.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










قه‌سابه‌كان به‌شێوه‌ی نه‌شیاو ئاژه‌ڵه‌كان سه‌رده‌بڕن

«ترساندنی ئاژه‌ڵه‌كان له‌كاتی سه‌ربڕیندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆری گۆشته‌كه‌یان دروستده‌كات»
ئا ـ سامان ئه‌نوه‌ر
قه‌سابه‌كان به‌به‌رچاوی ئاژه‌ڵه‌كانی تره‌وه له كوشتارگه‌كان ئاژه‌ڵه‌كان سه‌رده‌بڕن، ئه‌وه‌ش به‌لای شاره‌زایانی ڤێته‌رنه‌ری‌و پیاوانی ئاینییه‌وه كارێكی نه‌شیاوه، چونكه «ترس لای ئاژه‌ڵه‌كانی تر دروستده‌كات»، داواش ده‌كه‌ن قه‌سابه‌كان چیتر په‌نا بۆ ئه‌و جۆره سه‌ربڕینه نه‌به‌ن.
حه‌مه تۆفیق، كه یه‌كێكه له‌و قه‌سابانه‌ی چه‌ندین ساڵه خه‌ریكی ئه‌و كاره‌یه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كان له‌به‌رچاوی یه‌كتره‌وه ئێستا له‌ناو قه‌سابه‌كان‌و كوشتارگه‌كاندا بووه به‌دیارده‌و هیچ كات ڕه‌چاوی ئه‌و حاڵه‌ته ناكرێت كه نابێت به‌به‌رچاوی ئاژه‌ڵی تره‌وه سه‌ربڕدرێت.
ئه‌و قه‌سابه، ئه‌و كاره‌ی چ له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه، چ له‌ڕووی ئاینیه‌وه پێ باش نه‌بوو، هه‌روه‌ك وتی «زۆرجار چه‌ندین ئاژه‌ڵ ده‌كرێنه یه‌ك شوێنه‌وه‌و یه‌ك یه‌ك له‌به‌رچاوی ئه‌وانی تر سه‌رده‌بڕدرێن‌و له‌ناو خوێنی یه‌كتریدا ده‌تلێنه‌وه».
له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ئاژه‌ڵێك له‌به‌رچاوی ئاژه‌ڵی تر سه‌رده‌بڕدرێت، ئاژه‌ڵه‌كانی تر ده‌كه‌ونه له‌رزین‌و قه‌سابه‌كان راسته‌وخۆ له‌رزین‌و ترسی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی تر به‌دیده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده زۆرێك له قه‌سابه‌كان له‌ئێستادا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌بێ گوێدانه ترس‌و له‌رزینی ئاژه‌ڵه‌كانی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به «بێویژدانی» ناوده‌به‌ن.
حه‌مه تۆفیقی قه‌ساب وتی «زۆرجار له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ئاژه‌ڵێك خوێن‌و چهقۆو سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كانی تر ده‌بینێت، به‌ته‌واوه‌تی ده‌كه‌وێته له‌رزین‌و حاڵه‌تێكی سه‌یره‌وه».
«ترسی ئه‌و ئاژه‌ڵانه زۆر به‌ئاسانی هه‌ستی پێ ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه حاڵه‌تێكی بێویژدانییه، به‌ڵام قه‌سابه‌كان گوێی ناده‌نێ».
گه‌شتیار مسته‌فا، پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری ئاماژه به‌ترسی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كات‌و ده‌ڵێت «ترس (horror) ئه‌و به‌شه باره ناخۆشه‌ی ژیانه كه ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ‌و ئاژه‌ڵ ده‌بێته‌وه، كاریگه‌ری ئه‌و ترسه‌ش له گیانله‌به‌رێكه‌وه بۆ گیانله‌به‌رێكی تر ده‌گۆڕێت».
ئه‌و پزیشكی ڤێته‌رنه‌رییه، باس له‌وه ده‌كات كه زۆرێك له‌و ئاژه‌ڵانه به‌تایبه‌تی ڕه‌شه‌وڵاخ، كاتێك ده‌گه‌نه كوشتارگه‌و خوێن‌و چهقۆو هاوڕه‌گه‌زی سه‌ربڕاو ده‌بینن ده‌تۆقن‌و ترسێكی وا دایان ده‌گرێ كه له لێواری مردندایه، (on vergion of death) تۆقین به‌ته‌واوی جۆره‌كانیه‌وه ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ‌و هه‌ناسه‌بڕكێ‌و زیادبوونی په‌ستانی خوێن، (blood pressure) كرژبوونی دیواری لوله‌ی خوێن، تێزاین (hyperemia).
جگه له‌و حاڵه‌ته‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌به‌رچاوی ئاژه‌ڵی تره‌وه كه ترس‌و حاڵه‌تێكی نائاسایی لای ئاژه‌ڵه‌كانی تر دروستده‌كات، هاوكات پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌به‌هۆی ئه‌و ترسه‌وه وا ده‌كات له‌كاتی سه‌ربڕیندا خوێنێكی «ناته‌واو» له‌جه‌سته‌ی بێته ده‌ره‌وه، «ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشی جۆری گۆشته‌كه‌ی دروستده‌كات».
گه‌شتیار مسته‌فا پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری وتی «له‌كاتی سه‌ربڕیندا خوێنڕژان (bleeding) ئه‌وه‌یه كه زۆرترین بڕی خوێن هه‌ر زوو له‌جه‌سته ده‌ربچێت، ئه‌مه‌ش كارێكی پێویسته، چونكه خوێن ناوه‌ندێكی باشه بۆ گه‌شه‌و زۆربوونی میكرۆبه جۆراوجۆره‌كان، خوێنڕژانی ناته‌واو هۆكاری خێراتر له‌ناوچوونی لاكه (الژبیحه)و كار له‌باشی جۆری (quality) گۆشت ده‌كات‌و هه‌روه‌ها هه‌ندێ گۆڕانی تری فیسۆلۆجی له‌جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵی تۆقیودا دروست ده‌بێت له‌وانه زیادبوونی ڕێژه‌ی هیستامین blood histamine و PCVی خوێن‌و ئایۆنی پۆتاسیۆم له زه‌رداودا plasma potathium، ئه‌مانه‌ش كار له پێگه‌یشتنی گۆشت ده‌كه‌ن، دوای سه‌ربڕین‌و له تام (taste)و خۆشیه‌كه‌ی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه».
پیاوانی ئاینی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه مادام ئاژه‌ڵ هه‌روه‌كو مرۆڤ هه‌ستی هه‌یه، بۆیه پێویسته له‌كاتی سه‌ربڕیندا رچاوی هه‌ندێك شت بكرێت‌و ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن كه به‌پێی ئاینی ئیسلام نابێت ئاژه‌ڵ به‌به‌رچاوی یه‌كتره‌وه سه‌رببڕێت.
مامۆستای ئاینی جه‌مال محه‌مه‌د وتی «بۆ هه‌موو شتێك ئاینی ئیسلام شه‌رع‌و یاسای تایبه‌تی داناوه، ته‌نانه‌ت بۆ گیانله‌به‌رانیش، تا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانیش بپارێزێت».
سه‌باره‌ت به‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه گۆشتیان ده‌خورێت‌و سه‌رده‌بڕدرێن به‌به‌رچاوی یه‌كتره‌وه، ئه‌و پیاوه ئاینییه وتی «پێویسته ڕه‌چاوی هه‌ندێ مه‌رج بكه‌ین له‌و گیانله‌به‌رانه، چ له‌كاتی سه‌ربڕیندا یان له‌و شوێنه‌ی كه سه‌رده‌بردڕێن، یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌ری ده‌بڕێت، چونكه هه‌ندێك مه‌رجی ئه‌خلاقی هه‌یه، كه ده‌بێت ره‌چاوبكرێت چ له‌ڕووی شه‌رعه‌وه بێت وه‌ك سه‌رنه‌بڕینی حه‌یوان له‌به‌رچاوی یه‌كتره‌وه».
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ هه‌ستی هه‌یه، بۆیه كاتێك ئازاری پێده‌گات یان به‌به‌رچاوییه‌وه ئاژه‌ڵی تر سه‌رده‌بڕدرێت، ئه‌و هه‌وڵده‌دات ڕابكات، چونكه هه‌ستی بریندار ده‌بێت.
مامۆستا جه‌مال محه‌مه‌د به‌پێویستی زانی له‌و شوێنانه‌ی كه ئاژه‌ڵی تێدا سه‌رده‌بڕێت ته‌واو گونجاو بێت‌و هه‌وڵبدرێت له ئاژه‌ڵه‌كانی تر جیابكرێته‌وه، پاشان سه‌رببرێت، «ئه‌مه له‌هه‌ندێ شوێندا یان به‌تایبه‌تی له‌كوشتارگه‌كاندا».
ئه‌وه‌شی به‌باش نه‌زانی كه له‌به‌رچاوی ئاژه‌ڵه‌كانی تره‌وه سه‌رببڕدرێن‌و وتی «دیارده‌یه‌كی جوان نی‌یه كه هه‌ندێكجار به‌به‌رچاوی ژن‌و منداڵه‌وه كه ئه‌وانیش كه‌سانێكن هه‌ستیان زۆر ناسكه».
له‌كوردستاندا كوشتارگه‌كان به‌پێی پێویست دروستنه‌كراون‌و هه‌ندێكیان مه‌رجی ته‌ندروستییان تێدا نی‌یه.
مامۆستا جه‌مالیش پێشنیاری ئه‌وه‌یكرد كه كوشتارگه به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن دروست بكرێت تا به‌شێوه‌ی پاك‌و خاوێن ڕابگیرێت.
hawlati
Friday, October 10, 2008


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش ڤاریا گیان سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه