❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کورتیله چیرۆک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-10-14 18:33:03

شێرزاد
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-12
دواترین سه‌ردان: 2013-12-13
په‌یامه‌كان: 502

کورتیله چیرۆک

کورتیله چیرۆک: منداڵێکی ڕۆژنامه‌فرۆش


نووسینی: که‌ریم تاقانه‌ (سوێد ـ سوێدرهامن)



به‌فر ده‌بارێ. منداڵێکی ته‌مه‌ن ده، دوانزه‌ ساڵ کۆمه‌ڵێ ڕۆژنامه‌ی له بن‌هه‌نگڵ دایه‌ و به شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغ دا ده‌گه‌ڕێ تا بیانفرۆشێ...

ـ که‌یهان! سه‌لام! ڕساله‌ت! ئازادی! خه‌ڵکینه ڕۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ بکڕن.

سه‌رماکه‌ی ئه‌وه‌نده کاریگه‌ره‌‌ تف هه‌ڵخه‌ی، ده‌یبه‌ستێ. خه‌ڵک به‌ هه‌ڵه‌داوان دێن و ده‌چن و تاقه‌تی ئه‌وه‌یان نییه‌ ڕاوه‌ستن، ده‌ست له گیرفانی پاڵتۆ ده‌ربێنن و ڕۆژنامه بکڕن. خه‌ڵک له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک پێیان بخلیسکێ و شوێنێکیان بشکێ، به‌شێوه‌یه‌ک سه‌ریان داخستووه‌‌ و سه‌یری به‌رپێی خۆیان ده‌که‌ن، ئاگایان له‌ملاو له‌‌‌ولای خۆیان نه‌ماوه‌...

کوڕه به ئاواتی ئه‌وه‌وه چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌ک بفرۆشێ، هه‌ر وا هات و هاواریه‌تی.

- ڕۆژنامه بکڕن! هه‌واڵی نوێ وه‌خوێنن! ئه‌ها! بڕیاره و هه‌ژاران ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن!

که‌س ئاوڕ ناداته‌وه‌.

- دوێنێ دوو موعتاد له پارکی گشتی دا ڕه‌ق هه‌ڵاتن!

که‌س ئاوڕ ناداته‌وه‌.

- ئه‌م هه‌واڵه‌: له کوردستان کوڕ و کچێ له ‌به‌رچاوی خه‌ڵک شه‌لاق ده‌درێن!

که‌س ئاوڕ ناداته‌وه‌.

سه‌رماکه‌ی ئه‌وه‌نده دژواره‌ ده‌نگی کوڕه‌ به ئاسمانه‌وه‌ ده‌به‌ستێ و ناگاته گوێی ڕێبواران.

ئه‌و به‌فر بارینه‌، دیمه‌نێکی سه‌رنجڕاکێشی به‌خشیوه‌‌‌ته‌ ئه‌م تابلۆیه‌... کوڕه، ئه‌وه‌نده به‌فر نیشتۆته سه‌ر سه‌ر و روخساری، مرۆڤ له دووره‌وه‌ وا ده‌‌زانێ پیره‌مێردێکی کورته‌بنه‌یه‌ ڕۆژنامه‌ ده‌فرۆشێ!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-04 14:58:28

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: کورتیله چیرۆک

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net