❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌وره‌یی‌.. به‌خشین (زه‌كات )1

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-23 19:02:23

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

گه‌وره‌یی‌.. به‌خشین (زه‌كات )1

گه‌وره‌یی‌ و پاداشتی‌ ماڵ به‌خشین (زه‌كات ) .

bashi yakam

ئیسلام شۆرش و ئینقلابه‌ له‌ دڵی‌ مرۆڤه‌كاندا و له‌واقعدا, هه‌ر سیفه‌ت و ڕه‌وشتێك خزمه‌ت به‌ ئینسان و كۆمه‌ڵگا بكات بره‌وی‌ پێ‌ ده‌دات له‌ رێگای‌ دانانی‌ نه‌خشه‌ و به‌رنامه‌ و هه‌نگاوی‌ گونجاو , یه‌كێك له‌و سیفاته‌ نامۆو دزێوانه‌ی‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئیسلامی‌ بریتیی‌ یه‌ له‌ ( ده‌ست گوشین و ڕه‌زیلی‌ ) كه‌ ئه‌مه‌ سیفاتی‌ مرۆڤه‌كانه‌ به‌گشتی‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ئیسلامیان پێ‌ بگات!! خوای‌ به‌دیهێنه‌ری‌ ئینسان- جل جلاله‌- ئه‌فه‌رموێت: ((قل لو انتم تملكون خزائن رحمه‌ ربی‌ أذا لامسكتم خشیه‌ الانفاق وكان الانسان قتورا )) واته‌ : ئه‌ی‌ محمد (صلی‌ الله علیه‌ و سلم) بڵێ‌ به‌ مرۆڤه‌كان به‌ گشتی‌ ئه‌گه‌ر خه‌زێنه‌ی‌ رزق و رۆزی‌ خوای‌ گه‌وره‌ هه‌مووی‌ مولكی‌ ئێوه‌ و به‌ده‌ست ئێوه‌ بێ‌ ئه‌وجا ئه‌ترسن له‌ فه‌قیری‌ و نایبه‌خشن!! سه‌یری‌ سیفه‌تی‌ ئینسان- به‌ گشتی‌ پێش ئه‌وه‌ ئیمان دڵی‌ ڕووناك بكاته‌وه‌ چه‌ند به‌رچاو ته‌نگ و ده‌ست گوشیوه‌!!نه‌ك خاوه‌نی‌ هه‌زاره‌ها یان ملیونه‌ها دینار بێت به‌ڵكو ئه‌وه‌تا خوای‌ عه‌لیم –ئه‌فه‌رموێ‌ گه‌رخاوه‌ نی‌ خه‌ ز ینه‌ كانی‌ خو ای‌میهره‌ بانیش بیت هه‌ رخۆی‌ به‌كه‌م ده‌س و نه‌بوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و!! له‌ كۆتایی‌ ئایه‌ته‌كه‌دا ئه‌فه‌رموێت :(( وكان الانسان قتورا )) ئیبن عباس و قه‌تاده‌ ئه‌فه‌رموون ( قتورا ) یانی‌ به‌خیل و به‌رچاو و ته‌نگ!. له‌ ئایه‌تێكی‌ تردا ئه‌فه‌رموێت (( وانه‌ لحب الخیر لشدید )) دووجار به‌ ئامڕازی‌ ته‌ئكیده‌وه‌ (( انه‌ )) له‌گه‌ڵ لامی‌ ( لشدید ) دووپات ده‌كاته‌وه‌ یانی‌ به‌ڕاستی‌ مرۆڤه‌كان ( به‌گشتی‌ ) زۆر پاره‌ و ماڵیان خۆش ده‌وێت !! ئه‌ڵبه‌ته‌ ئیسلام دژایه‌تی‌ بوونی‌ پاره‌و سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ ناكات! به‌ڵكو ئه‌یه‌وێت خۆشه‌ویستی‌ یه‌كه‌ی‌ له‌ (د ڵیانه‌وه‌ ده‌ربهێنێت و بیخاته‌ باخه‌ڵیانه‌وه‌) بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر كاتی‌ پێویستی‌ به‌ بخشین كرد سووك و ئاسان ده‌ری‌ بهێنێنن و بیبه‌خشن!!!.
هه‌ر بۆیه‌ش پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلی‌ الله علیه‌ و سلم) له‌ یه‌كێ‌ له‌ فه‌رمووده‌كانیدا ئه‌مان ترسێنێت له‌ به‌خیلی‌ و ئاسه‌واری‌ ناهه‌مواری‌ له‌ سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵ ( اتقوا الشح أهلك من كان قبلكم حملهم علی‌ ان سفكوا دما‌وهم و أستحلوا محارمهم ) رواه‌ مسلم ....

واته‌: خۆتان بپارێزن و دوور كه‌ونه‌ له‌ به‌خیلی‌ بوون گه‌لانی‌ پێش ئێوه‌ی‌ – له‌ گاورو جوله‌كه‌- فه‌وتاندو , وای‌ لێ‌ كردن خوێنی‌ یه‌كتری‌ بڕێژن و سنوری‌ خوا بشكێنن به‌وه‌ی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ خوا حه‌رامی‌ كردبوو له‌ سه‌ریان له‌ به‌ر خاتری‌ دونیا و پاره‌ به‌فڕوفێڵ حه‌لاَڵیان ده‌كرد بۆ خۆیان! ئه‌وه‌تا خوای‌ میهره‌بان به‌زی‌ حه‌یوانی‌ له‌سه‌ر حه‌رام كردبوون كه‌ بیخۆن ئه‌مان ئه‌وه‌نده‌ به‌خیل و دونیا ویست بوون ! ئه‌چوون ئه‌یان فرۆشت و پاره‌كه‌یان ئه‌خوارد ! یان رۆژانی‌ ( یه‌ك شه‌ممه‌ ) رۆژانی‌ ( عگله‌) و ئیسراحه‌ت بوو حه‌رام بوو له‌ سه‌ریان راوه‌ ماسی‌ بكه‌ن ئه‌مان ئه‌چوون رۆژی‌ شه‌ممه‌ چاڵی‌ گه‌وره‌یان بۆ ماسیه‌كان هه‌ڵئه‌كه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ بكه‌ونه‌ ناویان و نه‌توانن ده‌ربچن تا رۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ هه‌موویان بگرن!!. ئابه‌م شێوه‌یه‌ داوا و فه‌رمانه‌كانی‌ خوای‌ گه‌وره‌یان به‌جێ‌ ده‌هێنا !! بۆیه‌ خوای‌ بالاَ ده‌ستیش ریسواو سه‌رشۆڕی‌ دونیاو قیامه‌تی‌ كردن!!. جا ئیسلام ده‌زانێت ئه‌مه‌ سروشتی‌ مرۆڤه‌كانه‌ به‌ گشتی‌ ! بۆیه‌ عه‌قیده‌یه‌كی‌ پۆلاَین و عیباده‌ت و ره‌شتێكی‌ جوانی‌ بۆ هێناوه‌ و به‌ كۆمه‌ڵێك ئایه‌ت و فه‌رموده‌ی‌ زۆر هه‌ڵیان ده‌نێت و دڵیان پر ده‌كات له‌ خۆشه‌ویستی‌ خوا و به‌هه‌شت وه‌ هه‌ركردارێك زیاتر و زۆرتر بیان گه‌یه‌نێت به‌مه‌به‌ست كه‌ یه‌كێكیان به‌خشینی‌ ماڵ و سامانه‌. ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و ئایه‌ت و فه‌رمودانه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوان (صلی‌ الله علیه‌ و سلم) خوای‌ مهره‌بان ئه‌فه‌رموێت: ((و قاتلوا فی‌ سبیل الله‌ و اعملوا ان الله‌ سمیع العلیم , من ذا الذی‌ یقرض الله‌ قرضا حسنا فیضاعفه‌ له‌ أضعافا كثیره‌, والله‌ یقبض و یبسط و الیه‌ ترجعون ))... البقره‌ :244-245 واته‌ك بجه‌نگن له‌ پێناو خوادا وه‌ بزانن كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ بیسه‌ری‌ هه‌موو هاوار و دۆعایه‌كه‌وه‌ خاوه‌نی‌ علیم و زانیاری‌ ته‌واوه‌ به‌ دروست كراوه‌كانی‌, كێ‌ هه‌یه‌ ببه‌خشێ‌ و قه‌رز بداته‌خوا تا له‌ قیامه‌تدا پاداشته‌كه‌ی‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ ( ئیمامی‌ شه‌وكانی‌ ) له‌ ( زبده‌ التفسیر ) دا ئه‌فه‌رموێت: أقراچ الله‌ : ( قه‌رزدان به‌خوا – مثل لتقدیم العمل الصالح الذی‌ یستحق به‌ فاعله‌ الثواب )) ....

نمونه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئینسان كرده‌وه‌ی‌ چاكه‌ پێش بخات بۆ خۆی‌ تا شایسته‌ ی‌ پاداشت بین ئنجا ئه‌فه‌رموێت (قرضا حسنا) یانی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ له‌ دڵیه‌وه‌ بیبه‌خشێت و منه‌ت به‌سه‌ر كه‌سدا نه‌كات ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وه‌ خوای‌ میهره‌بان ( فتضاعفه‌ له‌ أضعافا كثیره‌ ) یانی‌ رێژه‌ی‌ بخشینه‌كه‌ی‌ بۆ چه‌ند جار زیاتر ده‌كاته‌وه‌ له‌ یه‌ك به‌ده‌وه‌ ( 1×10 ) بۆ یه‌ك به‌حه‌وسه‌د ( 1×700) و زیاتریش پاشان ده‌فه‌رمووێت ( والله‌ یقبض و یبسط و الیه‌ ترجعون ) یانی‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ ماڵ و پاره‌ی‌ ئینسان و زیادكردنی‌ به‌ ویست و ده‌سه‌لاَتی‌ خوایه‌ و هه‌مووشتان بۆلای‌ په‌روه‌ردگار ده‌گه‌رێنه‌وه‌ و به‌خشنده‌ وبه‌خیل هه‌ركه‌سه‌و پاداشتی‌ خۆی‌ وه‌رده‌گرێت)). سه‌ید قوتب له‌ ته‌فسیری‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دا ده‌ڵێت : جیهادی‌ چه‌كداری‌ و فیداكاری‌ و ماندوو بووه‌نه‌ ،هه‌روه‌ها سه‌رف كردنی‌ ماڵ و به‌خشین له‌ پێناوی‌ خوادا زۆر جار له‌ قورئاندا پێكه‌وه‌ باس كراون چونكه‌ ماڵیش به‌ ماندو و بوون په‌یدا ده‌بێت! جامادام ژیان و مردن به‌ده‌ستی‌ خوایه‌ و به‌شداری‌ له‌ جه‌نگ و جیهاددا ژیان و ته‌مه‌ن كورت ناكاته‌وه‌ هه‌روه‌ها كه‌م و زۆری‌ پاره‌ و سامانیش هه‌ر به‌ده‌ستی‌ خوایه‌ و به‌خشینی‌ كه‌می‌ ناكاته‌وه‌ كه‌وابوو (( فلا فزع من الموت ولا خوف من الفقر و أذن فلیجاهد المومنون فی‌ سبیل الله‌ و لیقدموا الارواح و الاموال و لیستقینوا ان انفاسهم معدوده‌ و ان ارزقهم مقدره‌ )).

ئه‌وتا كاتێك باسی‌ (قتال) ده‌كات له‌ پێناوی‌ خوادا , یه‌كسه‌ر به‌دوایدا باسی‌ قه‌ رز الله‌ الحسنه‌ ) ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ تێ‌ بگه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ردوو جۆری‌ جیهادی‌ ( مالی‌ و به‌ده‌نی‌ ) پێكه‌وه‌ گرێ‌ دراون و ته‌واوكه‌ری‌ یه‌كترن, ئه‌گه‌ر ( جیهادی‌ ماڵی‌ ) زۆر و به‌ هیز بیت , ئه‌وا ( جیهادی‌ به‌ده‌نی‌ و چه‌كداری‌ به‌هێزترد ه‌بێت و پێداویستی‌ یه‌كانی‌ باشتر ئاماده‌ ده‌كرێت, وه‌كاتێ‌ جیهادی‌ چه‌كداری‌ به‌هێز بوو , ئیسلام بالاَ ده‌ست ده‌بێت وه‌ ئه‌بێته‌ خاوه‌نی‌ ده‌سه‌لاَت , بێ‌ گومان ئه‌وكاته‌ نه‌ك هه‌ر موسڵمانی‌ دڵسۆز پاره‌ و ماڵ ده‌به‌خشن به‌ڵكو هه‌موو خه‌ڵك به‌شداری‌ ده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها دام و ده‌زگای‌ دارایی‌ په‌یدا ده‌بێت! هه‌روه‌ها به‌خشینی‌ پاره‌ وه‌ك (قرض الله‌ الحسنه‌)) ئه‌بێته‌ مایه‌ی‌ لێ‌ خۆش بوونی‌ خواو شوكر و سوپاسی‌ په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌و كه‌سه‌ وه‌ك ئه‌فه‌رمووێ‌ (( أن تقرضوا الله‌ قرضا حسنا یضاعفه‌ لكم و یغفر لكم والله‌ شكور حلیم )) التغبن /17
به‌زه‌ی‌ و میهره‌بانی‌ په‌روه‌ردگارئه‌ وه‌ یه‌ بۆ به‌نده‌كانی‌ خۆی‌ دروستی‌ كردوون و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌شیان هه‌ر خۆی‌ پێیان ده‌به‌خشێت كه‌چی‌ ئه‌فه‌رموێت به‌قه‌رز بیده‌ن به‌من پاداشتێكی‌ گه‌وره‌تان پێ‌ ده‌به‌خشم !! ئینسان له‌م دونیایه‌دا كاتێ‌ قه‌زێك ده‌دات به‌ یه‌كێك هه‌میشه‌ چاوه‌روانی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌یه‌تی‌ بۆیه‌ خوای‌ میهره‌بانیش ئه‌م پاره‌و ماڵ و به‌خشینه‌ به‌ ( قه‌رز ) ناو ده‌بات تا یه‌قین بدات به‌ مۆسڵمانانی‌ به‌خشینده‌ رۆژێك دێت به‌ چه‌ند قات ئه‌و قه‌رزه‌ وه‌ر بگرنه‌وه‌ !!
وه‌ له‌ سوره‌تی‌ ( الزاریات ) دا خوای‌ به‌خشنده‌ باسی‌ هه‌ندێك له‌ سیفاتی‌ ( متقین ) ده‌كات كه‌ به‌و سیفاته‌ جوانانه‌ به‌هه‌شتیان بۆ خۆیان كریوه‌ , یه‌كێكیان ئه‌ڵێت ,( وفی‌ اموالهم حق للسائل و المحروم ) واته‌ : ئه‌و خوا ناسانه‌ له‌ماڵ و پاره‌یاندا به‌شی‌ موحتاجه‌كانی‌ لێ‌ دابین ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت ( سائل ) واته‌ ئه‌و هه‌ژاره‌ی‌ خۆی‌ ناچار ده‌بێت داوای‌ بكات و ( محروم ) ئه‌و كه‌سه‌یه‌ خه‌ڵك به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ ده‌زانێت چونكه‌ شه‌رم و حه‌یا ده‌یگرێت له‌وه‌ی‌ خۆی‌ داوا بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا زۆر نه‌داره‌ !!
و له‌ ئایه‌تێكی‌ تری‌ خوای‌ بالاَده‌ست به‌ ( وعد ) ئه‌فه‌رمووێت به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئه‌به‌خشن ( وما انفقتم من شی‌‌و فهو یخلفه‌)) .......
واته‌: ئێوه‌ له‌ هه‌ر شتێك هه‌رچه‌نده‌ ببه‌خشن خوای‌ گه‌وره‌ شوێنه‌كه‌یتان بۆ پر ده‌كاته‌وه‌ له‌ماڵ و سه‌روه‌تتان كه‌م نابێته‌وه‌ !!
به‌ڵگه‌ی‌ كۆتای‌ له‌ قورئان كه‌ وه‌ك گۆڵ بژێرێك بۆم هه‌ڵبژاردوون ئه‌م ئایه‌ته‌یه‌ كه‌ مه‌گه‌ر خوای‌ ( علیم ) بۆ خۆی‌ له‌ فراوانی‌ و قوڵی‌ وماناو مه‌به‌سته‌كانی‌ بزانێت ( ومالكم الا تنفقوا فی‌ سبیل الله‌ , ولله‌ میراپ السمواتو الارض , لا یستوی‌ منكم من انفق من قبل ا لفتح وقاتل اولئك اعظم درجه‌ من الذين انفقوا من بعد و قاتلوا و كلا وعد الله‌ الحسنی‌ والله بما تعملون خبیر , من الذی‌ یقرض الله‌ قرض حسنا , فیظاعفه له وله اجر كریم ))... الحدید/ 10-11.

واته‌ : ئه‌و ه‌چیتانه‌ ؟ بۆ پاره‌و ماڵ نابه‌خشن له‌ پێناو خوادا , مه‌گه‌ر خوا پێ‌ ی‌نه‌بخشیون ؟ هه‌ر چی‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه‌ هه‌موو موڵكی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ ومیهره‌بان نیه‌ ؟! پاشان دێته‌ سه‌ر ڕوون كردنه‌وه‌ی‌ ڕاستیه‌ك , كه‌ مه‌گه‌ر هه‌ر شوێن كه‌وتوانی‌ بانگه‌وازی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ خوای‌ هه‌ستی‌ پێ‌ بكه‌ن ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ئه‌فرمووێت (( كه‌سانی‌ كه‌ له‌ رۆژانی‌ سه‌ختی‌ و نه‌داری‌ و تۆقاندن و كه‌می‌ و بێ‌ ده‌سه‌لاَتی‌ ئه‌ندامان و لاوازی‌ بانگه‌وازدا , پاره‌و ماڵ ده‌خشن و خۆیان ئه‌كه‌نه‌ قوربانی‌ یه‌كسان و هاوتانیه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه‌ له‌ كاتی‌ زۆری‌ ئه‌ندامان و ئازادی‌ خاك و ده‌سه‌لاَتی‌ ئیسلام و ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئیسلامیدا ماڵ ده‌به‌خشن و ده‌جه‌نگن .. به‌ڵكو كۆمه‌ڵی‌ یه‌كه‌م پله‌و پایه‌یان به‌رزه‌ و بناغه‌ی‌ پته‌وی‌ بانگه‌وازی‌ خوایین هه‌رچه‌نده‌ خوای‌ مهره‌بان هه‌ركه‌سه‌و پاداشتی‌ خۆی‌ پێ‌ ده‌به‌خشێت و ئاگاداره‌ به‌سه‌ر نیاز و كرده‌وه‌ی‌ مرۆڤه‌كاندا ئه‌و جا وه‌ك هه‌ڵدان و مژده‌یه‌ك كه‌ ئه‌فه‌رمووێت: (( من ذا الذی‌ یقرض الله قرضا حسنا فیظاعفه له وله اجر كریم )) هه‌ركه‌سێك پاره‌و ماڵ ببه‌خشێت و (( قرض الله الحسن ) بداته‌ خوای‌ مهره‌بان خوا چه‌نده‌ها جار بۆی‌ زیاد ده‌كات پاداشت و رێز وحورمه‌تی‌ پێ‌ ده‌به‌خشێت ... (( من ذا الذی‌ یقرض الله قرضا حسنا فیظاعفه له وله اجر كریم )) هه‌ركه‌سێك پاره‌و ماڵ ببه‌خشێت و (( قرض الله الحسن ) بداته‌ خوای‌ مهره‌بان خوا چه‌نده‌ها جار بۆی‌ زیاد ده‌كات پاداشت و رێز وحورمه‌تی‌ پێ‌ ده‌به‌خشێت ...

هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته‌:
بانگه‌واز وكاری‌ ئیسلامی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ وه‌ك سروشتی‌ هه‌ر بانگه‌وازێك هه‌میشه‌ به‌ دوو قۆناغدا تێده‌په‌رێت ..
قۆناغی‌ یه‌كه‌م : قۆناغی‌ لاوازی‌ (( مرحل الضعف ))
قۆناغی‌ دووه‌م : قۆناغی‌ ده‌سه‌لاَت و توانا (( مرحله‌ القوه‌ ))

لیره‌دا فه‌رمووده‌كه‌ی‌ خوای‌ زاناو حه‌كیم به‌ ڕاشكاوی‌ ئاماژه‌ بۆ هه‌ر دوو قۆناغه‌كه‌ ده‌كات و پله‌ و پایه‌ی‌ موسڵمان له‌ هه‌ردوو قۆناغه‌كه‌دا ده‌نرخێنێت . به‌لاَم ئه‌وه‌ی‌ له‌یاد نه‌چووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا ده‌بنه‌ ئه‌ندام و شان ئه‌ده‌نه‌ ژێر مه‌سئولیاتی‌ قورسی‌ بانگی‌ خوایی‌ و ئه‌بنه‌ قاعده‌یه‌كی‌ پته‌و و ره‌مز و سه‌ر دانانه‌وێنن بۆ زه‌خت و زه‌بری‌ كۆمه‌ڵگا و كۆمه‌لاَنی‌ جاهیلی‌ , ئه‌مانه‌ ناكرێ‌ و نابێ‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا كه‌ له‌ قۆناغی‌ دووه‌م و سه‌ركه‌وتندا به‌رگری‌ له‌ ئیسلام ده‌كه‌ن و ئه‌وكاته‌ ده‌بنه‌ ئه‌ندام !! به‌یه‌ك چاو و وه‌ك یه‌ك حیسابیان بۆ بكرێت!!

ئیمامی‌ ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ حه‌نبه‌ل ئه‌گێڕێته‌وه‌ له‌ ئه‌نه‌سی‌ كوڕی‌ مالیكه‌وه‌ كه‌ جارێكیان له‌ نیوان خالیدی‌ كوڕی‌ وه‌لید و عبد الرحمن ی‌ كوڕی‌ عه‌وفدا – كه‌ دوو هاوه‌ڵی‌ دڵسۆزی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا بوون – قسه‌و باسێكی‌ ناخۆش ڕوویدا, خالید ووتی‌ به‌ عبد الرحمن,ئه‌وه‌ چی‌ یه‌ ئه‌ڵی‌ َی‌ خۆتان به‌ چاكتر و پێشتر له‌ ئێمه‌ ده‌زانن؟ گوایه‌ ئێوه‌ چه‌ند سالاَنێك پێش ئێمه‌ موسڵمان بوون ! ئه‌م قسه‌یه‌ گه‌یشته‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا پێ‌ ی‌ ناخۆش بوو فه‌رمووی‌ ( أدعوا لی‌ أصحابی‌ فو الذی‌ نفسی‌ بیده لو أنفقتم مثل أحد أو مثل الجبال ذهبا مابلغتم أعمالهم )) ... واته‌: فه‌رمووی‌ : واز له‌ هاوه‌لاَنی‌ من بهێنن و ئه‌زیه‌ت و ئازاریان مه‌ده‌ن, سوێند به‌و خوایه‌ی‌ گیانی‌ منی‌ به‌ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر ئیوه‌ به‌قه‌ده‌ر كێوی‌ ئوحود یان هه‌ر كێوێكی‌ تر زێڕو ئاڵتونتان هه‌بێت و هه‌مووی‌ بكه‌ن به‌خێر, ئه‌نجا به‌قه‌ده‌ر كرده‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌وان خێرتان ناگات و ناگه‌نه‌ ئاستی‌ ئه‌وان )).

* ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله وسلم وسلم) كه‌ پشت گرتنی‌ عبد الرحمن بوو وه‌ خالیدی‌ پێ‌ بی‌ َده‌نگ كرد , پاش دابه‌زینی‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ بوو ( لایستوی‌ منكم من أنفق من قبل الفتح و قاتل .. الخ )) چونكه‌ عبد الرحمن له‌ رۆژانی‌ سه‌خت و لاوازی‌ بانگه‌وازو بێ‌ پاره‌ی‌ وكه‌م ده‌رامه‌تیدا موسڵمان بوو بوو وه‌ به‌خۆی‌ و ئه‌و سه‌روه‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ یه‌ی‌ كه‌ هه‌یبوو , هه‌مووی‌ له‌ خزمه‌تی‌ ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری‌ خوادا دانابوو.
به‌لاَم خالید- كه‌ پاشان بوو به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ئیسلامی‌ و پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله علیه‌ وسلم) له‌ وه‌سفیدا ئه‌فرموێ‌ (( خالید شمشێری‌ تیژ كراوی‌ خوایه‌ بۆ سه‌ر ملی‌ كافران )) ئه‌وكات تازه‌ موسڵمان بوو بوو یان بڵیین له‌سه‌ره‌تای‌ قۆناغی‌ دووه‌مه‌وه‌ هاته‌ ریزی‌ موسڵمانانه‌وه‌ ..
جێگای‌ خۆیه‌تی‌ لێره‌دا بڵێم: بانگه‌وازی‌ ئیسلامیشله‌ ئیستادا به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌مدایه‌و , داوا له‌گشت موو سلم انیكی‌ به‌ ئه‌ مه‌ ك ده‌ كه‌ م كه‌ مال ببه‌خشن , ئیستا كاتی‌ زۆر گونجاوی‌ به‌خشینه‌ و له‌ ده‌ستی‌ خۆتانی‌ مه‌ده‌ن..

بانگخوازانی‌ ماندوو نه‌ناس كه‌ ژیان و ماڵ وئیسراحه‌تی‌ خۆیانیان كردۆته‌ قوربانی‌ ئیسلام , كه‌ ئه‌گه‌ر به‌دوای‌ ژیان و بژێوی‌ دا بڕۆن بانگه‌وازیان پێ‌ ناكرێت و ئه‌گه‌ر بانگه‌وازیش بكه‌ن و قووت و ده‌رامه‌تی‌ ماڵ و منداڵیان پێ‌ په‌یدا ناكرێت , گۆڤار و بلاَو كراوه‌ی‌ ئیسلامی‌ یه‌كان, قوتابیانی‌ خنجیلانه‌ی‌ قوتابخانه‌كانی‌ قورئانی‌ پیرۆزو خوشكانی‌ نه‌دار و ره‌ش و رووت, ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها كه‌لێنی‌ تری‌ ئیسلامی‌, چاوه‌ڕوانی‌ غیره‌ت و بخشنده‌یی‌ ئێوه‌ی‌ به‌خشنده‌ ده‌كه‌ن!!

هه‌ر له‌ رێگاوه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ مسوڵمانێتی‌ یه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلی‌ الله علیه‌ وسلم) هاوه‌لاَنی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ په‌ روه‌ رده‌ كردوه‌ كه‌ هه‌ر كه‌س ئیش وكار و پێویستی‌ خۆی‌ خۆی‌ جێ‌ به‌جێ‌ ی‌ بكات و هه‌رگیز نه‌بێته‌ ئه‌رك به‌سه‌ر كه‌سه‌وه‌ و داوای‌ هیچ شتێك له‌كه‌س نه‌كات مه‌گه‌ر هه‌ر چاری‌ نه‌مێنێت و زۆر موحتاج بێ ! ئه‌وه‌تا عه‌وفی‌ كوڕی‌ مالیكی‌ ئه‌شجه‌عی‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی‌ (صحیح) ا ئیمامی‌ موسلیم ڕیوایه‌تی‌ ده‌كات له‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خواوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و عه‌وف ده‌ڵێ‌: (( ئێمه‌ كۆمه‌ڵی‌ له‌ حه‌وت تا 9كه‌س له‌ خزمه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوادا بووین و پێ‌ ی‌ فه‌رمووین : ئایا به‌یعه‌ت ناده‌ن به‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلی‌ الله علیه‌ وسلم) ئێمه‌ش تازه‌ ناوی‌ بیعه‌تمان بیستبوو ووتمان : به‌ڵێ‌ ئاماده‌ین ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا خێرا ده‌سمان درێژ كرد و ووتمان له‌سه‌ر چی‌ به‌یعه‌تت بده‌ینی‌؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی‌: به‌یعه‌تم به‌نێ‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار مه‌ده‌ن و پێنج نوێژه‌كه‌ بكه‌ن و ( سمع گاعه‌ ) ی‌ ئه‌میره‌كانتان بكه‌ن ) پاشان عه‌وف ده‌ڵێ‌ : به‌ده‌نگی‌ نزم و نهێنی‌ پێ‌ ی‌ فه‌رمووین ( ولا تسالوا الناس شیئا )) ... واته‌ : داوای‌ هیچ شتێك له‌ خه‌ڵكی‌ مه‌كه‌ن عه‌وف ده‌ڵێت : پاش ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌م هاوه‌لاَنه‌م چه‌ند جاربینیوه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ‌ ئه‌رك و و بێ‌ ته‌كلیف بوون له‌سه‌ر موسڵمانان ئه‌گه‌ر جارێك له‌ سواری‌ ولاَخه‌كه‌یان داره‌كه‌ی‌ ده‌ستیان به‌ربوایه‌ته‌وه‌ نه‌یان ئه‌وت به‌كه‌س ئه‌و داره‌مان بده‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ , به‌ڵكو خۆیان دائه‌به‌زین و هه‌ڵیان ده‌گرته‌وه‌ (ریاض الصالحین ,ص 243...

* پاش ئه‌م په‌روه‌رده‌ ده‌روونی‌ یه‌ به‌رزه‌ ئه‌وجا هه‌موو مسوڵمان هه‌ڵده‌نێ‌ بۆ به‌خشین و چاكه‌ كردن. هه‌ركه‌س به‌پێ‌ ی‌ توانا وده‌رامه‌تی‌ خۆێ‌ , ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك دیناریان یه‌ك له‌ت خورماش هه‌ر زۆره‌ !! چونكه‌ خوای‌ مهره‌بان ته‌نها سه‌یری‌ ریژه‌ی‌ به‌خشراوه‌كه‌ ناكات به‌ڵكو سه‌یری‌ ئیمان و نیه‌تی‌ پاك و دڵ سووتاوی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئه‌به‌خشێت بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ئیسلام ئه‌كات, بۆیه‌ پیغه‌مبه‌ری‌ خۆشه‌ویستمان (صلی‌ الله علیه‌ وسلم) ئه‌فه‌رمووێت: (( اتقوا النار ولو بشق تمره‌ )) متفق علیه‌ ... واته‌: خۆتان بپارێزن و دوور خه‌نه‌وه‌ له‌ ئاگری‌ دۆزه‌خ با به‌یه‌ك له‌ت خورماش بێت ) بیكه‌نه‌ خێر!!

كه‌واته‌ هه‌وڵ بده‌ن خشتێكی‌ د امه‌زراو بن له‌ دیواری‌ ده‌ سه‌ لاتی‌ ئیسلامی‌ داهاتوودا . جا با پێكه‌و بچینه‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلی‌ الله علیه‌ وسلم) و گوڵبژیرێكی‌ فه‌رمووده‌كانی‌ بكه‌ین له‌م باره‌یه‌وه‌ , ئه‌و كاته‌ش تێ‌د ه‌گه‌ین كه‌ چۆن مانا و مه‌به‌سته‌ قووڵه‌كانی‌ ( جیهادی‌ ماڵی‌ ) له‌ دڵی‌ هاوه‌لاَنیدا چه‌قاندووه‌..

* هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی‌ تر ( صحیح ) دا كه‌ هه‌ردوو ئیمامی‌ بخاری‌ و مسلیم ریوایه‌تیان كردووه‌ له‌ ئه‌سمائی‌ كچی‌ ئه‌بو به‌كری‌ صدیقه‌وه‌ پێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رمووێت به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌سما ْ (( لاتوكی‌ فیوكا علیك ولاتحصی‌ فیحصی‌ الله‌ علیك ))... واته‌: ئه‌ی‌ ئه‌سما ْ ده‌می‌ گونی‌ یه‌كه‌ یان ئه‌و شته‌ی‌ خواردنی‌ تیا هه‌ڵگیراوه‌ مه‌به‌سته‌ره‌وه‌ , تا خوای‌ میهره‌بان لێت نه‌به‌ستێت وه‌ كاتێ‌ خێرو چاكه‌ ده‌كه‌ین مه‌یژ مێره‌ تا خوا به‌ ژماردن و حیساب پێت نه‌به‌خشێت )) مه‌به‌ستی‌ ئه‌م فه‌رمووده‌ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مسوڵمانی‌ به‌خشنده‌ هه‌میشه‌ دڵی‌ فراوانه‌و ده‌رگای‌ ماڵ و شته‌ هه‌ڵگیراوه‌كانی‌ كراوه‌یه‌ و ئاماده‌ی‌ به‌خشینه‌ هه‌ركاتێك پێویست بێت, خوای‌ گه‌وره‌ش له‌ پاداشتی‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌دا هه‌میشه‌ ده‌ڕژێنێت به‌ سه‌ ریدا, وه‌ هه‌روه‌ها كه‌سێك كه‌ به‌بێ‌ حیساب ده‌به‌خشێت و ناڵێ‌ ئه‌م مانگه‌ ئه‌وه‌نده‌ و ئه‌وه‌نده‌م به‌خشی‌ و ئیتر نابه‌خشم, خوای‌ به‌خشنده‌ش به‌بێ‌ حیساب و ژماردن د ه‌رگای‌ ڕۆزی‌ بۆ والاَده‌كات!!

مامۆستا غازی‌ حه‌مه‌ ئه‌مین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن darwnae (2008-09-23 19:07:11)

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net