.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










كچان چى ده‌ڵێن ده‌رباره‌ى ئه‌و كوڕانه‌ى توانجیان لێ ده‌ده‌ن؟
"جارێك چوو بووم بۆسه‌ردانێك كتێبێكى سه‌عى كردنم له‌گه‌ڵ خۆم بردبوو، كه هاتمه‌وه كتێبه‌كه‌م به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، كورِێك به‌لامدا تێپه‌رِى ووتى: رِیكلام بۆ كتێبه‌كه‌ى ده‌كات. منیش زۆرم پێ ناخۆش بوو به‌ڵام بێده‌نگ بووم و نه‌متوانى هیچ بڵێم." ئه‌مه ئه‌و رِووداوه بوو كه (شاناز خدر) بۆى گێرِاینه‌وه.
سه‌باره‌ت به دیارده‌ى توانج لێدان له‌لایه‌ن كورِانه‌وه ئه‌و ده‌ڵێت"ئه‌م دیارده بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌رِێته‌وه، یان له بێئیشى كورِانه یان ئه‌مه كاردانه‌وه‌ى رِه‌فتارى هه‌ندێ كچه له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه." ئه‌مه‌و دواتر ده‌ڵێت "پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌كى دروست له‌نێوان ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه دابنرێت و زیاتر گرنگى به‌ژیانیان بدرێت."
(نه‌ورۆز سلێمان) پێى وایه"ئه‌م دیارده‌یه زۆر نادروست و ناشرینه." و ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن "له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدان، چونكه ئه‌م ته‌مه‌نه جیاوازه‌و هه‌ردوو رِه‌گه‌زه‌كه له‌رِووى ژیرى و جه‌سته‌ییه‌وه كۆمه‌ڵێك گۆرِانكاریان به‌سه‌ردادێت. و بۆیه هه‌ردوو رِه‌گه‌زه‌كه هه‌ستیان بۆیه‌كتر ده‌جوڵێت." ئه‌مه‌و زۆرجار "كچان ده‌بنه‌هۆى ئه‌وه‌ى كورِان توانجیان لىَ بده‌ن، به‌هۆى جل و به‌رگیان یان رِه‌فتاریان یان به‌هۆى خۆبه‌زل زانینیان، و بوونى ترس له‌نێوان ئه‌م دوو رِه‌گه‌زه به‌رامبه‌ر یه‌كترى، وه ناهۆشیارى و نارِۆشنبیرى گه‌نجانمان وه په‌روه‌رده‌ى خێزان زۆر كاریگه‌رى هه‌یه كه نازانن چۆن كورِو كچه‌كانیان له‌ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدا په‌روه‌رده بكه‌ن."
(هاوسه‌ر رِه‌مه‌زان) ئه‌م دیارده‌یه ده‌گێرِێته‌وه بۆ"بێ ئیشى و بێ كارى كورِان، یان هه‌ندآ كورِ كچێكى خۆش ده‌وێت و كچه‌كه وه‌ڵامى ناداته‌وه‌و ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه ده‌رى ده‌برِێت." یان هه‌ندآ كورِ "وه‌كو خویه‌ك ئه‌م كاره ده‌كه‌ن دواتر به فه‌تره‌یه‌كى زه‌مه‌نى هست به‌و هه‌ڵه‌یه‌ى خۆیان ده‌ه‌ن."
به‌برِواى (ئه‌ڤین ڕحمد) هۆكاره‌كه‌ى ته‌نها ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ "نزمى ئاستى هۆشیارى و، كه‌سایه‌تى كچه‌كه زیاتر ده‌ورده‌بینێت به‌پله‌ى یه‌كه‌م." ئه‌مه‌و ده‌ڵێت "خه‌ڵكى ناحاڵى هه‌میشه وه‌كو كامێرایه‌كى شاراوه‌ن له‌پشت ئه‌م دوو رِه‌گه‌زه‌و گومانى خراپ به‌رده‌وام له‌دڵیاندا هاتووچۆ ده‌كات. هه‌ڵه تێگه‌یشتن هۆكارێكه و به‌ومانایه‌ى هیچ كورِێك ناتوانێت له‌گه‌ڵ رِه‌گه‌زى به‌رامبه‌ریدا به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى و ته‌ندروست مامه‌ڵه بكات." ئه‌مه‌و به‌كاردانه‌وه‌ى كچان بۆ ئه‌م دیارده‌یه ده‌ڵێت "زۆركات بێده‌نگى باشترین رِێگه‌یه بۆ كچ به‌ڵام هه‌ندآ جاریش كاردانه‌وه به‌قسه یان جۆرێكى تر ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و كورِه به‌خۆیدا بچێته‌وه. وه‌كاردانه‌وه‌ى خراپ یان ناشرین ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر سه‌ربكێشێت بۆ كارى تریش."
ئه‌مه‌و (چرۆ ره‌مه‌زان) ده‌ڵێت "ئه‌م كاره له كه‌سایه‌تى ئه‌و كورِانه كه‌م ده‌كاته‌وه كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن." ده‌بێت كورِان "له ووشه‌ى رِێز گرتن بگه‌ن، چونكه كاتآ كه‌سێك به‌لایاندا تێپه‌رِ ده‌بێت پێویسته رِێزى بگرن." وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا ناكرێت كورِان ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ى هه‌یانه به‌شێوه‌یه‌كى جوانتر‌و باشتر بیگه‌به‌نن، ده‌ڵێت"واباشتره ئه‌و كورِه ئه‌و شته‌ى كه له‌دڵى دایه به‌شێوه‌یه‌كى جوان و به‌رِێزانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا باسى بكات نه‌ك به‌قسه‌ى ناشرین هه‌ستى بریندار بكات. به‌ڵام زۆربه‌ى ئه‌و كورِانه‌ى ئه‌م جۆره رِه‌فتاره‌یان هه‌یه ته‌نها ووته‌ى سه‌رلێویانه‌و بۆ هیچ مه‌به‌ستێك ئه‌م كاره ناكه‌ن. بۆیه ده‌بێت گه‌نجانمان به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و رِێگاى ووتوێژ بگرنه‌به‌ر بۆ ته‌عبیر له‌ناخى خۆیان."
سۆزان ئه‌حمد ـ
govare...dahenan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه