.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







گەورەترین ماڵپەڕی گەڕان دوای (Google)
Cuil دەیەوێ بە ڕێكخستنی زۆرترین لاپەڕە بۆ گەڕان لە سەر هێڵی ئینتەرنێتدا لە(Google) كە ئێستا یەكێكە لە گەورەترین و سەرەكیترین ماڵپەڕانی گەڕان پێش بكەوێ.
دامەزرێنەرانی Cuil كە لە كارمەندە دەركراوەكانی(Google)ـن ئێستا بەنیازن بە پتەوكردنی ماڵپەر(engine search)ـەكەیان ببن بە یەكێك لە سەرەكیترین و بەهێزترین ماڵپەرەكانی گەڕان لە جیهانی بەرینی ئینتەرنێتدا.
ئەم ماڵپەڕە لە لایەن خاتوو (ئانا پێتێرسۆن و هاوسەرەكەی تام كاستلۆ) دروست كراوە. (ئانا و تام) كە پێشتر بەرپرسی بەشی ئێندێكسی ماڵپەڕی (Google) بوون بە نیازن Cuil بكەن بە بەهێزترین ماڵپەڕی گەڕانی دنیا.
ئەم (engine search)ـە واتە ماڵپەڕی گەڕان لە ئینتەرنێت لە زانكۆی ستانفۆردی ئەمەریكا بە هاریكاری كۆمپانیای (ئای بی ئێم) دیزاین كراوە و بەرهەم هێنراوە.
هەروەها بەڕێوەبەری وێب سایتی Cuil ڕایگەیاند هەتا ئێستا نزیكەی 120 میلیارد لاپەرەی وێب(web)ـی لە ماڵپەڕەكەی بۆ بەكارهێنراوە:(كاربەر واتە یۆزێر)ـەكان ساز كردووە كە توانای پێویستییەكی زۆر بۆ كاربەر :(یۆزەر)ـەكان دەڕەخسێنێ.
Cuil یەكەم ڕكەبەری مەترسیداری (Google) نییە،(wikia saerch)ـیش كە دامەزراوی ویكیپیدیایە بووەتە ڕكەبەرێكی بەهێز لەنێو ماڵپەڕی گەڕان.
ههولێر پۆست

لهسهر هێڵ نییه