❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كه‌ڵه‌شاخ گرتن- خوێن به‌ردان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-26 11:21:18

hakan love
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولئر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-21
دواترین سه‌ردان: 2011-01-23
په‌یامه‌كان: 178

كه‌ڵه‌شاخ گرتن- خوێن به‌ردان

كه‌ڵه‌شاخ گرتن- خوێن به‌ردان (الحجامه‌)

پێغه‌مبه‌ر ص ده‌فه‌رموێ‌: ((إن فی الحجامه‌ شفا‌و))رواه البخاری ومسلم. كه‌ڵه‌شاخ گرتن شێوازێكی‌ پزیشكیه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشیه‌كان به‌هۆی‌ سوككردنی‌ خوێن تێزان (احتقان)ی‌ ئه‌ندامه‌كان به‌هۆی‌ لابردنی‌ ئه‌و خوێنه‌ی‌ تێدا گیری‌ خواردوه‌.
ئه‌وه‌ سه‌لماوه‌ كه‌ كه‌ڵه‌شاخ گرتن سودی‌ زۆره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن و شه‌كری‌ خوێن و هاندانی‌ ئێسكه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كانیان و هاندانی‌ كۆئه‌ندامی‌ به‌رگری‌ و خۆڕزگاركردن له‌ ژه‌هر و به‌ز و چه‌وری‌ زیاد.
كه‌ڵه‌شاخ گرتن سودی‌ هه‌یه‌ بۆ رێكخستنی‌ هاتوچۆی‌ خوێن بۆ مێشك بۆیه‌ یارمه‌تی‌ یاداوه‌ریه‌ لاوازه‌كان د\ه‌دات و به‌هێزتریان ده‌كات هه‌روه‌ك یاریده‌ی‌ رێكخستنی‌ هه‌سته‌كان ده‌دات و هێزی‌ بینین زیاد ده‌كات و مه‌یینی‌ خوێن له‌ مولوله‌كانی‌ مێشك كه‌مده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی‌ لابردنی‌ ئه‌و خوێنه‌ی‌ تیایاندا زاوه‌ و له‌ رێژه‌ی‌ پێویست زیاتره‌، ئه‌مه‌ش رێژه‌ی‌ رودانی‌ جه‌ڵته‌كانی‌ مێشك كه‌متر ده‌كاته‌وه‌ و سوككردنی‌ فشاری‌ نێو خوێنبه‌ره‌كانیش ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رودانی‌ خوێنبه‌ربونی‌ مێشك.
دوایین دۆزینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ سیگناڵی‌ په‌یوه‌ندی‌ زۆر ئاڵۆز و ورد له‌سه‌ر ئاستی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ پچڕان یان شێوان یاخود گۆڕانیان به‌سه‌رداهات ده‌بنه‌ مایه‌ی‌ دوچاربون به‌ هه‌ندێ‌ نه‌خۆشی‌. جا كه‌ڵه‌شاخ گرتن مایه‌ی‌ رێكخستن و راستكردنه‌وه‌ی‌ ڕاڕه‌وه‌ی‌ ئه‌و سیگناڵانه‌ و خۆ لێ‌ ده‌ربازكردنیان.
مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆئه‌ندامه‌كانی‌ به‌ رێكوپێكی‌ كاربكه‌ن و ئه‌رك و فه‌رمانه‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ خۆیان وه‌كو پێویست ئه‌نجام بده‌ن هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ تاكو كۆتایی‌ ئه‌وا پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و فلته‌رانه‌ی‌ له‌نێو جه‌سته‌دا هه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی‌ ده‌وری‌ مرۆڤ خۆی‌ له‌و خڵته‌ و خارانه‌ رزگار بكا تا هێز و بزاڤێكی‌ گه‌وره‌تر به‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ خۆی‌ ببه‌خشێ‌. خوێنبه‌ردانیش رێگه‌چاره‌یه‌كی‌ نمونه‌یی‌ و بێوێنه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ مولوله‌ ورده‌كانی‌ خوێن تا خوێنی‌ تێدا نه‌مه‌یێ‌ و به‌ دیواره‌كانیدا وشك نه‌بنه‌وه‌، كه‌ گه‌لێك جار چه‌ندین نه‌خۆشییان لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌، وه‌كو نه‌خۆشی‌ لاسه‌رئێشه‌ و نه‌خۆشیه‌كانی‌ جه‌رگ و دڵ‌، چونكه‌ ئاساییه‌ گه‌ر مولوله‌كانی‌ خوێن گیران ئه‌وا باری‌ دڵ‌ گران ده‌بێ‌ و مێشك تێر خوێن ناكا و كۆئه‌ندامی‌ ده‌مار سست ده‌كات و ئه‌نجامه‌كانی‌ دیكه‌ش به‌ باشی‌ كار ناكه‌ن.
زیاد له‌وه‌ش كه‌ڵه‌شاخ گرتن كه‌ مایه‌ی‌ فراوان بونی‌ خوێنبه‌ره‌كانه‌، ئه‌وا سودی‌ بۆ هه‌مو نه‌خۆشیه‌كانی‌ دیكه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ واده‌كا زیاتر خوێن بۆ ئه‌ندامه‌ كه‌نه‌فت و ناساغه‌كان بچێ‌.
كه‌ڵه‌شاخ گرتن جه‌سته‌ له‌ خوێنی‌ تێكچوو ده‌پاڵێوێ‌ و ئه‌ندامه‌كان چالاك ده‌كا و وا له‌ مۆخی‌ ئێسكه‌كان ده‌كات خوێنی‌ تازه‌ وه‌به‌رهه‌م بێنێ‌ و ئه‌ندامه‌كانی‌ به‌رگری‌ توانستیان پتر ده‌كا و ئاستی‌ كاركردنیان به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net