.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










شە ری نێوان گەنج و پیر
تهحسین حهمهغهریب، نوسهرو رۆشنبیر:
"نابێ لەنێوان نەوەی کۆن و نوێدا ڕێککەوتنی سەدەی هەژدەو نۆزدە هەبێ بۆ نەهێشتنی شەڕی پیرو گەنجەکان، دەبێت ئازادو بەرامبەربن لەڕێککەوتندا"
داهێنان: گەنج هەڵگرى چ شوناسێکە؟ یاخود وێناى تۆ چیە لەمەڕ شوناسى گەنج؟
تەحسین حەمەغەریب: ئەم پرسیارە پرسیارێکى فراوانە ناتوانم شوناسێک دیارى بکەم بۆ گەنج، شوناس بۆ جیاکردنەوەى شتێکە لەشتێکى دیکە، هەڵبەتە ئەم پێناسە کەسى یەکەمى شوناسە، لایەنە زۆرییەکەى بریتیە لەو سنورانەى کە بۆ ئەو کەسەى دادەنێیت نایەڵى ئەم لاو ئەولا بکات، لەڕاستیدا ئەگەر بەو مانایەى دووەم وەرى بگرین شوناسى گەنج شوناسى ناشوناسیە، ئێمە دەبآ دوو جۆر لەشوناس دیارى بکەین کە شوناسى حەقیقەتى و شوناسى بەمانا گەورەکەیەتى، شوناسى حەقیقەتى واتە بەشوێن حەقیقەتەوە بێت، وێنەى ئەو گیاندارەى لەناو خاکدا لانەى خۆى دروست دەکات ئەو خەریکى دروست کردنى لانەى خۆیەتى، بەڵام بەبآ ئەوەى بەخۆى بزانێت کەخەریکى شوناسى خۆیەتى. کەواتە ئەگەر لایەنە کەسیەکەى وەربگرین (شوناسى گەنجانە ناشوناسیە) کە گفتوگۆ دروست دەکات لەگەڵ ئەوانى تردا وەژیان دروست دەکات، شوناس بەمانا گەورەکەى واتە ئەوەى پێش من دروست کراوە، کەئەمە شەڕى نێوان ئایینەکان و نەوەکان دروست دەکات، ئایدۆلۆژییەکان دروست دەکات، دواجار قوربانیەکانیش دروست دەبن، من هەمیشە ئەو ئامۆژگارییە دەکەم کە گەنجان بەشوێن حەقیقەتەوەبن بەمەش دەبنە گەنجێکى گەنج.
داهێنان: ئایا گەنجان بیرو بۆچوونى تایبەت بەخۆیان هەیە؟ وەئەگەر هەیانە تاچەند گەنجانى ئێمە گەنجانە بیر دەکەنەوە؟
تەحسین حەمەغەریب: ئەم پرسیارە پرسیارێکى گشتیە بۆیە دەبێت تەحلیلیانە مامەڵەى لەگەڵدا بکەى وەک دیکارت دەڵێ "هەمیشە ناتوانیت وەڵامى شتە گشتیەکان بدەیتەوە" دەکرێ ئەم پرسیارە بەچەندین شێوە ڕوون کەیتەوە. ئایا گەنجان وەکو تاک بیرکردنەوەى تایبەت بەخۆیان هەیە؟ ئایا گەنجان وەکو کۆ وە وەکو شوناس بیرکردنەوەى تایبەت بەخۆیان هەیە؟ ئایا دەکرآ گەنج بیرو بۆچوونى تایبەت بەخۆى هەبێ؟ ئایا گەنجان دەکرێ تاکە تاکەیان تیا هەڵکەوێ بیرو بۆچوونى تایبەت بەخۆیان هەبێ؟ من لێرەدا سود لەبیروڕاى ئەو فەیلەسوفانە وەردەگرم کەپێیان دەوترێ: فەیلەسوفە ڕەسەنەکان، واتە ئەو فەیلەسوفانەى ڕەسەنایەتى دەکەنە میتۆدى مامەڵەکردنیان بۆ تەحلیل کردنى شتەکان، بەبۆچوونى ئەمان هەموو کەس کەبابەتى بیروڕاى بەرامبەر دەکرێتەوە دەبێ لانى کەم چوار وێنا لەبەردەمیدا دروست ببێت.
1- وێناى خۆى یان بیرو بۆچوونى خۆى بەرامبەر بەخۆى.
2- بیرو بۆچوونى ئەوانى تر بەرامبەر بەئەم.
3- بیرو بۆچوونى ئەم بەرامبەر بەبیروبۆچوونى ئەوانى تر.
4- بیرو بۆچوونى ئەوان بەرامبەر بەبیرو بۆچوونەکەى ئەو بەرامبەر بەخۆى.
دەتوانین لەم چوار ڕەهەندەوە سەیرى بیرو بۆچوون یان وێناى گەنج بکەین بەرامبەر بەخۆى.
سەبارەت بەخاڵى یەکەم (بیرو بۆچوونى گەنج بەرامبەر بەخۆى) بەبۆچوونى من لەوڵاتى ئێمەدا بیرو بۆچونێکە نەخەمڵیوە بەو مانایەى ئێمە جیاوازى بکەین لەنێوان گەنجى جەستە لەگەڵ گەنجى وتار، وتاریش دیارە میتۆدى خۆى هەیە. ئایا گەنجێتى لەوڵاتى ئێمەدا جیهانبینى بۆ خولقاوە؟ ئامڕازى تایبەتى خۆیى و چەمک و تەنانەت غایە یان مەرامى تایبەتى خۆى هەیە؟ نەچەمکى تایبەتى خۆى هەیە کەبتوانێ بەهۆى ئەوەى وتارێ دروست بکات و خۆى پێ بخوێنێتەوەو خۆى بناسێ، نەئامڕازى تایبەتى خۆى هەیە بۆ سەلماندنى وتارى گەنجانەى خۆى، مەرامى تایبەتى خۆى نیە، مەرامێک کەبیەوێ بەهۆیەوە گەنجێتى بسەلمێنێ، کەواتە بەبۆچوونى من لەوڵاتى ئێمەدا هێشتا گەنجێتى بەستراوە بەلایەنى جەستەو غەریزەوە هێشتا لەگەنجێتى جەستەوە نەیگواستۆتەوە بۆ گەنجێتى وتار، تا ئێستا گەنجێتى لەوڵاتى ئێمە نەبۆتە وتارێ.
بیروبۆچوونى ئەوانى دیکە بەرامبەر بەگەنج؟
وەکو ئەوترآ نەوەى پێشوتر دووبارە بیرو بۆچوونى ئەوانیش بیرو بۆچونێکە یان وێنایەکە پابەندە بەغەریزەوە کەگەنج کەسێکە غەریزەکانى لەجێى خۆیەتى، کەسێکە لەڕووى ئەزموونى ژیانەوە بێئەزمونە، لەبەرئەوە ئەو شتەى کەلەگەنجدا تەحەکوم دەکات غەریزەیە، کەم ئەزموونیە بۆیە خەیاڵ بڵاوە لەداهاتوودا حەتمەن وازى لێدەهێنآ.
سەبارەت بەبیرو بۆچوونى (گەنجەکان بەرامبەر بەبیروبۆچوونەکانى ئەوان تایبەت بەگەنج) دووبارە لەبەرئەوەى ووتمان گەنج وتارێکى نیە، هێشتا نەیگواستۆتەوە لەگەنجى جەستەوە بۆ گەنجى وتارى، دووبارە دەتوانین بڵێین ئامڕازەکانى هەڵسەنگاندنى ئەو بۆچوونەى ئەوانى پێنیە ناتوانێ بیپێوێ، لەبەرئەوە زۆر جار مەجهولە شەڕى نێوان نەوەکان دروست دەبێت، گەنجەکان لەگەڵ دایک و باوکیاندا لەگەڵ نەوەى پێشوودا واهەست دەکات کەدژایەتى لەگەڵدا دەکەن، چونکە ئامڕازەکانى خوێندنەوەى بیروبۆ چوونەکانى ئەوانى پێنیە، لەبەرئەوەى بیروبۆچوونى ئەم سەبارەت بەبیرو بۆچوونەکانى ئەوان بیرو بۆچوونێکى سادەیە، دەتوانین بڵێین تواناى خوێندنەوەى نیە، لەبەرئەوەى هەمیشە لێکترازان دروست دەبێت کەزیاتر لەخێزاندا دەردەکەوێ کەگەنجان ناتوانن مامەڵە لەگەڵ خێزاندا بکەن، وەخێزانیش ناتوانێمامەڵە لەگەڵ گەنجدا بکات.
(سەبارەت بەبیروبۆچونى ئەوان سەبارەت بەبیروبۆچوونەکانى ئەم سەبارەت بەخۆى) کە ڕەنگە ئەمە لوتکەى توڕەبوون و لێک جیابوونەوەى نەوەکان بێت لەوڵاتى ئێمەدا، واتە ئەو بیرو بۆچوونانەى ئەوان سەبارەت بە بۆچوونەکانى گەنج بەرامبەر بەتواناکانى خۆى و بەرامبەر بەقابیلەکانى خۆى، بەرامبەر بەتواناى هەڵبژاردن و کامڵ بوونى خۆى هەیەتى دەتوانین بڵێین کەنەک بیرو بۆچوونێکە نەخەمڵیوە، بەڵکو بیروبۆچونێکە بێبنەمایە.
زۆربەى جار واتێدەگەن ئەوەى کە گەنج هەیەتى بەرامبەر بەخۆى و ئیمکانیەتەکانى و ئیختیارو چونە پێشەوەى.. هەمووى خەیاڵ بڵاوى گەنجە، تواناى ئەوەى نییە حەتمەن کەتەمەنى تێپەڕیى و وازى لێدێنآ. بۆیە زۆر جار ئەو پرسیارە دەوترێ تۆ هێشتا گەنجى و نایزانى، خەیاڵى گەنجى داویەتى لەسەرى. کەواتە ڕەهەندى چوارەمیش لەوڵاتى ئێمە خاوەنى وتارى خۆى نیەو نەخەمڵیوە.
داهێنان: ماناى ئازادى چییە؟ تا چەند گەنجان ئازادن لەهەڵبژاردنى ئایدۆلۆژیاو شێوازى ژیانیاندا؟
تەحسین حەمەغەریب: ئازادى یەکێک لەگەورەترین بەهاکانە کەلەسەردەمى نوێدا دەرکەوتووە. (ئازادى پێش عەدالەت دەرکەوتووە) تا ئێستا زۆربەى فەیلەسوفەکانى سیاسەت و ئەخلاق لەسەر ئەوە کۆکن کەئازادى پێش عەدالەت دەرکەوتووە، چونکە عەدالەت داوادەکات کەتۆ ماف بدەیت بەخەڵکى ئازادبن. لەبەرئەوە ئازادى یەکێکە لەحەقیقەتە ئیعتبارییەکان وە حەقیقەتە ئیعتبارییەکانیش ئەو حەقیقەتەیان تێدایە کە بەخەڵکى دەڵێ ئەوە بکەو ئەمە مەکە، یان ڕێگە ئەدەیت بیکا یان نەیکات بۆیە پێناسە ناکرێت یان دەگەڕێتەوە بۆ مێژوو یان نمونەکانیان لاى خەڵکى چ مانایەک دەگەیەنآ. کەواتە دەبآ ئێمە سەیرى ئەوە بکەین کەئازادى لەسەردەمى نوێدا چ مانایەک دەگەیەنێ لاى مرۆڤى نوێ و گەنجەکان؟
ئێمە ڕێگەیەکى ترمان نیە بۆ پێناسەکردنى ئازادى چونکە حەقیقەتێکى ئیعتبارییە، حەقیقەتێکى حەقیقى نیەو پێناسە ناکرێ، بەڵام دواجار دەتوانى قسە لەسەر داهێنانەکانى مرۆڤە هەڵکەوتووەکان بکەیت لەسەر ئازادى بۆ نمونە یەکێک لەتازەتریت تیۆریاکان لەسەر ئازادى بریتیە لەوەى ”ئازادى نابآ وەکو مافآ مامەڵەى لەگەڵدا بکرێ“ مافى هەموو مرۆڤەکانە ئازادبن. بەڵکو دەبێت وەک میتۆدێک بۆ مامەڵەکردنى ناو کۆمەڵگە لەهەموو ڕەهەندە سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیەکانەوە مامەڵەى لەگەڵدا بکرێت، واتە لەسیاسەتدا ئازادى میتۆدێک بێت و مرۆڤەکان ڕێگەپێدراوبن لەڕووە کۆمەڵایەتیەکەوە مرۆڤەکان ئازادبن واتە چۆنن وادەرکەون. ئەگەر ڕێگەى نادەیت نیفاق دروست دەبێت، چونکە ئەوانە لەناوەوە جۆرێکن و کەچى جۆرێکى تر بەتۆ دەڵێ. بەتایبەت بۆ دەسەڵاتى سیاسى ئازادى بکاتە میتۆدى مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمەڵگەدا، واتە ڕێگە بدات کە کۆمەڵگا چۆنە وادەرکەوێ، چونکە ئەگەر وا نەکا ناتوانآ کۆمەڵگە بناسێ لەکاتێکدا کەپێویستە بیناسێ، دەسەڵات پشت بەپیاوەکانى خۆى دەبەسێ بۆ ناسینى کۆمەڵگە پیاوەکانیشى ناتوانن هەموو خەبەرەکان بگەیەنن، ئەگەر بیشیگەیەنن بەو شێوەیە دەیگەیەنن کە ئەو دەیەوآ، کەواتە ئەگەر ئەمە ببەستى بەبابەتى گەنجەوە دەبآ ئازادى ببێتە میتۆدێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گەنجدا، گەنجیش بکاتە میتۆدێ بۆ مامەڵەکردن و سوودەکەشى بریتیە لەوەى کەگەنج چۆنە وادەرکەوێ نابێت پتربێ لەوەى کە ئازادى خەڵکى خراپ بکات، چونکە هەموو دینەکان و زۆربەى فەیلەسوفەکان و قوتابخانە فەلسەفییەکان لەسەر ئەوەن کەمرۆڤ دروستکراوێکى خەبیریییە بەئەقڵ. کەواتە دەگمەن ڕێدەکەوێت خراپە بکات.
ئەگەر ئێمە ئازادیمان کردە میتۆدێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گەنجداو گەنجیش لەگەڵ ئەوانى تردا، ئەوکات گەنج وەکو خۆى دەردەکەوێت و ئیختیارى بۆ دەگەڕێتەوە کەیەکەى زانینى ئەخلاقە هەر وەکو چۆن یەکەى بیرکارى ژمارەیە. ئەگەر ئازاد بوو ئیختیارى هەیە، لەناشرینترین قاعیدەى ئەخلاقى دووردەکەوێتەوە کەدووروییە، ئەبێتە ئامرازێک بۆ ناساندنى یەکتر چونکە چۆنە وادەردەکەوێت، ئەگەر ئێمە بتوانین لەکۆمەڵگەى کوردیدا ئازادى بکەینە میتۆدێک ئەوا دنیایەک خێر دەگەڕێتەوە بۆ گەنج بۆ ئێمەش.
ئەوەندەى کەمن موعجەب بوبم بەو کەسانەى کەلەسەر ئازادى نوسیویانە زۆر سەرم سورماوە لەفەیلەسوفى بەناوبانگ ـ کەدەتوانین بڵێین تاکە فەیلەسوفى ئافرەتى سەدەى بیستە ـ ئەویش (لیزایا بەرلین)ە کەباس لەئازادى دەرەکى و ئازادى ناوەکى دەکات، ئازادى دەرەکى بەئازادى دانانآ تەنیا پۆلبەندیەکە بۆ ناساندنى ئازادى دەرەکى ئەوەیە کەشتێکت لەدەرەوە بەسەردا دەدرێت، بەڵام ئازادى ناوەکى کەبەلاى (لیزایا بەرلین)ەوە ئازادى ڕاستەقینەیەو ئەوەیە کە شتەکان لەناوەوەى خۆتدایە، واتە لەدەرەوە فەرمانێک نادرێت بەسەرتدا، بۆ نمونە کتێبێک کە تۆ بەبەشێک لەوجودى خۆتى بزانى هەرچەندە ماندوت بکات و خەوت لێتێکبدات، بەڵام هەر دەیخوێنیتەوە، کەواتە ئازادى شتەدەرەکیەکان نیە. نەخەوتن و کارکردنى زۆر و ئیسراحەت نەکردن، مادەم ئەم شتانە لەبەشێک لەوجودى خۆتدان تۆ بەئازادى دەزانى و مامەڵەى لەتەکدا دەکەیت.
بەپێچەوانەوە گەنجێک کە لەزانکۆ دەخوێنێت کاتێک تاقیکردنەوەیەک دەدرێت بەسەریدا مادەم ئەمانە فەرمانێکن لەدەرەوە، بێزارە لەدەستى، ئەو گەنجانەى کەخۆیان دەخوێننەوە، ئەو کتێبانەى دەیخوێننەوە یان ئەو سیدیانەى کە گوێى لێدەگرن سەد بەرامبەر ئەوەیە کە لەزانکۆدا بەسەریدا دەدرێت. گرفتى پەروەردە لەوڵاتى ئێمەدا ئەوەیە هەمیشە شتەکان لەدەرەوە دەدەین بەسەر گەنجەکانمانداو بیزاریان دەکەین، نەمانتوانیوە ئەو بابەتانە بکەینە بەشێک لەوجودى خۆیان و نەیسەپێنین بەسەریاندا، ڕێگە بدەین خۆى حەزى لەچیە هەڵیبژێرآ، زۆر جار من ئەم نمونەیەم هێناوەتەوە کەبوونى پێشمەرگە لەسەردەمى شۆڕشدا کە بەشێک بوون لەوجودى خۆمان، ئەگەرچى ماندویان دەکردین و خزمەتمان دەکردن، زۆرجاریش سوپایان دەهێنایە سەرمان، بەڵام هەر خۆشمان دەویستن ،چونکە بەشێک بوون لەوجودى ئێمە، خۆ لەهەمان کاتدا سوپاى بەعسیش چەکدارى هەبوو کە هەمان جلوبەرگیان لەبەر بووە، زۆرجار هەمان چەکیان پێبووە، بەڵام چونکە بەئێمە غەریب بوون و بەشێک نەبوون لەئێمە، خۆشمان نەدەویستن، کەواتە ئێمە هەر کام لەم دوو میتۆدە بەکاربهێنین چ ئەوەى ئازادى وەکو میتۆدى مامەڵە هەڵبژێرین کەوا دەکات گەنجەکان وەکو خۆیان دەرکەون و زیاد لەخۆیان مەغرور نەبن، چونکە نەک هەر گەنج، بەڵکو بەشێوەیەکى گشتى خەڵکى ئێمە مەغروە، دەسەڵاتى سیاسى مەغرورە، دەڵآ ئێمە دەسەڵاتێکمان هەیە لەشەرقى ئەوسەتدا نیە، ئازادیمان وایە، دیموکراسیمان وایە، هەموو شتێکمان کردووە بۆ گەنجەکانمان. ئەوکاتە مرۆڤەکان دەبنە مرۆڤێکى خاکى و چۆنن وادەردەکەون، شانازیش دەکەن بەوە کە هەن کەواتە ئازادى قازانجى زۆرە بۆ ئێمە، هەروەها ئەگەر ئێمە میتۆدەکەى (لیزایا بەرلین) بەکاربهێنین بۆ ئازادى و وەکو شتێکى ناوەکى مامەڵەى لەگەڵدا بکەین دووبارە ئەمەش بەقازانجى گەنج و هەموو توێژەکانى کۆمەڵگەیە بەتایبەتیش گەنج کەدنیایەک تاقەى پێیە، شتەکان لەدەرەوە بەسەریدا ناسەپآ دەتونین بڵێین جیاوازى گەنجى شەرقى لەگەنجى غەربى لەم خاڵەدایە. پرۆسەى خوێندن لەئەوروپا واى لێکراوە کە گەنج مامەڵەى ناوەکى لەگەڵدا بکات، هەتا پرۆسە کۆمەڵایەتیەکان مامەڵەى ناوەکى لەگەڵدا دەکات، بەڵام لاى ئێمە هەر لەپۆلى شەشەوە کەدەردەچێت شتەکان لەدەرەوە بەسەریدا دەسەپێ لەبەرئەوە لەناوەوە بچووک دەبینەوەو لەدەرەوەشدا ئەمرەکان زۆرن و بەرگەى ناگرین.
داهێنان: ئایا گەنجان خۆیان بەرنامەڕێژى ژیانى خۆیان بکەن یاخود چاوەڕێى کەسانى تربن؟
تەحسین حەمەغەریب: گرفت لەزاراوەى بەرنامەڕێژیدا هەیە، ئایا بەرنامەڕێژى چییەو چۆن دەبێت، دەبآ هەموو کۆمەڵگە بەرنامەڕێژى بکات بەشێکى لەو بەرنامە ڕێژیەش بەرگەنجان دەکەوێت، ئەوە نییە تەنها توێژێک لەسوچێکدا بەرنامەڕێژى بکات ئیتر ئەوانى تر لێیگەڕێن ئەو بەرنامەیەى ئەو بچێتە سەر. ئێمە هەموومان تەمەنى گەنجیمان بینوەو دەیبینین، لەوڵاتى ئێمەدا زۆرن ئەو گەنجانەى کەدەیانەوێ بەرنامەڕێژى بکەن و کاتەکانیان بەهەدەر نەڕوات، بەڵام بۆیان ناچێتە سەر. بابەتەکە ئەوەیە کەبەرنامە ڕێژى بۆ هەموو کۆمەڵگەیە ئەگەر هەبوو، ئەگەر نەبوو نیوە ناکرێ (لەتناکرێ) چونکە ئەگەر کۆمەڵآ بەعەدالەت بژین و کۆمەڵێ بەناعەدالەت ئەوە خودى ناعەدالەتیە، هەروەها ئاسایش بەهەمان شێوە لەت ناکرێ هەڵەى دەسەڵاتى سیاسى لە کۆمەڵگەى ئێمە ئەوەیە کە وادەزانن دەکرآ مەسئولەکان لەئاسایشدا بژین بەڵام بۆ خەڵکى تر ناکرێ، ئەوان کارەبایان هەبێ خەڵکى نەیانبێ، ئەوان ئاویان هەبێ ئەوانى تر نەیانبێت، بەرنامەڕێژیش بەهەمان شێوەیە. من واى بۆ دەچم کەدەبآ هەموو کۆمەڵگە خەریکى بەرنامە ڕێژى بێت. کەواتە لێرەدا گەنج دوو ئەرکى هەیە.
یەکەمیان ئەوەیە کە گەنج هەوڵ بدات لەکۆمەڵگەدا بەرنامەڕێژى بەگشتى دروست بێت.
دووەمیان وەکو تاک خۆى هاوکارى ئەو پرۆسەیە بێت وەکو چۆن لەعەدالەتدا دەبێ هەوڵ بدەین ئەو پڕۆسەیە لەناو هەموو کۆمەڵگەدا پراکتیک بکرێت، ئەویش لەخۆمەوە دەست پێدەکات دەبێ خۆیشم عادل بم. کارەکە دوو سەرەیە دەبێ هەم لەکۆمەڵگەدا بەرنامەڕێژى هەبێت و هەم تاکیش بەرنامە ڕێژى هەبێت.
داهێنان: نەوەى پێشوو تاچەند بوارى داوە کە نەوەى تازە بوونى خۆى بسەلمێنێ؟
تەحسین حەمەغەریب: بڕیارنیە نەوەى پێشوو بوار بدەن یان ڕێبکەنەوە بۆ نەوەى تازە، چونکە هەموو کەس دەیەوآ وجودى خۆى تەحقیق بێت لەڕووى ڕۆح و جەستەوە، ئێمە دەبێت کۆمەڵێک یاساو ڕێسامان ببێت، کە ئەو یاساو ڕێسایانە ڕونبکەنەوە بۆ نەوەى تازەو کۆن، چونکە ئەگەر نەوەى پێشوو واز لەئیمتیازەکانى بهێنێت بۆ نەوەى تازە ئەمە خۆى بۆ خۆى گرفتێکى تر دروست دەبێت، پێویستە ئێمە ڕێک بکەوین کە لەکۆمەڵگەدا مرۆڤ ئازادە.
ئەگەر هەلەکان لەبەردەم هەمووماندا یەکسان بوون و پیرەکان هەلى زیاتریان نەبوو لەگەنجەکان، هەمووان بەرامبەر بوون ئەوکات مرۆڤە ئازادو بەرامبەرکان دەبێت ڕێک بکەون لەسەر کردنەوەى دەرگاکان. کێشە ئەوەیە لەم وڵاتەى ئێمەدا ئەم ڕێکەوتنە نیە یاخود ئەگەر هەشبێت کۆمەڵآ لەلایەنەکانى ئەم ڕێکەوتنە دەخرێنە کەنارەوە. بۆ نمونە لەم وڵاتە گەنج لەڕێکەوتنى کۆمەڵایەتیدا بەشدارنیە.
ئەمڕۆ لەڕۆژئاوادا ڕێککەوتنى کۆمەڵایەتى مەفهومێکى گەردونى وەرگرتووە. ئەو کاتەى کەدەوڵەتى ئەمریکى دادەمەزرێ ڕێکەوتنى یەکەم بۆ کەمکردنەوەى شەڕى ناوخۆیە، بەڵام ئێستا کەڕێکدەکەون مرۆڤەکان هەموو ئازادو بەرامبەرن لەڕێککەوتندا، نابآ لەنێوان گەنج و نەوەى پێشوو ڕێککەوتنى سەدەى هەژدەو نۆزدە هەبآ بۆ نەهێشتنى شەڕى پیرەکان و شەڕى گەنجەکان بەڵکو دەبێ ڕێکەوتنى مرۆڤە ئازادو بەرامبەرەکان بێت، دەبێت گەنجەکان وەکو پیرەکان ئازادو بەرامبەربن، پیرەکانیش بەهەمان شێوە، چونکە ڕێکدەکەوێت هەندێ جارو لەهەندێ بواردا مافى پیرەکان دەخۆن. کەمرۆڤەکان ئازادو بەرامبەربن ئەواکات ڕێکدەکەون لەسەر چۆنێتى مامەڵەکردن بۆ کردنەوەى دەرگاکان
سە ر چاوە گۆڤاری داهێنان

لهسهر هێڵ نییه