❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كۆماری مهاباد 1946 - 1947

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-05 11:05:54

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762

كۆماری مهاباد 1946 - 1947

ده‌وڵه‌تێكی دانپیانه‌نراو
سرود: ئه‌ی‌ ره‌قیب
پایته‌خت: مهاباد
زمان: كوردی
ئایین: موسوڵمان
حوكمڕانی: كۆماری
سه‌رۆك: قازی محه‌مه‌د
سه‌ره‌ك وه‌زیر: حاجی بابه‌ شێخ
سه‌رده‌می مێژوویی: جه‌نگی سارد
راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی: 22 ی‌ كانوونی یه‌كه‌می 1946
پاشه‌كشێ‌ی‌ سۆڤێت: حوزه‌یرانی 1946
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌: 15ی كانوونی دووه‌می 1946
له‌سێداره‌دانی سه‌ركرده‌كان: 30ی ئازاری‌ 1947
رووبه‌ر: له‌ ساڵی‌ 1946 دا 37437 كیلۆمه‌تر دووجا بووه‌
دراو: ریاڵی‌ ئێرانی

كۆماری مهاباد كه‌ به‌ فه‌رمیی به‌ كۆماری‌ كوردستان ناسراوه‌‌و له‌ كوردستانی ئێران دامه‌زرێنراوه‌، ده‌وڵه‌تێكی كوردی كه‌مته‌مه‌ن بوو كه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست دا‌و له‌ دوای كۆماری ئارارات-له‌ توركیا، دامه‌زرا. پایته‌خته‌كه‌ی شاری‌ مهاباد بووه‌ كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ باكوری‌ خۆراوای‌ ئێران. دامه‌زران‌و له‌ناوچوونی كۆماره‌كه‌ به‌شێك بوو له‌ قه‌یرانی ئێران، ئه‌و ململانێ‌یه‌ی‌ له‌ نێوان ئه‌مریكا‌و سۆڤێت دا هه‌بوو كه‌ جه‌نگی ساردی لێكه‌وته‌وه‌. پێشینه‌ له‌ مانگی ئابی 1941، راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ریی كۆنترۆڵی‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی له‌ ده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی ئێران ده‌ركرد. له‌ شاری‌ مهاباد، كه‌ زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، كۆمیته‌یه‌كی له‌ كه‌سانی چینی ناوه‌ند به‌ پشتگیری سه‌رۆك خێڵه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ییان گرته‌ ده‌ست. پارتێكی سیاسی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی‌ ژیانه‌وه‌ی كوردستان (ژێ كاف) دامه‌زرێنرا. قازی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌ی‌ قازی، به‌ سكرتێری پارته‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا. هه‌رچه‌نده‌ كۆماره‌كه‌ به‌ فه‌رمیی رانه‌گه‌یه‌ندرا تا مانگی كانوونی یه‌كه‌می 1945، كۆمیته‌كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی قازی محه‌مه‌د، ناوچه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ئه‌برد به‌ لێهاتوویی‌و سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوه‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ، تا رووخانی كۆماره‌كه‌، درێژه‌ی‌ هه‌بوو. 

بۆچوونی سۆڤێت
هێزه‌كانی سۆڤێت‌و بریتانیا له‌ كۆتاییه‌كانی ئابی 1941 ئێرانیان داگیر كرد، دیاره‌ سۆڤێت له‌ باكووره‌وه‌. سۆڤێت به‌ گشتی دوودڵ بوون له‌ ئیداره‌ی‌ كوردی. هێزیان له‌ نزیك مهاباد دانه‌نا‌و ته‌نانه‌ت نێردراوێكی مه‌ده‌نی ئه‌وتۆیان نه‌نارد بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری گه‌وره‌ دروست بكات. له‌ رێگه‌ی‌ چالاكیی دۆستانه‌وه‌، وه‌ك دابینكردنی كه‌ره‌سه‌ی‌ گواستنه‌وه‌، ده‌ركردنی سوپای‌ ئێرانی، و كڕینه‌وه‌ی‌ ته‌واوی به‌رهه‌می توتنه‌كه‌یان، پاڵپشتیی ئیداره‌كه‌ی‌ قازی‌یان ده‌كرد. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، كورده‌كان زۆر ئیداره‌ی كوردیان ئه‌بێزاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌تیان كرده‌وه‌ ببنه‌ به‌شێك له‌ كۆماری دیموكراتی (فارس) ئازربایجان. هه‌روه‌ها دژی‌ راگه‌یاندنی كۆماری‌ سه‌ربه‌خۆی كوردی بوون.

دامه‌زراندنی كۆماره‌كه‌
له‌ ئه‌یلولی‌ 1945، قازی محه‌مه‌د‌و سه‌ركرده‌ كورده‌كانی تر سه‌ردانی ته‌بریزیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاویان به‌ كونسوڵی‌ سۆڤێت بكه‌وێت بۆ ده‌رباری‌ پشتگیریكردنی كۆمارێكی نوێ، له‌وێشه‌وه‌ ره‌وانه‌ی باكۆ، ئازربایجانی سۆڤێت، كران. له‌وێ، ئاگادار بوونه‌وه‌ له‌وه‌ی پارتی دیموكراتی ئازربایجان له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت. له‌ 10ی‌ كانوونی یه‌كه‌مدا، پارتی دیموكراتی ئازربایجان ده‌ستی به‌سه‌ر پارێزگای‌ ئازربایجانی رۆژه‌ڵات دا گرت كه‌ پێشتر به‌ده‌ست سوپای‌ ئێرانه‌وه‌ بوو. قازی محه‌مه‌د بڕیاری‌ دا هاوچه‌شنی ئه‌و كاره‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌، له‌ 15ی‌ كانوونی یه‌كه‌مدا، كۆماری مهابادی كوردیی دامه‌زرێنرا. له‌ 22ی‌ كانوونی دووه‌می 1946، قازی محه‌مه‌د دامه‌زراندنی كۆماری مهابادی راگه‌یاند. هه‌ندێك له‌ ئامانجه‌كانیان له‌ مانیفێستۆكه‌دا بڵاوكرایه‌وه‌ ئه‌مانه‌ن:
ئۆتۆنۆمیی بۆ كورده‌كانی ئێران له‌چوارچێوه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی ئێراندا
زمانی كوردیی بكرێته‌ زمانی راگه‌یاندن‌و خوێندن‌و ئیداره‌
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاودێری ده‌وڵه‌ت‌و بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
هه‌موو به‌رپرسه‌كان له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرێن
یه‌كێتی‌و برایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازربایجان
یاسایه‌ك هه‌بێت كه‌ به‌ یه‌كچه‌شن مامه‌ڵه‌ كرێكار‌و كه‌سایه‌تییه‌ باڵاكان دا بكات

كۆتایی كۆماره‌كه‌
له‌ 26ی ئازاری‌ 1946، به‌هۆی‌ فشاری‌ هێزه‌ رۆژئاواییه‌كان، بۆ نمونه‌ ئه‌مریكا، سۆڤێت په‌یمانی به‌ حكومه‌تی ئێرانی دا كه‌ له‌ باكوری ئێران ئه‌كشێته‌وه‌. له‌ مانگی حوزه‌یران دا، ئێران ده‌ستی گرته‌وه‌ له‌سه‌ر ئازربایجاندا. ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی‌ دابڕانی كۆماری‌ مهاباد له‌ سۆڤێت‌و دواجار بووه‌ هۆی‌ داڕمانی.
له‌م خاڵه‌دا، پشتگیرییه‌كان بۆ قازی محه‌مه‌د له‌ كه‌مبوونه‌وه‌دا بوون، به‌تایبه‌تی له‌ نێوان خێڵه‌ كورده‌كاندا كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا پشتگیرییان لێده‌كرد. به‌رهه‌م‌و سه‌رچاوه‌ی‌ داراییان نه‌ما‌و شێوازی ژیانیان به‌هۆی‌ دابڕانه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌ختی چوو. یارمه‌تی دارایی‌و سه‌ربازی له‌ سۆڤێته‌وه‌ نه‌ما‌و خێڵه‌كان هیچ هۆكارێكیان بۆ پشتگیریكردنی قازی محه‌مه‌د نه‌ئه‌بینییه‌وه‌. زۆرێك له‌ خێڵه‌كان قازی‌یان به‌جێ‌ ده‌هێشت.
ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ مانه‌وه‌، كورده‌ بارزانییه‌كانیان ئه‌بێزاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بوو سه‌رچاوه‌كانیان له‌گه‌ڵدا دابه‌ش بكه‌ن. له‌ 5 ی‌ كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌نجومه‌نی شه‌ڕ به‌ قازی محه‌مه‌دیان راگه‌یاند كه‌ رێ له‌ هه‌ر په‌لامارێكی سوپای‌ ئێران ده‌گرن كه‌ بكرێته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌. له‌ 15ی كانوونی یه‌كه‌م، سوپای‌ ئێران هاته‌ ناوچه‌كه‌‌و ده‌ستی به‌سه‌ر مهاباد دا گرت.
له‌گه‌ڵ هاتنیان، چاپخانه‌ی كوردی‌یان داخست، فێركردنیان به‌ زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌ كرد، هه‌ر كتێبێكی كوردی‌یان بدۆزیایه‌ته‌وه‌ ئه‌یانسوتاند. دواجار له‌ 31ی‌ ئازاری‌ 1947، قازی‌ محه‌مه‌د به‌ تۆمه‌تی خیانه‌ت له‌ ده‌وڵه‌تی ئێران، له‌ مهاباد له‌ سێداره‌ درا.

دواهات
مسته‌فا بارزانی، له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانیدا كه‌ له‌ كوردستانی عێراقه‌وه‌ هێنابوونی، بڕبڕه‌ی‌ پشتی سوپای‌ كۆماریان پێكهێنا. دوای‌ رووخانی كۆماره‌كه‌، زوربه‌ی‌ سه‌ربازه‌كان‌و چوار ئه‌فسه‌ر له‌وانه‌ی له‌ عێراقه‌وه‌ هاتبوونه‌وه‌ بڕیاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان دا بۆ عێراق. به‌ هاتنه‌وه‌یان بۆ عێراق، ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ سزای‌ كوشتنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا‌و له‌گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د دا، تا ئێستاش وه‌ك شه‌هیدی قاره‌مانی‌ شه‌ره‌فمه‌ندی كوردستان ناوده‌برێن. چه‌ندسه‌د سه‌ربازێك له‌گه‌ڵ بارزانیدا مانه‌وه‌‌و له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و رێڕۆیشتنه‌ پێنج هه‌فته‌ییه‌یاندا كه‌ به‌ره‌و ئارزبایجانی سۆڤێت گرتیانه‌ به‌ر، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سوپای‌ ئێرانیان بۆ رێلێگرتنیان تێكشكاند.
له‌ تشرینی یه‌كه‌می 1958، مسته‌فا بارزانی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كوردستانی عێراق، و خه‌باتی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی سه‌ربه‌خۆ به‌ سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌و ئاڵایه‌ بێت كه‌ له‌ مهاباد هه‌ڵده‌كرا.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی ئێستای‌ هه‌رێمی كودستا، له‌ مهاباد له‌دایك بوو له‌و كاته‌دا كه‌ جه‌نه‌راڵ بارزانی كۆچكردوو، سه‌رۆكی سوپای‌ مهاباد بوو له‌ كوردستانی ئێران.



هۆكاره‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتن
ئارچیبالد بولۆچ رۆزڤڵت، كوڕه‌زای‌ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، تیۆدۆر رۆزڤڵت، له‌ كتێبه‌كه‌یدا "كۆماری كوردیی مهاباد" ده‌ڵێت كێشه‌ی‌ سه‌ره‌كی كۆماری مهاباد ئه‌وه‌بوو كه‌ كورده‌كان پێویستیان به‌ سۆڤێت بوو، ته‌نها چانسیان، هێزی سوپای‌ سوور بوو. به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ نزیكه‌یان له‌گه‌ڵ ستالین‌و سۆڤێت وایكرد زوربه‌ی‌ هێزه‌ رۆژاواییه‌كان پشتی ئێران بگرن. قازی محه‌مه‌د, هه‌رچه‌نده‌ نكوڵی‌ له‌و راستییه‌ نه‌ئه‌كرد كه‌ له‌ رووی داراییه‌وه‌ پشتیان به‌ سۆڤێت به‌ستووه‌، ئه‌وه‌ی ره‌تئه‌كرده‌وه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكی كۆمۆنیست بێت، رایگه‌یاند ئه‌وه‌ درۆیه‌كه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوپای‌ ئێران دروستیان كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ئامانجه‌كانی خۆی‌ به‌ زۆر جیاواز له‌وانه‌ی سۆڤێت له‌قه‌ڵه‌مدا.
هه‌روه‌ها، كۆماره‌كه‌ به‌ده‌ست چه‌ند كێشه‌یه‌كی ناوخۆییه‌وه‌ ئه‌یناڵاند. جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ له‌نێوان خه‌ڵكی شار‌و خێڵه‌كییه‌كاندا هه‌بوو، و هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان بۆ مهاباد له‌ داڕماندا بوو. وه‌ك چۆن پێشتریش رایگه‌یاندبوو، خێڵه‌كان‌و سه‌رۆكه‌كانیان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و هاوكاری‌ دارایی‌و سه‌ربازییانه‌ پشتی قازی محه‌مه‌دیان ئه‌گرت كه‌ له‌ یه‌كێتی سۆڤێته‌وه‌ وه‌ریده‌گرت. هه‌ندێكی تر له‌ خێڵه‌كان دڵیان به‌ بارزانییه‌كان نه‌ئه‌كرایه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانئه‌ویست سه‌رچاوه‌‌و داهاته‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ش بكه‌ن. هه‌ندێ له‌ كورده‌كان رقیان له‌ مهاباد بوو، به‌ یه‌كێك له‌ مارشاڵه‌كانیشییه‌وه‌ كه‌ ناوی ئه‌میر خان بوو. له‌ رووی داراییه‌وه‌ مهاباد نشوستی هێنا، و ئه‌وه‌ وه‌ك مه‌حاڵ وابوو كه‌ مهاباد له‌ رووی داراییه‌وه‌ هاوتابێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران.


سه‌رچاوه‌: کورد پرێس

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-05 22:44:27

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌

Re: كۆماری مهاباد 1946 - 1947

ده‌ستت خۆش بێت به‌ سوده‌ زۆررررررررررررررر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-10-05 23:25:37

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762

Re: كۆماری مهاباد 1946 - 1947

supas bo payamakat kaka kardo barezit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net