.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










(یوسنیزیا) وكوشتنی بەزەیی . مەترسیەكانی بەسەر مرۆڤایەتیەوە
حسن قادیانەیی
.........................................
یوسنیزیا.euthanasia.لە بنەڕەتدا وشەیەكی یۆنانیە و بەواتای "كوشتنی بەزەیی"دێت یان (باشترین مردن) Good Death) یان (مردنی بەئاسان) Easy Death))پێناسەكەی ئەوەیە :مرۆڤێك بكوژیت بەڕێگایەك لەڕێگاكانی كوشتن دوای بێ هیوابون لەژیانیدا بەمەبەستی بەزەیی پیا هاتنەوە و ئازار نەكێشانی لەكاتی دەركردنی گیانی دا) سەرەتا بەگشتی باس لەسەرهەلدان و كاردانەوەی لەجیهان دا دەكەین دواتر دێینە سەر جۆرەكانی و ڕای ئاینی ئیسلام سەبارەت بە.یوسنیزیا.
یوسنیزیا:لەسەرەتای هەشتاكانەوە بەشێوەیەكی بەربلاو كەوتە بازاڕی نەخۆشخانەكانەوە و قسەو باس و ڕای زۆری دەربارە كرا تالە سالی 1980 "پاپا"ی ڤاتیكان ناچاربو لێدوانی لەبارەوە بدات وگوتی: ئازارەكانی مرۆڤ لەچركەكانی دواین ژیانیدا بەدەست خودایە نابێت مرۆڤ كاری پێوە بێت ) لەم ڕۆژەوە تاكو ئێستاشی لەگەل بێت كێشە و گفتو گۆی زۆری لەسەرە و بیروڕاكان جیاوازن .
بۆیەكەم جار بیرۆكەی پەیڕەو كردنی (یوسنیزیا) بەفەرمی لەولاتی (ئوسترالیا)وە درا دەنگدان لەسالی 1996 دەنگی لەسەردرا بەلام دوای چەند مانگێك لەدەرچونی ئەم بڕیارە پەڕلەمانی ئەم ولاتە لە دەنگدانی خۆی پاش گەزبوەوە .
هۆلەندا لە ڕیزبەندی سەرەوەی ولاتانی ئەوروپی دێت بۆ بەكار هێنانی(یوسنیزیا) كەتەنها لەسالی 2000م ئەوەی سەرژمێر كرابێ 2123 كەسی توش بوو بەنەخۆشی سەرەتان توان نیان مۆلەتی (یوسنیزیا)وەربگرن بەفەرمی لەلایەن حكومەتەوە .
لە(بلجیكا)ئیستا پڕۆژە یاسایەك لەئارادایە بۆ ئەو نەخۆشانەی كە ئازاریان گەلێك زۆرە و لەهەمان كاتدا هیوای چاك بونەوەیان زۆر كەمە بۆئەوەی لەڕێگەی پزیشكی تایبەتەوە بتوانن كۆتایی بەژیانیان بێنن .
لە( دانیمارك) لەسالی 1992 وەوە دادگا مافی كۆتایی هێنان بەژیانی داوە بەنەخۆش كە ئومێدی چارەسەری زۆر كەمە یاخوت هەرنیەتی .
(كۆلۆمبیا)سالی 1997 و(صین) سالی 1998 بە فەرمی بریاریان بە(یوسنیزیا) داوە و كاریشی پێدەكرێت
لەسالی 2002م كەنالەكانی ڕاگەیاندنی جیهانی هەوالی نەخۆشێكی ئافرەتیان لەبریتانیا بلاو كردەوە بەناوی (بی)تەمەن 43 سال كەتوشی كۆمەلێك نەخۆشی كوشندەبوە كەوای لێكردوە تەدریجیەن جولەی لەشی لەدەست بدات و بە ئەندازەیەك نەتوانێت تەنها ملی بجولێنێت بەلام لەگفتوگۆ نەكەوتبو كاتێك داوای لەهاوسەرەكەی كرد كەهاوكاری بكات بۆ كۆتایی هێنان بەژیانی هاوسەرەكەشی وەكو وەفایەك بۆ خێزانەكەی بەهاوكاری پزیشكێك لەڕێگای دابلۆسینی ئامێرە تایبەتیەكانی ئەم نەخۆشە توانیان كۆتایی بەژیانی بێنن و بەحساب خۆیان لەئازار ڕزگاری بكەن لەكاتێكدا یاسای بریتانی كاری(یوسنیزیا) قەدەغەدەكات دوای ڕێ پێدانی و پەشیمان بونەوە لێی.لەم بارەیەوە (الیزابیت باتلر سلوس) بەرپرسی بەشی كێشە كۆمەلایەتیەكان لەدادگای بالای بریتانی ڕێكەوتی 22-3-2002 گوتی بڕیاری دادگا ڕێگەدەدات بەئانیسە (بی) بەڕێزەوە و بەبێ ئازاری كۆتایی بەژیانی بێنێت دوای بێ هیوابونی تەواو لەژیانیدا. وەگوتی:من كەئەو بڕیارەم داوە خۆم واهێناوەتە بەرچاو كەلەشوێن ئەو نەخۆشەدام و ئازاری زۆرم هەیە. شایەنی باسكردنە ئەگەرچی كوشتنی بەزەیی لەبریتانیا لەیاسادا قەدەغەیە بەلام سەرچاوەكان دەلێن سالانە چەندین حالەتی لەم جۆرە لەدەرەوەی یاسا ئەنجام دەدرێن.
لەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا (یوسنیزیا)ئەگەرچی لەلایەن حكومەتەوە قەدەغەیە هۆكەشی بۆلایەنی ئاینی مەسیحی دەگەڕێتەوە كەڕێگە بەم كارە نادات بەشێوەیەكی بەربلاو بەتایبەت سەرۆكی ئەمریكا (بۆش)كەخۆی لەبالی ڕاستی مەسیحی توندڕۆیە لەژێر كاریگەری پاپا وە دژی ئەم بڕیارە وەستاوە بەلام دور لەچاوی یاسا و حكومەت خەلكی زۆربەفراوانی كاری پێدەكەن.
جۆرە كانی (یوسنیزیا)
(یوسنیزیا) چەندین شێوەی جیاواز وجۆراوجۆری هەیە كەهەندێك لەمانە قەدەغەكراون و هەندێكیشیان لەبارودۆخی تایبەت دا ڕێگە پێدراون.
1- (كوشتنی بەئەنقەست). Death-inducing.:ئەم كردارە لەڕێگەی(Commission)ی ڕاستەو خۆوە دەكرێت وەكو دەرخواد دانی نەخۆش بەیەكێك لەجورعە كوشندەكانی جۆری(Morphine)یان( Barbitutrates) یان(Curare)بەنیازی كوشتنی. وە ئەم شێوازە سێ جۆرە.
یەكەم::بەویستی نەخۆش خۆیەتی واتا كرداری كوشتنەكە لەسەرداخوازی خودی نەخۆشەكەوە دەبێ ( Request!.
دووەم:لائیرادی پێدەگوترێ( Involuntray Euth) واتە بەخواستی نەخۆشەكەوە نیە لەم شێوازەدا نەخۆشەكە هۆشمەندە و هۆشیشی لەخۆیەتی بەلام كرداری كوشتنەكە بەبێ پرسی ئەو ئەنجام دەدرێت .لەكاتێكدا پزیشك پەیوەنددار متمانەی تەواوی بۆدروست دەبێ كە كرداری كوشتنەكە لە بەرژەوەندی نەخۆشەكەدایە
سێهەم:لائیرادی بێ هۆش ( Non-Voluntary Euth)ئەم جۆرەیان وەكو هی دووەم وایە بەلام جیاوازیەكە ئەوەیە نەخۆش لێرەدا مندال و تەمەن ساوایە یاخوت شێتە یان توشی جۆرێك لەهۆش خۆچون بوە وهی ئەوە نیە پرسی پێ بكرێت بەلام دیسان پزیشكی پەیوەنددار مردن بەقازانجی نەخۆشەكە دەزانێت .
2- جۆرێكی تری (یوسنیزیا) مردنیەتی لەئەنجامی دەرخوارد دانی زیاد لەپێویستی دەرمانە دامركێنەرەكان (Pain-reducing type: وەكوئەوەی نەخۆشێك هەیە زۆر بەدەست نەخۆشیەكەیەوە دەنالێنێت وئازاری زۆری دەدات بۆ نمونە توشی نەخۆشی سەرەتان هاتوە و هیوای چاك بونەوەی زۆركەمە پزیشكیش لەم حالەتەدا ژەمە دەرمانە دامركێنەرەكانی (مسكینات) بۆزیاد دەكات تاكو ئازاری نەمێنێت و بێژان گیانی دەركات ئەگەرچی ئەم دەرمانە چارەسەریش نەبێت بۆنەخۆشیەكەی وەڕەنگەی كاردانەوەی خراپیشی هەبێت و بەڕێژەیەكی بەرچاو مردنی نەخۆشەكە بێنێتە پێشەوە بەلام بەهەر جۆرێك بێت مەبەستی كوشتنی نەخۆش نیە ئەگەرچی لەئەنجامدا دەمریت وە ئەم جۆرە مردنە (كەنیسەی كاسۆلیكی) ڕێگەی پێداوە .
3- مردن لەئەنجامی لادانی ئامێری هەناسەدان ( Support-withdrawing type: بۆنمونە نەخۆشێك هەیە لەدۆخی بێ هۆشیدایە لەژوری چاودێری تونددا (ITU) (العنایە المركزە) لە بەر وەستانی دەماغی سەریەوە وەئەم نەخۆشە بەستراوەتەوە بەئامێری هەناسەدانی دەستكرد وەهیچ هیوایەكیش نیە كە ئەم نەخۆشە هۆشی بێتەوە چونكە دەماغی سەری مردوە بۆیە بەردەوام بونی ئامێری ئامێری هەناسەدان لەم حالەتەدا واتە بەردەوام بونی ژیان بەبێ مانا سەرەڕای ئازار ومەینەتی زۆری كەسوكاری نەخۆش و بەهەدەر دانی سامانێكی زۆر كەدەكرێت ئەم ئامێر و سامانە بۆ نەخۆشێكی تر بەكار بێت كەهیوای چاك بونەوەی لێدەكرێت.
4- مردن لەئەنجامی خۆگرتن لەچارەسەر : وەكو وازهێنان لەدژە ڤایرۆس(Antibiotic) بۆنەخۆشێك توشی سەرەتانی گورچیلە بوە وهیوای چاك بونەوەیشی نیە
یاخوت نەخۆشێك دووچاری نەخۆشیەكی كوشوندە بوە بەلام دەتوانێت بۆماوەیەكی كەم لەڕێگەی بەكارهێنانی دەرمانی تایبەتەوە بەردەوامی بەژیان بدات بەلام وازدێنێت و دەرمان بەكارناهێنێت
(بیانوی ئەوانەی پشتگیری یۆسنیزیا دەكەن:)
دەلێن یۆسنیزیا لەبەرژەوەندی خودی نەخۆشەكە دایە هاوبیرانی ئەم ڕایەش ئەم چەند خالانەی خوارەوە دەكەن پالپشتی ڕاكەیان
1- ئازادی ڕەهای مرۆڤ (Autonomy) دەلێن مرۆڤ ئازادە لەبیركردنەوە و چارەنوسی خۆیدا وەمافی خۆیەتی چۆن بیەوێت جەستەی خۆی والێدەكات وەدەلێن: نەخۆش دەتوانێت بەرلەچونی بۆنەخۆشخانە ڕاپۆرتێك لەسەر چارەنوسی خۆی بنوسێت و تیایدا داوا لەپزیشكی پەیوەند داربكات گەر دووچاری نەخۆشیەكی كوشندە بوەوە پزیشك دەستی لەسەر هەلگرێت و چارەسەری نەكات .
2- مافی كەسێتی (Rights) دەلێن مرۆڤ مافی ژیان و مافی مردنی تایبەن بەخۆی هەیە و دەتوانێـ لەهەمو بارو دۆخێك مومارەسەی ئەو مافانەی خۆی بكات .
3- بەزەیی (Compassion)دەلێن یوسنیزیا دەتوانێت نەخۆش لەئازار و ئەشكەنجەی درێژخایەنی سەرجێگا ڕزگاربكات وئەمە بەزەیی هاتنەوەیە بەنەخۆش.
4- جۆری ژیان(Quality Of Life)دەلێن ژیانی هەندێك نەخۆش بەراوەرد ناكرێت بەمانەوەی باشتروایە بمرێت وەدەلێن: بەهای ژیان مەزەندە دەكرێت بەچۆنیەتی و چەندایەتی بەشداری كردنی مرۆڤ لەبنیات نان. ئایە چ بەهایەك بۆژیان دەمێنێتەوە كاتێك مرۆڤ نەتوانێـت بێ هاوكاری خەلكانی تر بچێتە تەوالیت .
ب- بۆبەرژەوەندی خەلكانی تر لەخزم و دۆستەكانی نەخۆش :
1- بەزەیی هاتنەوە بەكەس وكاری نەخۆش(Compassion) چونكە خزمەكانی لەئەنجامی مانەوەی وی بەم شێوازە دوچاری كۆمەلێك ئازاری دەرونی و جەستەیی دەبن یوسنیزیا حەدێك بۆ ئەمە دادەنێت.
2- ئابوری (Economics): دەلێن مانەوەی نەخۆش بەم جۆرە واتە بەهەدەردانی سامانێكی زۆری دەولەت كەكار لە ئابوری ولات دەكات باشتر وایە ئەم سەرمایە لەشتی تر خەرج بكرێت .
3- سزادان(Punishment) جاری واهەیە یوسنیزیا وەكو عقوبەو سزایەك بەكاردێت وەكو ئەوانەی توشی نەخۆشی ئایدز دەبن باشتر وایە كۆمەلگایان لێ پاك بكرێتەوە .
((مەترسیەكانی بەبڕیار بونی یوسنیزیا))
لاستیكیەتی زاراوەكە (Elasticity of terminology :) واتە هەر دەستەواژەیەك یان زاراوەیەك بۆ ئەم مەبەستە بەكاربێت بۆداڕشتنی هەر یاسایەك كۆمەلێك مانا و بۆچونی تر هەلدەگرێت و دواتر بەخراپ بەكار دێت و گوزارشتی تری بۆدەكرێت .
پالەپەستۆی دەرەكی(Undue Pressure:) واتە كاتێك دەكرێت بەبڕیار و پەیڕەو دەكرێت نەخۆشەكە دووچاری پالەپەستۆی كەس وكاری دەبێتەوە بۆتەسلیم بون و چونە ژێر باری یۆسنیزیا وەجاری واهەیە لەپشتەوەی ئەم پالە پەستۆیە نەوایە و نیازی خراپ هەیە وەكو وەدەست هێنانی میرات و پاش ماوەی نەخۆش لەلایەن میرات گرانیەوە .
پەك كەوتنی چارەسەر : بەدرێژایی ڕۆژ چارەسەركردنی نەخۆش پشت گوێ دەخرێت ڕەنگە جاری واهەیە نەخۆشەكە ئومێدی چاك بونەوەی لێدەكرێت گەرتۆزێك گرینگی پێبدرێت بەلام پزیشك و كەس و كاری پێشوەختە لەبێبەزەیی خۆیان و بۆ حەسانەوەی خۆیان یەكسەر بێ ئومێدی خۆیانی بۆدەردەبڕن و پەنادەبەنە بەر یوسنیزیا .یاخوت ژیانی هەندێك نەخۆش دەكەوێتە مەترسیەوە وەكو ئەو نەخۆشانەی كەپێیان دەلێن (مەنغۆلیا) یاخوت ئەوانەی دوچاری لەدەست دانی ئەندامێكی لەشیان بونە و پێیان دەلێن كەم ئەندام .
لەدەست دانی متمانە لەنێوان نەخۆش و پزیشك: واتە كاتێك نەخۆش هەست بەپەیڕەوكردنی یوسنیزیا دەكات زۆرجاری واهەیە بۆنەخۆشی سەردانی نەخۆشخانە ناكات و یاخوت توشی دلە ڕاوكێ دەبیت و متمانەی نامێنێت كەلەنزیكترین دەرفەتدا دەیخەنە بەر ڕەحمەتی یوسنیزیا لەم حالەتەشدا گەورەترین كارەسات ڕودەدات و كۆمەلێك نەخۆش لەدەرەوەی نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دەدەن كەڕەنگە سەردانی پزیشكیان بكردایە زۆر بەئاسانی چارەسەریان بۆبكرایە.
لەم كاتەدا دەوری پزیشك لەچارە سەركردنەوە دەگۆڕێت بۆ بكوژ (قاتل) واتە بەشێك لەكارەكەی دەبێتە كوشتن كەئەمەش لەگەل بنەمای مرۆڤایەتی گونجاونیە نەخاسمە گەرپزیشكەكە باوەڕداربێت
(یۆسنیزیا لەشەریعەتی ئیسلامدا)
لە ئاینی ئیسلامی پیرۆزدا كوشتن بەهەمو شێوەیەك حەرام وقەدەغەیە لەنێویاندا (یوسنیزیا) یاخوت"القتل بدافع الرحمە" هەروەك لەقورئانی پیرۆزدا هاتوە (ولاتقتلوا النفس التی حرم الله الاباالحق.الانعام.159)
وەهەركەسێك هەلسێ بەم كارە لەئاینی ئیسلامدا بەبكوژی بەئەنقەست دێتە هەژمار (القاتل المتعمد) پێویستە بكوژرێتەوە گەرچی بارودۆخی نەخۆش لەهەر ئاستێك دابێ . چونكە لای ئیسلام روح وگیانی مرۆڤ تەنها لەدەست خودایە هەلسەنگاندنی نەخۆشیش لای پسپۆڕان كارێكی تەخمینیە و دەكرێت قابیلی هەلەبێت هەربۆیە زۆرنەخۆشی واهەبونە وهەشن پزیشك لە ئاستیاندا هیوابڕدەبێت و دەلێت هەر ئێستا دەمرێت یاخوت دوای ئەوەندە كات ژمێرەیتر كەچی بەئەندازەیەك چاك دەبێتەوە كەدەبێتە مایەی سەر سوڕمانی پسپۆران و پزیشكان وەبەپێچەوانەوەش نمونە زیندوی زۆریشمان لەم بارەیەوە بەدەستەوەن كەڕەنگە نەتوانین لێرەوە ئاماژەیان بۆبكەین
ser chawa...govary gwlan

لهسهر هێڵ نییه