❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قاچه‌ ماندوه‌که‌نت چاره‌سه‌ر بکه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-01 13:46:38

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857

قاچه‌ ماندوه‌که‌نت چاره‌سه‌ر بکه‌

گه‌لێک که‌سی وه‌ک مامۆستا و فرۆشیار و فه‌رمانبه‌ری پێشوازی کردن رۆژانه‌ کاتێکی دوور و درێژ به‌ پێوه‌ ده‌وه‌ستن بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دانیشتنیان هه‌بێت یان بتوانن له‌ شوێنی خۆیان دا هاتوچۆیه‌کی ته‌واو بکه‌ن و ئه‌مه‌ش زۆر جار کێشه‌یه‌کی توند بۆ سووڕی خوێن دروست ده‌کات و له‌ پێش هه‌موو ئه‌ندامێکی له‌شیش قاچه‌کان تووشی ماندوو بوون و ئازار ده‌بن و هه‌ندێ ئاوسان له‌ پاژنه‌ی پێ دروست ده‌که‌ن. بۆیه‌ پێوسیته‌ ئه‌و که‌سه‌ی کاروپیشه‌که‌ی وای لێده‌کات زۆر به‌ پێوه‌ له‌سه‌ر قاچه‌کانی بوه‌ستێ ، هه‌وڵ بدات ناوبه‌ناو قاچه‌کانی بجولێنێته‌وه‌ و له‌ پشووی کۆتایی هه‌فته‌ش ماوه‌یه‌ک به‌پێ بڕوات و وه‌رزش بکات ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک شێلانی قاچ و به‌مه‌ش ماسولکه‌کانی له‌ وشکبوون ده‌پارێزێ و سووڕی خوێن گورج و گۆڵ ده‌بێ وا چاکه‌ ئه‌م ڕێگایانه‌ بگرێته‌به‌ر :

*قاچه‌ ماندووه‌کانت له‌ ئاستی ڕانه‌وه‌ له‌سه‌رخۆ بشێله‌ و به‌مه‌ش هه‌ر گرێ و ئاوسانێک له‌ قاچ په‌یدا بووبێت بڵاوده‌بێته‌وه‌ و هه‌ردوو ده‌سته‌کانت به‌کاربێنه‌ بۆ شێلانی ڕانت

* به‌ هه‌ردوو ده‌سته‌کانت له‌ ئه‌ژنۆوه‌ به‌ره‌و سه‌ر تاکو نێک پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌ سه‌ر ڕانه‌کانت

* ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری چۆکت به‌سه‌ری په‌نجه‌کانت به‌ شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی بشێله‌

* قاچه‌کانت بچه‌مێنه‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ پێیه‌کانت به‌رزکه‌یته‌وه‌ بۆ سه‌ر کورسیه‌کی بچووک و هه‌ردوو په‌نجه‌ی گه‌وره‌ت به‌کاربێنه‌ بۆ شێلانی بازنه‌یی ته‌نیشتی قاچه‌کانت.

* به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر شێلانی ته‌نیشته‌کانی قاچت له‌ پاژنه‌ی پێته‌وه‌ به‌ره‌و کڵاوه‌ی چۆکت.

* پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌ره‌سه‌ر پێیه‌کانت بۆ حه‌سانه‌وه‌ی ماسولکه‌کانی و که‌وانه‌ی بنی پێت له‌سه‌رخۆ لێک بکشێنه‌وه‌.

* په‌نجه‌ی گه‌وره‌ت له‌سه‌رخۆ به‌کاربێنه‌ بۆ پاڵه‌په‌ستۆ خستنه‌ سه‌ر ماسولکه‌کانی پێیه‌کت ئینجا ئه‌م کاره‌ بۆ پێیه‌که‌ی ترت دووباره‌ بکه‌وه.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-72c6be0e98.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2386883&c=7160962

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net