❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / راست گۆیی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-15 12:00:45

sanarya
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: دانمارک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-26
دواترین سه‌ردان: 2008-11-03
په‌یامه‌كان: 154
ویبگه‌

راست گۆیی

عبدالقادری گه‌یلانی[ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت]چیرۆکێکی راستی ژیانی خۆیمان بۆ باس ده‌کات و ده‌فه‌رموێت:من گه‌نجێک بووم،ویستم سه‌فه‌رێک بکه‌م بۆ گه‌ران و به‌ده‌ست خستنی زانست ،له‌م کاته‌دا دایکم 40 دیناری دامێ و پێی ووتم:[ئه‌ی کوری خۆم راستگۆ به‌و هه‌رگیز درۆ مه‌که‌]منیش له‌وه‌ڵامدا وتم: به‌ڵێ دایه‌ په‌یمان بێت هه‌رگیز درۆ نه‌که‌م له‌و سه‌فه‌ره‌دا..
له‌ رێگادا دز و پیاو خراپمان هاته‌ سه‌ر رێ و یه‌کێک له‌ دزه‌کان به‌ منی ووت چیت پێیه‌؟ منیش له‌ وه‌ڵامدا ووتم 40 دینارم پێیه‌ ئه‌ویش ووتی ده‌ری بکه‌ ، کاتێک ده‌رم کردو ژماردی 40 دینار بوو،سه‌ری سورماو منی برده‌ لای گه‌وره‌که‌یان و ئه‌ویش پێی ووتم چی وای لێ کردی که‌ درۆمان له‌گه‌ڵدا نه‌که‌ی؟ منیش له‌ وه‌ڵامدا ووتم: من په‌یمانم به‌ دایکم داوه‌ که‌ درۆ نه‌که‌م و خیانه‌ت له‌م په‌یمانه‌ نه‌که‌م..
سه‌رده‌سته‌ی دزه‌کان که‌ گوێ بیستی ئه‌م قسانه‌ بوو،ده‌ستی کرد به‌ گریان و ووتی[تۆ خیانه‌ت له‌وبه‌ڵێنه‌ ناکه‌یت که‌ به‌ دایکت داوه‌،به‌ڵام ئێمه‌ خیانه‌ت له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌که‌ین،له‌ کاتێکدا که‌ په‌یمانی لێ وه‌رگرتووین که‌ ماڵ و گیانی خه‌ڵکی حه‌ڵاڵ نه‌که‌ین وده‌ست درێزی نه‌که‌ینه‌ سه‌ر،من شاهێدی ده‌ده‌م و له‌سه‌ر ده‌ستی تۆدا ته‌وبه‌ ده‌که‌م و ده‌گه‌رێمه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره                                                سەرچاوە:هەناسەکانی ژیانەوە
                                                         هەنگاوێک بەرەو راست گۆیی
                                                             نوسینی دانا عوسمان

Kurdzhin
چه‌ند به‌ ژانه‌ ماڵئاوایی و سرودی گریان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گوێم ئاوازی زریان
خۆزگه‌ ئه‌و کفنه‌م نه‌دیایه‌ کرایه‌ به‌رت
چی ئه‌بو په‌نجه‌م ببوایه‌ به‌ شانه‌ی سه‌رت؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net