.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له سعودیه فه‌توای كوشتنی خاوه‌نی زۆربه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ركرا
PNA - پیاوێكی ئایینی "سعودیه" فه‌توای كوشتنی خاوه‌نی كه‌ناڵه ئاسمانییه عه‌ره‌بییه‌كان كه زنجیره دراما و به‌رنامه‌ی نه‌گونجاو په‌خش ده‌كه‌ن، ده‌ركرد.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆێته‌رز بڵاویرده‌وه، دوێنێ هه‌ینی زۆربه‌ی پێگه ئه‌لكترۆنییه‌كانی وڵاتی "سعودیه"، لێدوانی ده‌نگی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له "سعودیه" شێخ "ساڵح لهحیدان" بڵاوكردۆته‌وه، كه‌تیایدا فه‌توای كوشتنی خاوه‌نی كه‌ناڵه ئاسمانییه عه‌ره‌بییه‌كان كه زنجیره دراما و به‌رنامه‌ی نه‌گونجاو له مانگی "ره‌مه‌زان"ـدا په‌خش ده‌كه‌ن، ده‌ركردووه.
جێی ئاماژه‌یه، شێخ "لهحیدان" له رێی به‌رنامه‌یه‌كی ئێزگه‌وه لێدوانه‌كه‌ی داوه و گوتویه‌تی: ئه‌وانه‌ی كه بانگه‌شه بۆ "خراپه‌كاری" ده‌كه‌ن و رێگه‌ش له كاره‌كه‌یان ناگیرێت، ده‌بێت بكوژرێن، چونكه بانگه‌شه‌كارانی خراپه له بڕوا و كرده‌وه‌دا، ده‌بێت دادگا له ناویان ببات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، به هۆی په‌خشی هه‌ندێ له زنجیره دراماكان و له‌وانیش زنجیره درامای "توركی" به ناوی "نور" كه به زمانی عه‌ره‌بی دۆبلاژكراوه و له‌لایه‌ن تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی "ئێم بی سی" كه كۆمه‌ڵه كه‌ناڵێكی وڵاتی "سعودیه"ـیه و جه‌ماوه‌رێكی زۆری بینه‌ری عه‌ره‌بی بۆ لای خۆی راكێشاوه، په‌خش ده‌كرێت، هه‌رایه‌كی زۆریان له نێوه‌نده عهربییهكاندا ناوه‌ته‌وه و زۆریك له پیاوانی ئایینی وڵاتانی عه‌ره‌بی ته‌ماشاكردنی درامهكانیان به نه‌گونجاو و حه‌رام له قه‌ڵه‌مداوه.
له‌سه‌ر هێڵ نییه