.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






شیرین و نارین مه‌رگ جیاى كردنه‌وه
كارزان خوشكێكى خۆش‌ویست و یه‌كێكى دیكه‌ى خواست!
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ژیاندا دووچاری كیَشهو گرفتیَك ده‌بن كهچارهسهركردنی مه‌حاڵه‌و هه‌تا مردن به‌ده‌م ئازاره‌كه‌یه‌وه دهناڵیَنن. (شیرین) ته‌مه‌نی (37) ساڵه‌و تائیَستا شووی نه‌كردووه‌و به‌قه‌یره كچی خۆی هیَشتووهتهوه! (شیرین) به‌مجۆره به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خۆی دهگیَرِیَتهوه.
لهتهمهنیَكی ناسكدا بووم ژیانم زۆر به‌لاوه خۆش‌بوو، دنیا له‌به‌رچاوم لهئاویَزه ده‌چوو هه‌مو شتیَك جوان بوو له‌لام، كچیَكی هه‌رزه‌و بزیَو بووم په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ڵ (كارزان)ی دراوسیَی خۆمان هه‌بوو زۆر یه‌كتریمان خۆشده‌ویست و هه‌میشه سویَندمان به‌سه‌ری یه‌كتری ده‌خواردو په‌یمانی خۆشه‌ویستییه‌كی پاك و بیَگهردمان بۆ یه‌كتری نویَدهكردهوه، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی من و (كارزان)، (5) ساڵ دریَژهی كیَشاو له‌ماوه‌ی ئه‌و (5) ساڵه‌ی رابردوودا چه‌ند جاریَك داوام له (كارزان) ده‌كرد كه بیَته پیَشهوهو خوازبیَنیم بكات له‌باوكم و براكانم، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو جاریَك داواكهمی دواخست و به‌قسه‌ی خۆش دهیخافڵاندم و له‌بیر خۆی ده‌برده‌وه، تا بۆ دواجار دوای (5) ساڵ بۆم ده‌ركه‌وت كه (كارزان) درۆی له‌گه‌ڵ كردووم و منی خۆشناویَت و ئه‌و خۆشه‌ویستییه ته‌نیا لای من بوو خۆشهویستییهكهش یه‌كلایه‌نه بوو كه‌ئه‌وه‌ش زۆر دژوار بوو بۆ من، ره‌نجی خۆشه‌ویستی (5) ساڵم كه‌وته به‌ر ره‌شه‌بای خیانه‌ت و بیَوهفایی و لیَم دووركهوتهوهو منیش به‌ناچاریی ده‌ستم له‌و خۆشه‌ویستییه هه‌ڵگرت و په‌یوه‌ندی نیَوان من و (كارزان) كۆتایی پیَهات، ماوه‌ی ساڵیَك بوو من و (كارزان) په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌كه‌وه نه‌مابوو دوای ئه‌وه ئیَوارهیهكیان (نارین)ی خوشكم كه (2) ساڵ له‌خۆم بچووكتر بوو پیَیوتم (شیرین) گیان ئه‌مشه‌و (كارزان)ی دراوسیَی خۆمان دیَت بۆ خوازبیَنیم و به‌ئاواتی خۆمان ده‌گه‌ین! منیش وتم ئاواتی چی؟ (نارین)ی خوشكم وتی چۆن ئاواتی چی؟ من و (كارزان) ئه‌وه (2) ساڵه حه‌زمان لهیهكترییهو برِیاریشمان داوه كه بۆیه‌ك بین! هه‌ر كه (نارین)ی خوشكم وایووت خه‌ریك بوو دڵم بووهستیَت و لهجیَگای خۆم وشك بووم و قاچه‌كانم سرِبوون، چونكه بهرِاستی به‌لامه‌وه زۆر سه‌یربوو! جیَگای سهرسورِمان بوو! له‌دڵی خۆمدا ده‌مووت دهبیَت (كارزان) مه‌به‌ستی چی بیَت و بۆچی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ منیش و (نارین)ی خوشكیشم كردووه؟ ههرچۆنیَك بوو بیَدهنگ بووم و خۆم تیَكنهداو نه‌مویست (نارین)ی خوشكم به‌و كاره نارِهوایهی (كارزان) بزانیَت و لیَی تیَكبدهم، ئه‌و شه‌وه ماڵی (كارزان) هاتن بۆ داوای (نارین)ی خوشكم و باوكم و براكانم دوای ئه‌وه‌ی كه رای (نارین)یان وه‌رگرتوو زانیان پیَی رازییه پیرۆزباییان لیَكردن و بۆ شه‌وی داهاتوو مارهبرِان و شه‌كراوی (كارزان)و (نارین)ی خوشكم خورایه‌وه‌و ته‌نیا یه‌ك مانگ به‌ده‌ستگیرانی مانه‌وه دوای ئه‌وه چوونه كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رییه‌وه‌و ماوه‌ی (3) مانگ به‌سه‌ر هاوسهرهییهكهیاندا تیَپهرِبوو زۆر به‌خته‌وه‌ر بوون له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا، منیش سه‌باره‌ت به‌چاوه‌كانی (نارین)ی خوشكم هه‌موو شتیَكم خسته لاوه‌و به‌خته‌وه‌ری خۆمم لهخهندهو دڵخۆشی (نارین)ی خوشكمدا ده‌بینییه‌وه‌و برِیارم به‌خۆمدا كه‌ئه‌و په‌یوه‌ندیی و خۆشه‌ویستییه‌ی كه لهرِابردوودا لهنیَوان من و (كارزان)دا هه‌بووه هه‌مووی رووپۆش كه‌م و كه‌س پیَی نهزانیَت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رزوو چرۆی ژیانی (نارین)ی خوشكم هه‌ڵوه‌ری و لهبهرهبهیانیهیكی سارد‌و كرِیَوهی زستان به‌نه‌خۆشییه‌كی كتوپرِ كۆچی دوایی كرد‌و ره‌شه‌بای مه‌رگ بۆخۆی برده‌وه، ئه‌و شه‌وه (كارزان) له‌ماڵه‌وه نه‌بوو به‌سه‌ردان رۆیشتبوو بۆ ماڵی (باوكی دایكی) كه‌ده‌كاته (باپیری) ماڵی باپیری (كارزان) لهلادیَ بوو زۆر دوور بوو له‌به‌رئه‌وه (كارزان) شه‌و له‌ماڵی باپیری مابووه‌وه‌و (نارین)ی خوشكیشم ئه‌و شه‌وه به‌ته‌نیا له‌ماڵه‌وه بوو، هه‌رچه‌نده (نارین)ی خوشكم له‌گه‌ڵ خه‌سوو خه‌زوریدا ده‌ژیا، به‌ڵام له‌ژووره‌كه‌ی خۆی دهمیَنیَتهوهو به‌ده‌م ئازاریَكی زۆری (ریخۆڵه كویَره)وه دهناڵیَنیَت و ناهیَڵیَت كه‌س پیَی بزانیَت تاوه‌كو خه‌سووی دیَته ده‌ره‌وه‌و گویَی لهناڵهناڵی (نارین)ی خوشكم دهبیَت و دهچیَته ژووره‌كه‌ی (نارین)و كه بهمشیَوهیه (نارین) دهبینیَت هاوار ده‌كات و بانگی میَردهكهی ده‌كات و دهڵیَ وه‌ره فریای (نارین) بكه‌وه‌و با بیبه‌ین بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رله‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دابوو، ئیتر دوای ئه‌وه پرسه‌كه‌ی (نارین)ی خوشكم ته‌واوبوو، به‌رده‌وام بیرم له‌وه‌ده‌كرده‌وه دهبیَت (كارزان) دوای مردنی (نارین) چیبكات؟! ئه‌وه‌بوو چه‌ند مانگیَك به‌سه‌ر مردنی (نارین)دا تیَپهرِی و ماڵی (كارزان)یش جارجار به‌سه‌ردان ده‌هاتن بۆ ماڵی ئیَمهو دایكیشم زۆر سه‌بوری دڵی خۆی به (كارزان) ده‌دایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی (كارزان) دووباره هات بهدهوروپشتمداو ده‌یویست په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ دروستبكهمهوهو هه‌موو شتیَك وه‌ك جارانی لیَبیَتهوه، به‌ڵام من ریَگهم پیَنهداو نه‌متوانی وه‌كو جاران خۆشم بویَت و ئه‌ویش دووباره خیانه‌تم لیَبكاتهوهو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من بهچاویَكی تر سه‌یرم ده‌كرد، وه‌كو براكانم لیَم دهرِوانی، به‌ڵام ئه‌و وانه‌بوو، تا رۆژیَكیان كورِیَك به‌ناوی (هه‌ردی) كه كاتی خۆی به‌یه‌كه‌وه خویَندكار بووین داوای لیَكردم و پیَیوتم (شیرین) حه‌زده‌كه‌م خوازبیَنیت بكه‌م و بتكه‌م به‌هاوسه‌ری خۆم ئه‌گه‌ر تۆ حه‌زبكه‌یت و رازی بیت، چونكه من و تۆ باش یه‌كتری ده‌ناسین و له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌شتان ناسیاوی و هاتوچۆمان هه‌یه‌و دوای ئه‌وه‌ش من و تۆ هاورِیَی كۆنیشین، منیش زۆرم پیَخۆش بوو، چونكه (هه‌ردی) كورِیَكی تیَگهیشتو و لیَهاتوو بوو زۆر باشیش شاره‌زایی یه‌كتری بووین، بۆیه من رازی بووم و برِیارمدا شووی پیَبكهم و له‌و دڵهرِاوكیَیه خۆم نه‌جات بده‌م و هه‌م كارزان-یش لیَم دووربكهویَتهوه، دوای راگۆرِینهوهو راویَژكردن من و (هه‌ردی) ریَكهوتین كه بۆ رۆژی داهاتوو بنیَریَته خوازبیَنیم و هه‌موو شتیَك ببرِیَنینهوه، ئه‌وه‌بوو (هه‌ردی) ناردییه خوازبیَنیم و ماڵه‌وه رازی بوون و برِیار درابوو بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو مارهبرِین و شه‌كراو بخۆینه‌وه، دوای ئه‌وه بۆ به‌یانی (كارزان) هات بۆ ماڵمان و پیَیوتم (شیرین) من هیَشتا نه‌مردوم تاوه‌كو تۆ به‌سه‌رما بازبده‌یت و شوو به (هه‌ردی) بكه‌یت، منیش وتم (كارزان) من و تۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌یه‌كه‌وه نه‌ماوه‌و من خۆم سه‌ربه‌ستم شوو بهههركهسیَك بكه‌م یان نه‌یكه‌م، دوای ئه‌وه‌ش تۆ هاوسه‌ری (نارین)ی خوشكم بووی من هه‌رگیز ناتوانم له‌گه‌ڵت بم و شووت پیَبكهم و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌مدا بخه‌وم، به‌ڵام كارزان هیچ گرنگی به‌قسه‌كانی من نه‌داو ههرِهشهی ئه‌وه‌ی لیَكردم كه به‌هه‌ر ریَگایهك بیَت دهبیَت ئه‌و شووه‌ی من سهرنهگریَت، هه‌ر ئه‌و رۆژه كارزان دهكهویَته چاودیَریكردنی من و (هه‌ردی)و تاوه‌كو پیلانیَكم بۆ دانیَت و من و هه‌ردی له‌یه‌كتر بكات، ئه‌وه‌بوو پیَش بانگی ئیَواره من لهچیَشتخانهی ماڵی خۆمان خه‌ریكی ئاماده‌كردنی خواردن بووم بۆ خوانی ئیَواره كارزان هات بۆ ماڵمان و له‌پشت ده‌رگای چیَشتخانهكه خۆی حه‌شاردابوو بهبیَ ئه‌وه‌ی من ئاگاداری هیچ ببم، تومه‌ز (كارزان) زانیبووی كه هه‌ردی بۆ هه‌واڵ پرسین دیَت بۆلام (كارزان)یش ئه‌وه‌ی به‌هه‌ل زانیبوو، بۆیه پیَش ئه‌وه‌ی هه‌ردی بگاته ژووری چیَشتخانهكهو من بیبینم كارزان په‌لاماری داموو توند ده‌می گرتم و له‌باوه‌شی گرتم و وتی شیرین گیان هه‌مووكه‌س دهزانیَت من و تۆ تهمهنیَكی دریَژمان هه‌یه له‌خۆشه‌ویستی و (6) ساڵ حه‌زمان له‌یه‌كتری كردووه‌و ده‌ستمان له‌یه‌كتری نهگیَرِاوهتهوهو به‌یه‌كیشه‌وه خه‌وتووین و كه‌سیش پیَی نه‌زانیوه بۆیه تكات لیَدهكهم ریَگهم پیَبده با قسه له‌گه‌ڵ هه‌ردی بكه‌م و پیَی بڵیَم كه تۆ بۆ ئه‌و ده‌ست ناده‌یت و ته‌نیا بۆ سه‌روه‌ت و سامان شووت پیَكردووه، هه‌ردی-ش له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگاكه وه‌ستابوو گویَی له‌هه‌موو قسه‌كانی كارزان بوو هاته ژووره‌وه‌و پرِ به‌ده‌می پیَیوتم هه‌ی بهرِهڵڵای بیَ ئابرِوو كه تۆ هه‌ر رۆژه‌و له‌باخه‌ڵی كورِیَكدایت بۆ شوودهكهیت یان دهتهویَت تۆزی بیَ ئه‌خلاقی له‌ناو خانه‌واده‌كه‌مدا بچیَنیت، برِۆ تۆ هه‌ر پیَشكهش بهكارزان بیت، چونكه كارزان-یش وه‌كو خۆت داویَن پیسه، هه‌ردی رۆیشت و دایكی نارد كه به‌دایكم بڵیَت هه‌ردی نایهویَت ژن بیَنیَت و دهیهویَت برِوات بۆ هه‌نده‌ران، بۆیه داوای لیَبوردنیان كرد‌و په‌شیمانبوونه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌مان له‌ماڵی خۆمان ماینه‌وه، به‌ڵام هه‌ردی هیچ شتیَكی له‌قسه‌كانی كارزان باسنهكردو نهیدركاند كه چی روویداوه، دوای ئه‌وه زۆر رقم لهكارزان هه‌ڵگرت و ئه‌و خۆی ئه‌وه‌ی بهسهرهیَنام كه‌چی له‌دوای تۆران و جیابوونه‌وه‌ی هه‌ردی، كارزان خۆشی منی نه‌ویست و خوازبیَنی كچیَكی تری كرد، منیش دوای ئه‌وه‌ی كه كارزان ئه‌و كچه‌ی ماره كرد ویستم تۆڵه‌ی خۆم و هه‌ردی و نارینی خوشكیشم لهكارزان بكه‌مه‌وه، بۆیه دوای مارهبرِین جوابم نارد بۆ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كارزان و پیَموت من و كارزان چه‌ندین ساڵه حه‌زمان لهیهكترییهو په‌یوه‌ندیمان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه‌و ئیَستاش ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ر به‌رده‌وامه‌و كارزان منیشی خۆشتردهویَت له‌تۆ ئه‌گه‌ر باوهرِیش ناكه‌یت وه‌ره به‌چاوی خۆت من و كارزان به‌یه‌كه‌وه ببینه، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی كه به‌یه‌كه‌وه ده‌مانبینیت قسه مه‌كه با كارزان پیَی نهزانیَت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتیَكت بۆ روونبیَتهوه، ئه‌وه‌بوو دوای چاودیَرییهكی زۆر رۆژیَكیان كارزان بۆ خۆشۆرین چووه حه‌مام و منیش ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كارزانم بانگكردو له‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌مامه‌كه وه‌ستاو منیش ئه‌وه‌نده دڵ پرِ له‌قین بووم راسته‌وخۆ چوومه حه‌مامه‌كه‌و جله‌كانم داكهندو باوه‌شم بهكارزاندا كرد‌و وتم توخوا بۆ دواجار ماچم بكه، چونكه من تۆم زۆر خۆشویستووه، به‌ڵام كارزان له‌وه‌شیاندا دۆرِاندی، چونكه پیَیوتم زۆر ئاساییه كه‌ی ویستت و حه‌زت لیَبوو وه‌ره بۆلام به‌یه‌كه‌وه رادهبویَرین، كارزان توند منی گوشی به‌خۆیه‌وه ماچی دهكردو لهپرِ ده‌سگیرانه‌كه‌ی ده‌رگای حه‌مامه‌كه‌ی كرده‌وه‌و خۆی كرد بهحهمامهكهداو هه‌ر كهئیَمهی بینی له‌داخدا له‌هۆش خۆی چوو، منیش زۆر بهخۆشاڵییهوه وتم دویَنیَ سه‌ره‌ی تۆ بوو ئهمرِۆش نۆره‌ی منه‌و پیرۆزت بیَت و ئاو بكه به‌ده‌موچاویدا با هۆشی بیَتهوهو منیش خواحافیز. دوای ئه‌وه كارزان هه‌رچه‌ند پاساوی بۆ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی هیَنایهوه هیچ سوودی نه‌بوو ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ئه‌ڵقه‌ی دایه‌وه بهكارزان و ده‌ستی لیَههڵگرتوو وازیلیَهیَناو كارزان-یش له‌داخدا سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و رۆیی بۆ هه‌نده‌ران
کوردستانی نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه

DAST XOSH
Wala zor saira lanaw kurdisha shtiy wa ruayat
له‌سه‌ر هێڵ نییه






جا ئه‌مه خۆشه‌ویستیه !!
ده‌ستی خۆش بێت هه‌ق به‌هه‌ق به‌ینی خۆمان بێت خه‌تای کچه‌که‌شی تیا بووه که هه‌ردی ئه‌وه‌نه تێگه‌یشتوو بووه بۆپێشتر پێی نه‌وتووه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیه‌که‌ی ههههه ده‌ستی تۆش خۆشبێت بۆئه‌م بابه‌ته...
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ستت خۆش بێت کاکه یادگار
بۆ بابه‌ته‌که‌ت براکه‌م هه‌ر سه‌رکه‌وت و بیت
خه‌مبار
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ئاخ له دڵسافی ژن و له شه‌یتانی پیاوان
ده‌س خۆش ئازیزم سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر سوپاس هاورێیان:
رێژین گیان
خه‌مبار گوڵ گیان
چنار گیان !!!!
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ست خؤش العين و بلعين هههههههه خؤزكه كارزانى بكوشتايه
ئه و كجه زؤر بى ده سه لات بووه
ته مه ن دريز بى كاكه يادكار

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده سته كانت خۆش هه ر سه ركه وت‌و بيت.....ارێ خه ڵكينه اوه به سه ر هات بو یان فليم بو؟من خه ريك بو لێره وه له هۆش خۆم بچم چۆن ابێت مرۆڤ به و رێژه يه ش بێ(عطف)و دڵ ره ق بێت به رامبه ر كۆنه یاري خۆي.
له‌سه‌ر هێڵ نییه