❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆکارەکانی جیاوازی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-22 18:53:54

jwja hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1302

هۆکارەکانی جیاوازی

جیاوازی بۆنەو جەژنە مەسیحییەکان لە نێوان کەنیسەی خۆرئاوایی و خۆرهەڵاتیدا رەگ و ریشەیەکی مێژوویی زۆر ئاڵۆزی هەیە، فاکتەرەکانیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رۆژژمێرەی هەریەکێکیان پشتی پێدەبەستن و جیاوازی نێوان هەردوو رۆژژمێرەکەش دەکاتە (13) رۆژ.
رەگ و ریشەی ئەم جیاوازییەش لە دابەشبوونی ئیمپراتۆریەتی رۆمانییەوە دەست پێدەکات بۆ رۆمای خۆرئاوایی لە لایەک و بێزەنتیی خۆرهەڵاتی لە لایەکی ترەوە، بە جۆرێک سەرجەمی ئەو کەنیسانەی لە خولگەو چوارچێوەی پاپایی رۆمادا خول دەخۆن، بە کاسۆلیکی ناسراون رۆژژمێری خۆرئاوایی بەکاردێنن، ئەمە سەرباری ئەوەی چەندین رەوت و مەزهەبی تر هەن شوێنکە وتەی پاپانین و هەمان رۆژژمێر بەکاردێنن و پشتی پێدەبەستن.
بەڵام کەنیسەکانی خۆرهەڵات دەکرێن بە سێ بەشەوە، یەکەمیان هەریەک لە کەنیسەی یۆنانی و کەنیسەی ئەرسەدۆکسیی ئەنتاکی لە خۆدەگرێت، دووەمیان کەنیسەی رووسی ئەرسەدۆکسی  و بەشی سێیەمیشیان سریانی و ئەرمەنی و ئاشوری و کلدانی دەگرێتەوە، هەندێک لەم کەنیسانەش هەر شوێنی رۆژژمێری خۆرئاوایی دەکەون.
ئەمە لە کاتێکدا لەسەر ئاستی مەدەنی و لە سەراپای ناوچەکانی جیهاندا پشت بە رۆژژمێری زایینی (خۆرئاوایی) دەبەسترێت و پیادەدەکرێت، هەرچی رۆژژمێری خۆرهەڵاتییە، تایبەتە بە کەنیسەکانی خۆرهەڵاتەوەو تەنها بۆ حساب و ئەژمارکردنی بۆنە ئایینەییەکان بەکاردێت.
جەژنەکانی لە دایکبوون (ڕعیاد المیلاد)
چیرۆکی جیاوازی مێژووی زایینی دەگەڕێتەوە جەژنی خۆر (عید الشمس) کە بتپەرستەکان بە بۆنەیەوە لە 25ی کانوونی یەکەمدا ئاهەنگ دەگێڕن، لە کاتێکدا مەسیحییەکانی پێشوو بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونەوە (عید المیلاد) لە 6ی کانوونی یەکەمدا ئاهەنگیان دەگێڕا، بەڵام لە سەرەتادا ئەو مەسیحییانە دەچوون بەشداریی (جەژنی خۆر)یان دەکردو لەگەڵ ئاهەنگگێڕاندا خۆشییان دەردەبڕی، بەڵام پاش ئەوەی مەسیحییەت رەگی داکوتا و بە هۆی بوون بە مەسیحی ئیمپراتۆری رۆمانیی (قوستەنتینی دووەم)ەوە پتەوو بەهێزبوو، ئیدی سەرپەشتیارانی مەسیحییەتی خۆرئاوایی بەشدارییکردنی (جەژنی خۆر)یان قەدەغەکرد لەبەرەئەوەی بتپەرستییەو ئەو رۆژەیان گۆڕی و کردیان بە جەژنی لەدایکبوون، کەچی خۆرهەڵاتییەکان هەر لەسەر حاڵی خۆیان مانەوەو لە رۆژی 6ی کانوونی یەکەمدا جەژنی زایینیان بەرزو زیندوو رادەگرن.
لە دەرئەنجامی ئەم جیاوازی و ناکۆکییەدا هەردوو کەنیسەی خۆرئاوایی و خۆرهەڵاتی رێککەوتن لەسەر یەکخستنی جەژنی لەدایکبوونی بە پێی ئەو رۆژو وادەیەی کەنیسەی خۆرئاوایی دیاریکردووەو پشتی پێدەبەستێت، بەو مەرجەی لە جەژنەکانی قیامەت (ڕعیاد الفێح)دا کە لە بەهاردایە پشت بە رۆژژمێری خۆرهەڵاتی ببەسترێت.
بەڵام ـ بەپێی گێڕانەوەکان ـ کەنیسەی خۆرئاوایی وەفادارنەبوو بەرانبەر پابەندبوونی بە شوێنکەوتن  و پشتبەستنی بە رۆژژمێری خۆرهەڵاتی لە جەژنەکانی قیامەتدا، پاش ئەوەی گرەوی خۆی بردەوەو کەنیسەی خۆرهەڵاتی قایلکرد بە بڕیاردان و رازیبوون لەسەر مەوعیدەکەی ئەو بۆ جەژنی لەدایکبوون (عیدالمیلاد).
لە ئاکامی ئەوەدا کەنیسەکانی خۆرهەڵاتی دابەشبوون بەسەر دووبەش دا، هەندێکیان وەک کەنیسەی یۆنانی و ئەرسەدۆکسیی ئەنتاکی پابەندبوون بەوادە دیاریکراوە نوێیەکەوە بۆ جەژنی لەدایکبوون کە دەکاتە رۆژی 25ی کانوونی یەکەم، بەڵام کەنیسەکانی تری روسی و ئەرمەنی و ئاشووری و کلدانی و سریانی پاشگەزبوونەوە لە پابەندبوونەکەیان و گەڕانەوە سەر رۆژمێرە کۆنەکەیان بۆ جەژنی لەدایکبوون کە بریتی بوو لە رۆژی 6ی کانوونی یەکەم.
جەژنەکانی قیامەت (ڕعیاد الفێح)
جەژنی قیامەت کە لە بنچینەدا بۆنەیەکی جولەکەیەو ئاماژەیە بۆ پەڕینەوەو دەرچوونی جولەکە لە میسر، لە سەرەتای بەهاردا ئەنجام دەدرێت و بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕدرێت.
ئەوەی لە مێژوودا سەلماوە ئەوەیە کە میللەتانی ساکسۆن بە بۆنەی جەژنەکانی پیت و بەرەکەت (الخێب) ـ کە بە هێلکەی مریشک ئاماژەی بۆ دەکرێت ـ لە سەرەتاو دەستپێکی بەهاردا ئاهەنگ دەگێڕن، ئەم وادەیەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو وادەیەی مەسیحییەکان پێیان وایە قیامەت و هەستانەوەی مەسیح تێیدا روویداوە، بەڵام تائێستا هۆکاری ئەوە نەزانراوە بۆچی مەسیحییەکان پشت بەو ناوە یەهودییە دەبەستن بۆ ئەو جەژنەو بەکاری دێنن.
مەسیحییەکان بە هەردوو کەنیسەی خۆرئاوایی و خۆرهەڵاتیی ـ یانەوە بەپشت بەستن بە رۆژژمێری قەمەری وادەی جەژنی قیامەت-یان دیاریدەکەن، ئەویش بە رەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی رێساو بنچینەی (یەکەم یەکشەممە) لە دوای (یەکەم پڕبوونەوەی مانگ) پاش هاوسانی و لەنگەرگرتنی بەهار (واتە پاش ئەوەی خۆر دەگاتە ناوەڕاستی ئاسمان  و شەوو رۆژ وەک یەکی لێدێت  و چون یەک دەبن)، ئالێرەدا جیاوازی (13) رۆژ رۆڵی خۆی دەبینێت لە دیاریکردنی جەژندا، بەجۆرێک لە خۆرئاوا (21ی ئازار) بە رۆژی لەنگەرگرتن و هاوسانی بەهار دادەنێن، بەڵام لە خۆرهەڵات پاش (13) رۆژ لە دوای ئەوەی خۆرئاوا ئەو حاڵەتە روودەدات کە دەکاتە 3ی نیسان جا ئەگەر مانگ لە نێوان (21ی ئازار) و (3)ی نیساندا پڕیووە، ئەوا جەژنی خۆرهەڵاتی و خۆرئاوایی لێک دووردەکەونەوە و جودادەبنەوە، لەبەرئەوەی خۆرهەڵاتییەکان چاوەڕوانی دەرکەوتنی مانگێکی چواردەی تر (واتە نزیکەی مانگێکی تر) دەکەن. بۆ دیاری کردنی جەژنەکەیان.. بەڵام خۆئەگەر هاتوو مانگ لە دوای (3ی نیسان)ەوە پڕبوو ئەوا جەژنی هەردوولا لێک نزیک دەبنەوەو رەنگە یەکیش بکەوێت.



               تيبينى :لةمالى كوردان وةرم كرتوة

Kurdzhin
QWRBANT BM ZAKARIA GYAN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-09-24 19:46:49

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

Re: هۆکارەکانی جیاوازی

dast xosh hawre gyan
sar kawtw bit

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net