❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گریانێك بۆ زۆر بوونی‌ قه‌یره‌یی .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-10 16:08:02

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

گریانێك بۆ زۆر بوونی‌ قه‌یره‌یی .

گریانێك بۆ زۆر بوونی‌ قه‌یره‌یی .
 

دیاره‌ مرۆفی‌ كامڵ بوو به‌ جه‌ند قۆناغێكدا تێده‌ په‌رێت لیره‌ پێم باشه‌ ئه‌م قۆناغانه‌ دیاری‌ بكه‌م له‌زێر رۆشنای‌ ئه‌و پۆڵێنه‌ی‌ كه‌ زانایانی‌ فیسولوجی‌ دیارییان كردووه‌

1.قۆناغی‌ مناڵی‌
ئه‌م قۆناغه‌ له‌و ساته‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ مرۆفه‌ كه‌ له‌دایك ده‌بێت یان سه‌ره‌تای‌ هاتنه‌ كایه‌وه‌ی‌ مرۆفێی‌ نوێیه‌ له‌یه‌كه‌م جركه‌ساتی‌ زیانییه‌وه‌.تا ده‌گاته‌ ته‌مه‌نی‌ 10 بۆ21 سالان پێی‌ ده‌ وترێت ته‌مه‌نی‌ منداڵی‌.

2.قۆناغی‌ لاوی‌
ئه‌م قۆناغه‌یش له‌كۆتای‌ ته‌مه‌نی‌ 12ساڵییه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته‌ ته‌مه‌نی‌ 35بۆ40ساڵی‌ كه‌هه‌موو مرۆفه‌كان له‌ ته‌مه‌نه‌دا گه‌وره‌ترین توانا جه‌سته‌یوو ئه‌قڵی‌ یان هه‌یه‌ .

.له‌رووی‌ جه‌سته‌ییه‌وه‌ توانایه‌كی‌ به‌ هێزو له‌شوو لارێكی‌ رێك و پێكیان هه‌یه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا توانای‌ راپه‌راندنی‌ ئیشوو كارو جالاكییه‌ كانییان هه‌یه‌ وه‌ توانای‌ دانانی‌ پلانیان هه‌یه‌ بۆ داهاتوو .دیاره‌ ئێمه‌ مه‌به‌ستمان له‌ گه‌نجێكی‌ زیروو وریایه‌ جونكه‌ حاشا هه‌ڵ نه‌گره‌ كه‌هه‌موو تاكه‌كان وه‌ك یه‌ك نین
.له‌رووی‌ ئه‌قڵییه‌وه‌ یش توانایه‌كی‌ به‌هێزو پته‌ویان هه‌یه‌ بۆ فێر بوونی‌ زانسته‌ جۆربه‌جۆره‌ كان و هه‌موو ئه‌وكارو جالاكییانه‌ی‌ كه‌ پێویستیان به‌هێزو توانای‌ ئه‌قڵییه‌ زیاتر نه‌ك توانای‌ هێزی‌ جه‌سته‌یی‌.ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ لێره‌دا یان له‌م قۆناغه‌دا \پێغه‌مبه‌ری‌ پێشه‌وای‌ مرۆفایه‌تی‌ دخ فه‌رموویه‌تی‌ گه‌رپێم بكرایه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ئه‌زیام كه‌هه‌موو گه‌نج ئه‌بوون.دیاره‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین ئامازه‌یه‌ بۆگرنگی‌ ته‌مه‌نی‌ لاوی‌
3.قۆناغی‌ كامڵ بوون
ئه‌م قۆناغه‌یش دیاره‌ دوابه‌دوای‌ قۆناغی‌ لاویدا ده‌ست پێده‌كات كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 40ساڵی‌ بۆ 50 تا 55ساڵی‌ پێدوترێت.ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ له‌م قۆناغه‌ دا مرۆف كه‌متر هه‌ڵه‌ ده‌كات و شته‌ لاوه‌كییه‌كان په‌راویز ده‌كات

4.قوناغی‌ پیربوون
ئه‌م قۆناغه‌یش له‌دوای‌ قۆناغی‌ كامڵ بوونه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ له‌دوای‌ ته‌مه‌نی‌55سالییه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌واته‌ له‌ نێوان 55بۆ60ساڵییه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات له‌ م قۆناغه‌دا مرۆف زیاتر عاتفی‌ ئه‌بێت و توانای‌ جه‌سته‌یی‌ لاواز ئه‌بێت وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌توانم بڵێم له‌هه‌ندێك كه‌سدا توانای‌ ئه‌قڵیشیان لاواز ئه‌بێت.به‌كورتی‌ مرۆف له‌م قۆناغه‌دا سستو لاواز ئه‌بێت له‌ رووی‌ جه‌سته‌ یوو ئه‌قڵیه‌وه‌. وه‌ هه‌روه‌ها توانای‌ فێربوو نوو گه‌شه‌كردنی‌ جه‌سته‌یی‌ نامێنێت به‌گشتی‌

ئه‌وه‌ی‌ كه‌ باسی‌ ده‌ كه‌م لیره‌دا ووشه‌ی‌ قه‌یره‌بوونه‌
هه‌رجه‌ند ئه‌م وشه‌یه‌ دارشتنێكی‌ ئه‌وتۆی‌ بۆ نه‌كراوه‌ یا ن پۆڵێنیكی‌ وای‌ بۆ نه‌كراوه‌ كه‌ زانایانی‌ بواری‌ فیسۆ لۆجی‌ وه‌ك قۆناغێكی‌ به‌رجاو وه‌ك قۆناغه‌كانی‌ تر باسی‌ لێوه‌ بكه‌ن به‌لام له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كورده‌ واریدا باسی‌ لێوه‌ ئه‌كرێت ئه‌م قۆناغه‌یش وه‌ك له‌ناو كۆمه‌لگه‌ی‌ كورده‌واریدا باسی‌ لێوه‌ ئه‌كرێت .دیاره‌ ئه‌م قۆناغه‌ ته‌نها ره‌گه‌زێك یان ته‌نها لایه‌نێك ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو به‌بێ‌ جیاوازی‌ ره‌گه‌زی‌ نێرو مێ‌ ئه‌گرێته‌وه‌ .به‌لاَم بۆ ره‌گه‌زی‌ نیر تا راده‌یه‌ك كه‌متر باسی‌ لێوه‌ ئه‌كرێت واتا دره‌نگ تر به‌ كوران ئه‌وترێت فلانه‌ كور قه‌یره‌یه‌ .به‌هه‌رحاڵ ئه‌م ووشه‌یه‌ ووشه‌یه‌كی‌ ناشرینو له‌كه‌داره‌ به‌تایبه‌تی‌ بۆ كجان.ئێستا بابزانین ئه‌م قوناغه‌ كه‌ی‌ ده‌ست پێده‌كات؟ یان بابزانین به‌ كام ره‌گه‌ز زووتر پێی‌ ئه‌وترێت قه‌یره‌؟

له‌كجاندا له‌ته‌مه‌نی‌ 30ساڵییه‌وه‌ وای‌ پێده‌وترێت له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی‌ ئێمه‌دا.به‌لاَم دره‌نگتر ئه‌م ووشه‌ یه‌ له‌به‌رامبه‌ر كوران به‌كار دێت یا ن دره‌نگتر به‌ كوران ئه‌وترێت قه‌یره‌ .به‌ كورتی‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ 35ساڵه‌وه‌ بگره‌ زیاتریش ئینجا به‌كوران ئه‌وترێت قه‌یره‌…..لێره‌دا واده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ كێشه‌كه‌ زیاتر لایه‌نی‌ سلبی‌ بۆ كجان هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كجانی‌ ولاتی‌ ئێمه‌ له‌ شوشه‌ ناسكترن هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌یشه‌ زووتر ئه‌م وشه‌یه‌ به‌رۆكی‌ ئه‌وان ئه‌گرێت

ئێستا بابزانین هۆكاره‌كانی‌ قه‌یره‌بوون جییه‌؟
هه‌موو ئه‌زانین ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی‌ زیان پێی‌ ده‌وترێت سه‌رده‌می‌< تقلیدی‌> به‌كوردی‌ واتا لاسای‌ كردنه‌وه‌ .دیاره‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا وجودێكی‌ باشوو ئه‌وتۆی‌ هه‌یه‌ .دیاره‌ ئه‌مه‌ جیگه‌ی‌ شانازییه‌ بۆ ئێه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد.من لیره‌دا ته‌نها باسی‌ ئه‌م شێوازی‌ > تقلیدییه‌ <ئه‌كه‌م كه‌باڵی‌ به‌سه‌رئه‌م ولاَتی‌ كوردستانه‌و هه‌موو تاكێكی‌ ئه‌م كۆڵگه‌یه‌دا كێشاوه‌.من لێره‌دا جه‌ند راستییه‌ك باس ئه‌كه‌م زۆر به‌راكشاوی‌

هۆكاره‌كان
1.بیركردنه‌وه‌ی‌ هه‌رتاكێكی‌ كورد وه‌ك تاكێكی‌ ئه‌وروپی‌
2.باوك سالاری‌ و ره‌گه‌ز به‌رستی‌
3.كه‌م بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ رۆشنبیری‌
4.به‌سوك ته‌ماشاكردنی‌ تاكه‌كان بۆیه‌كتری‌
5.لایه‌نی‌ دارایی‌
6.جل و پۆشاكی‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌.كه‌كجان له‌به‌ری‌ ئه‌كه‌ن دیاره‌ زۆر قێزه‌ ونه‌و له‌گه‌ڵ كۆمه‌لگاو داب و نه‌ریتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌ و مووسڵماندا ناگونجێت .من لیره‌دا یه‌ك راستی‌ ئه‌ڵم ئایه‌ كجیكی‌ ئه‌وروبی‌ یان ئافره‌تێكی‌ له‌ش فرۆش پێش ئه‌وه‌ی‌ بجێته‌> نایت كلوبێك<ئه‌بێت ج جۆره‌ پۆشاكێكی‌ له‌به‌ر بێت؟ بێگومان به‌بێ‌ پۆشاك ناجیێته‌ ده‌ر تا بجێته‌ یانه‌یه‌كی‌ شه‌وانه‌.؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟بێگومان هه‌مان ئه‌و> سترێج و پانتۆله‌َ<ی‌ له‌ به‌ره‌ كه‌ ئه‌مرۆ كجانی‌ ئێمه‌ له‌به‌ری‌ ئه‌كه‌ن له‌كوردستان تاكی‌ كورد دڵپیس نین به‌ڵكو شتی‌ نامۆ قبول ناكه‌ن كه‌ نامۆبێت به‌ داب و نه‌ریتوو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كورده‌واریوو ئاینی‌ ئیسلامی‌ بیرۆز.

7.ووشه‌ی‌ دیموكراتی‌.كه‌ په‌تی‌ سێداره‌ ی‌ ئافره‌تانه‌ جونكه‌ وشه‌ی‌ دیموكراتی‌ به‌ماناو مه‌فهومی‌ ولاَته‌ پێش كه‌وتووه‌كان به‌كار ناهێنرێت له‌م ولاَته‌ی‌ ئێمه‌.جونكه‌ ئێمه‌ وا ئه‌زانین دیموكراتی‌ یانی‌ كه‌س به‌ كه‌س نه‌بوون
8.حكومه‌ت. لایه‌نێكی‌ به‌هێز كردنی‌ قه‌یره‌ بوونه‌.جونكه‌ >رقابه‌<ی‌ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی‌ كه‌ وابه‌ستی‌ مافی‌ مرۆفوو به‌ها كۆمه‌لاَیه‌تییه‌ كانن بۆ نمونه‌ حكومه‌ت توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ ئه‌ سالاَنه‌ پلانی‌ تایبه‌تی‌ هه‌بێت و به‌دوا داجونی‌ هه‌بێت له‌ هه‌موو شارو شارۆجكه‌كاندا > رقابه‌< ی‌ هه‌بێت ئاگاداری‌ كێشه‌و مووعاناتی‌ لاوان بێت بابزانێت سه‌رجاوه‌ی‌ هه‌موو كێشه‌ كان جییه‌ تا دیراساتی‌ تایبه‌تی‌ بۆ بكات.بۆ نمونه‌ له‌رووی‌ >دامه‌زراندن و تقاعود< كردنه‌وه‌. بۆ گه‌نجیك كه‌ ده‌رجووی‌ په‌یمانگا یه‌ك یان ده‌رجوی‌ یه‌كێك له‌زانكۆ كانه‌ منه‌تی‌ له‌ كه‌س نییه‌ و بروا نامه‌ی‌ هه‌یه‌ ئه‌ی‌ حكومه‌ت بۆ دای‌ نا مه‌زرینیت.؟ تابتوانێت زیانێك بۆ خۆی‌ دروست بكات .یا فه‌رمانبه‌رێك كه‌20 بۆ30 ساله‌َ خزمه‌ت ئه‌كات بۆ نایه‌ی‌> تقاعود<ی‌ بكه‌یت؟ پێ ئه‌ جێت روتان نه‌ یه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ناسیاوی‌ فلان> مسئوله‌< هه‌موو ئه‌مانه‌ هۆكارن بۆ زۆر بونی‌ قه‌یره‌یی‌ .
ئه‌مه‌ ته‌نها ئامازه‌یه‌ك بوو بۆ ده‌سته‌وازه‌ی‌ >قه‌یره‌یی‌< نه‌ك بابه‌تێكی‌ بر به‌پێزی‌ وا كه‌ گشت هۆكاره‌كان نیشان بدات هه‌رجه‌ند كۆمه‌لێك شتی‌ راستیمان نیشان داوه‌ به‌لاَم هه‌روا به‌ ساده‌یی‌ ناتوانین گوزارشت له‌م بابه‌ته‌ بكه‌ین .

  ڕۆسته‌م عه‌لی – چه‌مچه‌ماڵ   

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net