❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڤیتامین A ژیانى كۆرپه‌له‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-03 11:10:37

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

ڤیتامین A ژیانى كۆرپه‌له‌

ڤیتامین A ژیانى كۆرپه‌له‌ له‌ مردن ڕزگار ده‌كات







KTV ..،، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێى ئه‌مریكى ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ پـێدانی ڤیتامین A ڕێـك له‌ دوای له‌دایـكبوون ترسی مه‌رگی منداڵ به‌ ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه‌.


به‌ پێی وته‌ى زانایان هه‌موو كۆرپه‌له‌یه‌ك پـێویسـتی به‌ ڤیتامین A هه‌یه‌ بۆ پاراسـتنیان له‌ نه‌خۆشـیـیه‌كانی ته‌شه‌نه‌كردن . كاتێـك له‌ دایك ده‌بن به‌شی خۆیان له‌ ڤیتامین A یان له‌ له‌شـدا هه‌یه‌. كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌یانپارێزێت ، دواتر شیری دایك یارمه‌تیـیان ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌و ڤیتامینه‌ له‌ له‌شـیاندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو و دایكه‌كه‌ تووشی كه‌م خۆراكی بووبێت ئه‌وا ئه‌و شیره‌ی ده‌یدات به‌ كۆرپه‌له‌كه‌ی بڕی پـێویسـتی له‌ ڤیتامین A تیادا نابێت و ژیان بۆ كۆرپه‌له‌كه‌ زه‌حمه‌ت ده‌بێت.


لێكۆله‌ران له‌ زانكۆى جۆن هه‌پكینز به‌شی ته‌ندروسـتی گشتی له‌ به‌ڵتمۆری مێریلاند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نزیكه‌ی 16 هه‌زار كۆرپه‌له‌ له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شـار له‌ باكوری ڕۆژئاوای به‌نگلادش ئه‌نجامدا، دواتر توێژه‌ران هه‌ڵسان به‌ پـێدانی ڤیتامین A هه‌ر دوای له‌ دایكبوونیان.وه‌ نزیكه‌ی نیوه‌ی كۆرپه‌له‌كان كه‌بسـولی ڤیتامین A یان پـێدرا و نیوه‌كه‌ی تریشـیان پلاسیبو یاخود حه‌بی شه‌كریان درایێ‌.

له‌ ئه‌نجامدا بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه‌ یه‌ك حه‌بی ڤیتامین A جیاوازیـیه‌كی به‌رچاو له‌ ڕێژه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و كۆرپه‌لانه‌ له‌سه‌ر ژیان دروست ده‌كات.


ڕۆڵف كڵیم كه‌ نووسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ ئاشكرامان كردووه‌‌ ده‌توانین ته‌نها له‌ به‌نگلادش ترسی مردن تا ته‌مه‌نی 6 مانگی %15 كه‌م بكرێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت نزیكه‌ی 20 هه‌زار كۆرپه‌له‌ سـاڵانه‌ له‌ مردن ڕزگاریان ده‌بێت.

كڵیم ئاماژه‌شی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر ڤیتامین A به‌ فراوانی بۆ هه‌موو كۆرپه‌له‌كان له‌ ئاسـیای باشور دابه‌ش بكرێت ، ده‌كرێت تا نیو ملیۆن كۆرپه‌له‌ له‌ مردن ڕزگاریان بـبێت. له‌ ڕابردووشـدا لێـكۆڵینه‌وه‌ی هاوشـێوه‌ له‌ ئاسـیای باشور سه‌باره‌ت به‌ سـووده‌كانی ڤیتامین A هه‌بوون، وه‌ ئاسـیای باشور ته‌نها شـوێن نیـیه‌ كه‌ ڕێژه‌ی مردنی كۆرپه‌لانی زۆر لێ به‌رزبێت.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-03 15:48:32

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌

Re: ڤیتامین A ژیانى كۆرپه‌له‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت و سه‌رفراز بیت

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-03 17:05:31

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

Re: ڤیتامین A ژیانى كۆرپه‌له‌

supas gyanakam bo payamakat sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-10-03 17:23:34

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383

Re: ڤیتامین A ژیانى كۆرپه‌له‌

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7231472f7c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2008-10-04 10:42:37

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673

Re: ڤیتامین A ژیانى كۆرپه‌له‌

supas saza gyan dasti tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net