.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










[size=24]ژنه‌که‌ت چۆن دڵخۆش ده‌بێت یان ده‌که‌یت
هه‌ڵسوو کهووتت له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ت
1_ له ژیانی رۆژانه‌ی دا وای لێ ئه‌که‌م ئاسوده بێت .
2_ گه‌ر جله‌کانی یان خواردنه‌که‌ی یان قسه‌کانیم به دڵ نه‌بوو به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ پێی ناڵێم .
3_ توند رهو نیمه له گه‌ڵیا له هه‌ڵسووکه‌وتم وهه‌موو کات به‌بیر خۆم ئه‌هێنمه‌وه که ئافره‌ته ( فرفقا بالقواریر ) .
4_ له چه‌ند ماوه‌یه‌کی زوو زوو دیارییه‌کی پێشکه‌ش ده‌که‌م وه زۆر جار دیاریه‌که ئهرازێنمهوه ئینجا پێشکه‌شی ده‌که‌م .
5_ ئه‌گه‌ر ئاره‌زویه‌کی ( هیوایه‌ت ) هه‌بێت به‌شداری له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م پێی ناڵێم ( من شاره‌زایم نیه له چێشت لێنانا یان له جل دورینا یان له کۆمپیوته‌را ).
6_ ئاگاداری ئه‌بم له‌کاتی کێشه ده‌رونیه‌كان ( الحالات النفسیه ) به‌تایبه‌تی له‌وکاتانه‌دا ( ده‌وره‌ی مانگانه ، کاتێ که زگی ئه‌بێت ، که لهنفاس دایه ).
7_ نیووچاوانی ماچ ئه‌که‌م کاتێک که هاتمه‌وه بۆ ماڵ یان که چومه ده‌ره‌وه.
8_ ئه‌گه‌ر چوومه‌وه بۆ ماڵ باسی ئیشی بۆ ناکه‌م به‌ڵکوو لێی ئه‌پرسم ئیمرۆ چۆن بووه وه چی کردووه .
9_ هه‌وڵ ئه‌ده‌م به ناوێکی خۆش بانگی بکه‌م وه‌ک چۆن پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت خاتوو ( عائیشه ) خوا لێی رازی بێت به ( عائش ) بانگ ئه‌کرد. (ناوه‌که‌ی کورت ده‌کرده‌وه بۆ خۆشه‌ویستی)
10_ هانی ئه‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بچێت بۆ ده‌رسی ئاینی چالاکی ئیسلامی .
11_ ئه‌گه‌ر دیارییه‌کی دامێ به شێوه‌ێکی جوان سوپاسی ئه‌که‌م .
12_ هه‌ندێ کات هه‌ندێک شتی لێداوا کردومه بۆم نه‌کردوه له کتوو پرا بۆی جێ به‌جێ ئه‌که‌م .
جوانی ( الزینه )
13_گفتوو گۆم له گه‌ڵی جوانه کاتێ که بانگی ئه‌که‌م به شێووه یه‌کی جوان بانگی ئه‌که‌م بهنهرموو نیانی هه‌ڵسووکه‌وتی له‌گه‌ڵا ئه‌که‌م ، ئه‌مریشی له‌سه‌ر ناکه‌م .
14_ جلی جوان له‌به‌ر ئه‌که‌م وا ئه‌که‌م هه‌موو کاتێک به جوانی بمبینێت .
15_ هه‌وڵ ئه‌ده‌م شیعری به‌سه‌ر دابڵێم یان سرودی به‌سه‌ردا بڵێم .
16_ ئه‌گه‌ر بینیم خۆی جوان کردووه مه‌تحی ئه‌که‌م ، بهزیادهووه .
17_ گه‌ر چومهووه بۆ ماڵ بینیم ماڵه‌که رێک خراوه یان گوڵێکی جوانی داناوه یان نوێنی جێگای خه‌وتنه‌که‌ی شۆریو ده‌ست خۆشی لێ ئه‌که‌م ئاگاداری ئه‌که‌م که ئیشهکانیم زۆر به‌دڵه .
18_ هه‌موو کات ئه‌و هه‌سته‌ی ئه‌ده‌مێ که له چاوی منا زۆر جوانه تا سیقه‌ی به خۆی بێت .
له کاتی خواردندا
19_ مه‌دحی خواردنه‌کانی ئه‌که‌م وه پێی ئه‌ڵێم که‌س خواردنی به‌قه‌د تۆ خۆش نابێت
20_ ئاگاداری ئه‌وه‌م تا نه‌یه‌ته سه‌ر سفره ده‌ست به‌خواردن ناکه‌م .
21_ منداڵه‌کانم وافێر ئه‌که‌م که پێش دایکیان نان نه‌خۆن وه ده‌ست بۆ خواردن درێژ نه‌که‌ن تا هه‌موو پێکه‌وه ناوی خوا دێنین.
22_ یارمه‌تی ئه‌ده‌م له ئیشی ماڵ به‌تایبه‌تی گه‌ر دهعوهتێکمان هه‌بێت .
23_ گهرمیوانمان هه‌بوو له پێش میوانه‌کان مه‌دحی خواردنه‌که‌ی ئه‌که‌م .
كارکردن و یارمه‌تی دان
24_ گه‌ر بچمه مگبخ ببینم ئیشی زۆره یارمه‌تی ئه‌ده‌م تا زوو کاره‌کانی ته‌واو بکات ( خیرکم خیرکم لاهله ) وه‌ک چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا إئهفهرمووێت باشترین که‌ستان که له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی باش بێت .
25_ یارمه‌تی ئه‌ده‌م له کاتی خواردن ئاماده‌کردندا یان ماڵ پاک کردن .
26_ ناو به‌ناو پرسیاری لێ ئه‌که‌م که له‌ماڵ دا چیمان پێویسته .
27_ یارمه‌تی ئه‌ده‌م له جێ به جێکردنی داواکردنی منداڵه‌کان .
28_ ناهێڵم بێ پاره‌بێت ، وه چی کاتێک پێویستی به شتێک بوو به‌قه‌ده‌ر توانای خۆم بۆی ئه‌که‌م .
خزمـووکهسی خێزانه‌که‌م
29_ یارمه‌تیان ئه‌ده‌م به‌تایبه‌تی گه‌ر کێشه‌یه‌کیان هه‌بێت .
30_ رێگای لێ ناگرم گه‌ر وویستی بچێت بۆ ماڵی باوکی یان خزم وکه‌س وکاری.
31_ کاتێ که ئه‌چم بۆ ماڵی که‌س وکاری وا پێشان ئه‌ده‌م که زۆر دڵخۆشین بهیهکهیه .
32_ زۆر جاردیاری بۆ ماڵی باوکی ئه‌به‌م .
33_ مه‌دحی ئه‌که‌م لای خزموو که‌سی که زۆر ئافره‌تێکی چاکه بۆ ماڵ و پهرووهردهکردنی منداڵه‌کان .
34_ له‌گه‌ڵ براکانی پهیوهندیهکیباش درووست ده‌که‌م.
35_ ئه‌گه‌ر که‌سوو کاری له شتێک له خێزانه‌که‌م تووره بوون هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌ژیرانه به‌قسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵ یه‌ک چاکیان بکه‌مه‌وه .
کاتێک که نه‌خۆش ئهکهووێت
36_ زۆر ئاگاداری ئه‌بم و ماچی ئه‌که‌م ده‌ست به‌سه‌ری دائه‌هێنم و جه‌وێکی شیاوی بۆ ئهگوونجێنم .
37_ ئیشی ماڵی بۆ ئه‌که‌م تا چاک ئه‌بێته‌وه .
38_ دیاری ئه‌کرم کاتی چاک بوونه‌وه‌ی .
39_ دوعای بۆ ئه‌که‌م زوو چاک ببێته‌ووه .
40_ قورئانی له‌سه‌ر ئه‌خوێنم له گه‌ڵ روقیه شه‌رعیه‌کان .
41_ خواردنی بۆ حازر ئه‌که‌م وه داوای لێ ناکه‌م خواردن حازر بکات تا چاک ئه‌بێته‌وه .
42_ گه‌ر به‌شه‌و زۆر نه‌خوش بێت ناخه‌وم ئاگاداری ئه‌بم .
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ
43_ منداڵه‌کان وا په‌روه‌رده ده‌که‌م که رێز له دایکیان بگرن و له قسه‌ی ده‌رنه‌چن
44_ منداڵه‌کان وا فیر ده‌که‌م که سه‌ری دایکیان ماچ بکه‌ن هه‌موو کات سوپاسی بکه‌ن .
45_ ئه‌گه‌ر منداڵه‌کان داوای شتێکم لێبکه‌ن لێی ئه‌پرسم داوات له دایکت کردوه.
46_ یارمه‌تی ئه‌ده‌م له‌کاتی شوشتنی منداڵه‌کان وه‌ک ئه‌و بیان شوات منیشجلهکانیان له‌به‌ر بکه‌م .
47_ یه‌ک بیروو بۆچونمان هه‌یه بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کان .
48_ زۆر جار منداڵه‌کان له‌گه‌ڵ خۆم ئه‌به‌م بۆ ده‌ره‌وه تا کوو دایکیان ئیسراحه‌ت بکات دور بێت له ده‌نگه ده‌نگی منداڵه‌کان .
له‌کاتی مۆڵه‌تتدا
49_ رۆژێک له حه‌فته‌دا دا ئه‌نێم بۆ ده‌رچون ئه‌یان به‌مه ده‌ره‌وه.
50_ ره‌چاوی ئه‌وه ئه‌که‌م که کۆببینه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ك بۆ عیبادهت کردن وه‌ک ( شه‌و نوێژ ، خوێندنی قورئانی پیرۆز ).
51_ بیری ئه‌هێنمه‌وه که له رۆژی جمعه‌دا سوره‌تی کهف بخوێنێت . پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت ( من قرء سوره الکهف فی یوم الجمعه اچاء له من النور ما بین الجمعتین ) .
52_ گه‌ر سه‌فه‌رێک بکه‌م له‌گه‌ڵ خۆم ئه‌ی به‌م .
53_ گه‌ر سه‌فه‌ریک بکه‌م ئه‌وم له‌گه‌ڵ نه‌بێت که گه‌رامه‌وه بوی ده‌ر ده‌خه‌م که بیرم ئه‌کرد وه هه‌ر له دلما بووه .
54_ گه‌ر له سه‌فه‌ر هاتمه‌وه له‌و شوێنه‌ی که لێی بووم دیارێکی له‌گه‌ڵ خۆم بۆ ده‌هێنم .
سه‌رچاوه ڕێگای ڕاستی
[/size]
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن کاردۆ _کاکا (2008-10-18 12:11:47)

بێ ده نگیم نه زانین نیه ، به ڵام ئه وانه ی ده وروپشتم شایسته ی قسه نین
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆش کاکه کاردۆ


له‌سه‌ر هێڵ نییه






zors wpas pepwle gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه