.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










دابه‌زینی ئاستی زانستی قوتابی و هۆكاره‌كانی

جه‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی وردی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی یان سه‌ری ساڵی رابوردووی خوێندنی پۆله ناكۆتاییه‌كان بده‌ین له‌ژێر سایه‌ی سیستمی خوێندنی نوێ‌دا، ئه‌وا ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی گشتی بڵێین تاراده‌یه‌ك ئه‌و ئه‌نجامانه دڵخۆشكه‌ره ده‌بن، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی كه پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵی پیاتێپه‌ری، هه‌ر له‌نه‌بوونی بینای قوتابخانه به‌پێی پێویست‌و نه‌بوونی كاره‌باو‌و گرانی خواردن‌و كه‌لوپه‌ل‌و هه‌تا نه‌بوونی په‌رتووك‌و تیانووس‌و پێویستییه‌كانی تری قوتابی به پێی پێویست، یان دواكه‌وتن‌و نه‌بوونی هۆی هانده‌رو پاڵنه‌ر بۆ قوتابی.....، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانین بڵێین كه ئه‌نجامه‌كان له ئاستی پێویستدا نین، ده‌بوایه ئاستی نمره‌ی قوتابیان له‌وه‌ی ئێستا باشتر‌و به‌رزتر بوایه، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێ به‌و هه‌موو هه‌وڵ‌و ماندووبوونه‌ی مامۆستا ماندوو نه‌ناسه‌كانی رێگای زانست‌و رووناكی، بۆ ئه‌مه‌شیان هۆی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه ئه‌ویش له كه‌م ته‌رخه‌می‌وگوێ پێنه‌دانی قوتابی خۆیی‌و كه‌سوكاری قوتابیدا خۆی ده‌بینێته‌وه به پله‌ی یه‌كه‌م، ئه‌مڕۆ قوتابی یا خوێندكار به زۆر شتی لاوه‌كی وه‌ك مۆبایل‌و كۆمپیوته‌ر‌و ئینته‌رنێت‌و سه‌ته‌لایته‌وه كاتیان به خۆڕایی ده‌كوژن‌و وه‌ك پێویست سود له‌و ئامێرانه وه‌رناگرن، له‌وانه‌یه به‌ڕێزێك بڵێت ئه‌وانه‌ی ئامێری سه‌رده‌من‌و زۆر به‌كه‌ڵكن، منیش ده‌ڵێم به‌ڵێ ئه‌وه زۆر ڕاسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سی خۆی‌و بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزی خزمه‌تگوزاری خۆی به‌كارهێنرا، ئاخر خویندكارێك مۆبایله‌كه‌ی به‌كار دێنێت بۆ كاری ناقۆڵا‌و نانه‌وه‌ی گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چه‌ندین كێشه له‌و جۆرانه به‌هۆی مۆبایله‌وه دروستبوو، ئایا ئه‌و خوێندكاره‌ی به‌و جۆره سه‌رقاڵ بێت ئیتر كاتی كۆشش‌و خوێندنی له كوێ بمێنێت‌و له كوێوه بیری به لای خوێندندا ده‌چێت‌و ته‌ماعی نمره‌ی به‌رزی ده‌بێت، یان هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا قوتابییه‌ك كه سه‌رگه‌رمی خوێندنه‌كه‌ی بێت ئیتر مۆبایلی بۆچییه؟ خاوه‌ن كۆمپانیایه یان وه‌زیره یان چییه؟
هه‌روه‌ها بۆ كۆمپیوته‌ر‌و ئینته‌رنێت‌و سه‌ته‌لایت كه هه‌موویان سه‌رچاوه‌ی زانست‌و زانیارین ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وانه به‌كارهێنران‌و له هه‌مانكاتدا سه‌رچاوه‌ی لادان‌و به‌دڕه‌وشتی ده‌بن، ئه‌گه‌ر به سه‌ره خراپه‌كه‌ی به‌كارهێنران، به‌پێی ئاماره‌كانیش ئه‌و به‌كارهێنانه‌ی دوایی زۆرتر بڵاوه له ناو چینی خوێندكاران‌و لاوان‌دا، چونكه هیچ ئاراسته‌كردنێكی په‌روه‌رده‌یی وا له ئارادا نی‌یه.
جگه له‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌یان بۆ كرا، ئه‌وانه هه‌موویان كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر مێشكی قوتابی، ده‌بنه هۆی ساردكرنه‌وه‌ی له هه‌وڵ‌و خۆماندووكردن، مراندنی ته‌ماع له بۆ به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی به‌رز.
هۆیه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه كه كاتێك قوتابی چاو هه‌ڵده‌هێنێت به مامۆستاكه‌ی، ئه‌و مامۆستایه‌ی كه ساڵه‌های ساڵه ده‌خوێنێ‌و خوێندنی ته‌واو كردوه‌و ره‌نجیداوه، شه‌ونخوونی كێشاوه تا پله‌و پایه‌ی مامۆستایه‌تی به ده‌ستهێناوه، ئێستا وه‌ستاوه له‌به‌رده‌م ئه‌می قوتابیدا، له ئاستێكی گوزه‌رانی نزمدایه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌یدا كارێكی دی نه‌كات (ئه‌وه‌ش زۆر بڤه‌یه مامۆستا كاربكات له وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه ئێمه چاویان لێده‌كه‌ین) هه‌رگیز به‌و مووچه‌ی مامۆستاییه‌ی ناژی، ئا له‌مكاته‌دا قوتابییه‌كه ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵدا دێت كه ئه‌گه‌ر ئه‌میش عه‌لاگه بفرۆشێت ئه‌وا زۆر له مامۆستاكه‌ی خۆشگوزه‌ران تر‌و پۆشته‌و په‌رداخ تر ده‌بێ، ئیتر بۆچی بخوێنێ خۆی بۆچی ماندوو بكات؟ ئه‌م واقیعه تفت‌و تاڵه‌ی گوزه‌رانی مامۆستا هۆكارێكی تره كه پشتی قوتابی له خوێندن سارد ده‌كاته‌وه، چاره‌سه‌ری ئه‌و واقیعه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی كاربه‌ده‌ستانی به‌رێزی حكومه‌تی هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێركردن، من نازانم بۆچی سیستمی په‌روه‌رده‌ی وڵاتێكی وه‌ك سوید بگوێزینه‌وه بۆ وڵاتی خۆمان، له‌كاتێكدا ئه‌وان خۆیان خه‌ریكن وازی لێبێنن! باشه خۆ ئه‌ی بۆچی ئه‌وه ناگوێزنه‌وه كه ئاستی گوزه‌رانی مامۆستای ئه‌و وڵاته چۆنه؟ بێگومان زۆر زۆر باشتره له مامۆستای لای خۆمان، له وڵاتێكی وه‌ك كۆریا یه‌كه‌م مووچه‌ی مامۆستایه‌كی تازه دامه‌زراو (3000) دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، (به‌پێی وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه به‌ڕێزانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌یانكردوه) ئیتر من باسی یابان ناكه‌م كه له‌و وڵاته كڕنووشی رێز بۆ مامۆستا ده‌برێت، باشه بۆچی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی ئه‌وان بۆ خۆمان ناگوێزینه‌وه؟
مووچه‌ی مامۆستایان بگه‌یه‌نرێته ئاستی نیوه مووچه‌ی ئه‌و وڵاتانه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵ پێویستیان به كاركردن نه‌مێنێت جگه له كاری مامۆستاییه‌كه‌ی، كه باس له‌و سیستمه په‌روه‌رده‌ییه نوێیه ده‌كرێت، فێریوون‌و زانست‌وه‌رگرتن ماندووبوونی ناوێت، خوێندكاران‌و قوتابیانی فێری پاڵدانه‌وه‌و ته‌مبه‌ڵی ده‌كات، له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی زانست‌و فێربوون كردارێكه پێویستی به ماندووبوون‌و شه‌ونخونی ده‌بێت، سه‌یری ئه‌و هه‌موو ئاسانكارییانه بكه‌ن كه بۆ خوێندكاران‌و قوتابیان كراوه، به راده‌یه‌ك قوتابی شه‌و ده‌نوێت به نیازی ئه‌وه‌یه سبه‌ینێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیارێك ده‌ربكات كه بڵێت با خوێندكاران هه‌موویان سه‌ری ساڵ ده‌ربچن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌ك سفری هه‌بێت ئه‌وه هه‌ر ده‌رچووه، ئه‌گه‌ر دوو سفری هه‌بوو ئه‌وا به دڵنیایی له خولی دووه‌مدا هه‌ر ده‌رده‌چێت، ئیتر من باسی ئه‌وه ناكه‌م ئاخۆ ئه‌و قوتابییه چۆن فێری ئه‌و وانه‌یه ده‌بێت، بۆ نموونه با بیركاری یان فیزیك بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاوا به ئاسانی تیا ده‌ربچێت! ئیتر چ ئومێدێك به‌و قوتابییه ده‌كرێت كه ته‌ماع‌و هه‌وڵی فێربوونی هه‌بێت؟
دابه‌زینی ئاستی خوێندنی خوێندكاران‌و قوتابیان هۆكاری زۆره‌و ئه‌وانه‌ی پێشوو هه‌ندێكیانن، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر كه‌سوكاری قوتابیان هانی جگه‌ر گوَشه‌كانیان بده‌ن له‌سه‌ر خوێندن‌و بواری ساردبوونه‌وه‌یان نه‌ده‌ن‌و زیاتر گرنگی خوێندنیان بۆ ده‌ربخه‌ن‌و تێیانبگه‌یه‌نن كه ئه‌م باروودۆخه‌ی خوێندن كاتییه‌و تا سه‌ر‌وانابێت.
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی خوێندنی قوتابییه‌كانمان به‌رز بكه‌ینه‌وه، پێویسته ئه‌و هۆكارانه‌ی پێشتر باسكران چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها گرنگی زیاتر بدرێت به لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی خوێندكاره‌كانمان، زۆر به داخه‌وه ئه‌م لایه‌نه كه كاری سه‌ره‌كی دووه‌می (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێركردنه) زۆر پشتگوێ خراوه، ئه‌مڕۆ له خوێندنگاكانمادا ته‌نیا پرۆسه‌ی فێركردنه، مه‌گه‌ر له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كاندا هه‌ندێك په‌روه‌رده‌كردن ئه‌گه‌ر هه‌بێت‌و له قۆناغه‌كانی دواتردا زۆر كه‌مده‌بێته‌وه، یان هه‌ر نامێنێت، ئه‌وه‌ش كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه مرۆڤ له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانیدا پێویستی به په‌روه‌رده‌كردن‌و ئاراسته‌كردن ده‌بێت، هه‌ر قۆناغه‌ی به پێی پێویستی خۆی، ئه‌گه‌ر قوتابی له ناوه‌ندی‌و ئاماده‌ییدا (بنه‌ڕه‌تی‌و ئاماده‌یی) گرنگی به لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی‌و خوڕه‌وشتی درا، رۆڵ‌و گرنگی‌و گه‌وره‌یی زانستی بۆ روونكرایه‌وه‌و هاندرا له سه‌ر به‌ده‌ستهێنان‌و فێربوونی ئه‌و زانستانه، ئه‌وا بێگومان ئاستی زانستی‌یان زۆر له ئێستا به‌رزتر ده‌بێت، خۆیان حه‌ز له‌وه‌رگرتنی زانست‌و زانیاری زیاتر ده‌كه‌ن.
هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن لای خوێندكاره‌كانمان، ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیه‌كی توندوتۆڵ هه‌بێت له نێوان خوێندنگا‌و خێزانی خوێندكاران‌دا، چونكه ئه‌گه‌ر خوێندنگا ده‌زگای دووه‌می فێركردن بێت، ئه‌وا خێزان ده‌زگای یه‌كه‌می ئه‌و پرۆسه گرنگه‌یه، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام كه‌سوكاری خوێندكاران سه‌ردانی خوێندنگاكان بكه‌ن‌و په‌یوه‌ندیان به ئیداره‌و مامۆستاكانه‌وه هه‌بێت، تا له باروگرفت‌و كه‌موكورتییه‌كانی رۆڵه‌كانیان شاره‌زاببن‌و ئه‌و درووشمه‌یان بێت كه ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌یه.
پێویسته ئیداره‌ی خوێندنگاكان ساڵانه به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كۆڕی دایكان‌و باوكان ببه‌ستن، بۆ باسكردن‌و تاوتوێكردنی كه‌موكورتی‌و گرفتی خوێندكاران، كه‌سوكاری خوێندكاران‌و مامۆستا‌و ئیداره تێیدا به‌شداربن، به دوولایه‌نه له گرفته‌كان‌و هۆكاره‌كانی دابه‌زینی ئاستی خوێندن بكۆڵنه‌وه‌و رێگاچاره‌ی گونجاویان بۆ دابنێن.
hawlati
Thursday, September 25, 2008


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه