❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / راز و نياز و سؤزى دلى ئةويندار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-10 15:55:18

محةممةد
خونچەی نوێ
شوێن: هةلةبجة
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-04
دواترین سه‌ردان: 2009-01-30
په‌یامه‌كان: 96

راز و نياز و سؤزى دلى ئةويندار

سلاو هاورى ئازيزةكانم
لةمة بةدوا هةر جارةو بةچةند سؤزيكى دلبزوينةوة لة گةوره‌ خوداناسی به‌ ناوبانگ ئه‌بو عه‌بدوللای ئه‌نصاريه‌وه‌ ديمه‌وه‌‌ خزمه‌تتان
ده‌خوازم مايه‌ی سوودپيگه‌ياندن بيت و ئاورشينی دلی شه‌كه‌ت و حه‌وينه‌ره‌وه‌ی ده‌روونی ژانگرتووتان بيت
فه‌رموون:-
             موناجات و سؤزى دلَ     
          لـــــــة
خواجة عةبدولاَى ئةنصارى
- خواية ئةم چرا پرشنگدارة مةكوژيَنةرةوة , و ئةم دلَة سوتاوةش هةلَمةقرچيَنة .
- بةلاَ لة لايةن دؤستةوة خةلاَتة , و بة دةست بةلاَوة نالاَندن هةلَة و تاوانة .
- خواية گةر لة دؤستانم پةردة لةسةرم لادة , و ئةگةر ميوانيشم ؛ ميوانداريم بكة . 
- خواية واگومانم برد كة تؤم ناسي , هةنووكة ئةو بؤچوون و گومانة هةلَدةدةمة نيَو ئاوةوة .
- خواية گوناه لة پالَ كةرةم و بةخشندةيي تؤدا دةستةوسان و دةستةپاچةية , چونكة بةخشندةيي تؤ لةميَژ ينةية و گوناه هةنووكةيية .
- خواية ! پاكان و چاكان دةبيَت داواى ليَخؤشبوون بكةن , ئةى دةبيَت ناپاكان چي ؟
- خواية! كة ئاگرى سوتيَنةرى دووريى و هيجرانت هةبوو , ئيدى ئاگرى دؤزةخت بؤچي بوو ؟
- لة گةنجيدا مةستى , و لةپيريدا سستى , ئيدى كةى خودا دةپةرستى ؟
- خواية !مرؤڤى شارةزا و كارزان ئيش و كار هةلَدةسورِيَنىَ , و لاف ليَدةر  رِيش دةخوريَنيَ.
- داوا لةو كةسة بكةو لة ئاستانةيدا بلالَيَرةوة  كة داراية و پيَيخؤشة داواى ليَبكةيت , داوا لةو كةسةمةكة و دةستى ليَ پان مةكةرةوة كة خؤى رِووت و رِجالَ و نةدارة و دةترسيَت لةوةى داواى ليَبكةيت .
- يةكيَك بة هةلَةداوان نا گات , و يةكيَك خةوتووة و پالَيداوةتةوة و پيَيدةگات .
- ئةگةر تؤ خوداى خاليقت ناسيبا , لة بةردةرگاى مةخلوقداهةلَنةدةكورماى .
- چى لةبارةى دونياوة بلَيَم ؟ كة بةزةحمةت و مةينةت بةدستى ديَنن , و بة نارِةحةتى و سةختى دةيپاريَزن  و بؤيان دةپاريَزريَت , و بةحةسرةت و مةراقيشةوة دايدةنيَن .
- ئةگةر لة قةفةسي دونيا رِزگارت بوو , لوتف و ميهرى خودات دةستگير بوو .
- خواية!ئةگةر هونةرى كار بةقسة و گوتة بيَت , ئةوا تاجيَكم بة سةر قسةزانانةوة , خؤ ئةگةر بةكردار و رِفتار بيَت بة مورويةك ئاتاجم .
- خواية! ئةگةر حسيَب و كتيَب بة دةسمايةدارانة , ئةوا من رِووت و رِةجالَم , و ئةةر بة ماية پووتانة ئةوا من پيَشةنگ و سةرحالَم .
- تويَشوو هةلَبگرة سةفةرت لة رِيَداية , و فيَرى ئةدةب ببة كة هاوةلَيَتى پاشايان گةليَ باريكة ,  و لة پةشيمانى چرايةك هةلَبكة كة هةورازةكة -  زؤر- تاريكة .
- دونياويست رِةنجؤرة , و قيامةتخواز مزوورة , و خوداويست شاد و مةسروورة .
- ئةگةر بيَيتة دةركة , دةرگا كراوةية , و ئةگةريش نةيةيت , خودا ئاتاجى چ كةس نية . 
- خواية! هةموان لة تؤ دةترسن و من لة خؤم , لة تؤ تةنها و تةنها هةر چاكة و جواني و لةخؤم هةر خراپة و تاوان و بيَشةرمى –م ديوة - .
- مؤر لة توورةكة دةربيَنة و بينيَ بة زمانةوة , ميهر و دلَپيَدان  – خؤشةويستى – لة پارة و پولَ ليَبكةرةوة و بيدة بة ئيمان !
- خواية ! لة دةست هةبوو دةنالَم يان لة نةبوو ؟ ئةگةر لة هةبووة ئةوة مةحالَة و لة نةبوويش بيَهوودةية .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن محةممةد (2008-10-10 19:07:36)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net