❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌نجی پیر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-10 16:44:10

darwnae
کازیوەی یانە
شوێن: NoRwAy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 2215

گه‌نجی پیر

  گه‌نجی پیر    


          دوو ووشه‌ی ته‌واو جیاوازه‌ ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌، به‌ڵكو گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بین ته‌واو دژ به‌ یه‌كتریشن له‌ڕووی شێوه‌و شكڵیانه‌وه‌، به‌ڵام سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان گه‌ر تووشی مه‌رگ نه‌بن، ده‌بێت هه‌ردوو قۆناغی گه‌نجی و پیری بگوزه‌رێنن.. گه‌نج بوون، له‌ڕووی شێوه‌و پێكهاتنیه‌وه‌، هه‌موو جوانیه‌كان، هه‌موو هێزو توناو جوڵه‌ی چالاك و هێزی به‌هێزی مرۆڤ له‌خۆده‌گرێت، به‌ته‌واوی مانا گه‌نج بوون ئه‌وپه‌ڕی هێزو توانای مرۆڤ له‌خۆده‌گرێت.. به‌ڵام پیربوون به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ڕووی شێوه‌و پێكهاتنیه‌وه‌، ئه‌وپه‌ڕی بێ توانایی و بێ هیوایی مرۆڤه‌، سات بۆ سات مرۆڤ ده‌پوكێته‌وه‌ و له‌ناوده‌چێت..

 

                به‌ڵام ئایا ده‌كرێت گه‌نجێكی پیر، یان پیرێكی گه‌نج وجودی هه‌بێت؟

به‌ڵێ هه‌یه‌.. به‌ڵام چۆن؟ وه‌ بۆچی گه‌نج و پیری له‌م شێوه‌مان هه‌یه‌؟
 
 
   

    گه‌نج بوون ته‌نها لای ئێمه‌ له‌ ڕووخسادا كورت كراوه‌ته‌وه‌، پیربوونیش به‌هه‌مان شێوه‌، كه‌چی ئه‌مه‌ به‌شێكی گه‌نج بوونه‌، به‌ڵكو بنه‌ڕه‌تی گه‌نج بوون، گه‌نج بوونه‌ به‌مانایه‌كی مه‌عنه‌وی و میتافیزیكی.. هه‌ر كه‌ باسی گه‌نجمان كرد، ڕووخساری گه‌نجێك دێته‌ خه‌یاڵمانه‌وه‌، ڕووه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كائینه‌ ده‌خه‌ینه‌ ژێر ڕه‌حمی گوێ پێنه‌دانه‌وه‌.. گه‌نج بوون ئه‌گه‌ر ته‌نها گه‌نج بوونی ڕووخسار بێت، ئه‌وه‌نده‌مان گه‌نج هه‌یه‌ چاومان پڕده‌كاته‌وه‌، پریریش به‌هه‌مان شێوه‌.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان پێویسته‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه‌ بۆ گه‌نج، خوێندنه‌وه‌یه‌ك جیاواز له‌وه‌ی پێشوو، بۆئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌ی ئه‌و گه‌نجه‌دا شتێك نه‌یه‌ته‌ كایه‌وه‌ كه‌ گه‌نج بوونه‌وه‌یه‌ له‌ ته‌منی پیریدا!! ده‌كرێ ئه‌م زاراوه‌یه‌ سه‌یر بێت.. به‌ڵام زۆربه‌ی پیره‌كانی لای ئێمه‌ ئومێدی گه‌نج بوونه‌وه‌یانه‌و، زۆربه‌ی گه‌نجه‌كانی ئێمه‌ش ئومێدی پیربوون.. ئه‌وكاته‌ی گه‌نجه‌كانمان له‌ته‌مه‌نی خۆیاندان، هه‌میشه‌ پله‌و پایه‌ی پیره‌كان و، ده‌سه‌ڵات و سولضته‌و، سامانیان هه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنێت. زۆربه‌ی گه‌نجه‌كانی ئێمه‌ ئومێدی ئه‌و جۆره‌ پیربوونه‌ ده‌خوازن، ئه‌وكاته‌ی پیریش ده‌بن. بێ به‌رپرسیاری و كه‌م ئه‌ركی و ناسكی و به‌هێزی و جوانی ته‌مه‌نی گه‌نجی هه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنێت!! بۆئه‌وه‌ی ڕزگارمان بێت له‌ وه‌ها كێشه‌یه‌ك، پێویسته‌ چیتر گه‌نجه‌كانمان سه‌تحی و ڕووخساریانه‌ له‌ ده‌وروبه‌رو ئامانجه‌كانیان نه‌ڕوانن، ڕۆبچن به‌ناخی جه‌وهه‌ری ژیاندا، بزانن بۆچی ده‌ژین؟ ئه‌ركی ئه‌وان له‌م ته‌مه‌نه‌دا چیه‌؟ بزانن پیربوون گه‌یشتن نیه‌ به‌ ئاواته‌ ناكۆتاكان، گه‌یشتن نیه‌ به‌ ئاوات و خۆشبه‌ختی نمونه‌یی، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌ی خۆیدا ده‌توانێت ئه‌ركی خۆی باشتر ڕابپه‌ڕێنێت وه‌كو له‌وه‌ی ته‌مسیلی گه‌وره‌تر له‌خۆی بكاته‌وه‌، خۆی له‌ده‌ست بدات و نه‌توانێت ببێته‌ ئه‌ویدی.. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ گه‌نجه‌كانی پیر بیر بكه‌نه‌وه‌، پیره‌كانی گه‌نج بیر بكه‌نه‌وه‌، له‌ نه‌هامه‌تیدان، نه‌هامه‌تیه‌ك كه‌ هه‌رگیز هه‌ستی پێناكه‌ین و هه‌میشه‌ به‌ده‌میه‌وه‌ ده‌تلێینه‌وه‌.. وه‌كو چۆن گه‌نجی جوانی خۆی له‌چه‌ند لایه‌نێكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ له‌ پێشوودا ئاماژه‌م پێدا.. به‌هه‌مان شێوه‌ش پیربوونیش، جوانترین هێزی له‌خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ عه‌قڵ و دامه‌زراویه‌.. ئه‌و ده‌مه‌ی گه‌نجێك به‌ناسكی له‌گه‌ڵ ژیاندا هه‌ڵده‌كات و زوو ده‌كه‌وێته‌ داوی ڕوخساری ژیانه‌وه‌، پیرێك ده‌توانێ ده‌ستی بگرێت ڕزگاری بكات، پته‌وی پێ ببه‌خشێت.. ئیدی بالێره‌وه‌ گه‌نجه‌كانمان به‌ته‌واوی مانا گه‌نج بن و پیره‌كانیشمان شانازی به‌ پیر بوونیانه‌وه‌ بكه‌ن.



                                        كۆشان عه‌لى        

Kurdzhin

  خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
 
 

 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net