.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











"José Luis Garza Ramírez"، قه‌ڵه‌وترین پیاو له مه‌کسیك، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 2008.10.08، دڵی له لێدان که‌وت و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. ناوبراو بۆ دابه‌زاندنی کێشی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگای ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه داوای یارمه‌تی کردبوو. هه‌روه‌ك ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاویانکردۆته‌وه، ناوبراو ماوه‌ی چوار مانگ له‌سه‌ر جێگاکه‌ی خۆی نه‌یتوانیوه بجوڵێت.
ڕۆژنامه‌ی "El Universal" ڕایگه‌یاند، که "José Luis Garza Ramírez"ی ته‌مه‌ن 47 ساڵ ڕۆژی چوارشه‌ممه دڵی له لێدان که‌وتووه و به کێشێکی 450 کیلۆگرامه‌وه ماڵئاوایی له ژیان کردووه.
پزیشکان نه‌یانتوانی هیچ یارمه‌تییه‌ك پزیشکی پێشکه‌ش به قه‌ڵه‌وترین پیاوی مه‌کسیكی بکه‌ن.
تیمه‌کانی فریاکه‌وتن له شاری "Juárez" له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی "Nuevo León" بۆ ده‌رهێنانی لاشه‌ی "José Luis Garza Ramírez" ناچاربوون کونێکی گه‌وره بکه‌نه دیواری ماڵی ناوبراوه‌وه.
به‌یارمه‌تی تۆڕێك و گوریسێکی به‌هێز تیمی فریاکه‌وتن توانییان لاشه‌ی ناوبراو له‌ماڵه‌که‌ی ده‌ربهێنن.
"José Luis Garza Ramírez" به‌درێژایی دوو ساڵه نه‌یتوانیوه ماڵی خۆی به‌جێبهێڵێت و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکێش له‌مه‌وبه‌ر ده‌می بۆ هیچ خۆراكێك نه‌بردووه.
پاش ئه‌وه‌ی پزیشكێك پێش مردنی له‌ماڵه‌که‌ی خۆی سه‌ردانی کردبوو، ده‌رکه‌وتبوو، که ناوپۆشی گه‌ده‌ی دووچاری هه‌وکردن هاتۆته‌وه.
به‌هۆی نه‌مانی توانا بۆ خواردنی خۆراك ڕۆژی سێ شه‌ممه باری ته‌ندروستی یه‌کجار ناهه‌مواربووه، هه‌ربۆیه خانه‌واده‌که‌ی ناچاربووه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌رێت.
مه‌کسیکییه‌کی دیکه به‌ناوی "Manuel Uribe" تا پێش ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر زۆر له "José Luis Garza Ramírez" قه‌ڵه‌وتر بوو: "Manuel Uribe" کێشی گه‌یشتبووه 560 کیلۆگرام و به‌وه‌ش به قه‌ڵه‌وترین پیاو له جیهاندا داده‌نرا. به‌ڵام پاش په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌مێکی ڕێجیم به‌چاودێری پزیشك توانیوێتی نزیکه‌ی 250 کیلۆگرام له کێشی خۆی دابه‌زێنێت و ئێستا به‌نیازه ژیانی هاوسه‌ری پێکه‌وه‌بنێت.
پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر "José Luis Garza Ramírez" له‌نامه‌یه‌کدا داوای له "Manuel Uribe" کردبوو، ئامۆژگاری بکات، چۆن کێشی خۆی دابه‌زێنێت. له‌درێژه‌ی نامه‌که‌یدا نووسیوێتی، که ئه‌و له منداڵییه‌وه به‌ده‌ست زۆرکێشیه‌وه ده‌ناڵێت. به‌ڵام پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پاش مردنی باوك و دایك کێشی یه‌کجار زیاتر به‌رزبۆته‌وه.
قه‌ڵه‌وترین مرۆڤ له جیهاندا ژنێکی میسرییه، که باوه‌ڕ ده‌کرێت، کێشی بگاته 600 کیلۆگرام.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ
xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه