❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکێک نامۆتر له‌ خه‌یاڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-15 11:55:04

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

چیرۆکێک نامۆتر له‌ خه‌یاڵ

چیرۆكێك نامۆتر له‌خه‌یاڵ
ئا:فه‌ریدون هومزی
و. له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ :م تارق حسێن

ئه‌و ڕۆژه‌ سه‌عات نۆی به‌یانی بوو كه‌ (قۆسه‌ یونس عبدالله‌ ) له‌مه‌ركه‌زی شوڕته‌ ئاماده‌ بوو ، ڕێكخه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌(الضابط التحقيق)چوو بۆ لای و خۆی پێناساند ، پاشان هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێدا كه‌ (خه‌وله‌ یونس ) ی داواكراو خوشكیه‌تی و چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر له‌ئێستا منداڵێ (كچێ)كی بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا شووی نه‌كردوه‌ ، ئه‌وه‌ی ده‌ستی له‌لاقه‌كردنی خوشكه‌كه‌یدا هه‌یه‌ باوكیه‌تی به‌ناوی (یونس عبدالله‌یونس )قۆسه‌ له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌رده‌كه‌وت بیری له‌كوشتنی باوكی كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ به‌دڕه‌وشتیه‌ی ده‌رهه‌ق به‌خوشه‌كه‌ی ئه‌نجامی داوه‌ به‌ڵام ئه‌و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژاردووه‌ و پبه‌په‌سندی زانیه‌وه‌ چونكه‌ (قۆسه‌ ) خۆی یه‌كێكه‌ له‌پیاوه‌كانی ده‌زگای ئاسایش .
ڕێكخه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ (الضابط التحقيق) هه‌واڵه‌كه‌به‌رز ده‌كاته‌وه‌ بۆ داوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ (حاكم التحقیق) ئه‌ویش داوای جێبه‌جێ كردنی ئیجرائات ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ و بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ركردنی تاوانبار (یونس عبدالله‌ یونس ) ده‌دات چونكه‌ له‌ئیفاده‌كه‌یدا خراپترین تۆهمه‌ی خستۆته‌ ئه‌ستۆی قۆسه‌ی كوڕی گوایه‌ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی خراپی هێناوه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ ، پاشان باوكی گومانی كردوه‌ له‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی خراپ له‌نێوان یه‌كێك له‌و هاوڕێ خراپانه‌ی كوڕه‌كه‌ی و خه‌وله‌ی كچی دا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌وڵیداوه‌ ڕێگری بكات له‌هاتنی هاوڕێكانی قۆسه‌ی به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی دچایه‌تی كردوه‌ و به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه‌ ، به‌م جۆره‌ ڕك و كینه‌ و پڕوبونێك له‌نێوان باوك خێزانه‌كه‌دا ده‌ستی پێكردوه‌ و درێژه‌ی داوه‌ .
به‌ڵام ئیفادی خه‌وله‌ یونس له‌به‌رده‌م ڕێكخه‌ری لێكۆاڵینه‌وه‌ (الضابط التحقيق) دا ده‌ڵێت ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو ساڵ به‌ر له‌ئێستا شه‌وێك له‌شه‌وه‌ سارده‌كانی زستان بوو كاتێك باوكی خۆی ده‌كات به‌ژووره‌ كه‌مدا و (حه‌ربه‌ )یه‌كی عه‌سكه‌ری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ وه‌كو پیاوێكی داوێن پیس و  له‌ژێر سیبه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كردندا (سێكسم ) له‌گه‌ڵدا ده‌كات و له‌كچێنم ده‌خات ، خه‌وڵه‌ ده‌ڵێت به‌وه‌شه‌نه‌وه‌ستا به‌ڵكو هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك به‌زۆری و له‌ژێر چه‌پۆكی هه‌ڕه‌شه‌كانیدا دووباره‌ سێكسی له‌گه‌ڵدا ده‌كردمه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ ده‌یزانی من (سكم ) لێی په‌یداوه‌ بووه‌ و دوای وه‌ستاندی عاده‌ی مانگانه‌شم ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئاره‌زوو بازیه‌كانی و لاقه‌كردنم ، ته‌نانه‌ت هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌بوونی (حمل)ه‌كه‌م هه‌روه‌ها سبیحه‌ تۆفیق حسن كه‌ ده‌كاته‌ (دایكی ) خه‌وله‌ ده‌ڵێت :- من هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌و كاره‌م ده‌زانێ به‌ڵام بێ ده‌نگیم لێكردووه‌ له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌با مێرده‌كه‌م سوكایه‌تیم پێبكاو په‌لامارم بدات .
كاتێك ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی دێت و به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌ی یه‌كلای نه‌كردۆته‌وه‌ ، به‌ڵام لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر بوونی هاوشێوه‌یی نێوان هۆكاره‌ جینیه‌كانی منداڵه‌كه‌ و تاوانباره‌كه‌ بڕیار ده‌دات .
به‌م جۆره‌ له‌سه‌ر بنه‌مایی بینینی شاهیده‌كان و ئیفاده‌یی دایكی و بوونی ڕاپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی پزیشكی قازی لێكۆڵینه‌وه‌ بڕیار ده‌دات دۆسیه‌ی داواكراو ئاراسته‌ی دادگایی تاوانه‌كانی (محكمه‌ جنایات)ی موسڵ بكات بۆ حكمدانی تاوانبار (یونس عبدالله‌ یونس ) به‌پێی بڕیاری ژماره‌ 488/ یه‌كه‌م -1 له‌به‌رواری 11-4-1978 به‌ڵام له‌ڕۆژی دادگایی كردنه‌كه‌دا (خه‌وله‌ ) ووتی :_ به‌اوكم به‌ریئه‌ له‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته‌ ئه‌ستۆی و ئه‌و كه‌سه‌شی كه‌ له‌كچێنی كردووم و (حمل ) سكم بووه‌ لێی ناوی ( نۆفل سه‌عید زێدانه‌ ) ، هاوڕێی قۆسه‌ی برامه‌ ، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ عاتفیه‌ی له‌نێوانماندا دروست بوو ، وه‌به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدام كه‌زه‌واجم له‌گه‌ڵدا بكات ، منیش به‌ته‌واوی ئیراده‌مه‌وه‌ خۆم دایه‌ ده‌ستی ...
خه‌وله‌ له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ دایكم بوو منی هاندا تاوه‌كو باوكم تۆمه‌تبار بكه‌م و بخه‌مه‌ كێشه‌وه‌ چونكه‌ زۆر ڕقی لێده‌ بۆوه‌.. چونكه‌ ئه‌و نه‌ی ده‌توای وه‌ك ئێمه‌ بژیا ، له‌هه‌مان كاتیشدا په‌یوه‌ندی نێوان قۆسه‌ی برام و باوكم زۆر خراپ بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ قۆسه‌و دایكم هه‌وڵیاندا باوكم به‌و تاوانه‌ تۆمه‌تبار بكه‌ن .
دوای ئه‌وه‌ی دایكیشم له‌شاهیدی دانه‌كه‌دا پشگیری له‌قسه‌كانی من كردوو ووتی " له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌مان خستۆته‌ ئه‌ستۆی مێرده‌كه‌م چونكه‌ له‌مامه‌ڵه‌ كردنیدا زۆر توندوتیژ بووه‌ ، به‌و نیازه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌خۆمان به‌دوور بگرین ته‌نها قۆسه‌ی برای خه‌وله‌ نه‌بێ سور بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی پێشووی و ئیفاده‌كه‌ی .
دوای كه‌ باوكه‌كه‌ ( یونس عبدالله‌ یونس ) ده‌هێنن بۆ به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كان ... هه‌مان ئه‌و قسانه‌ی پێشووی دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌به‌رده‌م ڕێكخه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ (الچابگ التحقیق) و داداوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ (قاچی التحقیق) دا كردبووی وه‌به‌رپه‌رچی ئه‌و تۆمه‌ته‌شی دایه‌وه‌ كه‌ئاراسته‌ی كرابوو.
به‌م جۆره‌ دادگای تاوانه‌كانی موسڵ به‌بڕیاری 620/ج به‌گوێره‌ی بڕیاری 488/ أولا ، ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ ده‌كات و حوكمی ئیعدام كردنی بۆ ده‌رده‌كات .
وه‌كیلی تاوانبار (محامی )یه‌كه‌ی به‌ناوی (أ-أ-ر) پێداچونه‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی موسڵ ده‌كات و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی داداگا ده‌كات له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ له‌لائیحه‌ی پێداچوونه‌وه‌ كه‌دا هاتووه‌ .
دواجار داگاگی ته‌میز به‌بڕیارێك تێكڕای هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ری كردوه‌ هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه‌و وه‌ئه‌و تۆمه‌ته‌ش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆی (یونس عبدالله‌یونس) دواتر ئازاد ده‌بێ چونه‌ك هۆكاره‌ ویراسیه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه‌ به‌جینكانه‌وه‌ له‌نێوان كچه‌كه‌ی و ئه‌و منداڵه‌ی له‌دایك بووه‌ ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ناتونرێ پشت به‌ڕاپۆڕته‌كه‌ی پزیشكی ببه‌سترێ پاشان كه‌سێكی تر تاوانباره‌ به‌لاقه‌كردنی خه‌وله‌ به‌ناوی (نۆفل سه‌عید زێدان )وه‌ پێویسته‌دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانباره‌دا بكات .
ئه‌وانه‌ وایان كرد(یونس عبدالله‌ ) ئازاد بكرێ و دواتر لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ (نۆفل) دابكرێ و به‌بڕیارێك ئه‌وه‌ یه‌كلا بكرێته‌وه‌ كه‌ (نۆفل )ئه‌نجامده‌ری كاره‌كه‌یه‌ .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنج بێت ووروژندنی كۆمه‌ڵێك پرسیاره‌ :-
كێ تاانباره‌ له‌هه‌موو ڕووداوه‌كه‌ ؟ئایه‌ یونس عبدالله‌ مامه‌ڵه‌ی توندوتیژی ده‌كرد له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ؟ئایه‌كچه‌كه‌ی تاوانباره‌ له‌هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و ئاگره‌دا یان دایكی یا قۆسه‌ی كوڕی ؟ یاخو نۆفل دووچاری ئه‌ كاره‌ ساته‌ی كرد؟
ئه‌وانه‌ كۆمه‌ڵێك پرسن بۆ خوینه‌ری خۆشه‌ویستیان به‌جێ ده‌هێڵین .


تێبینی ئه‌م چیرۆكه‌ ڕووداوێكی ڕاستیه‌ و له‌ پارێزگای موصڵ ڕوویداوه‌ و به‌كه‌مێ ده‌سكاریه‌وه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ .
سه‌رچاوه‌/ السوت الاخر
ژماره‌ /125

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net