❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌یوه‌ندى نێوان باوه‌ڕ و ڕه‌وشت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-09-28 17:32:33

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

په‌یوه‌ندى نێوان باوه‌ڕ و ڕه‌وشت

په‌یوه‌ندى نێوان باوه‌ڕ و ڕه‌وشت



  په‌روه‌رده‌ى باوه‌ڕ بریتى یه‌ له‌هاوسه‌نگى كردنی حه‌زو ئارازووه‌كان وه‌چاك كردنى ده‌روونى مرۆڤه‌كان ,هه‌لبه‌ته‌ بێ ئه‌م په‌روه‌رده‌ چاك سازى ده‌سته‌ به‌ر نابێت ، وه‌ مرۆڤه‌كان جێگرنابن وه‌نابن به‌خاوه‌ن  ڕه‌وشته‌ جوانه‌كان. جا له‌ به‌رئه‌م په‌یوه‌ندى یه‌ پته‌وه‌ له‌ نێوان باوه‌ر ِو ره‌وشت وه‌ له‌نێوان بیرو باوه‌رو و كرده‌وه‌, زانا یانى په‌روه‌رده‌ و كۆمه‌لناسی له‌رۆژئاوا و وولاتانی تر له‌ڕاو بۆچونه‌كانیان به‌ راشكاوى ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌ كه‌ هه‌رگیز به‌بێ ئاین ئارامى وجێگرى نا یته‌ بوون، وه‌به‌بێ بڕوا بوون به‌ خوا چاك سازى نایته‌ ئارا , ئه‌مانه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌كن:
1- فه‌یله‌سوفى الالمانى ((فیخته‌)) ده‌ڵێ ((ڕه‌ووشت به‌بێ ئاین بریتى یه‌ له‌گه‌مه‌و گالته‌ )) .
2-  سه‌رۆكى هندى ((غاندى )) ده‌ڵێ ((ئا ین و ڕه‌ووشت یه‌ك شتن هه‌رگیز لێك جیا بونه‌وه‌ قبول ناكا .... چونكه‌ ئا ین وه‌كو كیان وایه‌ بۆ ڕه‌ووشت , به‌ مانایه‌كى تر ئاین خۆراك به‌خشى ڕه‌ووشته‌و گه‌شه‌ى پێ ده‌كا .
3- فه‌یله‌سوف ((كانت)) ده‌ڵێ ((هه‌ركیز ڕه‌ووشتى ڕاسته‌قینه‌ له‌مرۆڤه‌كان دروست نابێت به‌بێ بڕوا بوون
به‌سێ شت:
((بوونى خوا ،به‌رده‌وامى مانه‌وه‌ى كیان، وه‌لێپرسینه‌وه‌ پاش مردن )) جێی ئاماژه‌ پێ كردنه‌ ئاینى پیرۆزى ئیسلام زیاتر له‌هه‌زار و پێج سه‌د ساڵ له‌مه‌و به‌ر ئاماژى به‌م ڕاستیانه‌ كردوه‌ و گرنگی یه‌كجار زۆرى داوه‌ به‌ په‌روه‌رده‌ی منداڵ له‌لایه‌نی ڕه‌ووشتی یه‌وه‌ .
ئه‌وه‌تا ابن ماجه‌ له‌ ابن عباسه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ (خوای كه‌وره‌ لێیان رازی بێت ) ده‌فه‌ رموێت گۆێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا
بوو(درودو سڵاوى خوای لێ بێت )فه‌ رمووی ((اكرموا اولادكم واحسنوا ادبهم )) واتا رێز له‌ منداله‌ كانتان به‌نێن و فێری چاكه‌یان بكه‌ن .
وه‌له‌ فه‌ رمو وده‌ یه‌كى تر له‌ پێشه‌ وا (( علی  كوڕى ئه‌بو تالب)) خوا لێ ی رازى بێت ڕیوا یه‌ت كراوه‌ كه‌ پێغه‌ مبه‌ری خوای گه‌وره‌ (درودو سڵاوی  لێبێت ) فه‌ رموویه‌تى ((علموا اولادكم الخیر وادبوهم )) واتا مندال و خێزان و
خزم كه‌سه‌ كانتان فێری كارى چاكیان بكه‌ن وه‌په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن .ئه‌مه‌و چه‌نده‌ها فه‌ رموده‌ ی تر هانی موسلمانانی داوه‌ ،وه‌ئه‌م به‌ر پسیاریتی یه‌ گه‌وره‌ى خستۆته‌ ئه‌ستۆى دایكان و باوكان له‌  ِراهێنانی جگه‌ر گۆشه‌ كانیان له‌سه‌ر كاری چاك ،وه‌ په‌روه‌رده‌ كردنیان له‌ سه‌ر ئاكارو ڕووشته‌ جوانه‌كان .
چونكه‌ ئه‌وان به‌رپسیارن له‌ ڕهێنانی منداله‌ كانیان له‌سه‌ر راِستگۆیی ی وه‌پاراستنی ئه‌مانه‌ت وه‌به‌هانا چوونی لێقه‌وماوان و ه‌رێزگرتنی گه‌وره‌كان وه‌رێزڵێنان له‌ مێوان، وه‌چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دراوسێ وه‌خۆشویستنی به‌رامبه‌رو                   وه‌به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست.... ،به‌ڵێ ئه‌وان به‌رپسیارن له‌ڕاهێنانی مندال له‌ به‌ كار هێنانی ووشه‌ى شیرین وجوان وه‌پاراستنى له‌ده‌م شه‌ڕی و ووشه‌ى ناڕێك وه‌خۆپاراستنی له‌هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كاربكاته‌ سه‌ر پیاوه‌تی و ئابڕوپاكیتى ئه‌و ،وه‌هه‌روه‌ها به‌رپسیارن له‌ڕواندنی هه‌ستێكی مرۆڤایه‌تى چاك وه‌سۆزێكی ناسك به‌رامبه‌ر   هه‌ژارو نه‌دارو ڵێ قوماو بێوه‌ژن و مندالی بێ باوك ، ئه‌مانه‌ گشتیان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه‌ به‌ پاكی ده‌رون وڕه‌ووشت به‌رزی .
  په‌روه‌رده‌ى چاك به‌ پله‌ی یه‌كه‌م له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلام پشت ده‌ به‌ستێت به‌هێزی چاودێری وتێبینی كردن، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر دایكان وباوكان زۆر به‌وردی چاودێری ئه‌م چوار كردارو ڕووشته‌ له‌ مندال بكه‌ن َچونكه‌ خراپترین كردار و ره‌ووشتن له‌ منداڵ ئه‌مانه‌ش :-
1- درۆ كردن    2- جۆێن دان   3- دزی كردن   4- دیارده‌ی ڕۆچوون به‌رو كاری خراپه‌ .
ئه‌وه‌ی جێگای داخه‌ زۆر له‌ دایكان و باوكان زۆر به‌وردی چاودێری منداله‌كانیان ناكه‌ن،به‌لكو زۆرجار پاره‌و كه‌ل و په‌ل له‌ده‌ست منداله‌كانیان ده‌بینن كه‌چی چاو پۆشی ده‌كه‌ن له‌ لێپرسینه‌وه‌ ،وه‌ئه‌گه‌ر پسیار بكه‌ن له‌منداله‌ كانیان ئه‌م پاره‌و كه‌لو په‌له‌ت له‌ كوێ بوو؟ ئه‌ویش ده‌ڵیت دۆزیمه‌وه‌ یان هاوڕیه‌كم پێیدام،هه‌ر ئه‌ونده‌،ئیتر ئه‌وان بێده‌نگ ده‌بن،كارێكی سروشتی یه‌ منداڵ  ئه‌م جۆره‌ درۆیانه‌ بكا له‌ پێناو ئاشكرا نه‌بوونی كاره‌ دزێوه‌كانی، ئاكامێكى سروشتی یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ منداڵ فێری درۆو دزی ببێت ، هه‌تا ده‌كه‌وێته‌ ناو زه‌لكاوی تاوان.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو هه‌ندێك دایك وباوك هانی منداله‌كانیان ده‌دن له‌ سه‌ر دزی كردن وكاری به‌د، وه‌هه‌ندیك دایك به‌رگری له‌ منداله‌كى ده‌كا كاتێك باوك له‌ مندله‌كه‌ ده‌پرسێته‌وه‌ یاخود سزای ده‌دات . ئا به‌م شێوه‌یه‌ مندال له‌سه‌ر ئه‌م خوه‌ ناپه‌سه‌ندانه‌ گۆش ده‌بیته‌ گه‌وره‌ترین تاوانبار.
ئه‌مه‌ش چه‌ندنمونه‌یه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ گرنگی وكاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ ده‌كا :-
1- ده‌گێڕنه‌وه‌ كاتێك دادوه‌رێك بِریاری سزای ده‌ست بڕینی به‌ سه‌ر دزێك ده‌ركرد ،ده‌زه‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی به‌رز هاواری كردپێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی من ببڕن زمانی دایكم ببڕن ،چونكه‌ كاتێك من یه‌كه‌م جار هێلكه‌ یه‌كم دزی له‌ دراوسێكه‌مان دایكم سرزنشتی نه‌كردم و فرمانیشی پێنه‌كردم هیلكه‌كه‌  بگه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ دراوسێكه‌مان، به‌لكو هه‌لهه‌لی بۆلێدام و ووتی سوپاس بۆ خوا كوڕه‌كه‌م بووه‌ به‌پیاو،ئه‌گه‌ر زمان و هه‌لهه‌لی دایكم نه‌بوایه‌ من هه‌رگیز نه‌ده‌بوم به‌ دز له‌ كۆمه‌ڵگا .
2-  نمونه‌ی دووم ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌ی ڕاست و دروست چه‌نده‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر پاراستنی راسپارده‌و هه‌ستی چاودێری خوای گه‌وره‌ ، عبدلله‌ى كوڕی دینار ده‌فه‌رموێت ، له‌گه‌ڵ عو مه‌ری كوڕی ختاب (خوای گه‌وره‌ ڵیان رازی بێت ) چوین بۆ مه‌كه‌،له‌ ڕێگا گه‌یشتین به‌ شوانێك،پێشه‌وا عومه‌ر ویستی شوانه‌كه‌ تاقی بكاته‌وه‌ ،فه‌رموی ئه‌ی شوان مه‌ڕێكمان له‌م ڕانه‌ مه‌ڕه‌ پێ بفرۆشه‌ ،شوانه‌كه‌ ووتی من خاوه‌نی ئه‌م ڕانه‌ مه‌ڕه‌ نیم به‌ڵكو من به‌نده‌م ،عومه‌ر فه‌رموی به‌ گه‌وره‌كه‌ت  بلێ گورگ خواردی،شوانه‌كه‌ ووتی ئه‌ی خوا له‌ كوێ یه‌،ئایا خوا بێ ئاگا یه‌ ؟ عومه‌ر ده‌ستی به‌ گریان كرد،پاشان چوو شوانه‌كه‌ی له‌ خاوه‌نه‌كه‌ی كڕی وئازادی كرد ،ئه‌نجا ڕووی له‌ شوانه‌كه‌ كردو پێ ی فه‌رموو ئه‌م ووشه‌ تۆی ئازاد كرد له‌ دونیا ، هییوادارم هه‌ر ئه‌م ووشه‌ بێته‌ ئازاد بوونت له‌ ِرۆژ دوای.



 
 

                    و.به‌ ده‌سکاریه‌وه‌:دایکی نوور               

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net