❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تایه‌رتۆفیق کۆی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-06 16:07:02

SHaD_HawleR
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-29
دواترین سه‌ردان: 2009-01-02
په‌یامه‌كان: 63

تایه‌رتۆفیق کۆی

http://kurdzhin.org/uploads/eb1bde08b6.jpg



ناوی تایه‌ری کوڕی تۆفیق کوڕی ئاوڕه‌حمانی کوڕی حه‌مه‌دی شێخانیه‌.له‌ ساڵی1922 ز له‌ گه‌ره‌کی ((به‌فری قه‌ندی)) شاری کۆیه‌،له کاتانه ی که له لایه ن ئینگلیزه کانه وه کۆیه بۆردوومان ده کرا واته  له‌ ساڵی ((ته‌یاران)) له دایک بووه، هه‌روه‌کو خۆی له‌سه‌رزاری دایکی ده‌یگێرێته‌وه‌. له‌ شاری ئاوازو گۆرانی و شیعری کوردی چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه‌. له‌ ساڵی 1929 ز باوکی ده یبا  بۆ سوخته‌خانه‌ی ((مه‌لای ڕه‌ش)) و له‌وێ خوێندنی قورئانی پیرۆزو گوڵستان و بۆستانی  ته‌واو کرد. له ‌ساڵی 1932 ز چووته ‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌که‌می کۆیه‌ و مامۆستاکانی  له‌ پۆلی دووه‌میان داناوه . له‌و کاته وه‌ پێیان گوتووه  ده‌گوت ده‌نگت خۆشه‌ و خستو یانه‌ته  تیپی سروودی قوتابخانه‌. جارێ هه‌رزه‌کار بووه که  له‌ ساڵی 1936 ز ده‌ستی  به‌ گۆرانی گوتن کردووه . شیعره‌کانی (( ناڵی و کوردی و حاجی قادر و بێخود و صافی و عه‌ونی مه‌یلی و زه‌کی و دڵدار)) ی له‌ به‌ر ده کرد که‌ له ‌لایه‌ن گۆرانیبێژه‌کانی کۆیه‌ی وه‌کو   (( سێوه‌)) و (( مه‌لا ئه‌سعه‌د)) و (( ئه‌حمه‌دی حه‌مه‌ مه‌لا)) و (( حه‌مه‌ده‌مینه‌ گۆجه)) و (( قادری حه‌مدی حه‌مامچی)) و (( حوسه‌ینی حه‌به‌تۆز)) و (( فه‌قێ ئه‌حمه‌ده‌ کۆره‌)) و (( وه‌ستا قادری لبادچی)) و (( حه‌مه‌ ڕه‌شیدی شێرزاد)) و خۆشی یه‌كێک بووه له‌و گۆرانی بێژانه‌.‌‌‌ له‌ ساڵانی 1936 تا 1940 له‌ هه‌موو باخێک و مزگه‌وت و ماڵێکدا له‌ ئاهه‌نگی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر و کۆڕو دانیشتنی تایبه‌تی خۆی  مه‌قام و به‌سته‌ی کوردی له‌سه‌ر زار بوو ((چوونکه  ئه وکات کۆیه  چونکه‌  شارێکی پڕ خۆشی و شادی بوو، مه‌ڵبه‌ندی سازو ئاوازو گۆرانی کوردی بووه )). خاڵه‌ تایه‌ر له‌گه‌ڵ براده‌ره‌کانی له‌ زۆر بۆنه‌دا به‌شدارییان ده‌کرد، وه‌کو بووک گواستنه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌کێکه‌وه‌ بۆ گه‌ڕه‌كێکی دی ، که‌ دوو که‌س له‌ خزمانی بووک و زاوا ده‌ستی بووکیان ده‌گرت و به‌ره‌و ماڵی زاوایان ده‌برد به‌ چه‌پڵه‌لێدان و هه‌لهه‌له‌و گۆرانی و سه‌ماکردن.. کاتێ ده‌گه‌یشتنه‌ به‌رده‌رگای ماڵی زاوا، تاقمی گۆرانیبێژان ئه‌و گۆرانییه‌ خۆشه‌یان به‌ ئاوازێکی تایبه‌تی ده‌چڕی و شه‌کرو نوقڵیش به‌سه‌ر بووکێ داده‌کرا. گۆرانییه‌که‌ش له‌ شیعری (( وه‌فایی)) یه‌ و ئاوازی فۆڵکلۆرییه:

له‌به‌ر نازی چاوبازان

له‌به‌رنازی چاوبازان خواردن و خه‌وم خوێناوه
به‌تیری تیر ئه‌ندازان چ بکه‌م جه‌رگم سووتاوه‌
له‌سه‌ر تاقی دوو ئه‌برۆت مه‌یلی زوڵفان ده‌مکێشێ
خۆ وه‌خته‌ من کافربم چ بکه‌م قیبله‌م گۆڕاوه‌
ئه‌ی ئاوێنه‌ی دولبه‌ری زارت گوڵ زوڵفت زه‌ڕی 
باهه‌ناسه‌م نه‌تگری، ڕووی خۆت بێنه‌ به‌م لاوه‌ 
به‌س عومری من به‌ باده‌ ڕووت بێنه‌ زوڵفت لاده‌
دڵ بۆیه‌ نامراده‌ به‌م شه‌وه‌ ڕۆژ گیراو باشه‌و بڕوا سه‌حه‌ر بێ‌،
باخی گوڵان به‌به‌ربێ گه‌ر تۆ مه‌یلت له‌ سه‌ربێ کافر ئیسلامی ناوه   
هاتم به‌بۆنه‌ی خاڵت تووشی داوی زۆڵفت بووم 
ته‌یرێکی نه‌به‌ڵه‌د بووم، نه‌مزانی دانه‌و داوه‌!!‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-34c3b8b31b.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-10-08 09:57:53

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌

Re: تایه‌رتۆفیق کۆی

dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net