‌گه‌ر نه‌کرا وازی لێ بهێنرێ! ده‌بێت هه‌موو کات ڕاپه‌ڕێنرێ مه‌گه‌ر له‌سه‌ر منداڵ و شێت و که‌سێک هۆشی نه‌مابێ، ئه‌گینا نوێژ هه‌موو کات ده‌بێت بکرێ، له‌ سه‌فه‌ر و له‌ ترس و بێ ئاوی و نه‌خۆشی و برسێتی و ...تاد
هه‌ر بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌م فه‌رزه‌ ئاسانکاری زۆری کردووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ناتوانن وه‌کو خۆی ڕایپه‌ڕێنن. بۆ نمونه‌ بۆ ڕێبواری که‌مکردۆته‌وه‌، له‌باتی چوار ڕکاته‌کان دوو ڕکات ده‌کات، به‌ڵکوو ده‌توانێ کۆشیان بکاته‌وه‌، وه‌کو ئه‌وه‌ی نوێژی نیوه‌رۆ وعه‌سر له‌یه‌ک کاتدا بکات و دوو ڕکات دوو ڕکات.. هه‌روه‌ها بۆ نوێژی ئیواره‌ و خه‌وتنانیش. ئێواره‌ سیان و خه‌وتنان دوو.
له‌سه‌ر ئافره‌تی بێنوێژ(فترة الحيض) و زه‌یستان(فترة النفاس)ی لابردووه‌ چونکه‌ ئه‌زیه‌ته‌ له‌سه‌ریان. سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشیش ده‌توانن کۆی بکه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌یان گران بوو، واته‌ نیوه‌ڕۆ و عه‌سه‌ر پێکه‌وه‌ له‌ یه‌ک کاتدا و ئێواره‌ و خه‌وتنانیش پێکه‌وه‌ له‌ یه‌ک کاتدا، ئه‌وجا چۆن ئاسانه‌ ده‌یانباته‌ ئه‌و نوێژه‌وه‌ که‌ خۆی پێی باشه‌ و گونجاوه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی عه‌سر بکات له‌ دوای نیوه‌ڕۆ، یان ئێواره‌ به‌رێت بۆلای خه‌وتنان. به‌ڵام له‌ کۆکردنه‌وه‌ ڕکاته‌کان وه‌کو خۆیان ده‌مێنن، که‌م ناکه‌ن.

ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێک ناتوانێ هه‌ستێ، به‌ دانیشتنانه‌وه‌ نوێژی خۆی ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی نه‌توانی به‌ ڕاکشانه‌وه‌. چه‌ندی ده‌توانێ خۆی بۆ کڕنووش(رکوع) که‌مێک داده‌نه‌وێ، بۆ سوجده‌ش زیاتر ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر به‌ دانیشتنانه‌وه‌ بوو، ئه‌گه‌ر به‌ ڕاکشانیشه‌وه‌ بوو، ده‌توانێ له‌سه‌ر لایه‌ک ڕاکشێ و خۆی بجۆڵێنێ، ئه‌گه‌ر توانی ڕوو بکاته‌ قیبله‌ ده‌بێت بیکات، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ته‌نها له‌ نوێژدابه‌ستن(الله اکبر)ی یه‌که‌م ڕووی له‌ قیبله‌ بێ ئیتر ئه‌وه‌ی تری چۆن بۆی ئاسانه‌وَلِلّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ فَأَيْنَمَا تُوَلُّواْ فَثَمَّ وَجْهُ اللّهِ إِنَّ اللّهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ[البقرة:١١٥].
ئه‌گه‌ر نه‌کرا، له‌سه‌ر پشت پاڵده‌که‌وێ و چۆن بۆی ده‌گونجێ و ئاسانه‌ ئاوها نوێژ ده‌کات.. که‌ ناتوانێ بجوڵێ بۆ ڕکوع و سوجده‌کان یان سه‌لامه‌کان، ئه‌وا به‌ ملی یان چاوی هه‌روه‌ها هه‌ست و دڵی جوڵه‌کان ده‌نوێنێ.. هه‌ر نه‌یتوانی جوڵه‌ی نوێ و با به‌ده‌م و به‌ دڵ نوێژ بکات. سوێند به‌خوا خێری له‌ نوێژی که‌سێکی له‌شساغ زیاتره‌، هه‌روه‌کو چۆن خێری هه‌ژارێک که‌ له‌خۆی ده‌گرێته‌وه‌ زیاتره‌ له‌ به‌خشینی ده‌وڵه‌مه‌ندێک!

ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ده‌ستنوێژ بگرێ، ته‌یمووم ده‌کات.. ده‌توانێ له‌به‌رئه‌وه‌ی داوا زۆر له‌ خه‌ڵکی نه‌کات ئه‌گه‌ر یارمه‌تی گران بوو، نوێژه‌کانی نزیک بکاته‌وه‌ دوو دوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ کۆتایی نوێژی نیوه‌ڕۆ، نیوه‌ڕۆ بکات و پاشان که‌ بانگی عه‌سر هات نوێژی عه‌سر بکات، به‌وه‌ ڕۆژی سێ جار ده‌ستنوێژ ده‌گرێ.. ئه‌گه‌ر که‌س یارمه‌تی نادات ده‌توانێ ته‌یمووم بگرێ، ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌ ده‌ستکێشان له‌ شوێنێکی پاک وه‌کو سووچێکی ماڵه‌که‌ یاخوود به‌ باتانییه‌ک یان به‌رگی خۆت، یه‌کجار هه‌ردوو له‌پی ده‌ستت ده‌کێشی پێیدا و ده‌یهێنی به‌ ده‌موچاوت، پاسان یه‌کجاری تر ته‌نها ده‌یهێنی به‌ پشتی ده‌سته‌کانت هه‌تاوه‌کو مه‌چه‌که‌ت. بۆ هه‌موو نوێژێکی فه‌رز یه‌ک ته‌یموومی ده‌وێ، ده‌شتوانی چه‌ند نوێژی سوننه‌تت ده‌وێ لگه‌ڵ ئه‌و فه‌رزه‌ هه‌ر به‌و ته‌یموومه‌ بیکه‌ی.

ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌و که‌مئه‌ندامییه‌ی به‌سه‌رت هاتووه‌ له‌ خواوه‌ هاتووه‌ و ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌ نوێژی بۆ ئاسان کردووی، موژده‌شت پێ ئه‌ده‌ین که‌ له‌لای خوا پاداشتت زۆر ده‌بێت کاتێک به‌و حاڵه‌ت ڕازیت و شوکری خوای له‌سه‌ر ده‌که‌ی، دڵنیابه‌ ڕازیت ده‌کات له‌ به‌هه‌شت و هه‌ر له‌ ساتی یه‌که‌مه‌وه‌ هه‌رچی ناخۆشی و مه‌ینه‌تی دونیا بووه‌ له‌ بیری ده‌که‌ی و وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ناخۆشیت نه‌دیبێ. ئه‌وجا چه‌ند ساڵێک ئارام و به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌ی هه‌تاهه‌تایی.

خوای گه‌وره‌ هێمنی و ئارامیتان پێ ببخشێ و ڕه‌حمی خۆی زیاد بکات له‌سه‌رتان.


خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن SHaD_HawleR (2008-09-11 18:24:53)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-34c3b8b31b.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-11 18:27:59

TAsSA
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-01-27
په‌یامه‌كان: 239

Re: نويزكردن بؤكةم ئةندامان

dastt xosh bet barezm ba hiway sarkawtn bo to bjit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-09-11 19:46:28

SHaD_HawleR
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-29
دواترین سه‌ردان: 2009-01-02
په‌یامه‌كان: 63

Re: نويزكردن بؤكةم ئةندامان

سوباس كيانه كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net